جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەکرێت بە ٢٤ سەعاتی
کوردسات نیوز
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
"عەباس ئیسماعیل" سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەوەکالەت رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن کە ڕاییکردنی مامەڵە و بەڕێکردنی باری شۆفێران و بازرگانان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ببێت بە ٢٤ سەعاتی.
روونیشیکردەوە، بە ھاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم داواکاری و پێداویستییەکانی بنکەکانی ناو دەروازەکە جێبەجێ دەکەن، پێداویستییەکانیش پێکدێن لە دابینکردنی ڕووناکی لە شەواندا بۆ پشکنینی بارەکان و دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی بنکەکان و دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھاتووچۆکردنی فەرمانبەران.


