هەواڵەکانهەواڵەکان

"بێستون ژاژڵەیی" سەرپەرشتیاری یەکێک لە کەمپەینەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامانج لە کەمپەینەکە کۆکردنەوەی پێداویستی ناوماڵ و جلوبەرگ و خۆراک و ھاوکاری ماددیە بۆ زیانلێکەوتووان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان ھۆشدارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاگاداری کۆمپانیاکانی کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکاتەوە کە بەھیچ شێوەیەک نابێت گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و تەنانەت رێکلامیش بۆ بەبازاڕکردنی ئەو پرۆژانە بکەن کە مۆڵەتی وەبەرھێنانیان وەرنەگرتوە، لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو کارە نایاساییەشدا، لایەنی پەیوەندیدار دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە،  لەھەمانکاتدا دەستەی وەبەرھێنان ھۆشداریی داوەتە کڕیاران و ھاووڵاتیان لە ئەنجامدانی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو یەکانەی کە پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرھێنانی وەرنەگرتووە، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیار نابێت . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەند، ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادا نیە و ھەر کاتێک بۆ ھەڵبژاردنی دیاری کرابێت، لەو کاتەدا ھەڵبژاردن دەکرێت، لە بەرامبەردا فائیق ئوزتورک جێگری سەرۆک و وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە"، رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی تورکیای تێکەوتووە، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە، داواشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت و دەرگای سندوقەکانی دەنگدان بۆ گەلی تورکیا بکاتەوە .
دابەزینە مێژوییەکانی بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار، قەیرانی ئابووری لە تورکیا قوڵکردووەتەوە و کاریگەریەکەشی لەسەر ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە زیاتر دەرکەوتووە، چەندینجاریش پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت ھەدەپە و جەھەپە داوای پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیان کردووە، کە بڕیاروایە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سوپای تورکیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، ھێرشی زەمینیان بۆ سەر گوندی "ئوم کێف" لە باکووری شارۆچکەی تەلتەمر دەستپێکرد و ھەوڵیاندا گوندەکە داگیر بکەن، ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمر روبەڕوویان بوونەتەوە و پێکدادانی سەخت لە روویداوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لانیکەم دوو چەکداری بەکرێگیراوی گرووپەکان کوژراون و پێکدادانەکانیش لە سنووری گوندەکە بەردەوامن.
شەوی رابردوو تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان گوندی "رەبیعات"یان لە باکوری شارۆچکەی زرگان سەر بە پارێزگای حەسەکە بۆردومانکر و بەھۆیەوە ٤ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی تریش برینداربوون کە منداڵیشیان لە ناودایە، بەھۆی مەترسیەکانی بۆردومانەکەش دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا سێ ھەزار و ٧٤٦ کەس لە سوریا کوژراون و لەو ژمارەیەش ١٥٠٥ کەسیان مەدەنین و لەناویاندا ٣٦٠ منداڵ ھەیە، بەراورد بەساڵی رابردوو ئاماری قوربانیانی سوریا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بەجۆرێک لەساڵی ٢٠٢٠ دا شەش ھەزار و ٨٠٠ کەس لەو وڵاتە کوژراون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمپەینەکە ماوەی سێ رۆژە لەلایەن زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی راگەیەنراوە و "د. ھەژار محەمەد" سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە رایگەیاند، سەرەڕای ئەو ٢٠٠٠ کتێبە رێکخراوێک ١٠٠٠ کتێبی تر پێشکەش دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەلەمەکە لە نزیک دوورگەی ڤۆلیگاندروسی یۆنان ژێرئاو کەوتووە و تا ئێستا ١٢ کۆچبەریان ڕزگارکراون.


ڕاشیگەیاند بە پێی لێدوانی دوو کۆچبەری ڕزگارکراو ژمارەی کۆچبەرەکان ٥٠ کەس بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەوڵ و ھەنگاوەکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەچنە قۆناغی پراکتیکیەوە، لەو میانەیەشدا ئەمڕۆ ٢٢ی دیسەمبەر لە شاری ھەولێر، قوباد تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە یاوەری وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازییان کرد لە وەفدێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نوری مالکی.


لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکان و ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.


لەو بارەیەوە وەفدی میوان، بۆچوونی ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیان خستەڕوو لە پێناو بەدیھێنانی ھاوسەنگی سیاسی کە پێویستە بۆ زامنکردنی گێڕانەوەی سەقامگیری سیستمی سیاسی.


ھەردوولا پێویستی بەردەوامبوون لەسەر ھەوڵەکانی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان دووپاتکردەوە لە پێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکان کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بەدیبھێنێت. ھاوکات جەختیش لەسەر شەراکەت و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا کرایەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی یەکێتی بە وەفدی میوانی ڕاگەیاند کە ئەوان وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامن و لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانن لە ڕێی گفتوگۆ و یەک خستنی ڕیزەکان لە پێناو گەلانی عێراق بە گشتی.


باسیان لەوەشکرد وەفدێکی یەکێتی دەچێتە بەغداد بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکان لە بارەی پێکھێنانی حکومەتێک کە توانای خزمەتکردنی ھاوڵاتییانی ھەبێت و ھەروەھا بتوانێت ڕووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە و لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵییەکان و چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجامبدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بە دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە تانەکان، کە لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تۆمار کراون.


دادگای فیدراڵی ھۆکاری دواخستنەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ گوێگرتن لە ھەردوو لایەنی داواکە، بۆ ئەوەی داواکاری و بەڵگەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.


