ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق گرێبەستی کردووە بۆ کرینی ٣٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا و تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی بەدەست دەکات.
ھەرچەندە ئاماژەی بەجۆری ئەو ڤاکسینە نەکردووە رەوانەی عێراق دەکرێت، بەڵام دەڵێت بەرھەمھێنانی ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کاتی زۆری پێویستە.
ئەمرۆ ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبووەوە و بارودۆخی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و چارەنوسی پرۆسەی خوێندن لەناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکاندا تاوتوێ کرد.
لەدیدارەکەدا، د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، سوپاسی ھەوڵەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد، کە بەردەوام لەخەمی پێشکەوتن و چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتیەکانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵادایە و لەم ڕووەوە بەردەوام لەپەیوەندیدابوە و ھیچ درێغییەکی نەکردوە.
لای خۆیەوە ئیبراھیم ئەحمەد، کورتەباسێکی لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئەم قۆناغە بەگشتیی و پرۆسەی خوێندن و ئاستەنگەکانی بەتایبەت پێشکەشکرد، لەو ڕووانەشەوە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی روونکردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و ھاوکاریکردنی ناوەندە زانستیی و ئەکادیمییەکان، و پلان و چۆنێتی وەلانانی لەمپەرەکانی بەردەم دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ستایشی خۆڕاگریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکەکەی کرد کە پەرۆش و بەردەوامبوون لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی گۆشکراو بە زانست و زانیاری سەردەم لە سێکتەر و پسپۆڕییە جیاجیاکاندا.
دواتر و لەگفتوگۆیەکدا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کێشەکانی زانکۆکەیان و سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەڕوو، بەمەبەستی چارەسەرکردن و پێشخستنی ئاستی زانستی لەزانکۆکەدا، لای خۆشیەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەگەڵ خستنەڕووی پلان و پێشنیازی لۆژیکی بۆچارەسەری بنەڕەتی کێشەی زانکۆ حکومییەکان، پشتیوانی خۆی بۆ داواکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دووپاتکردەوە.
ھێمن سلێمان وتەبێژی پولیسی پارێزگای دھۆک دەڵێت، تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون و ژمارەیەکی زۆری پولیسی نەھێشتنی تاوان و ئەفسەرانی پولیس راسپێردراون بۆئەوەی بتوانن لە نزیکترین کاتدا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەن، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم جار نییە ئەم جۆرە دزییە گەورەیە دەکرێت، بەڵکو لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار ئەم حاڵەتانە ھەبون.