سەعات ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی بەغداد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕەوشی عێراق و ھێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق بەشداری دەکات و ڕاپۆرتێک لە بارەی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنی عێراق، پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.
دەسەڵاتدارانی بولگاریا ڕایانگەیاند پاسەکە تابلۆی مەکدۆنیای باکووری پێوە بووە و ٥٢ سەرنشینی تیدابووە و ٤٥یان گیانیان لە دەستداوە و ٧یشیان برینداربوون. ڕوونیشیکردووەتەوە، ١٢ لە سەرنشینەکانی پاسەکە منداڵبوون.
"ھەیسەم عەبیدی" بەڕێوەبەری تەندروستی لە وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەگەری ھاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بۆ عێراق لە ھەر کاتێکدا ھەیە و مەترسییەکانیشی لەگەڵ کردنەوەی خوێندنگە و زانکۆکان زیاتر بووە.
وتیشی، وەزارەتی تەندروستی ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە و چەندین ڕێکاری پێویست لە نەخۆشخانەکان گیراونەتەبەر بۆ کەرەنتینکردنی تووشبووان و دابینکردنی ڤاکسین.
"ھەیسەم عەبیدی" باسی لەوەشکرد ھێشتا ھیچ بڕیارێک سەبارەت بە قەدەغەکردنی ھاتنی گەشتیارانی ئەو وڵاتانە نەدراوە کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تیایاندا بەرزبووەتەوە، بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆش لەلایەن لیژنەی بالای تەندروستی و سەلامەتی دەبێت.
"ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داواکاری خوێندکاران ڕەوایە و داوای لە ھەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کرد ھەماھەنگی بکەن بۆ ئەوەی داواکاری خوێندکاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
بڕیاریشدرا یاداشت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئەوەی ھەردوو وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا بچنە پەرلەمان و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران بکەن.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ ئەگەر و پلانێک بۆ کۆبوونەوە یان پەیوەندی تەلەفۆنی، لە نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ئارادا نیە.
ڕوونکردنەوەکەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت، دیمیتری پیسخۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا "کرملین" ڕایگەیاند، ھەرچەندە پلانی کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان بایدن و پوتندا نیە، بەڵام دوور نییە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو دوو سەرۆکە جارێکی تر کۆببنەوە، کە ١٦ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ ھەر دوو سەرۆک لە شاری جنێفی سویسرا کۆبوونەوە.
بایدنی تەمەن ٧٩ ساڵ بە ھاوپەیمانەکانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری دەکات بۆ ویلایەتی دووەم خۆی کاندید بکاتەوە ھەر بۆیە ڕۆژی ھەینی پشکنینی تەواوەتی بۆ بایدن کرد و ڕایانگەیاند کە تەندروستی زۆر باشە و دەتوانێت سەرجەم کارەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا بەرێوەبەرێت.
بەڵام لە دواین ڕاپرسی کە لە ئەمریکا لە لایەن پێگەی "فایف سێرتی ئەیت" ئەنجام دراوە تەنھا لە ٤٢٪ ئەمریکیەکان پیشتوانی بایدن دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی و ئان لیندە پێکەوە باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سوید و ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتە سیاسییەکان و دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سوید، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پەیوەندییەکی باش ھەیە و ئاماژەی بەوەدا کە لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم لە بوارە جیاجیاکاندا سودیان لە ھاوکارییەکانی سوید بینیووە و ستایشی ئەو ھەماھەنگییەی کرد و وتی: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان جددییە لە ئەنجامدانی چاکسازی و لەو ڕووەوە ھەتا ئێستا ھەنگاوی باشی بڕیوە".
سەبارەت بە ڕەوشی عێراقیش، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەلە بکرێت لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید لە ڕەوشی پرسی جێندەری پرسییەوە لە ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە بە ھەموو توانایەوە کار دەکات بۆ بەدیھێنانی باڵانسی جێندەری لە ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، خوێندكاران داوای مافی رەوای خۆیان دەكەن و یەكێتی پشتیوانیان دەكات.
مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی لە روونکردنەوەکەیدا داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات وێڕای پاراستنی گیانی ھەموو لایەک، چاوکراوە بن لە بە لارێدابردنی خۆپیشاندانی خوێندکاران و ئاماژە بەوەش کراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانییەوە وەک مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواکانی خوێندکارانیان کردووە و ئیدارەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆشیان ئاگادار کردووە وەکو ساڵانی پێشوو ھاوکاریان دەبن لە دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکان، بە تایبەت زانکۆی سلێمانی .
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی دەڵێت، بە پێویستی دەزانن بەبیری ھەموو لایەکی بھێنینەوە کە خوێندکاران و ھێزە ئەمنییەکان بە رۆڵە و کچ و کوڕی خۆیان دەزانن و ئازاردانی ھەر لایەک لە لایەکەیترەوە بە ئازاردانی ھەموو خەڵکی شار دادەنێن.
جەختیش دەکەنەوە کە رووکردنە بینای مەڵبەند و دامودەزگا حزبی و خزمەتگوزارییەکان و ھەوڵی زیان پێگەیاندنیان نە ئێستا و نە لەرابوردوشدا ھیچ دەسکەوتێکی پیشەیی بۆ کەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، بەلّکو تەنھا ئارامی شار دەشێوێنێت و ناوبانگی توێژی رۆشنبیریی خوێندکاران لەکەداردەكات .