ڕاپۆرت

حەوت سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق لە ٢٠٠٧ـەوە تائێستا ناچارکراون دەستبەرداری پۆستەکانیان بن و ھەندێکیشیان تۆمەتی گەندەلییان دراوەتەپاڵ، کە دواترینیان دادوەر حەیدەر حەنون بوو.

دادوەر حەیدەر حەنون کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەو پۆستە راسپێردرا، بەڵام چەند رۆژی رابردوو ھەر بە فەرمانی سودانی لە پۆستەکەی لادرا و کرا بە راوێژکار لە وەزارەتی داد، بەھۆی ھەندێک لێدوان لەبارەی دۆسێی دزیی سەدە و بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگی، تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی درایە پاڵ و ھەر بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد عەلی لامی کرا بە سەرۆکی نوێی دەستەی دەسپاکی و بووە ھەشتەم سەرۆکی دەستەکە.

عەلاء ساعدی لەساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ دوو جار بووەتە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دادەنرا، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٢ دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند و باسی لەوە کرد، بەھۆی ناوزڕاندن و دروستکردنی ئاسەنگی زۆر بۆ کارەکانیان، ناچاربووە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

دادوەر عیزەت تۆفیق کە لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٩ دوو جار بووەتە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق، لە مانگی سێی ٢٠١٩ لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە نێوان ھەولێر و دھۆک گیانی لەدەستدا و گومانێکی زۆریش لەسەر رووداوەکە دروستبوو و باس لەوە دەکرا ئەو رووداوە دەستکرد بووە، چونکە ئامادەکاری کردبوو بۆ ئاشکراکردنی چەندین دۆسێی گەندەڵی ھەستیار.

رەحیم عکیلی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق پێشئەوەی کە بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە ٧/٩/٢٠١٥ سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، لە حەوتی ئەیلولی ٢٠١٣ دەستی لەکارکێشایەوە.

حەسەن یاسری کە لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ بووە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عیراق، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ دەستی لەکارکێشایەوە و رایگەیاند، بەھۆی بێھیوابوونی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناچاربووە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

دادوەر موسا فەرەجیش کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی راگەیاند و خانەنشینکرا، تائێستا ھۆکارەکانی نازانرێت و لە شاری سەماوە گۆشەگیرکرا.

یەکەم سەرۆکی دەستەی دەسپاکیش لەساڵی ٢٠٠٧ دادوەر رازی رازی بوو کە دوای سێ ساڵ بەردەوام بوون لەکارەکەی لە عیراق ھەڵات دوای چەندین تۆمەت کە لەلایەن نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساوە خرایە پاڵی.

ئیحسان شەمەری توێژەر و چاودێری سیاسی دەڵێت، کۆتایی ھاتنی ماوەی کارکردنی سەرۆکەکانی دەستەی دەسپاکی زۆر نادیار و نامۆیە و ھیچ سەرۆکێکی ئەو دەستەیە نەیتوانیووە پارێزگاری لەخۆی بکات، چونکە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە گەندەڵی لە عیراق بووەتە سیستم و زۆر لە دەستەکانی چاودێری گەورەترە و ئیرادەیەکی سیاسی زۆر بەھێز لە پشتیەوەیەتی، وتیشی، ھەندێک لەو سەرۆکایەتی ئەگەر ویستبێتیان بە راستگۆییش ھەوڵی نەھێشتنی گەندەڵی بدەن، بەڵام نەیانتوانیووە بەرەنگاری ئیرادە سیاسییەکە ببنەوە بەتایبەتی ئەگەر دەستیان بۆ ھەندێکی دۆسێی ھەستیار بردبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەکارھێنانی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکەی بۆسەر ئێران کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەغدادی ناچارکرد، یاداشتێکی نارەزایەتی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتوەکان بکات.

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر ئێران، لە وەڵامی ھێرشە موشەکییەکەی تاران بۆ سەر تەلئەبیب، رۆژێک دوای ھێرشەکە سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بە ھاوکاری ئەمریکا ئاسمانی عیراقی بەکارھێناوە بۆ ھێرشکردنەسەر ئێران، رۆژی دووشەممەش بۆ یەکەمجار، عیراق دانینا بەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ھێرشەکەی سەر ئێران بەکارھێنراوە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، یاداشتێکی نارەزاییان ئاراستەی  سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە جەختیانکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەکەی بەکارھێناوە بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی ئێران، کە پێشێلکاریەکی روونی ئاسمان و  سەروەری خەکەکەیەتی.

وتیشی، داوایان لە وەزیری دەرەوەی عیراق کردوە ئەو نیگەرانیە بگەیەنێتە لایەنی ئەمریکی لەگەڵ پابەندبونیان بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دوولایەنە و پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایش و سەروەری عیراق.

