ئابووری

کۆمپانیای سۆمۆ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کڕیارانی نەوتی عێراق بڵاوکردەوە،  کۆمپانیا چینییەکان لەناو ئەو کۆمپانیا جیھانییانەی نەوتی عێراق دەکڕن  زۆرترینن،  لە کۆی ٣٢ کۆمپانیای جیھانی  کە نەوتی عێراق دەکڕن ھەشتیان چینین .


بەپێی ڕیزبەندییەکەی سۆمۆ، کۆمپانیا نەوتییەکانی ھیندستان لە پلەی دووەمدان، حەوت کۆمپانیای ھیندی لە مانگی ڕابردوودا نەوتی عێراقیان کڕیوە، دوای ئەوانیش کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەبوونی چوار کۆمپانیا لە پلەی سێیەمدان لە کڕیارانی نەوتی عێراقی .


سۆمۆ ناوی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئاشکرا کردو
وە و دەڵێت، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی عێراق دەکڕن (کۆمپانیای ئۆیڵی ھیندی، فرۆمۆسای چینی، ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، بی پی بەریتانی، واینی ئیتاڵی و تۆبراسی تورکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، رایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێکی زۆری قورسایی بارەکە لەسەر ناوچەکەیە، پاراستنی پەنابەران و پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتانەی کە میواندارێتیان دەکەن، لە بەرژەوەندیە ھاوبەشەکانی ئەورووپایە و وتی، بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، تاکو ساڵی ٢٠٢٤ بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەین.
 تەواوی ئەم پارەیە لە بوودجەی یەکێتی ئەورووپاوە دێت و بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری پەنابەران خەرجدەکرێت و بە روونی رامانگەیاندووە کە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی تورکیا، ئوردن و لوبنان و ھاوبەشەکانی دیکەی ناوچەکە کە میواندارێتی چەندین ملیۆن ئاوارەی سوورییان کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەو کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ەوە ئەمە یەکەمجارە بگاتە ئەو ئاستە .
ئاژانسەکانی ھەواڵ ئەمڕۆ ٢٧ ی حوزەیران ، بلڕویانکردەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەکانی جیھان ٦٢ سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە ٧٦.١٨ دۆلار، ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ش ٧٥ سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە ٧٤.٠٥ دۆلار .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەفتەی ڕابردوودا ١٥٥ ھەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

 

 کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ھەفتانەی خۆیدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە ئاشکرای کردووە، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکا لە ھەفتەی ڕابردوو لە  ٩ وڵاتی جیھانەوە (٦ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، کە بەراورد بە ڕۆژانی ھەفتەی ڕابردوو ١٨٧ ھەزار بەرمیل نەوت زیاتریان ھاوردە کردووە.

 

 لە ڕاپۆرتەکەی کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکادا ھاتووە، ھاوردەی نەوتی عێراق لەو ( ٦ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار) بەرمیل نەوتە، تەنھا ١٥٥ ھەزار بەرمیل نەوت بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزھەر محەمەد ساڵح) ڕاوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گەشەی ڕاستەقینەی ئابوری گرنگترین مەرجە بۆ بەھێزکردنی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار. وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت ئابوری عێراق بە ڕیژەی ٢.٥٪ گەشە بکات.


ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و زیادکردنی ھەلی کار لە عێراق، ھۆکاریکی ترە بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دینار، ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، ڕێژەی ھەڵاوسان لە ڕەوشێکدایە کە حکومەتی عێراق بە ئاسانی دەتوانێت کۆنترۆڵی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی ھەناردەکراو و داھاتەکەی لە مانگی ئایاری ڕابردوو ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داھاتە بەدەستھاتووەکان دەکات بەراورد بە مانگی ڕابردوو .


بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوکرایەوە، بەپێی داتاکانی ھەناردەی نەوت، لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە، لە مانگی ئایاری ڕابردوو بڕی نزیکەی ٨٩ ملیۆن و ٨٨١ ھەزار و ٢٦٨ بەرمیل نەوت ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە.


ھەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتدا ھاتووە، کۆی داھاتی بەدەستھاتوو دەکاتە ٥ ملیار و ٩١٧ ملیۆن و ٩٣٢ ھەزار دۆلار، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو ڕووی لە زیادبوون کردووە.


وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەھای نەوت لە بازاڕی جیھانیدا ھەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٥ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو کە نرخی بەرمیلێک نەوت ٦٢ دۆلار بووە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا ١٧٣ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە.


کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتی ھەفتانەی خۆیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوو لە  ٩ وڵاتی جیھانەوە (٥ ملیۆن و ٧٥١ ھەزار ) بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا، ھاوردەی نەوتی عێراق لەو ژمارەیە  ١٧٣ ھەزار بەرمیل نەوت بووە ،کە ئەمەش ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لەچاو ھەفتەی رابردوو زیاترە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ٧ ساڵە ئامادەکاری دەکرێت بۆ لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی،بەڵام بە ھۆی شەڕی داعش و بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەفرەتی پێویست نەڕەخسا بانکی ناوەندی پلانەکەی جێبەجێ بکات.
لەوبارەیەوە (مەزھەر موحەمەد) راوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی پلانی لابردنی سێ سفری سەر دیناری عێراقی داناوەو لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

(مەزھەر موحەمەد) ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بوونی ئەو سێ سفرە لەسەر دراوی عێراقی بارگرانی ئابووری دروست کردووە و، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە بووەتە گرفتی ھێزی شتکڕینی دیناری عێراقی.

راوێژکارە دارایی و ئابووریەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوو مەرجی سەرەکیشی خستەڕوو بۆ سەرکەوتنی ئەو ھەنگاوەی بانکی ناوەندی، ئەوانیش سەقامگیری سیاسی و جێگیری کۆی گشتی نرخەکانە..
جێی بیرھێنانەوەیە بانکی ناوەندی عێراق لە ٢٠١٤ پلانی لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات کرد، بەڵام بەھۆی پەلاماری داعش و داگیرکردنی شارە گەورەکانی وەک موسڵ و ئەنبار، پلانەکەی بانکی ناوەندی بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گەیشتە ٧٥ دۆلار ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبوەوە لە ٧٦ دۆلار و بە ٧٥ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تەکساسیش ٧٣ دۆلار و ٣٧ سەنت بوو، ھەرچی نەوتی خاوی سوکی بەسرەشە لە سەرو ٧٤ دۆلار و نیو ھاوسەنگی وەرگرت.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت،داتاکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە گەنجینەی نەوتی ئەمریکا رووی لە کەمبوون کردووە و، ھاوکات بازاڕی کڕیارانی نەوت ھیوایەکیان بە رێکەوتنی ئەتۆمی (ئەمریکا – ئێران) بوو ھەتا لانی کەم رۆژانە ١ ملیۆن و  ٥٠٠ ھەزار نەوتی ئێرانی بێتە بازاڕەکانەوە،بەڵام تائێستا ئەو پرسە بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە بۆ دیاریکردنی میکانزمێکی نوێ سەبارەت بە لێخۆش بوونی گومرگی بۆ کارگەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار پێکھێنراوە.


عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی وتیشی، لە دوای شەش مانگ،  لێخۆش بوونی گومرگی بۆ کارگەکانی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوەو میکانزمێک بۆ چۆنێتی لێخۆشبوونەکەش دیاریکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی سامانە سروشتییەكان  لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین، نوسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كردوەو تیایدا،  داوای دەسەڵاتی پێدانی رەسیدی هێنانی سوتەمەنی بۆ پارێزگاكان كردووە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو،ئەمەش بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی هاوردەی سوتەمەنی.

هاوكات داوایانكردوە، دەسەڵاتی تەواو بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان بۆ پشكنینی سەرجەم جۆرەكانی سوتەمەنی لە دەروازەكان ، چونكە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە دەروازەكان پشكنینیان بۆ ناكرێت، تەنیا لە تاقیگەی وەزارەت پشكنینان بۆ دەكرێت.

هاوكات لیژنەی سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكی دیكەدا داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەكەن ، هەموو جۆرە باج و رسوماتێك لەسەر سوتەمەنی هاوردەكراو لە هەڵبگرن بەتایبەتی بەنزین،هەروەها  داواشیكردوە وەزارەتی دارایی كۆمپانیاكانی دەروازە سنورییەكان ئاگاداربكاتەوە، هیچ بڕەپارەیەك لە بارهەڵگرەكانی سوتەمەنی وەرنەگرن، چونكە دەبێتە هۆی زیادكردنی تێچووی بەنزینی هاوردە و گران بوونی نرخەكەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشبینی دەکریًت داھاتی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ساڵی ئایندە ٧٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت , ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە کۆبوونەوەی گروپی جی حەوت دا بەڵێنیان بە جیھان دا ڤاکسینی تەواو بۆ دانیشتوانی جیھان دابین بکەن.

