هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا ئاشکرای کردوە، وڵاتەکەی لە رێگەی ناردنی پۆلیسەوە ھاوکاریی لیتوانیا دەکات لە پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ بیلارووس تا رێگە لە کۆچی نایاسایی بگرێت، رونیشیکردۆتەوە، لیتوانیا ھاوبەشێکی ستراتیژی پۆڵەندایە و ھەردوو حکومەت رێککەوتون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بەزاندنی سنوورەکان لە لایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە.
بەھۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان بیلارووس و لیتوانیادا ھەیە، دەسەڵاتدارانی بیلارووس سنورەکانیان لەگەڵ لیتوانیا بەرووی کۆچبەراندا کردوەتەوە و ئەوەش قەیرانێکی گەورەی کۆچی نایاسایی بۆ حکومەتی لیتوانیا دروست کردوە.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاشکراشیکردووە، ئەو مووشەکانە لەو ناوچانەوە ئاڕاستەی عەفرین کراون کە دەکەنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە.
ھەروەھا رێکخرای مافی مرۆڤی عەفرینیش ئاشکرایکرد، ٨ مووشەک ئاڕاستەی ناوەندی شاری عەفرین کراون، لە ئەنجامدان ٦ کەس برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدا رۆژی ١٨ی ئەم مانگەش جارێکی تر ھرشێکی مووشەکی کرایە سەر عەفرین، ٣ کەس کوژران و ژمارەکی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە ھەولێر و لەلایەن نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و چەند وەزیرێکەوە پێشوازی لێکرا، ئەمڕۆ سەردانی موسڵ دەکات و لەگەڵ کریسیتیان و سونەکان کۆدەێتەوە و بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی موسڵ دادەنێت، دواتریش دەگەڕێتەوە ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆدەێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە ، لە نوسراوێکدا رەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی رۆژانە بڕی ھەزار و ٨٠ مەتر سێجا بەنزین بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بنرێت ، لەو بڕەش ، ٣٦٠ مەتر سێجا بۆ پارێزگای ھەولێر و ٣٦٠ مەتر سێجا بۆ سلێمانی و ٢١٦ مەتر سێجا بۆ دھۆک و ١٤٤ مەتر سێجاش بۆ ھەڵەبجە دیاریکراوە ، ھەر لەو نوسراوەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا نرخی فرۆشتنی لیترێک بەنزین بە ٦٥٠ دینار دیاریکراوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی عێراق و پێکەوە کار دەکەن بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری زیاتر لە تەواوی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، پابەندیشن بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنە ستراتیژییەکەیاندا. وتیشی کۆنگرەکەی بەغداد لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و فراوان کردنی ھەماھەنگییە لە ناو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست. 
کۆکشی سپی جەختیشی کردەوە لەوەی پێویستە دیبلۆماسیەت بکرێتە خاڵی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەو لە کۆبوونەوەکەی مانگی رابردووشدا لە نێوان "بایدن و کازمی" لە ئەمریکا، گرنگی رۆڵی "عێراق" لە ناوچەکە باس کراوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  و بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ، بلینکن دوپاتیکردۆتەوە واشنتۆن پابەندە بە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و بەردەوامیش دەبێت لە مەشقپێکردنی ھێزە عێراقییەکان،  دەشڵێت ، ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی داعش کۆتایی نەھاتووە ، بەڵکو چۆتە قۆناغێکی نوێوە کە ئەویش قۆناغی پتەوکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە .
ھەر لەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری بەرێوەچونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردوە و رایگەیاندوە ، ئەمریکا پشتگیری ئەو تیمە نێودەوڵەتیانە دەکات کە چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانەکەی بۆ سوریا بە یەکەم سەردانی بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لەدوای دەستبەکاربونی وەک وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشتر لە کۆنگرەکەی بەغداددا لە بارەی ئارامی ناوچەکەوە ھێرشی توندی کردە سەر ئەمریکا و ئەوەش کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا ھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بایدن" لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی و ئەمنی رایگەیاند، رەوشەکە لە ئەفغانستان زۆر مەترسیدارە و فەرماندەکان پێیان راگەیاندووە ئەگەری پەلامارێکی تری تیرۆریستی ھەیە لە فڕۆکەخانەی "کابول" لە ماوەی ٢٤ بۆ ٣٦ سەعاتی داھاتوودا، وتیشی ئەو ھێرشەی "واشنتۆن" کردوویەتی سەر تیرۆریستان و کوژرانی ٢ داعشی لێکەوتەوە، کۆتا ھێرشیان نابێت. 
ئێوارەی پێنج شەممەی رابردووە، دوو تەقینەوە دەوروبەری فڕۆکەخانەی "کابوڵ"ی ھەژاند و زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران کە ١٣یان ئەمریکی بوون، گروپی خۆراسانی سەر بە داعشیش بەرپرسیارێتیان لەو پەلامارە راگەیاند. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دیناری رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە و پارەکە گەیشتووەتە ھەرێم، ئەمەش دووەم مانگە بەغداد ئەم بڕە پارەیە رەوانەی ھەولێر دەکات.
رەوانەکردنی ئەم بڕە پارەیە دوای ئەوە ھات کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانی لە دانوستانەکانی لەگەڵ بەغداد سەرکوتوو بێت و ئەمەش وەھای کرد حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتایی بە لێبڕین بھێنێت و موچەی تەواو بە فەرمانبەران بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جومعە عناد" وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی لە چاوەڕوانی تورکیادایە بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی بەرگری، وتیشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بەیرەقدار"ی تورکی زۆر پێشکەوتووە و لە وڵاتانی وەک "سوریا و ئازربایجان و لیبیا" سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە و داوای ھاوردەکردنیان لە "تورکیا" کردوە.  وەزیری بەرگری عێراق کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی پێشانگایەکی پیشەسازی بەرگری لە "ئیستەنبوڵ" کردبوو راشیگەیاند، داوای چەندین جۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ھەلیکۆپتەر و سیستمی دژە فڕۆکەیان لە "تورکیا" کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"نیدا حسێن عەبدوڵا" بەڕێوەبەری راگەیاندنی ناوەندی سەرژمێری سەر بە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، روپێوییەکی مەیدانی بۆ دیاری کردنی نرخی سەرجەم خانووبەرە و یەکەکانی نیشتەجێبوون، دەستیپێکردووە. 
ئەو روپێوییە یەکەمین جارە لە عێراق ئەنجام دەدرێت و بە سێ قۆناغ سەرجەم ناوەند و قەزا و پارێزگاکان دەگرێتەوە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون بەسەر "بەرز و ناوەند و نزم" لەڕووی نرخەوە دابەش دەکرێن. 

