هەواڵەکانهەواڵەکان

دوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئیلی کۆهین، یەکێک لە بەناوبانگترین سیخوڕەکانی سەدەی ٢٠ لە سوریا، کە لە ساڵی ١٩٦٥ لە دیمەشق لەسێدارەدرا.

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی، پشتبەست بە راپۆرتێکی میدیایی لوبنان بڵاویکردەوە، دوای کۆتایی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، ئیسرائیل دەستی بە دانوستان لەگەڵ چەند وڵاتێکی جیاواز و چەند کەسێکی سووری کردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی شاردنەوەی کۆهین

ئاماژە بەوە کراوە، دیمەشق چەندین جار رەتیکردووەتەوە روفاتی کۆهین بگەڕێنێتەوە و زیاتر لە جارێکیش شوێنی ناشتنی گواستووەتەوە تاکوو ئیسرائیل دەستی پێ رانەگات.

ئیلیاهو بن شائول کۆهین، لە ساڵی ١٩٢٤ لە ئەسکەندەریە لە میسڕ لە خێزانێکی جوولەکە لەدایکبووە، کە لە شاری حەلەبی سوریاوە کۆچیان کردووە.

خانەوادەی کۆهین لە ساڵی ١٩٤٩ بەرەو ئیسرائیل کۆچ دەکەن، بەڵام خۆی بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی لە میسڕ دەمێنێتەوە و دوای قووڵبوونەوەی "کێشەی سوێز"، لە ساڵی ١٩٥٦ ئەویش بەرەو لای خانەوادەکەی دەچێت و لەلایەن بەرگریی ئیسرائیلەوە لە بەشی هەواڵگری و زانیاری وەک شیکەرەوە و وەرگێڕ دەستبەکار دەبێت، دواتر دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ئەرکێکی نوێی پێ دەسپێرێت و لە ساڵی ١٩٦١ وەک بازرگانێکی سووری بەناوی " کامل ئەمین سابت" بەرەو بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین دەچێت و خۆی لە پلەدارەکانی سوپای سوریا نزیک دەکاتەوە و پاشان لەو رێگایەوە دزە دەکاتە نێو شوێنە هەستیارەکانی حکومەت و سوپای سوریاوە.

کۆهین وەک سیخوڕی ژمارە ٨٨، لەماوەی کارکردنیدا توانی چەندین زانیاریی گرنگ و هەستیار دەستبخات و رەوانەی ئیسرائیلیان بکات، بەپێی زانیارییەکانی نێو فیلمێکی دۆکیومینتاریی کەناڵی "RT"، ئیلی کۆهین بەجۆرێک بووەتە جێی متمانە، کە ئەمین ئەل-حافز سەرۆکی ئەوسای سوریا کە لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٦ لە دەسەڵاتدا بوو، ویستوویەتی بیکات بە جێگری وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی.

سیخوڕە ئیسرائیلییەکە لە ساڵی ١٩٦٥ دوای ئاشکرابوونی، بە تۆمەتی سیخوڕی دادگایی دەکرێت و لە دیمەشق لەسێدارە دەدرێت.

ئەو زانیارییانەی کۆهین بەدەستی هێنابوون، کاریگەرییەکی زۆریان هەبوو و سوپای ئیسرائیل سوودی لێ بینین لە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزاییەکانی جۆلان لە ساڵی ١٩٦٧.

چیرۆکی کۆهین، سیخوڕی ژمارە ٨٨، بەناوی "The Spy" کراوە بە زنجیرەیەکی شەش ئەڵقەیی و لە ساڵی ٢٠١٩ تۆڕی نێتفلیکس بڵاویکردەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی سەرما بە رێژەی دوو بۆ چوار پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاماژەبەوەشدەکات سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، هەروەها خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بە خێرایی لە کۆمپانیای داناغاز روداوەکە رویداوە و سەرجەم یەکەکانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی کوژاونەتەوە.

بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەبەوەشدەکات،لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ناوەنەدی کارەبای هەرێم و کۆنتڕۆڵی شارەکان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشکردنەوەی کارەبا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی دەستەی تەحریر شام دەڵێت، كورد بەشێكی سەرەكی دەبێت لە قۆناغی داهاتووی سوریا و لەمەودوا هیچ ستەمێك لە كورد ناكرێت.

