پەرلەمانی کوردستان داواکاری خوێندکارانی بۆ دەرماڵە تاوتوێ کرد
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
"ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داواکاری خوێندکاران ڕەوایە و داوای لە ھەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کرد ھەماھەنگی بکەن بۆ ئەوەی داواکاری خوێندکاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
بڕیاریشدرا یاداشت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئەوەی ھەردوو وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا بچنە پەرلەمان و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران بکەن.


