بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی عێراق ھێلکە ھاوردە دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
عێراق وەزارەتی کشتوکاڵ ھاوردەکردنی ھێلکە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
عێراق وەزارەتی کشتوکاڵ ھاوردەکردنی ھێلکە
دوای تێپەڕینی چوار رۆژ بەسەر شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، نرخی زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردووی خۆی و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بەرانبەرە بە سێ هەزار و 413 دۆلار.
ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕە داراییەکان، یەک کیلۆگرام زێڕ بە 109 هەزار و 754 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک گرام زێڕیش بەرانبەرە بە 109 دۆلار و 75 سەنت.
بەهۆی ئەو گرژییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی چوار رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، نرخی زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوو، کە دوایین جار لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە سێ هەزار و 428 دۆلار.
لە ورمێ لە رۆژهەڵاتى کوردستان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان بە بەشداریی ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی سلێمانى، هەولێر، هەڵەبجە و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو.
محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە بارەی کۆنفرانسەکەوە بە کوردسات نیوزى رایگەیاند، ئامانج لەو کۆنفڕانسە هاندانی وەبەرهێنانی بیانی بوو بۆ ناوچەکانی ئێران، لە بوارەکانی پیشەسازى، کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک چونکە ورمێ ناوچەیەکی بەپیتە لە بەرهەمی کشتوکاڵیدا.
ئەوەشى خستەڕوو، بەشدارییان لەو کۆنفڕانسە پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتى کورستان و ئێران بەهێز دەکات، بەتایبەت لە دەستڕاگەیشتنی بازرگانانی کوردستانی عێراق بە بازاڕی ئێران و بەپێچەوانەوە.
هاوکات، رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ، لە کۆنفرانسەکەدا چەند دەرفەتێکى وەبەرهێنانى راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد، ئامانجیانە سەرمایەی بیانی بۆ ناوچەکەیان رابکێشن، یەکێک لەو پرۆژە سەرەکییەکانى راگەیەندران بریتییە لە دروستکردنی "ناوچەی ئازادی بازرگانی" لە ورمێ، کە بەشێوەیەکی تایبەت ئامانج لە فراوانکردنی بازرگانیی سنورەوانی و هاندانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتییە.
وەزارەتی سامانە سروستییەکانی هەرێم رایگەیاندووە، حكومەتی فیدراڵ سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای رژێمی پێشوو و دەشڵێت، بڕینی موچە دڕندانەترین پێشێلکارییە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە حکومەتی عیراق دەڵێت: بە ئاشکرا و بەردەوام دەستور پێشێل دەکەن، چەندین ساڵ رێگربوون لە پەسەندکردنی یاسای فیدڕاڵی نەوت و گاز، کە بنەمای چارەسەری هەموو کێشەکانی نەوتە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەتی فیدراڵ سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای رژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976، کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستوری بەركارە.
سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، سەرباری ئەوە حکومەتی عیراق موچە و بژێویی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و سیاسەتی برسیکردنی بەرنامە بۆداڕێژراوە بۆ جێبەجێکردنی جیاکارییەکان کە دژی دەستورن، ئەوەش لە دڕندانەترین پێشێلکارییەکانە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانە، بەڵام هێشتا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە و لە کۆتایی مانگی رابردووشدا موچەی مانگی نیسانیان وەرگرت.
لە ئێستاشدا بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق، حکومەتی عیراق داوای کردووە هەرێم هیچ وەفدێک نەنێرێت تایبەت بە پرسی موچەی موچەخۆران تائەوکاتەی بە تەواوی پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەبن.