یەکێتی و پارتی لیژنەیەکی ھاوبەش لەبارەی پێکھێنانی حکومەت رەوانەی بەغداد دەکەن
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
"سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکێتی و پارتی وەرەقەیەکی ھاوبەش کە ھەڵوێستی ھەردوولا بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەخۆدەگرێت ئامادە دەکەن و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە لیژنەیەکی ھاوبەش سەردانی بەغداد دەکەن.
سەعدی پیرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەردانی باڵیۆزی ئێران و تورکیا و وڵاتانی نێودەوڵەتی بۆ ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقە و لەم ماوەیەدا سەردانی وڵاتان و کۆبونەوەی لایەنەکان زیاتر دەبن. لای خۆشیەوە"عیماد ئەحمەد" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکێتی ئەندامانی بۆ لیژنە ھاوبەشەکە دیاریکردووە و چاوەڕێی پارتین.


