ئابووری

نرخی نەوتی تەکساسیش ١.٤٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ەوە. 


لێکۆڵەران لە بانکی ئەی ئێن زێتیش دەڵێن، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، بە تایبەتی کە ئەمریکا بە نیازە لە مانگی داھاتووەوە سنورەکانی بەڕووی گەشتیارانی بیانی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری سنە ڕایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمسال، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، (یەک) ملیۆن و ٧١١ ھەزار و ١٥٤ تۆن کاڵا لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان، کە بەھاکەی زیاتر لە سێ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دۆلارە ھەناردە و ھاوردە کراوە.


وتیشی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێم، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ڕێژەی ١٦٧٪ زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەی تورکیدا، بەھای دۆلارێک گەیشتە ٩.٢٧ لیرە، بەم جۆرەش بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار گەیشتە کەمترین ئاست لە مێژووی خۆیدا.


دابەزینی بەھای لیرەی تورکی بۆ ئەم ئاستە کەمە، دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە زیاتر دابەزینی بەھای لیرە، لە نیوەشەوێکی ھەفتەی ڕابردوو سێ بەڕێوەبەری لە بانکی ناوەندی گۆڕی.


لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێکە سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێن دەدات ڕێگری لە دابەزینی بەھای دراوی وڵاتەکەی بکات، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ بەھای لیرە زیاتر دادەبەزێت و ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێت دەستوەردانەکانی سەرۆک کۆمار و حکومەت لە کاروباری بانکی ناوەندی ھۆکاری سەرەکی دابەزینی بەھای لیرەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەردەوامە و یەک بەرمیل نرخی نەوتی برێنت ٥٠ سەنتی تر بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٨٢ سەنت.


لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و تەنھا لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا نرخەکەی ٢٪ بەرزبووەتەوە. 


چاودێرانی ئابووریش ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی بڕەکەی دەگەڕێننەوە لە کۆگاکانی ناوچەی ھاوکاری ئابووری و گەشە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ئۆپیک کە ١٣ دەوڵەتی بەرھەمھێنەری نەوت لە خۆ دەگرێت لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە ، لە مانگی رابردوودا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام رۆژانە نزیکەی ٤٨٦ ھەزار بەرمیل زیادیکردوە و ئاستی بەرھەمھێنان گەیشتوەتە ٢٧ ملیۆن و ٣٢٨ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ھەریەک لە عێراق و سعودیە و نەیجیریاش لەو مانگەدا زۆرترین نەوتیان بەرھەمھێناوە .


بەپێی راپۆرتەکەی ئۆپیک لە مانگی ئەیلولدا، عێراق رۆژانە بە بری ٨٤ ھەزار بەرمیل نەوت ئاستی بەرھەمھێنانی زیادکردوە و رۆژانە چوار ملیۆن و ١٣٩ ھەزار بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٧١ سەنت، کە بەڕێژەی ١.٦١% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، نەوتی ئەمریکاش ١.٥٩ دۆلار بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە ٨٠ دۆلار و ٩٤ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ەوە تۆمار کرابێت. 
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی رێژەیەکی زۆری ڤاکسین و بوژانەوەی چالاکی ئابوری لە جیھاندا، بەو ھۆیەشەوە نرخی نەوتی برێنت ٥ ھەفتەیە لە بەرزبوونەوەدایە و نەوتی خاوی ئەمریکاش ٧ ھەفتەیە بەرز دەبێتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەدێت، ئەندامانی ئۆپێک پڵەس، رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لەسەر زیادکردنی خستنەڕووی نەوت بە بڕی رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل، تاکو مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو.


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبوونی ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە بە زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، بۆ سەروو ٨١ دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا.


مانگی تەمووزی ئەمساڵ، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس ڕێککەووتن لەسەر زیادکردنی ڕۆژانەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت تاکو مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕی جیھانی بە ٧٩ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەھای نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ٢٠١٨ تۆمارکرا کە ٧٦ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.


وەزیرانی نەوتیش لە ڕێکخراوی ئۆپیک داوایانکردووە، پارێزگاری لە ئاستی ھەناردەکردنی نەوت بکرێت بۆ بازاڕەکانی جیھان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١ دۆلار و ١٤ سەنت  بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە ٧٩ دۆلار و ٢٣ سەنت، ئەوەش سێیەمین ھەفتەیە نرخی نەوت بەرز بونەوە تۆمار دەکات. 


ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و زیادبونی داواکاری لەسەری لە چەند وڵاتێک دەگەڕێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، کشانەوەی بە پەلەی ھێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان ، بەبێ بیرکردنەوە بووە و ئەمریکا چەکێکی زۆری لە ئەفغانستان بەجێھێشتووە کە پێویستە گرەنتی بەکارنەھێنانی ئەو چەکانە بکرێت ، ھەروەھا رایگەیاندوە کە روسیا لەم قۆناغەدا ھەڵگرتنی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بزوتنەوەی تاڵیبان بە گرنگ نابینێت ، بەڵام پشتگیری تاڵیبان دەکات لە بەرەنگاربونەوەی داعش لە ئەفغانستان و ھانی دەدات بە شێوەیەکی شارستانی مامەڵە بکات  .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی داتاکانی بۆرسەی جیھان، ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە،  بەروارد بە دوێنێ نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە. 


ھاوکات ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ٦٨ سەنت بەرزبووەتەوە و بە ٧٣ دۆلار و ٩٨ سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.


لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا  بۆ یەکەم جارە نرخی نەوت بەم رێژەیە بەرزدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٥ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکیش، بەرێژەی ١.٥% بەرزبۆوە و گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٣٠ سەنت.
ئەو نرخەی نەوت بەرزترین ئاستە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە جیھاندا.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، لە دوای بەرزبونەوەی نرخی ھێلکە لە بازارەکانی عێراق دەست دەکرێتەوە بە ھاوردەکردنی ھێلکە ئەوەش لە پێناو رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخەکەی و پرکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ،  وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکراشیکردووە،  ھاوردەکردنی ھێلکە کاریگەری نابێت لەسەر بەرھەمی ناوخۆ بەڵکو وەزارەتی کشتوکاڵ گرنگی زیاتر بە کیڵگە پەلەوەرییەکان دەدات  تا لە داھاتوودا بەرھەمی ناوخۆ زیاد بێتەوە و بگاتە خود بژێوی .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەکاریگەری کەمبونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا ، ئەمرۆ لەگەڵ کردنەوەی بازارەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە بری ٨٥ سەنت بەرزبۆوە و ھەر بەرمیلێک بە ٧٥ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ، ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساس بە بری ٨١ سەنت بەرز بۆوە و بەھای بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧١ دۆلار و ٣٣ سەنت ، بە وتەی ئابوری ناسان ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبونەوەی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی دەگەرێتەوە کە بۆ ٦ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل دابەزیوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێژەی بێکاریی لە تورکیا بۆ ٢٢.٤٪  بەرزبووەتەوە، و ھەزاران فەرمانبەر لە کەرتی گشتی و بانکەکان و کرێکاران، کارەکانیان لە دەستداوە، زۆرترین ڕێژەی بێکاریش لە مانگی ئایاری ئەمساڵ تۆمارکراوە.


(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند، لە کەمترین ماوەدا ھەڵاوسان کۆنترۆڵ دەکەن و ڕێگری دەکەن لە زیادبوونی نرخی شتوومەک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...910111213...23