سکاڵاکان لە لایەن ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحەوە پێشکەشکراون، لە بەردەم دادگای فیدراڵیش ڕایگەیاند، ئەو داوایە دژی ھیچ لایەنێک نییە، بەڵکو دژی ئەدای خراپی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە، چونکە ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن وایکرد، ملیۆنان عێراقی لە مافی دەنگدان بێبەش بن.


ھاوپەیمانی فەتح نوێنەرایەتی سەرەکی حەشدی شەعبی دەکات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ھەڵبژاردنەکەدا ١٧ کورسی ھێناوە، لە کاتێکدا پێشتر ٤٨ کورسی ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕەخنە لە دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان دەگرێت و بە لێڵ و ناڕوون ناوی دەبات.


نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" ڕاپۆرتێکی لە بارەی دادگاییکردنی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بڕیارەکانی دادگا بێبەڵگە بوون و داواکاری گشتیش بەڵگەی حاشاھەڵنەگری بۆ سەلماندنی حوکمی سەر تۆمەتبارەکان نەخستووەتەڕوو. ئەو بەندانەی تۆمەتبارانیشی پێ دادگایی کراوە ناتەواون و حوکمەکانیش ناڕوونن.


یۆنامی باسی لەوەشکردووە، تۆمەتباران بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانی تاکەکەسیدا ھێڵدراونەتەوە و ڕێگە بە ھەمووشیان نەدراوە چاویان بە خێزانەکانیان بکەوێت.


ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی ھەشت تۆمەتبار بە دادگایان ڕاگەیاندووە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانیان لێوەرگیراوە، بەڵام دادوەری دادگاییکردنەکە گوێی پێنەداون و ھیچ بەدواداچوونێکی بۆ نەکردووە، ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگا ھیچ ڕێزێکی لە پشکنینی پزیشکی و ڤیدیۆی لێکۆڵینەوە و مامەڵەی نەشیاو و ئەشکەنجەدان نەگرتووە، ئەمەش وایکردووە پارێزەرەکان نەتوانن بەرگرییەکی کارا لە تۆمەتبارەکان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، ئەنجومەن ھەماھەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراق بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سندوق و پشتبەستن بە شارەزاکانیان لەو بوارەدا.


ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشین لە ٩ کەسی تایبەتمەند پێکھاتوون، وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق -لقی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی پلاندانان و پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش سەرپەرشتی دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو ھەڵمەتە بۆ ھێزی پیشمەرگە و خوێندکارانی کوردستان ھەڵمەتێکی زۆرباشە و درێژکراوەی خزمەتگوزارییەکانی ساڵانی ڕابردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕائید "عومان عەبدولکەریم" وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا لە سنوری ئاسایشی گەرمیاندا، ٢٧٩ تۆمەتبار بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، لەوانە ٧٣ کەسیان بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، کە ٦١ کەسیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی و ١٢یان ھەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی بوون.


ڕاشیگەیاند، ٣٢ کەسیش بە تۆمەتی تیرۆر و ھاوکاری تیرۆریستان دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عەبدولستار دادوەری دادگای یەکەمی کەرخ تایبەت بە مادە ھۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ڕێژەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانی بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان لە ١٠٪ تێپەڕ ناکات، لە کاتێکدا لە ٩٠٪ی ئەوانەی دەمێننەوە ئەو تۆمەتبارانەن کە بازرگانی پێوە دەکەن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ھەرە زۆری بەکارھێنەرەکان لە ماوەی ساڵێکدا دەبن بە بازرگان، بەڵام یاساکەی ئێستای تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ مادە ھۆشبەرەکانی سزای سوکی دیاریکردووە بەراورد بە قەبارەی تاوانەکە، بۆیە پێویستە سزاکە قورستر بکرێت.


ئەو دادوەرە دەڵێت دادگای یەکەمی کەرخ ھەفتانە ٢٠ تۆمەتباری بازرگانیکردن یان بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان ڕادەگرێت، ئەوەش ژمارەیەکی گەورەیە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر ساڵێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەوەرێکی تردا پرۆسەی دەنگدان بۆ پڕِۆژەیاسای ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری و پڕِۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ دەکرێت، دواتریش خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف و پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکات.


"عوسمان سێدەری" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، پێشتر پڕۆژەکە سنوردار بوو بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم گۆڕانکاری تێداکراوە و دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە ژمارەیەکی زۆر ھەلی کار دەڕەخسێنێت و دەرچووانی بەشی کشتوکاڵی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن ببن بە سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی کشتوکاڵ.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاشم حەسناوی سەرکردە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم ڕایگەیاند، ئاماژەکان بۆ ئەوەن دادگای فیدڕاڵی چاوەڕێی ڕێککەوتنی سیاسی بێت بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.


راشیگەیاند، بەشێک لە دۆسیەکانی گرێدراو بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن یاسایین، ئەوەش وادەکات پەسەندکردنی ئەنجامەکان دوابخرێت، تاکو ڕێککەوتنی سیاسی دەکرێت یان گەورەترین کوتلە کە حکومەتی داھاتوو پێکدەھێنێت ئاشکرا دەبێت.


وتیشی، ڕۆژی چوار شەممە دادگای فیدڕاڵی لە بارەی تانەکان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەگەری بەھێز ھەیە ئەو کۆبوونەوەیە دوابخرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...660661662663664...1000