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی دەستەی تەحریر شام لە پەیامێكیدا رایگەیاند، كورد بەشێكە لە سوریا و لەسەردەمی رژێمی ئەسەد روبەڕووی ستەمی زۆر بووەتەوە و بەپێی یاسا لە قۆناغی داهاتووی سوریا مافی خۆیان وەردەگرن.

وتیشی قۆناغی داهاتووی سوریا هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت و وەزارەتی بەرگری سەرجەم گروپە چەكدارە نێوخۆییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە و هیچ چەكێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نەمێنێت.

ئەحمەد شەرع ئەوەشی خستەڕو، نایانەوێت شەڕ دژی ئیسرائیل رابگەیەنن، بەڵام ئەو وڵاتە رێككەوتنی ئاگربەستی ساڵی ١٩٧٤ پێشێلكردووە و جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی و هاتنە پێشەوەی لە سوریا هیچ پاساوێك هەڵناگرن، بە تایبەتی كە ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی لە وڵاتەكەدا نەماون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێکی مووچەخۆران بەردەوامن لە بایکۆتی دەوام.دەڵێن تا مووچەکانمان وەرنەگرین دەوام ناکەین 

هەریەکە،لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و خانوبەرە، هاتوچۆ، پۆلیسی فریاکەوتن، نەخۆشخانەی منداڵبون و سەرجەم کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاندوە

ئەمە لەکاتێکدایە،  زیاتر لە 70 رۆژە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و تاوەکو ئێستا هیچ بەروارێکیش بۆ دابەشکردنی موچە دیارینەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كەشناسی عیراق رایگەیاند ، شەپۆلی سەرما تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە ساردترین رۆژ دەبن.

دەستەی كەشناسی عیراقی رایگەیاند، كاریگەری شەپۆلی ئەو سەرمایەی عیراقی گرتۆتەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و نزمترین پلەكانی گەرماش لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە تۆمار دەكرێن .

ئاماژەی بەوەشكردوە ، پێشبینی دەكرێت لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزن لە ناوچەكانی باكور و هەرێمی كوردستان بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق كۆدەبێتەوە، بۆ یەكلایكردنەوەی پرسی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و هەمواری یاسای بودجە.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدەكەی حكومەتی هەرێم، لەلایەن ئاوات جەناب وەزیری داراییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بۆ چارەسەركردنی گرفتی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و هەمواری یاسای بودجەو پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٥ و لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق كۆدەبنەوە.

هەریەكە لە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرانی گشتی ژمێركاری و بودجە  و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وەزارەتی دارایی ئەندامی وەفدەكەن.

نزیكەی دوو مانگە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا ئەمساڵ لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی رەوانەی بەغداد كردووە، وەزارەتی دارایی عیراقیش تا ئێستا زیاتر لە ترلیۆنێك دیناری رەوانەی هەرێم كردووە، بەڵام چارەنوسی موچەی مانگەكانی ١٠ و ١٠ و ١٢ نادیارە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەكۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوودا وەزارەتی دارایی راسپارد لەكاتی گەیشتنی هەر بڕە پارەیەكی دیكە دابەشكردنی موچە دەستپێبكات.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دەستپێشخەرییەکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکومی لە هەرێم، ناوی دەچێتە ریزبەندیی "Green Metric" بۆ زانکۆی سەوز و ژینگەپارێز.

پێگەی "گرین مێتریک"ـی ئیندۆنیزی، ریزبەندیی ئەمساڵی بۆ زانکۆ سەوز و ژینگەپارێزەکان لە جیهاندا بڵاوکردەوە و زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان ناوی لە ریزبەندییەکەدا تۆمارکراوە.

زانکۆی کۆیە لە هەژماری رەسمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، تۆمارکردنی ناوی زانکۆی کۆیە لە ریزبەندیی "Green Metric" هەنگاوێکی گرنگ و دەستکەوتێکی بەنرخە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە زانکۆی کۆیە تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا و دوابەدوای راگەیاندنی دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز" لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا، لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، راستەوخۆ زانکۆکە ناوی چووە ئەم ریزبەندییەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، "زانکۆی سەوز"ە، کە دەخوازێت روانگەیەکی ژینگەدۆستانە و ژینگەپارێزانە بکاتە روانگەی باوی زانکۆی کۆیە، تاکوو ئەم زانکۆیە لە چارەسەری پرس و بابەتێکی گرنگی وەک پرسی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە بەشدارییەکی کارای هەبێت.

