کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرمای ئاشکراکرد
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
كەشناسی عیراق رایگەیاند ، شەپۆلی سەرما تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە ساردترین رۆژ دەبن.
دەستەی كەشناسی عیراقی رایگەیاند، كاریگەری شەپۆلی ئەو سەرمایەی عیراقی گرتۆتەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و نزمترین پلەكانی گەرماش لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە تۆمار دەكرێن .
ئاماژەی بەوەشكردوە ، پێشبینی دەكرێت لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزن لە ناوچەكانی باكور و هەرێمی كوردستان بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن.



