ئابووری

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕاشیگەیاند، بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری بەغداد کراوە.
بەوتەی فارس عیسا، بڕیارە ٢٥-٠٨-٢٠٢١ پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە لە بەغدادەوە بگاتە ھەرێمی کوردستان.
جێی ئاماژەیە، ١٥ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عیراق ڕایگەیاند، مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەئێستادا یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵ لەبەنزینخانەکانی ھەرێم لەنێوان بە ٨٢٥ بۆ ٨٧٥ دینار دەفرۆشرێت ، بەشێک لە ھۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە کەمتر بۆتەوە و  بەشێکی دیکەیش پەیوەندیی بە دانانی مەرجی حکومەتە بۆ ھێنانی بەنزینێک کە ئۆکتانی لە ٩٢ کەمتر نەبێت.
ھەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە ٧ ملیۆن لیتر بەنزینە، لەو بڕە تەنیا نزیکەی ١ ملیۆن لیتر بەرھەمی ناوخۆییە و ئەوی دیکەی ھاوردە دەکرێت، لە ئێستا داھاوردەکردن کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە ھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێم .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە لوبنان رایگەیاند: بەھۆی ئەو قەیرانە ئابورییەی لوبنانی تێکەوتووە، ریژەی ھەژاری لەو وڵاتە بۆ لە ٧٨% بەرزبۆتەوە و بە دەیان ھەزار کەسیش بێکاربوون.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە" لەماوە ئەمساڵ زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کرێکار بەھۆی لەدەستدانی کارەکانیان لوبنانیان جێھێشتووە، دەشلێت" کۆچبەران لەو وڵاتە لە دۆخی مەترسیداردا ژیان دەگوزەرێنن و پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی بە پەلە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەمیانی کردنەوەی یەکەمین پێشانگای پیشەسازیی و وەبەرھێنانی نیشتیمانی لە سلێمانی عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بۆ کاروباری پێشەسازی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھاوکاری ھەموو کارگەکان دەکات بەوانەشی لەکارکەوتون دووبارە دەست بەکاربکەنەوە بەمەبەستی زیاتر کردنی بەرھەمی خۆمالی تا ئاستی ھەناردەکردن.
راشیگەیاند، لە ھەمواری یاسای پیشەسازیدا برگەیەک زیاد دەکەن بۆئەوەی کارگەی بینایش بتوانێ کاری بەرھەمھێنانی لە کوردستان بکات و بەڵێنی بەخاوەن کارگەکاندا کە ھەموو پشتیوانی و ھاوکاریەکی خاوەن کارگەکان دەکەن بۆئەوەی چیتر کەلوپەلی دەرەوە بەکارنەھێنن و پشت بەکەلوپەلی ناوخۆ ببەستن . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق داھاتی دوو ساڵی رابردووی دەروازەکانی ئاشکرادەکات و تەئکید دەکاتەوە، کە سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناو رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و داخستنی سنوورەکان داھاتەکانیان زیادیکردووە.
عومەر وائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داھاتی باج و گومرگی ساڵی ٢٠١٩ ترلیۆنێک و ١٢٢ ملیار دینار بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داخستنی سنوورەکان و پەککەوتنی جوڵەی بارزگانی داھاتەکان ترلیۆنێک و ١٩٤ ملیار دینار بووە، واتە ٧١ ملیار دینار زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنیوەی یەکەمی ساڵی  ٢٠٢١دا داھاتی دەروازە سنوورییەکانی عیراق زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دینار بووەو بەرارود بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو ٩٥ ملیار دینار زیادیکردووە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بەھمەن شێخ قادر" وتەبێژی بەنزینخانەکان لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بازرگانەکانی سووتەمەنی بڕێکی باش بەنزینیان لە ئێران کڕیووە بەلڕم کێشەی داخڵبوونی ھەیە و داواکارم لە سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی بێتە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
"بەھمەن شێخ قادر" راشیگەیاند لە ئێستادا مەترسی نەمانی سووتمەنیان نییە لە سلێمانی بەلڕم ئەوە ماوەی دوو مانگە خاوەن بەنزینخانە و بازرگانان باجەکەی دەدەن و چیتر ناتوانن بەردەوام بن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانی رایگەیاندووە، لە ماوەی ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، عێراق دووەمین وڵات بووە بۆ ھاوردەکردنی بەرھەم و کەلوپەلی نانەوتی ئێرانی و ٩ ھەزار و ٦١١ ملیۆن تۆن کەلوپەلی لەو وڵاتە بەبڕی ٢ ملیار و ٣٤٣ ملیۆن دۆلار ھاوردە کردووە. راشیگەیاند، چین لە پلەی یەکەمدا بووە و لە دوای عێراقیشەوە وڵاتانی ئیمارات و تورکیا و ئەفغانستان و پاکستان ھاتوون. عێراق لە ٢٠ی ئازاری رابردووەوە تا ٢٠ی تەمووزی ئەمساڵ، ١٠.٩ ملیۆن تۆن کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، لە ھەفتەی ڕابردوودا ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٨٢ ھەزار بەرمیل بووە، ئەمە لە کاتێکدا ھەفتەیەک پێشتر ئەم بڕە ١٤٥ ھەزار بەرمیل بووە، بەو پێیەش ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٦٣ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا لە ھەفتەی ڕابردوودا پێنج ملیۆن و ٥٨٨ ھەزار بەرمیل نەوتی لە دەرەوەوە ھاوردە کردووە و زۆرترینی لە کەنەداوەوە بووە کە سێ ملیۆن و ٢٢٨ ھەزار بەرمیل بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای ھواوی کە لە ساڵی ٢٠١٩وە لە لیستی ڕەشی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندایە، ڕایگەیاند ٤٩ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار داھاتیان ھەبووە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ و قەبارەی داھاتەکانی کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٣٠٪ دابەزیوە.


