ھاوپەیمانان بۆ ساڵی داھاتوو ھاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە پەرەپێدەدەن
کوردسات نیوز
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا راوێژکارانی باڵای سەربازی ھاوپەیمانان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد ، بۆ ساڵی داھاتوو، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە پەرەپێدەدەن.
لە کۆبونەوەکەدا ( شۆرش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھاوپەیمانان و سوپای عێراق ستراتیژییە و مەترسییەکانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچەکەدا، پێویستی بە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە.



