لە سلێمانی بایکۆت بەردەوامە
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێکی مووچەخۆران بەردەوامن لە بایکۆتی دەوام.دەڵێن تا مووچەکانمان وەرنەگرین دەوام ناکەین
هەریەکە،لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و خانوبەرە، هاتوچۆ، پۆلیسی فریاکەوتن، نەخۆشخانەی منداڵبون و سەرجەم کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاندوە
ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە 70 رۆژە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و تاوەکو ئێستا هیچ بەروارێکیش بۆ دابەشکردنی موچە دیارینەکراوە.



