هەواڵەکانهەواڵەکان

دوای  ئەوەی رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو  دەیان کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و بەھەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و دەزگای لوتکە سامپڵی کەسوکاری کۆچبەرەکان نێردرا بۆ پزیشکی دادی فەرەنساو توانرا تەرمی ١٦ کەسیان بناسرێتەوە کە خەڵکی باشوری کوردستانن. 


سبەینێش تەرمی ئەو ١٦ کۆچبەرە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە، دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم عوبێدی بەرێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ھاتنە ناوەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" بۆ عێراق نزیک بووەتەوە  بەتایبەت لە دوای ئەوەی حاڵەتی توشبون لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە تۆمارکراوە و ئەگەرەکانی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە عێراق زیاتر بووە، ھەروەھا رایگەیاندوە، بەکارھێنانی ڤاکسین باشترین رێگایە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا و  وەزارەتی تەندروستی پلانی داناوە بۆ بڵاوکرنەوەی تیمی چاودێری  لە دەزگا حکومییەکان تا چاودێری فەرمانبەرەکان بکەن لە بەکارھێنانی ڤاکسیندا ، جگە لەوەش ئەو تیمانە چاودێری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکەن لە خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆکاندا.


ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێم تۆمارکراوە و چاوەروانی دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن بۆ پشتراستکردنەوەی حاڵەتە گومان لێکراوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەھۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی، کە لە ٢٠٢١/١٢/٢٥ دەست پێدەکات تا ٢٠٢٢/١/١ . 


دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ دەکەوێتە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٢،  بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات و بۆ ڕۆژانی دواتریش پەپێی خشتەی موچە لە دابەشکردنی بەردەوام دەبین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، تیمی جێگر بەشێوەی ئێشکگری لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە ئەرکدا دەبن و یەکەی کوتان لە بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوام دەبن.


داواش لە ھاووڵاتیان دەکات بەپێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پابەندبوونیان بەڕێنماییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی بنکەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، کۆبوونەوەکان لە چواچێوەی سەردانەکانی رابردووبووە بۆ لایی ھێز و لایەنە سیاسییەکان.


وتیشی، بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکان گفتوگۆکردنە بۆ ئامادەکاری لایەنە سیاسییەکان بەمەبەستی چوون بۆ بەغداد، بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان.


 راشیگەیاند، بۆ پرسە ناوخۆییەکانیش بابەتی ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێم و پێکھێنانی کۆمیسیۆن تاوتوێ دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەھۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنای جۆری"ئۆمیکرۆن" پێدانی ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن بۆ دوو ھەفتە رادەگیرێت.


راشیگەیاندوە، لە رۆژی شەممەی داھاتوو ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ ەوە بۆ ماوەی دوو ھەفتە سەردانکردن و پێدانی ڤیزە رادەگیرێت، بەڵام تەنیا رێگە بەو گروپ و کەسانە دەدرێت، مۆڵەتی مانەوەیان لە ئێران ھەیە، ھەروەھا ئەوانەی ڤیزای خوێندن یان ھەیە، لەگەڵ بازرگانان و وەبەرھێنان و ئەوانەی ڤیزای مافی کارکردن یان ھەیە.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەو ھاوڵاتییە بیانیانەی بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران لە سنورە رەسمییەکان و شکانی و دەریایی و ئاسمانیەکانەوە پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت و ھەروەھا پشکنینی کۆرۆنایان لە جۆری "پی سی ئار" کردبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئاماری دەستگیرکردنی بەکارھێنەران و بازرگانانی مادەی ھۆشبەری بڵاوکردەوە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢١ ھێزەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕیگەی ھۆبەی ماددە ھۆشەرەکانی بەڕێوەبەرایەتییانەوە، ٨٥ تۆمەتبار بە ماددەکانی ٣٠ و ٢٦ لە یاسایی بەرەنگار بونەوەی مادە ھۆشبەر و کارتێکەڵە عەقڵیەکان دەستگیرکراون.


ھاوکات ٩٨ دۆسیە کراوەتەوە و رەوانەی دادگاکراوە، ھەموو دەستگیرکراوەکانیش پێشوەختیش بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزووریان ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھاوتا عێراقییەکەی ھەڵگری پەیامێکی سعودیە بووە و بەمنزیکانەش خولی داھاتووی دانوستانەکانیان لەگەڵ ریاز دەستپێدەکەنەوە.


وتیشی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان ھێڵی ئاسنی شەلامچە بۆ بەسرە بەمنزیکانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئامادەشن پێدانی ڤیزا لە سنورە وشکانییەکان ھەڵبگرن. 


وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی ھەنگاوی نوێی بۆ ئەنرێت و خۆشحاڵیشن بە ھەواڵی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.


ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی ئەمریکاو ئێران بۆ ئەوان تەنھا بابەتێکی دەرەکی نیە بەڵکو بابەتێکی ناوخۆیە چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ناوخۆی وڵاتەکەیان ھەیە ، وتیشی، پێمان باشە ھەردوو وڵات  دانوسانی راستەوخۆ بکەن.


رونیشیکردەوە، تەنھا ھەڵگری پەیامی سعودیە نەبووە بۆ ئێران، بەڵکو رای خۆشیان بە ھەردوو وڵات وتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد حاجی شەریف" سەرپەرشتیاری کەمپەینی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، کەمپەینەکە گوزارشت لە ھاوسۆزی خەڵکی ھەڵەبجە بە گشتی دەکات، کەمپەینەکەش لە سلێمانی و ھەڵەبجە تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.


ھاوکات لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ھەڵەبجە کەمپەینێکدا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر ئەنجامدا، لەو کەمپەینەدا توانراوە بڕی ٢٧ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار دینار کۆبکەنەوە، ھەروەھا کەسایەتیەکی سەرمایەداری شارەکەش بڕی ٤٠٠ ملیۆن دیناری بەخشیوە بە زیان لێکەوتووانی لافاوەکە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای  ئەوەی ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو دەیان کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت، بە ھەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و دەزگای لوتکە سامپڵی کەسوکاری کۆچبەرەکان نێردرا بۆ پزیشکی دادی فەڕەنسا و توانرا تەرمی ١٦ کەسیان بناسرێتەوە کە خەڵکی باشوری کوردستانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لە کاتی لافاوەکەدا زیانێکی زۆریان بەرکەوت و تەواوی کەلوپەل و پێداویستیەکانی ناوماڵیان لەناوچوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، بەھۆی کەمی داھاتی شارەوانی ناتوانن وەک پێویست پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن. 


ھۆشداریشیدا لەوەی لەبەر نەبوونی فەرمانبەری پێویست، ڕەنگە نەتوانن ساڵی داھاتوو خزمەت بە باخچە و پارکەکانی ھەڵەبجە بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پارە ساختە کراوەکەدا گرتووە کە لە جۆرەکانی ( ٢٥٠٠٠ و ١٠٠٠٠) دیناری بووە و دەستگیرکراوەکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە یۆنانەوە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆچبەرێکی بەرەگەز ئەفغانی پاش ٣٠ سەعات مانەوەی لەناو دەریای ئیجە بە زیندوویی دۆزراوەتەوە و ڕزگار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆچبەرە لەناو ئەو بەلەمەدا بووە کە ڕۆژی سێشەممە بە ٧٠ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و دەوترێت ٦٠ کەسیان کورد بوون و تا ئێستا ژمارەی کۆچبەرە خنکاوەکان دیار نییە.

پێشتریش ١٢ کۆچبەری تری ناو بەلەمەکە لە خنکان ڕزگارکراون و تاوەکو ئێستاش تەرمی سێ کەسیان دۆزراوەتەوە و چارەنووسی دەیان کۆچبەری دیکە نادیارە و بێسەروشوێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیرۆریستانی داعش لە پەلامارەکەدا چەکی ھاوەنیان بەکارھێناوە و تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەزای پێنجوێن، بڵاویکردەوە، بە ھاوکاری تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و پۆلیسی ھاتوچۆ و بەشی پۆلیسی پێنجوێن، توانیان ڕێگەی پێنجوێن-سلێمانی بکەنەوە و ئێستا ھاتوچۆ لە ڕێگەی ملەکەوە ئاسایی بووەتەوە، کە بەھۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ تێیدا دروستبوو و بۆ ماوەی چەند سەعاتێک بۆ ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان داخرا.


ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێکی بەفربارین بەشێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە و لە ڕێگەی ملەکەوە لە نزیک قەزای پێنجوێن ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر گیریانخوارد.


بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفربارین ھەیە، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...658659660661662...1000