حکومەتی عیراق لە یاداشتەکەیدا جەختیشکردووەتەوە لەسەر پاراستنی سەروەر و سەقامگیریی رێزگرتن لە خاکەکەی لایەن ھەموانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان ھەرگیز رێگانادەن لە خاکی عیراقەوە ھێرشبکرێتە سەر ھیچ وڵاتێکی دیکە، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ کە عیراق پەیوەندی ڕێز و بەرژەوەندی ھاوبەشی لەگەڵیاندا ھەیە.

حکومەتی عیراق راشیگەیاندووە، ئەو ھەڵوێستەی عیراق رەنگدانەوەی پەرۆشی وڵاتەکەیانە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ھاوکات، مەحمود حیانی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، ئیسرائیل ھەموو پلانێکی داڕشتبوو بۆئەوەی لەگەڵ ھێرشکردنە سەر ئێران، بارەگای گرووپە چەکدارەکان لە عیراق بۆردومان بکات، بەڵام ئەمریکا رێگەی پێنەداوە و ئاگاداری کردووەتەوە ئەو ھەنگاوە زیانی بۆ پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن دەبێت.

لەسەر بەکارھێنانی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران بە نیازە ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای عیراق بانگھێشت بکات لەسەرووی ھەموویانەوە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکادارەکان.

مەھدی تەقی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئاسمانی عیراقیان بەکارھێناوە، بە مەبەستی پەلکێشکردنی عیراق بۆ گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کردنی بە گۆڕەپانی شەڕە ھەرێمییەکان، کە ئەوەش قبوڵنەکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر ئەو ھێرشە و بەکارھێنانی ئاسمانی عیراق، لیژنەکەیان بە نیازە ھەریەک لە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی عیراق و وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرازەكەی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، یەكێكە لە مەترسیدارترین فرۆكە جەنگیەكانی هێڵی بەرگری ئاسمانی كە بەتایبەت بۆ پاڵپشتی زەمینی سەربازان دروستكراوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا_ سێنتكۆم بڵاویكردەوە، سێ جۆری فڕۆكەی هێڵی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا گەیشتوونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بریتین لە ئێف ١٦ و ئێف ١٥ئی، ئەی تێن سەندەر بۆڵت دوو كە بە وارت هاگیش ناسراوە، واتە بەرازی كێوی.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمدا گۆڤاری هێزی ئاسمانی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ئەمریكا هێزی ئاسمانی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات لە چوارچێوەی هەڵكشانە زیادەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان.

هەریەك لەو سێ فڕۆكە جەنگیەی كە ئەمریكا رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كردوون، تایبەتمەندی جیاوازیان هەیەو بە یەكێك لە پێشكەوتووترین و گرانبەهاترین فرۆكەی جەنگی دادەنرێن كە بەگشتی ئاسمان و زەمین كۆنترۆڵ دەكەن لەگەڵ هەر چالاكیەكیاندا لەنێویشیاندا فرۆكەی بەراز.

بەرازی فڕیو یان رەشەبا، ناوی یەكێك لەو فڕۆكە جەنگیانەیە كە ئەمریكا رەوانەی ناوچەكەی كردووە، خاوەنی دوو بزوێنەری گەورەیەو لە سەرەتای ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا پەرەی پێدراوە.

بەرازەكەی ئەمریكا مێژوویەكی دیار و بەرچاوی هەیەو زیاتر لە چوار دەیەیە پشتگیری هێزی ئاسمانی ئەمریكا دەكات، چەندین تایبەتمەندی هەیە لەنێویشیاندا فڕینی ئاست نزم لە بەرزایی ٣٠٠ مەتر و هەڵگرتنی تەقەمەنییەكی زۆر بەبڕی زیاتر لە حەوت تۆن.

ئەم فڕۆكەیە خاوەنی رەشاشێكە لەبەشی پێشەوەی بە قەبارەی ٣٠ ملیم كە دەتوانێت لە خولەكێكدا سێ هەزار و ٩٠٠ گوللە بتەقێنێت، واتە لە چركەیەكدا ٦٥ گوللە.

بەرازی فڕیو راستەوخۆ بۆ دابینكردنی پاڵپشتی هێزە زەمینییەكان دروستكراوە بەتایبەت بۆ پاككردنەوەی بازنەی دوژمن و لەناوبردنی تانك و دۆشكە و سەكۆ موشەكیە كورت مەوداكان.

بەهای فڕۆكەكە ١٩ ملیۆن دۆلارە، كۆنگرێسی ئەمریكا هاوینی ٢٠١٧ سندوقێكی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دانا بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەم فڕۆكەیە كە بۆ چەندین ساڵی تر لە خزمەتدا دەبێت.

بەرازە فڕیوەكەی ئەمریكا بەدرێژایی شەڕ و ململانێكان، پاڵپشتی لە چەندین ئۆپراسیۆنی گرنگ كردووە، لە جەنگی كەنداو و جەنگی بەڵكان و ئۆپراسیۆنەكانی ئاسوودەیی، ڕێوی بیابان.

