سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند، ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار چۆڵ کردووە و تەنھا ڕاوێژکار و ڕاھێنەرەکان ماونەتەوە.
وتیشی، لە قۆناغی داھاتوودا ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕاھێنان و ڕاوێژ کردن.
ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی سەربازیی ھەریری سەر بە پارێزگای ھەولێریان چۆڵکرد.
بابەک قارەمانی سەرۆکی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و ڕێگەوبانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، لە شارەکانی ورمێ و شنۆ و پیرانشار و مھاباد و خۆی و سەڵماس بەفرێکی زۆر باریوە و ڕێگەی ٧٦ گوندی ئەو شارانە داخراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کێشەی ھاتوچۆ لە جادەکانی نێوان میاندواو-بۆکان ، تیکاب-شاھیندێژ و سیلوانا-سەرو دروستبووە و ڕێگەی تەمەرچین-پیرانشاریش بە تەواوەتی داخراوە.
وتیشی تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەکانن و لە زووترین کاتدا ھاتوچۆ لەو ناوچانە ئاسایی دەبێتەوە.
رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە یۆنان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بەلەمە لە تورکیاوە کۆچبەرانی بۆ یۆنان گواستووەتەوە و ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتووە، کە ٦٠ کۆچبەریان کورد بوون، بەڵام لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ژێرئاو کەوتووە.
راشیگەیاند، کۆچبەرەکان پێش نقومبوونی بەلەمەکەیان داوای ھاوکاریانکردووە و پۆلیسی یۆنانی چووە بە ھانایانەوە، بە وتەی کەسوکارەکەشیان، کۆچبەرەکان رزگارکراون، بەڵام ھیچ زانیارییەکی رەسمی نیە کە کۆچبەرەکان لە ژیاندا ماون یان خنکاون.
پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا گروپە ھاوپەیمانەکانیان گوندی "رەبیعات"ی لە باکوری شارۆچکەی زرگانی سەر بە شاری حەسەکە بۆردومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز لە بۆردومانەکەی تورکیا سێ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەکی تریش برینداربوون کە لەناویاندا ژمارەیەک منداڵ ھەیە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان بەھۆی بۆردومانەکەی تورکیاوە دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارەبوون.

"سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکێتی و پارتی وەرەقەیەکی ھاوبەش کە ھەڵوێستی ھەردوولا بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەخۆدەگرێت ئامادە دەکەن و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە لیژنەیەکی ھاوبەش سەردانی بەغداد دەکەن.
سەعدی پیرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەردانی باڵیۆزی ئێران و تورکیا و وڵاتانی نێودەوڵەتی بۆ ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقە و لەم ماوەیەدا سەردانی وڵاتان و کۆبونەوەی لایەنەکان زیاتر دەبن. لای خۆشیەوە"عیماد ئەحمەد" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکێتی ئەندامانی بۆ لیژنە ھاوبەشەکە دیاریکردووە و چاوەڕێی پارتین.
"د.سامان بەرزنجی" لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، دەبێت پشكنینی تاقیگەیی بكرێت و حاڵەتە گومانلێكراوەكان پشت راست بكرێتەوە، هەر حاڵەتێكی "ئۆمیكرۆن"یش هەبێت رایدەگەیەنن و توانای دەستنیشان كردنی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنایان هەیە. "د.سامان بەرزنجی" وتیشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیوەندیدان و هەمان رێكاری خۆپارێزیش بۆ "ئۆمیكرۆن" دەگیرێتە بەر.
"عەقیدی ھاتووچۆ بەختیار محمد" وتەبێژی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، لە رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆی پارێزگاکان دەدرێت بە ھاوڵاتیان.
روونیکردەوە، پێشتر تەنھا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمدا بووە، بەڵام ھەر ھاوڵاتییەک کە خوازیاری بەدەست ھێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییە دەتوانێت لەو وادەیەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بکات.
"عەباس ئیسماعیل" سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەوەکالەت رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن کە ڕاییکردنی مامەڵە و بەڕێکردنی باری شۆفێران و بازرگانان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ببێت بە ٢٤ سەعاتی.
روونیشیکردەوە، بە ھاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم داواکاری و پێداویستییەکانی بنکەکانی ناو دەروازەکە جێبەجێ دەکەن، پێداویستییەکانیش پێکدێن لە دابینکردنی ڕووناکی لە شەواندا بۆ پشکنینی بارەکان و دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی بنکەکان و دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھاتووچۆکردنی فەرمانبەران.