ریزبەندیی "Green Metric" لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن زانکۆی ئیندۆنیزیاوە دانراوە و ئامانج لێی پۆلێنکردنی زانکۆکانی جیهانە پەیوەست بە چالاکی و پابەندییەکانیان بە پرسی ژینگەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم كۆبانێ داوا لە لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، وەڵامدی ئەرێنییان هەبێت بۆ بانگەوازی یەكڕیزیی كورد و دەڵێت، یەكگرتوویی كورد لە سوریا بووەتە پێویستییەكی مێژوویی.

مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە پەیامێكیدا لە تۆڕی ئێكس جەختیكردووەتەوە، یەكگرتوویی نەتەوەیی كورد لە سوریا بووەتە پێویستییەكی مێژویی بۆ ئەم قۆناغە.

هەروەها هانی لایەنە كوردییەكان دەدەن بۆ دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندییە حزبیەكانیان و وەڵامدانەوەی بانگەوازی جەماوەریی بۆ یەكڕیزیی.

مەزڵوم كۆبانێ داواش لە هەموو لایەك دەكات، وەڵامی ئەرێنییان هەبێت بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێكی گشتگیر لە دیالۆگی سوریا و بەشداریكردن لە بنیادنانی سوریایەكی دیموكراسی و فرەیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بڵاوکردەوە تێیدا رایگەیاندووە، "سەرەرای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێم و ناوچە کورستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دواجار توانرا ئەم پرۆسە گەورە و گرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت".

دەقی راگەیەنراوەکە...

ئەمشەو کاتژمێر ۱۲ کۆتایی بە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دێت .

سەرەرای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەکنیکی و هونەری، کەمی کات لەبەردەممان، بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێم و ناوچە کورستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دواجار توانرا ئەم پرۆسە گەورە و گرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت، ئەویش بە پاڵپشتی و پشتگیری بەڕێزان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەڕێزەکان و دامودەزگاکانی تر لە حکومەتی هەرێم، هەروەها سوپاسی هەوڵ وماندووبوونی سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەستەیە دەکەین.

هەر بەم بۆنەیەوە، بە پێویستی دەزانین سوپاسی فەخامەتی سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرە بەڕێزەکان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان بکەین کە هاوکارو پشتیوان بوون لە میانەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە جێبەجێکردن و بە بەستنەوەی بە ئەنجامی سەرژمێری ١٩٥٧ کە بنەمای سەرەکی رێکەوتن بوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.

جێگەی خۆیەتی ئاماژە بە ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستایانی پەروەردە و گەنجانی بژمێر بکەین کە جێدەستیان دیاربوو لە سەرخستنی پرۆسەکە.

سوپاسی لیژنەی باڵا و ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە پارێزگاکان وئیدارەکان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە تاکو گەیشتین بە ئەنجام.

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ڕۆڵی میدیاکاران و کەناڵەکانی راگەیاندن هەیە، کە لەسەرەتایی پرۆسەکەوە هاوکار و پشتیوانی ئێمە بوون لە هۆشیارکردنەوە و گەیاندنی زانیاری بە هاووڵاتیانمان.

لە کۆتایدا، سوپاسی بێ پایانمان هەیە بۆ تەواوی فەرمانبەران لە دەستەی ئامار و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کە ماندونەناسانە شەو و رۆژیان خستەسەر یەک و زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان وتوانییان نموونەی جوانی کاری بە تیم و ڕۆحیەتی نیشتیمان پەروەرانە کارەکان ئەنجامبدەن.

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

۱٤ـ۱۲ـ۲۰۲٤

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی دانیمارك ٢٧ هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە هەر پەناربەرێكی سوری كە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە وڵاتەكەی خۆی

حكومەتی دانیمارك رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر پەنابەری سوری لە وڵاتەكەیدا دەژین و داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە.

دەشڵێت، هەر پەنابەرێكی ئەو وڵاتە بیەوێت بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە سوریا ئەوا بڕی ٢٧ هەزار یۆرۆی پێدەدرێت و بۆ هەر منداڵێكیش شەش هەزار و ٧٠٠ یۆرۆ خەرجدەكرێت.