ئەم فڕۆكەیە بە مادەی تیتانیۆم روپۆشكراوە بەتایبەت دەوروبەری فڕۆكەوان، تا بەرگەی لێدانە زەمینیە مام ناوەندەكان بگرێت.

مەودای فڕینی ئەم فرۆكەیە هەزار و ٢٨٧ كیلۆمەترە و دەتوانرێت بەبێ فڕۆكەوانیش مانۆڕی سەربازی لە ڕێی كۆنترۆڵ سەنتەرەوە ئەنجام بدات.

رەشاشی فرۆكەكە دەتوانێت كونێك بە قەبارەی تۆپی باسكە بكاتە ناو تانك یان كەشتی و بەلەمەكانەوە، وەك رۆژنامەی ناشناڵ ئینترێست لە راپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە، تایبەتمەندی ئەم رەشاشە زۆر كاریگەرە بۆ لەناوبردنی بەلەمە خێراكانی سوپای پاسداران لە نزیك گەرووی هورمز.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كامالا هاریس، كاندیدی چاوەڕوانكراوی دیموكراتەكان بۆ روبەڕووبونەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، پێش دەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت تا بەجێگری خۆی دیاری بكات لەئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردندا.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ٦ ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥ ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆک مام جەلالی وەک سەرۆکی نوێی عێراق ھەڵبژارد ، ئەو کات بۆ یەکەمین جاربوو لە مێژووی عێراق کوردێک ببێت بە سەرۆک کۆمار و ئەو رۆژەش بوە رۆژێکی مێژووی بۆ تەواوی گەلی کورد .

ھەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆکی عێراقی نوێ دوای چەندین ساڵ لە حکوم و ستەمی رژێمی بەعس ، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیھان گرنگییەکی زۆری پێدرا ،  ھەر لەو رۆژەدا جۆرج بۆش کە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو پیرۆزبایی لە سەرۆک مام جەلال کرد و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیش لە رێی پەیامی پیرۆزباییەوە  خۆشحاڵی و پشتگیرییان بۆ سەرۆک مام جەلال دوپات دەکردەوە .

لە ناوخۆی وڵاتیش، ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی رژانە سەر شەقامەکان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە بۆ یەکەمجار کوردێک توانی ببێت بە سەرۆک کۆماری عێراق .
بەھۆی سیاسەتی حەکیمانە و رۆڵی بەرچاوی لە بەرێوەبردنی وڵات و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان ،لەساڵی ٢٠١٠ شدا، جارێکی تر سەرۆک مام جەلال لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وەک سەرۆک کۆماری عیراق ھەڵبژێردرایەوە و  تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆک کۆماری عێراق بوو .

سەرۆک مام جەلال لەساڵانی سەرۆکایەتیدا کارێکی کرد کە ھیچ سیاسەتمەدارێکی عێراقیی نەیتوانیوە بیکات ،ئەوەش بەھۆی ئەوەی ئەرکێکی قورسی خستە سەر لە دوای نەخۆش کەوتنیشی، دوورکەوتنەوەی  سەرۆک مام جەلال لە کایەی سیاسی، بۆشاییەکی گەورەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دروستکردووە لە ئێستاشدا کە پرۆسەی سیاسی عێراق بەھۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە تووشی چەقبەستوویی بووە لە ھەموو کات زیاتر جێگەی سەرۆک مام جەلال لە ناو پرۆسەی سیاسی ھەستیپێدەکرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سیستمی پرژاندن بەکاردەھێنن، بەڵام ئەو سیستمەش بێبەش نییە لە گرفت، جوتیاران دەڵێن تێچووی سیستمەکە زۆرە و پێویستیان بە پشتیوانی حکومەت ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڵام بەھێزترین کاندیدەکان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا و "مارین لوپێن" سەرۆکی پارستی راستی بەرەی نیشتمانین و چاوەڕوان دەکرێت زۆرترین دەنگ بەدەستبھێنن و بچنە خولی دووەمی ھەڵبژارندنەکە، کە ٢٤ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دواین کاریشیان دۆزینەوەی ٣ تەرمەکەی ماوەت بوو کە ١٢ رۆژی خایاند. تیمەکە ژمارەیان ٨ کەسە و رۆژانی ھەینی و بۆنەکانیش لە ھاوینە ھەوارەکانی ناحیەی تەقتەق و دەوروبەری ئەرکی ڕزگارکردنی ھاوڵاتیان لە زێی بچوک دەخەنە ئەستۆی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بۆ تێپەڕاندنی یاساکە, پارلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت پارتی دەویەێت یاسایەکی ھەڵبژاردن بە بەژن و باڵای خۆی رێکبخات, فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، ئەوەی سازانی تێکداوە پارتی دیموکراتی کوردستانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...89101112...111