دواین قۆناغی پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم كە زیاتر لە ١٢٥ ملیار دینارە
وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چەكی دواین بڕە پارەی شایستەداراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم و لەماوەی چەند ڕۆژێكدا ڕێكارە ئیدارییەكان تەواو دەكرێت و دابەشدەكرێت.
راشیگەیاندوە، پارەكە زیاتر لە ١٢٥ ملیار دینارە بۆ هەر سێ پارێزگاكە بەجۆرێك زیاتر لە ٤٧ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و زیاتر لە ٤٤ ملیار، بۆ هەولێر و ٣٤ ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە.
بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی سەربازییەوە، پەرلەمانی كۆریای باشور بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە سڕكردنی سەرۆكی وڵاتەكەی.
لە دانیشتنێكی تایبەتدا پەرلەمانی كۆریای باشور بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە سڕكردنی یون سوك یول سەرۆكی وڵات ئەوەش بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی سەربازی لە وڵاتە و داخستنی پەرلەمان.
رۆژی ٣ی ئەم مانگە سوك یول بڕیاریدا بەداخستنی پەرلەمان و راگەیاندنی باری نایاسایی سەربازی ئۆپۆزسیۆنیشی تۆمەتبار كرد كە كار لە بەرژەوەندی كۆریای باكور دەكات.
لە ٧ی ئەم مانگە لەسەر پێشنیازی ئۆپۆزسیۆن بۆ سڕكردنی سەرۆكی وڵاتەكەیان پەرلەمانی كۆریای باشور كۆبوەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە كۆبونەوەكە دواخرا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.بەفربارین لەناوچە شاخاویەکانیش دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بونی تەم لە کاتەکانی لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان
لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بارانبارین بەردەوام دەبێت،لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت. پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە
ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی سوپای سووریا، کە لە رۆژی 7ـى ئەم مانگەدا لە دوای رووداوەکانی ناوخۆیی سووریا هاتنە ناو عێراقەوە، داوای گەڕانەوە دەکەن بۆ وڵاتەکەیان.روانگەی سوریش دەڵێت بە هەزاران ئەفسەر و سەرباز دیار نەماون
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو سەرباز و ئەفسەرانە سەر بە لیوای 103ـى گاردی کۆماریی و پاسەوانی سنوور و گومرک بوون و ژمارەیەک هاوڵاتی فەرمانبەری مەدەنیشیان سەدان ئەفسەر و سەرباز لە ناوخۆیی خاکی سووریادا، چارەنووسیان نادیارە، رۆژی 7ـى ئەم مانگە بەنزیکەی ٢٠٠٠هەزار سەربازی حکومەتی ئەسەد بە هەماهەنگی هاتنە نێو خاکی عێراقەوە لەگەڵدایە
تورکیا داوا لە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق دەكات دان بە یەكینەكانی پاراستنی گەلدا نەنێن،و پێویستە هێزەکانی پاراستنی گەل سوریا بەجێبهێڵن
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئامانجی ستراتیجی تورکیا لەناوبردنی هێزەكوردیەكانی سوریایە پێویستە سوریا بەجێبهێڵن یان چەك دابنێن، پێویستە لەسەر ئەو ئەندامانەی یەكینەكانی پاراستنی گەل كە خەڵكی سوریا نین بەزووترین كات وڵاتەكە بەجێبهێڵن و ئەوانەی دەشمێننەوە دەبێت چەكەكانیان دابنێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا ئەو گروپانەی تورکیا پاڵپشتیان دەکات،چەند جارێک هێرشیان کردۆتە سەر هێزە کوردەکان لە عەفرین و مەنبج
حکومەتی کاتیی سوریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئیسرائیل ناچار بکات دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سووریا بوەستێنێت و لەو ناوچانەی کە داگیری کردووە بکشێتەوە، چونکە ئەوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤، دادەنرێت
باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند،یەکەم پەیامم لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە بە سەرۆکایەتیی محەممەد بەشیر، ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکانم کرد، دوادەکەم بەزووترین کات هێرش و داگیرکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شام رابگیرێت
هاوکات، باڵیۆز زەحاک نووسیویەتی: "لە کاتێکدا کە سوریا بە قۆناغێکی نوێ لە مێژوی خۆیدا تێ دەپەڕێت، گەلەکەی ئاواتەخوازن دەوڵەتێکی ئازادی و یەکسانی و سەروەری یاسا دابمەزرێنن و هیواکانیان بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی بەدی بهێنن.بەڵام " سوپای ئیسرائیل خاکەکەی "جبل الشیخ و پارێزگای قونەیترە" بۆمباران و داگیر دەکات."
لە لایەکی دیکەشەوە بە وتەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ سووریا لە ساڵی 1974 مۆر کرابوو، دوای گۆڕینی دەسەڵات لە دیمەشق، کۆتایی پێ هات.
بڕیارە کەمێکی دیکە تەرمی ئەو دایك و منداڵەی كە لە یۆنان خنكانبوون، لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
١٦ رۆژ پێش ئێستا، نایلە مستەفا و نور كاوێزی كچی، لە باكووری دورگەی سامۆسی یۆنان گیانیانلەدەستدابوو، بڕیاریشە کەمێکی دیکە تەرمەکانیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و لە شارۆچكەی سەروچاوەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بەخاكدەسپێردرێن.
رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو، نایلە مستەفا و نور كاوێز، دایك و منداڵێكی تەمەن ١٠ مانگ، بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە خێزانی كۆچیان كردبوو، بەڵام بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیان لە دەریای ئیجە لە باكووری دورگەی سامۆسی یۆنان گیانیانلەدەستدا.

لە داقوق خۆكوژێك پێش خۆ تەقاندنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەڵێت خۆكوژەكە بە نیازبووە بچێتە ناو چێشتخانەیەكەوە و خۆی بتەقێنێتەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ، لەسەر رێگەی كەركوك- بەغداد خوكوژێك بە نیازبووە بچێتە ناو چێشتخانەیەكەوە و لەرێگەی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام بەرلەوەی بچێتە ناو چێشتخانەكەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كراوەتە ئامانج و كوژراوە.
ئەوەشی خستەڕو، شانەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی كەركوك و لیوای تەكتیكی، زانیاری هەواڵگری پێشوەختەیان لەسەر كردەوە تیرۆریستییەكە هەبووە و رێوشوێنی پێویستیان بۆ شكستپێهێنانی كردەوەكە گرتووەتەبەر.
هاوكات، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، دوای كوژرانی خۆكوژەكە، هێزێكی زۆری سوپای عیراق و لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لە شوێنی رووداوەكە بڵاوەیانپێكراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
سەرەڕای ئازادبوونی هەزاران بەندكراو لە گرتووخانەكانی سوریا لە دوای رووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد، تائێستاش زیاتر لە ٣٥ هەزار كەس بێسەروشوێنن كە لەماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا دەستگیركراون.
لیژنەی نێودەوڵەتی سەر بە رێكخراوی خاچی سور رایگەیاندووە، لە دوای رووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد و دەستبەرداگرتنی سەرجەم شارەكانی ژێردەسەڵاتی حكومەتەكەی ئەسەد لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بە دیمەشقی پایتەختیشیەوە، هەزاران بەندكراو لە گرتووخانەكان ئازادكران كە هەندێكیان زیاتر لە ٤٠ ساڵە بێسەروشوێنن و لە ناو گرتووخانەكاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سوریاوە بە توندترین شێوە ئەشكەنجەدراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە دوای پشكنینی سەرجەم گرتووخانەكانی سوریا، كۆتاییان بە گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبوواندا هێناوە، بەپێی ئەو بەڵگە و زانیاری و لیستی ناوانەی كۆیانكردوونەتەوە، تائێستاش زیاتر لە ٣٥ هەزار كەس بێسەروشوێنن كە لەماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سەر بە دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەدەوە دەستگیركراون.
