ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە بارەی رووداوەکانی کوشتن و تەقەکردن کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
سەرۆک کۆماری دەڵێت، گفتوگۆ راستەوخۆکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەستیار و چارەنووسسازن، راگرتنی شەڕیش دەروازەیەکە بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانیان
جۆزێف عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان رایگەیاند، هەڵوێستی رەسمیی دەوڵەت جێگیرکردنی ئاگربەست و زامنکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلە لە باشوری وڵاتەکەیان.
وتیشی، لەم سەعاتانەی دواییدا پلانەکان بەو ئاڕاستەیەن، سوپای لوبنان تا سەر سنورە نێودەوڵەتییەکانی باشور بڵاوەی پێبکرێت، هەموو جۆرە دەرکەوتەیەکی چەکداریش لەو ناوچانە کۆتایی پێ بهێنرێت.
دڵنیاییشی دایە دانیشتووانی باشوری لوبنان، دوای گەڕانەوەیان بۆ گوند و ماڵەکانیان، سوپا دەیانپارێزێت و هیچ هێزێکی چەکدار جگە لە سوپا و هێزە ئەمنییە رەسمییەکانی وڵات لە ناوچەکەدا نابینرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا لوبنان لەبەردەم رەوشێکی نوێ و هەستیاردایە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست بدرێت.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: داماڵینی چەک لە حزبوڵا چ بە رێگەی سەربازی بێت یان سیاسی، هێشتا ئامانجی سەرەکیی جەنگەکەیە و ئێمە پابەندین پێوەی و تائێستاش 1700 چەکداری ئەو گروپەمان لەناوبردووە
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەو ناوچانەی کە پاکی کردوونەتەوە و دەستی بەسەردا گرتوون و داماڵینی چەکی حزبوڵاش، چ بە رێگەی سەربازی بێت یان سیاسی، هێشتا ئامانجی سەرەکیی جەنگەکەیە و پابەندن پێوەی.
وتیشی، مانۆڕە زەمینییەکەی ناو خاکی لوبنان و هێرشکردنە سەر حزبوڵا دەستکەوتی زۆری هەبووە و تائێستا توانیویانە 1700 چەکداری ئەو گروپە لەناوبەرن، بەڵام هێشتا پرۆسەکە بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە.
ئەوەشی روونکردەوە، سوپاکەیان لە لوبنان لە ناو جەرگەی جەنگدان لە دژی حزبوڵا، تەنها ئێستا شەڕەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ راگیراوە و ئاگربەست کراوە.
وەزیری بەرگریی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا و هۆڵەندا خاوەنی هێز و توانایەکی باڵای مینڕێژکردن و پاککردنەوەی دەریاکانن، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ مسۆگەرکردنی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز
کاترین ڤۆترین، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە لێدوانێکی نوێدا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پلانەکەی ئەوان تەنها لایەنێکی بەرگریی هەیە و بە هیچ شێوەیەک هێرشبەرانە نییە، ئامانج لێی تەنها پاراستنی سەلامەتی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانە.
بابەتەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی بەرگریی و ئاسایشیی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن تاوتوێ دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە چڕبوونەتەوە.
گەروی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، لە کاتی گرژییە سەربازییەکاندا، ئێران چەندین جار هەڕەشەی داخستنی گەروەکەی کردووە و لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە "مینی دەریایی لە گەروەکە چاندووە و وەک هەڕەشەیەکی کرداریی بەکاریدەهێنێت".