"ئێریک شۆ" بەڕێوەبەرێکی گەورەی کۆمپانیای ھواوی کە بە سەرۆکی کاتی کۆمپانیاکە ھەژمار دەکرێت ڕایگەیاندووە کە پلانی پێنج ساڵی داھاتووی کۆمپانیاکەیانی داناوە و ئامانجیانە بەرگەی ھەلومەرجی تووند بگرن و زیندوو بمێننەوە.


لە ٢٠١٩دا بەھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لە بواری بازرگانیدا، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ، کۆمپانیای ھواوی خستە ژێر تووندترین گوشار و ئەوەش زیانی گەورەی لەو کۆمپانیایە داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکیا یەکێکە لەوڵاتە گەشتیارییەکانی جیھان ‌و ساڵانە نزیکەی ٣٥ ملیار دۆلار داھاتی لە کەرتی گەشتیاری دەستکەوێت، بەڵام ساڵی رابردوو بەھۆی کۆرۆناوە داھاتی ئەو کەرتە بۆ ١٢ ملیار دۆلار دابەزی ، ئەمساڵیش سووتانی دارستانەکانی ھێندەی تر کەرتی گەشتیاری تورکیای دووچاری قەیران کردەوە و لەم وەرزی گەشتیاریەدا دووبارە دەرگای لەسەر گەشتیاران داخستەوە. 


بەکر باکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ  و دارستانی تورکیا ئاماژەی بە زیانەکانی سووتانی دارستانەکان داوە کە تا ئێستا زیاتر لە ٤٢ ناوچەی نیشتەجێبون و گەشتیاری گرتووەتەوە و بە تەواوەتی چۆڵکراون و زیاتر لە  ١٠ ملیار دۆلار  زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی ئەو ناوچانە گەیاندووە و کەرتی گەشتیاری بەتەواوەتی وەستاوە. 