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئەوەی لە سوریا روویدا وانەیەكی گرنگە بۆ ناوچەكە و عیراق دەستوەردانی لە كاروباری سوریا و وڵاتێكی دیكەدا نەكردووە.
فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە میانی وتارێكیدا لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، داماڵینی چەك لە دەوڵەتی سوریا و هێشتنەوەی گروپە چەكدارەكان هەڕەشەیەكی جدییە، بەڵام لەهەمان كاتدا هیوای رەوشێكی سەقامگیر بۆ ئەو وڵاتە دەخوازن.
ئەوەشی خستەڕو، عیراق هیچ كات دەستوەردانی لە كاروباری سوریا یاخود وڵاتێكی دیكە نەكردووە، ئەوەش نوێنەرایەتی سیاسەتی یەكگرتووی حكومەتی عیراق دەكات.
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی جەختیلەوەشكردەوە، ئەوەی لە سوریا روویدا وانەیەكی گرنگە بۆ ناوچەكە و بە پشتبەستن بەو پێشهاتانەش، عیراق هەر كێشە و گرفتێك بە هەند وەردەگرێت كە هەڕەشە بێت بۆ سەر دەستكەوتەكانی سەركەوتن بەسەر تیرۆردا، وتیشی، هێزەكانی حەشدی شەعبی، بوونەتە هێزێكی نیشتمانی گەورە كە نوێنەرایەتی هەموو عیراقییەكان دەكەن و ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەك دەبنەوە بۆ سەر وڵات.
وەزیری بازرگانی عیراق دەڵێت بەشی زیاتر لە شەش مانگ هەموو جۆرەكانی ماددە خۆراكییەكانیان لە كۆگاكاندا هەیە و هیچ مەترسییەك لەسەر ئاسایشتی خۆراك نییە.
ئەسیر غورێری، وەزیری بازرگانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، گرنگی پاراستنی ئاسایشی خۆراك هیچ لە پارستنی ئاسایش و ئارامی خاكی عیراق كەمتر نییە و لەئێستاشدا توانیویانە بگەنە قۆناغێكی ستراتیژی لە هەبوونی هەموو جۆرەكانی ماددە خۆراكییەكان لە كۆگاكاندا بەتایبەتیش بەرهەمی گەنم كە سەرچاوەیەكی سەرەكی خۆراكە، بۆیە ئاسایشی خۆراك لە عیراق بە تەواوی پارێزراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە ئەگەر هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و كتوپڕیش رووبدات.
وتیشی، لە دوو تا سێ ساڵی رابردوودا هەموو هەوڵێكیان بۆئەوە ئەوەبوو ماددە خۆراكییە كۆگاكراوەكان ئەوەندە بێت بەشی سێ مانگ بكات بۆ روودانی حاڵەتێكی نەخوازراو، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە ئاستێك كە خۆراكی كۆگاكراو بەشی زیاتر لە شەش مانگ دەكات.
لەسەر رێگای چەمچەماڵ -سلێمانی بارهەڵگرێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وخۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بارهەڵگرێك لەسەر ڕێگەی سەرەكی چەمچەماڵ- سلێمانی بەخێراییەكی زۆرەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا و یەكێك لە ئوتۆمبێلەكان كەوتۆتە ناو پردی ئاوە تەقیوەكە كەئێستا كاری نۆژەنكردنەوەی تێدا دەكرێت، بەو هۆیەوە سێ كەس بریندار بوون كە هەرسێكیان عەرەبن.
وتیشی ڕووداوەكە بۆتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لەسەر ڕێگەكە و زیانێكی زۆری مادی لێكەوتووەتەوە.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەژێر چاودێری گروپی چەكداری تەحریر شام، كشانەوەی هێزەكانی روسیا لە دیمەشق دەستیپێكردووە و دەگەڕێنەوە سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە.
روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هێزەكانی روسیا لە دیمەشقەوە بە ئاڕاستەی سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە دەكشێنەوە و تائێستا زیاتر لە ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی روسیا كە سەربازانی روسی و بیلاروسی و كۆری و دیپلۆماتكارانیان تێدابووە لە دیمەشق كشاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، گروپی چەكداری تەحریر شام بەڵێنیداوە لەوناوچانەی لەژێ كۆنترۆڵیاندایە پارێزگاری لە هێزەكانی روسیا بكات لەمیانی كشانەوەیاندا.
رۆژی شەشی ئەم مانگە هێزەكانی روسیا كە لە رۆژهەڵاتی حمس و لەناوچەیەكی سەر رێگای نێودەوڵەتی بەغداد دیمەشق جێگیرببوون كشانەوە بۆ سەربازگەی حەمیمیم.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سودانی لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی سوریا و غەززە و ناوچەكە كۆبووەوە و رایگەیاند، واشنتۆن پابەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عیراق و رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی سوریا و غەززە و لوبنان و ناوچەكە بە گشتی كرد.
لای خۆیەوە، سودانی پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی نوێی سوریا دووپاتكردەوە و وتی، پێویستە رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بكرێت و هاوكات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هاوكارییان بكرێت لە بنیادنانەوەی وڵاتەكەیان و هەر ئاستەنگییەك كە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری وڵاتەكە، وتیشی، عیراق چاوەڕێی كردارنەك قسە لەو لایەنانە دەكات كە دەسەڵاتیان لە سوریا گرتووەتە دەست.
لەبەرامبەردا، بلینكن ئاماژەی بەوەدا، واشنتۆن پابەندە بە كاركردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عیراق و بەرەوپێشبردنی، وتیشی، واشنتۆن پابەندە بە رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.
لە دوایین ساتەكانی پێش هەڵاتنی لە سوریا، بەشار ئەسەد یاریدەدەر و لێپرسراوی باڵا و كەسە نزیكەكانی فریوداوە و پێی رانەگەیاندوون، كە پلانی هەیە سوریا بەجێبهێڵێت و بەرەو روسیا هەڵبێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، رۆژی شەممەی رابردوو، بەشار ئەسەد بە چەند سەعاتێك بەر لە هەڵاتنی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نزیكەی ٣٠ لێپرسراوی سەربازی و ئەمنی لە وەزارەتی بەرگری سوریا ئەنجامداوە و پێی راگەیاندوون پشتیوانی روسیا لە رێگایە و داوای لێكردوون، خۆڕاگربن دژی هێرشی گروپە چەكدارەكان، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبكات پلانی داناوە وڵات بەجێبهێڵێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ كام لە لێپرسراوە سەربازییەكان و تەنانەت كەسوكاری نزیكی بەشار ئەسەد، ئاگاداری پلانی هەڵاتنی ناوبراو نەبوون، بەجۆرێك رۆژی شەممەی رابردوو بەڕێوەبەری نووسینگەكەی ئاگاداركردوەتەوە، دوای كارەكەی دەچێتەوە ماڵەوە، بەڵام چووەتە فڕۆكەخانە و دواتر وڵاتی جێهێشتوە.
ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، بەشار ئەسەد داوای لە راوێژكارە رۆژنامەوانییەكەی كردووە، سەردانی ماڵەكەی بكات و وتارێك بۆ ناوبراو ئامادەبكات، بەڵام كاتێك سەردانی ماڵەكەی كردووە، بەشار ئەسەد لەوێ نەبووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا بەشار ئەسەد لە روسیایە و ئەو وڵاتە مافی پەنابەری بەخۆی و كەسوكارەكەی داوە.
لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت و دوای نوێژی هەینی، هاووڵاتییەك لە هەولێر لەبەردەم مزگەوتی حاجی شەمزینی كوژرا.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، هاووڵاتییەكی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵكی گوندی دوشیوان، لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت، لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە، لەئێستاشدا تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.
وتیشی، پێشتر ئەو هاووڵاتییە ٣ كوڕی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لەسەر زەوی و زار كوژراوە.
تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هیچ رونكردنەوەیەكیان لەبارەی رووداوەكە نەداوە.