باس لەوەشدەكات، لە ساڵی ٢٠١٥ دا زیاتر لە پێنج هەزار پەنابەری سوری دانیماركیان جێهێشتووە و ٦٠٠ پەنابەریش لە ساڵی ٢٠١٩ پشتیوانی داراییان بۆ خەرج كراوە، ئەوەش لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ سوریا.

دوای روخانی حكومەتەكەی ئەسەد زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی پێدانی مافی پەنابەرییان بە پەنابەرانی سوری راگرت، بەپێی دواین ئاماری ئاژانسی یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری پەنابەران زیاتر لە ١٠٠ هەزار سوری لە ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاگربەستی هەسەدە و گروپە چەكدارەكان نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەهۆی داواكاری توركیاوە بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە كۆبانێ، ئەگەری ئەوەش هەیە هێرشێكی بەرفراوان بكرێتەسەر كۆبانی.

بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی مەزاری سوڵتان سلێمان شا لە رۆژئاوای كۆبانێ كراوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەستدا كە رۆژی ٥ شەممەی رابردوو بەنێوەندگیریی هاوپەیمانانه راگەیەنرا، بەڵام توركیا بە پاساوی پاراستنی مەزارەكە داودەكات لە سنووری یەك كیلۆمەتری رۆژئاوای كۆبانێ بنكەیەكی سەربازی دروستبكات، بەو هۆیەشەوە رێككەوتنی ئاگربەست نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، توركیا و گروپە چەكدارەكان دەستیانكردووە بە كۆكردنەوەی هێزەكانیان لەسەر سنووری كۆبانێ و ئەگەر هەیە هێرشێكی بەرفراوان بكەنە سەر كۆبانێ.

پێشتر مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەست، ئامادەن هەرچی پێویست بێت بیكەن بۆ گواستنەوەی مەزاری سوڵتان سلێمان لە كۆبانێ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە وەفدێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی بچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی مووچە.

وەفدەكە لە بەغداد تاوتوێی كێشەكانی لیستی مووچەی مانگی ١١ دەكات.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز ئامانجی سەردانی وەفدەكە چارەسەركردنی كێشەكانی تایبەت بە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵە.

هەروەها هەمواری یاسای بوودجە و پشكی هەرێم تێیدا بەشێك دەبێت لە گفتوگۆكانی وەفدەكە لە بەغداد.
 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دواین قۆناغی پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم كە زیاتر لە ١٢٥ ملیار دینارە


وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چەكی دواین بڕە پارەی شایستەداراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤  خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم و لەماوەی چەند ڕۆژێكدا ڕێكارە ئیدارییەكان تەواو دەكرێت و دابەشدەكرێت.


راشیگەیاندوە، پارەكە زیاتر لە ١٢٥ ملیار دینارە بۆ هەر سێ پارێزگاكە بەجۆرێك زیاتر لە ٤٧ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ٤٤ ملیار، بۆ هەولێر و ٣٤ ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی سەربازییەوە، پەرلەمانی كۆریای باشور بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە سڕكردنی سەرۆكی وڵاتەكەی.


لە دانیشتنێكی تایبەتدا پەرلەمانی كۆریای باشور بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە سڕكردنی یون سوك یول سەرۆكی وڵات ئەوەش بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی سەربازی لە وڵاتە و داخستنی پەرلەمان. 


رۆژی ٣ی ئەم مانگە سوك یول بڕیاریدا بەداخستنی پەرلەمان و راگەیاندنی باری نایاسایی سەربازی ئۆپۆزسیۆنیشی تۆمەتبار كرد كە كار لە بەرژەوەندی كۆریای باكور دەكات.


لە ٧ی ئەم مانگە لەسەر پێشنیازی ئۆپۆزسیۆن بۆ سڕكردنی سەرۆكی وڵاتەكەیان پەرلەمانی كۆریای باشور كۆبوەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە كۆبونەوەكە دواخرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.بەفربارین لەناوچە شاخاویەکانیش دەبارێت 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بونی تەم لە کاتەکانی لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان

لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بارانبارین بەردەوام دەبێت،لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت. پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...364365366367368...991