داھاتی کۆمپانیاکانی فایزەر و مۆدێرنا بۆ ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار بووە ،ئەمەش  بەھۆی وەرگرتنی ٣٠ دۆلار بۆ دووژەمە ڤاکسین لە ھەر ھاوڵاتیەکی ئەمریکی و  ئەوروپە لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە.
زیادبوونی داھاتی ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا بۆ ٥٠ ملیار دۆلار لە کاتێکدایە ھاوتاکانی لە ئەسترا زینیکا داھاتەکەی ٥ ملیار و, ساینۆڤاک چینی و سپۆتینکی ڕووسی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار داھاتیان ھەبووە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەدا شاکر روونیکردەوە، سەدا ٧٠ ی دانیشتووانی عێراق باجی بڕیاری دابەزاندنی بەھای دینار و لێکەوتە نەرێنییەکانی دەدەن، لە کاتێکدا ئامانج لە بڕیارەکە رووبەڕوونەوەی گەندەڵی بوو، بەڵام بە ئەنجامەکانی دیارە کێ سوودمەندە و کێ زیانی بەرکەوت .


ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوە کردەوە، سیاسەتی دابەزاندنی بەھای دینار شکستی ھێناوە و ئەنجامەکانی بەسەر چینێکی فراوانی کۆمەڵگا بە دیارکەوتوون، بەھۆیەوە ملیۆنان عێراق بە دەست گرانی نرخەکانەوە دەناڵێنن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەمەودوا ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ڕایگەیاند , ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقی بوون .
سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن بەپێی تایبەتمەندی عێراق بن بەمەبەستی فەراھەمکردنی رێکارەکانی سەلامەتی و بە جۆرێک بن لەگەڵ سروشت و کەش و ھەوای ولڕتەکەدا بگونجێت و ھانی ھاوردەکرنی ئۆتۆمبێلی کارەبای دەدەن بە ئامانجی گرنگیدان بەپاراستنی ژینگە و فشارەکانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەی گەمی زەوی.
  بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێنمایی نوێ بۆ چۆنێتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە و بڕیارەکەش کاراکراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بەھاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، لە رووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەکە دواخراوە بۆ سەرەتای ساڵی تازە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد، ھەرچەندە زیاتر لە ١٠ پرۆژەی نیشتەجیبوون لەبەغداو پارێزگاکانی تر لەکاردایە، بەڵام ئاڕاستەی حکومەت ئەوەیە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونی تر لەسەرانسەری عیراقدا دروست بکرێت .


سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانی سەردانێکیدا بۆ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە لەباشووری رۆژھەڵاتی بەغدا رایگەیاند، بەشێوەیەکی جددی پاڵپشتی پرۆژەکانی نیشتەجێکردن دەکەین،  تا دەگاتە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی ھەموو عیراق .


کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی رابردوودا دەنگماندا لەسەر دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی رەفیل و ئێستا ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن، جگەلەوەش ئێستا ١٠ پرۆژەی تری نیشتەجێبوون لە بەغداو سەرجەم پارێزگاکانی دەست بەجێبەجێکردنیان کراوە .
سەرۆک وەزیرانی عیراق رونیکردەوە، ئێستا ٣٥ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی بەسمایە تەواوکراون و  ئامانجمان ئەوەیە ئەو ژمارەیە بۆ ١٠٠ ھەزار بەرز بکەینەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رەتیدەکاتەوە، دەرگای ھاوردەکردنی مریشک و ھێلکەی لەوڵاتانی دەرەوە کردبێتەوە، تەئکیدیش دەکاتەوە کە بەمەرج رێگا بەھاوردەکردنی مریشک لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی تری عیراق دەدەن .


(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند، ئەو ھەواڵانە دوورن لەراستیەوە کە باس لەوەدەکەن حکومەت رێگەی بەھاوردەکردنی پەرلەوەرو ھێلکە دابێت، بەپێچەوانەوە لەپێناو پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوخۆیی قەدەغەی ھاوردەکردنی پەلەوەر بەردەوامە.


وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ روونیکردەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارەوە نرخی عەلەف و سۆیا و چەندین پێداویستی تر گرانبوون و ئەوەش وایکردووە نرخی مریشک و ھێڵکە بەرزبێتەوە
سەبارەت بە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان (حەمید نایف) ئەوەی خستەڕوو، کە وەزارەتی کشتوکاڵ رێگە بە ھاوردەکردنی پەلەوەرو ھێڵکە لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگانی تری عیراق دەدات، بەمەرجێک  دەروازە سنوورییەکان بەرووی ئەو دوو بەرھەمەدا دابخات و تەنھا بەرھەمی ناوخۆی ھەناردە بکات نەک بەرھەمی ھاوردەکراوی وڵاتان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1314151617...22