 بەوتەی شارەزایانیش، زیانی ئەو ئاگرە لەزیانەکانی کۆرۆنا زۆر زیاترەو ئەو کەرتەی ڕووبەڕووی ھەرەسھێنان کردووەتەوە و سووتانی دارستانەکان ٥٠ بۆ ٧٥ ساڵ کەرتی گەشتوگوزار دەباتەوە دواوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٠.٤ % بۆ ٧٢.٦٣ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی ٠.٢ % بۆ ٧١.١٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک دابەزی و جێگای ئاماژەیە ھەردوو جۆری نەوتەکەش لە دوێنێ دووشەممەوە ڕێژەی ٣٪ نرخەکانیان لە دەستداوە.
شرۆڤەکاران لە ANZ لە یاداشتنامەیەکدا پێشبینی دەکەن، سەرھەڵدانەوەی کۆرۆنا کاریگەری گەورەی لەسەر خواستی نەوت لە لایەن ئەمەریکا و چینەوە دروستبکات ، بە تایبەت دوای ئەوەی جۆری کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە کۆی ٣٢  شاری چین لە ١٤ شار بڵاوبووەتەوە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا کە نرخی نەوت گەیشتووەتە نزیکەی ٧٥ دۆلار، دەبێت کورتھێنانە ٢٨ ترلیۆن دینارییەکەی بودجەی ئەمساڵی پێ پڕبکرێتەوە.


وتیشی، ئەگەر نرخی نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلاریش نابێت ھەڵەی حکومەتەکانی پێشوو دووبارە بکرێتەوە و دەبێت ئەو پارەیە خەرج نەکرێت و پێویستە ھەڵبگیرێت بۆ دوو ساڵی تر کە ڕەنگە تەنگەژەی ئابووری ڕوو لە عێراق بکاتەوە.


بەتال باسی لەوەشکردووە، نابێت بوترێت بۆچی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و پارەکەی دیار نییە، چونکە پارەی نەوت دوو مانگ دواتر بە دەستی عێراق دەگات، بۆیە کاتێک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە دوای دوو مانگ ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاریکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٩٠ سەنت و چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش بەرزببێتەوە.


لە چەند ھەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لە ٧٨ دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر جارێکی تر دابەزیوە و گەیشتەوە نزیکی ٧٠ دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەو بەرکارھێنانە بەربڵاوەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە رووی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەرکرد، نرخی پشکەکانی بە رێژەی ٤.٦٤% رووی لە بەرزبوونەوەکرد.


رۆژنامەی ۆڵستریت جۆڕنال ئاشکرای کرد، داھاتی ریکلامی تویتەر بە رێژەی ١٧% زیادی کردووە بەراوورد بە سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیار دۆلاربووە.


کۆی گشتی داھاتی ئەم تۆڕە کۆمەڵاتییە لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ یەک ملیار و ١٩٠ ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە لە کاتێکدا، سەرجەم لێکۆڵینەوەکان لەبارەی داھاتی تویتەر بۆ ئەم شەش مانگە وایان خەمڵاندبوو لە باشترین حاڵەتدا یەک ملیار و ٦٠ ھەزار دۆلار تێناپەڕێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دراوی گریمانەیی بتکۆین لە ناوەراستی مانگی ئایارەوە نرخەکەی رووی لە داشکان کرد، لە دوێنێوە بەرێژەی ١١.٩٨% نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمرۆ دراوی گریمانەیی بتکۆین لە بازارەکانی جیھان بە  ٣٩ ھەزار و ٨٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین دوای ئەوەدێت لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە رۆژنامەی سیتی ئەی ئێمی لەندەنی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد گوایە کۆمپانیای ئامازۆن رەزامەندی نیشانداوە بە دراوی گریمانەیی بتکۆین مامەڵە داراییەکانی رایی بکات.


بەڵام ئێوارەی دوێنێ کۆمپانیای ئامازۆن رەتیکردەوە لە ئێستادا ھەنگاوێکی لەو چەنشنەیان لە بەرنامەدا ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1112131415...23