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، دوای ئەو ھەڵمەتە ھۆشیارییانەی ئەنجامیانداوە، ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن زیادیکردووە. لە ھەڵەبجە ٥ بنکەی وەرگرتنی ڤاکسین کراوەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ١٣ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیداری رافیدەین ھاوکاتە لەگەڵ یادی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، کە تا ئێستا لە بەردەم چەندین ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتیدایە. 


لە دیدارەکاشدا قەیرانەکانی عێراق و پێشھات و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و وەرەقەی سپی و پرسی حەشدی شەعبی و لامەرکەزییەت و پەیوەندییەکان لەگەڵ ھێزە زلھێزەکان و  چارەسەر بۆ رووداوەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و چەندین بابەتی تر تاوتوێ دەکرێن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری سبەینێ  مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابەشدەکرێت.


ھەروەھا مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەماندا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و پێشھاتەکانی ناوچەکەمان کرد و جەختمان لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کردەوە.


وتیشی، ھیوادارین ئەنجامەکانی کۆنگرەکەی بەغداد ببێتە مایەی سەقامگیری ناوچەکە و سەرۆک ماکرۆن رۆڵی گرنگی ھەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد.


راشیگەیاند، پێویستمان بەیارمەتییە بۆ سەقامگیری و چاکسازی و پێکەوەژیان و کۆمپانیاکانی فەڕەنسا دەتوانن رۆڵیان ھەبێت لە وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاند، گەلی فەڕەنسا ھاوسۆز و پشتیوانی گەلی کوردە و ھەرێم پشتیوانێکی باش بووە بۆ ئاوارەکان.


ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا ھاوکاری دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە و پێویستیشە ھاوکاری و پشتیوانی بۆوارەکان زیاتر بکرێت.


سەرۆکئ فەرەنسا راشیگەیاند، پێویستە متمانە بۆ کەمایەتییەکان بگەڕێنرێتەوە و لە رۆژئاڤاش لە ھێزە کوردییەکان دەمێنینەوە و لەگەڵ ئەوەداین ئاشتییەکی ھەرێمی لەناوچەکەدا بەدی بێت


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...998999100010011002...1187