ئاسایشی سلێمانی: ڕێگری دەکەین لە ھەر کەسێک ئارامی سلێمانی تێک بدات
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
"موقەدەم یاسین بەرزنجی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ماوەی چەند سەعاتێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن کە دەیویست لە سلێمانی ھەڵبێت، ھەروەھا باندێکیشیان دەستگیرکردووە کە لەناو شاری سلێمانی بازرگانیان بە کەرەستەی مێژوویی و کەلەپووری کردووە.



