ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە مووشەک بۆردوومانی شاری "حومس"ی کردووە و کوژرانی ٢ ھاووڵاتی و برینداربوونی ٧ی تری لێکەوتۆتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل دەیان جار بۆردوومانی ناوچەکانی سوریای کردووە و پێگەکانی سوپای حکومەتی سوریا و چەکدارەکانی سەر بە ئێران و حزبوڵای لوبنانی دەکاتە ئامانج، ١٧ی ئەم ئیسرائیل مانگەش بە دوو مووشەک باشوری "دیمەشق"ی کردە ئامانج، بەڵام ئەو بۆردوومانە زیانی گیانی نەبوو.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەکاتێکدا کە خوێندکاران لە ڕێی خۆپیشاندانێکی شارستانییەوە ناڕەزایەتییان دەبڕی و داواکاری خۆیان دەخستەڕوو، بەڵام لەڕێی چەند کەس و لایەنێکەوە بۆ مەرامی سیاسی ھەوڵدرا بە دروستکردنی گرژی و ئاژاوە و گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بەرەو تووندوتیژی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەموو چین و توێژێک مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی یاسا و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی داوای مافی خۆیان بکەن یان ناڕەزایەتی دەربڕن، لە ھەمانکاتدا ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە رێگر بن و نەھێڵین یاسا پێشێل بکرێت و ئاسایش و ئارامی شار تێک بدرێت و ئەرک و بەرپرسیارێتیشیانە وەک ھێزی ئاسایش بەوپەڕی پیشەییانە و سەردەمییانە مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکەن. ئاشیکراشیکرد، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نەشیاو و نایاسایی ئازاری گەیاند بە خۆپیشاندەرێک.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بودجەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەرخان بکرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بودجەکە بۆ خوێندکارانی کەم دەرامەت و چارەسەرکردنی کێشەی بەشە ناوخۆییەکانە.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون ئەو ڕەوشەی لە کەرکوک دەگوزەرێت جێی ڕەزامەندی ھیچ پێکھاتەیەکی شارەکە نییە.
وەفدی یەکێتی و حزبی تورکمان ئیللی ئیدانەی سیاسەتی تەعریبیان کرد کە لەسەر دەستی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بەڕێوەدەچێت و داوایان کرد ئەو کێشەیە بە پێی دەستوور یەکلایی بکرێتەوە.
وتیشی، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە و پۆلیس و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی و رەگەزنامە لە یەک بینادایە و بەو ھۆیەشەوە چەند فەرمانگەیەک سوتێنراوە و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێکراوە، بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی ڕەوشی بەشە ناوخۆییەکان و ڕەوشی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان.
لە بارەی خۆپیشانی خوێندکارانیش ڕایگەیاند، خۆپیشاندان مافی ھەر تاکێکە، بەڵام سوکایەتیکردن جێگەی قبوڵکردن نییە.
پاسەوانی سنوری بێلاروس لە ڕاگەیەندراوێکدا، ھێزەکانی پۆڵەندای بە تەقەکردن لە کۆچبەرانی سەر سنوری نێوان ھەردوو وڵات تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کۆچبەران ھەوڵیانداوە لە بێلاروسەوە بچنە ناو خاکی پۆڵەندا، ھێزەکانی سەر سنوری پۆڵەندا تەقەیان لە کۆچبەرەکان کردووە.
پاسەوانی سنوری بێلاروس دەشڵێت، لە پێناو پاراستنی کۆچبەران ناچار بوون ناوچەکە دابخەن، ئەمە چەندەمین جارە بێلاروس پۆڵەندا بە تەقەکردن و توندوتیژی نواندن دژی کۆچبەرانی سەر سنور تۆمەتبار دەکات و پۆڵەنداش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وتەکانی جێنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش سەلمێنەری ئەوەیە کە ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ی ڕابردوو پاک و بێگەرد بووە و ساختەکاری ئەنجام نەدراوە.
وتیشی، پێشتریش پلاسخارت ئەو ڕاستییەی دووپاتکردووەتەوە کە کۆمیسیۆن توانیوویەتی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەببات.
پێشتریش موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە وتەکانی پلاسخارت کرد و داوای لەو لایەنانە کرد کە ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە بە ھەڵوێستەکانیاندا بچنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وەزارەتی ڕۆشنبیری پشتیوانی ھەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەیە، بەڵام بە توندی ھەموو کارێکی تێکدەرانەش ئیدانە دەکات.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، پەلاماردانی کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بە دەستھێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراوە و ئاڵا بکەونە بەر ھێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بە میدیای ڕەسمی حکومەتی ڕاگەیاند، پێش وادەی دیاریکراو کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات و لە ماوەیەکی کەمدا سەرجەمیان خاکی عێراق بەجێدەھێڵن، وتیشی، کشانەوەکە تەنھا ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت.
خەفاجی لە بارەی ئەرکی داھاتووی ھێزەکانی ئەمریکاش وتی، ئەو ھێزانەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێننەوە ئەرکیان تەنھا ڕاوێژکاریی و ڕاھێنان و ھاوکاریکردنی ھێزەکانی عێراقە و بەشێکی کەمیشیان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەمێنننەوە.