بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بونی تەمومژ ئاستی بینین لەسەر ڕێگەی گۆیژە و سنوری ناوچەی شارباژێر تا ڕادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە.
داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کردووە، خێراییان کەم بکەنەوە و بە کاری زۆر پێویست نەبێت ڕوونەکە ئەو ناوچانە تا ئاساییبوونەوەی کەشوھەوا.
(مەزھەر محەمەد ساڵح) ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەبارەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، عێراق ٥٠ ملیار دۆلار قەرزی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و ٢٠ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەرە.
وتیشی، لە کۆی ٤١ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی کە بۆ پێش ساڵی ١٩٩٠ و ساڵانی جەنگی عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، ھێشتا ٨ بۆ ٩ ملیار قەرزی وڵاتانی کەنداوی لەسەر ماوە.
ڕاشیگەیاند، دوای ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کە کاریگەرییان لەسەر بودجەی عێراق دروستکرد، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکان ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند، ئێستاش بە شێوەیەکی گشتی عێراق ٧٩ ملیار دۆلار قەرزی لەسەرە کە پێویستە یەکلایی بکرێنەوە.
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح - ئ ف ع - ر ا م - ب ا ج - ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادان ڕاگیران و بە پێی تایبەتمەندی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ٣ کران.
ھێزەکانمان ھەموو ھەوڵێک دەدەن لە پێناو بنبڕکردنی ئەو دیاردانە و لە کەسیش قبوڵ ناکرێت ئارامی شار بە جۆرێک لە جۆرەکان تێکبدات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢١/١٢/٢٤
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆریای باشوری گرتووەتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە لێوردنێکی تایبەتی بۆ (پارک گیون ھی) سەرۆکی پێشوی وڵات دەرکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٧وە بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کراوە و سزای ٢٢ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
لەبارەی بڕیارەکەوە وەزیری دادی کۆریای باشور ڕایگەیاند، بڕیارەکە لە سۆنگەی یەکڕیزی نەتەوەیی بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا دراوە.
(پارک گیون ھی) لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ سەرۆکی کۆریای باشوور بووە و یەکەمین ژنە ماوەی ٨ ساڵ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، ئەمە جگە لەوەی ھەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە ڕۆژانی ١٢/٢٥ و ١/١ دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە سەعات (٢ پاش نیوەڕۆ تا ٦ ئێوارە) وە ئەو ھاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان ھەیە دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان .
بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەھاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی ھەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە ١٢٢ بکەن.
دەمیرتاش رایگەیاندووە، ئەگەر خۆی و ئەندامانی تری "ھەدەپە" لە زینداندا نەبووانەیە، حکومەتی تورکیا بە تەنھا نەیدەتوانی بگاتە دەسەڵات، ئێستاش "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا دەیەوێت لە زینداندا بیانھێڵێتەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی خۆی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی مسۆگەر بکاتەوە.
وتیشی، لە کاتێکدا ئابوری تورکیا لە داڕماندایە، دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" کراوەتە دۆسیەی سەرەکی لە وڵاتەکە.
"دەمیرتاش" لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەوان بەھێزن، بەڵام کێشەی تەندروستی و جەستەییان ھەیە چونکە لە ژوورێکدان کە روبەرەکەی ٨ مەتر چوارگۆشەیە و بەرگریکردن لە خۆیان لەو رەوشەدا وەک ئەشکەنجە وایە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی قوپکی سەر بە قەزای ئاکرێ خێزانێک بەھۆی بەکارھێنانی خەڵوز بۆ گەرمکردنەوە، گیانیان لە دەستدا و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
وتیشی، خنکاوەکان دایکێک و چوار منداڵن.