ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی ڕەوشی عێراق کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
سەعات ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی بەغداد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕەوشی عێراق و ھێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق بەشداری دەکات و ڕاپۆرتێک لە بارەی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنی عێراق، پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.



