ڕاپۆرت

زیاتر لە سەدە و نیوێكە دەنگدەرانی ئەمریكا راهاتوون بەوەی كە چوار ساڵ جارێك و لەیەكەم سێ شەمەی مانگی نۆڤەمبەردا، دەچن بۆ دەنگدان و سەرۆكێكی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتوویان هەڵدەبژێرن.


ئەوەی بووەتە مایەی پرسیار لای ئەمریكییەكان ئەوەیە، بۆچی یەكە سێ شەمەی مانگی نۆڤەمبەر بۆ ئەو پرۆسە كاریگەرە دیاریكراوە.


بە گەڕانەوە بۆ بەڕێوەچوونی یەكەمین هەڵبژاردنی ئەمریكا دەركەوێت چەند هۆكار هەن وایانكردووە، یەكەم سێ شەمەی مانگۆ نۆڤەمبەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكای تێدا ئەنجام بدرێت.


یەكێك لە هۆكارەكان كە بە گرنگترینیشان دانراوە پەیوەستە بە چۆنیەتی ژیانی ئەوكاتی ئەمریكییەكان كە یەكەمجار هەڵبژاردنی بەخۆیەوە دییوە، چونكە زۆرینەیان جوتیاربوون ژیان و چۆنیەتی كاركردنیان دەریخستووە یەكەمین سێ شەمەی مانگی نۆڤەمبەر بۆ ئەوان گونجاوە تا بتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن.


لە یەكەم هەڵبژاردنی ئەمریكادا، كە جۆرج واشنتۆن كاندیدبوو ماوەی پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە زیاتر لە 15 رۆژی خایاند ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەكان و رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەرانی ئەو وڵاتە هەبووە.


ئەوەش وایكرد، بۆ كۆتایهێنان بەو كێشانە، كۆنگرێسی ئەمریكا یاسایەكی فیدراڵی دەركرد كە ڕۆژی سێ شەممەی یەكەمی مانگی نۆڤەمبەر بكرێتە رۆژی سێ شەممەی مەزن و دەنگدانی سەرۆكایەتی ئەمریكای تێدا ئەنجامبدرێت.


دەركردنی بڕیارێكی لەوشێوەیەش زیاتر پەیوەست بوو بەوەی پێكهاتەی كۆمەڵگەی ئەوكاتی ئەمریكی كە زۆربەیان جووتیار بوون. لە شوێنی دوور  لە بنكەكانی دەنگدان جێگیر بووبون، لانیكەم پێویستیان بە ڕۆژێك بوو بۆ ئەوەی بچن دەنگبدەن. یەكێكی دیكەش لە هۆكارەكان ئەوەبوو كە هەڵبژاردنەكان لە نێوان كۆتایی هاوین و سەرەتای پایزدا دانەنرێت بەهۆی وەرزی دروێنەكردنەوە بۆیەو ئەو رۆژەی دیاریكرا بۆئەوان زۆر گونجاو بوو.


هەروەها، بەهۆی ئامادەبوونی زۆربەی ئەمریكییەكان لە كڵێساكان لە ڕۆژی یەكشەممەدا كۆتایی هەفتەكەیان بە نەگونجاو زانیووە بۆ هەڵبژاردن.


بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم هۆكارانە، دەتوانرێت بوترێت چینی جوتیاران هۆكاربوون بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و جێگیركردنی لە یەكەم سێ شەمەی مانگی نۆڤەمبەردا بۆ هەر چوار ساڵ جارێك.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مێژووی ئەمریكادا چەند سەرۆكێك دوو خولی سەرۆكایەتییان بەدەستهێناوە، هەندێكیان دوو خول زیاتریشیان بینیوە.


شەش سەرۆك لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دوو خولی لەسەر یەكیان بەدەستهێناوە، تەنها یەك سەرۆك نەبێت كە دوو خول بووەتە سەرۆك بەڵام بەدوای یەكدا نەبوون.


ئەوەی نامۆیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا،  فرانكلین ڕۆزڤێڵتە كە چوار خولی لەسەریەك سەرۆكایەتیی ئەمریكای كردوە لە ماوەی ساڵانی 1932، 1936، 1940 و 1944دا هەروەها ویلیام مەكینلی سەرۆكی كۆمارییەكان كە لە ساڵی 1901دا تیرۆركرا، لەكاتێكدا تەنها چەند مانگێك بوو ببووە سەرۆكی ئەو وڵاتە.


لە كێبڕكێی سەرۆكایەتی ئەمجارەی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان هەوڵدەدات خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا بباتەوە، لەئەگەری سەركەوتنیشیدا دەچێتە لیستی ئەو سەرۆكانەی ئەمریكاوە كە دوو خولی سەرۆكایەتییان بەدەستهێناوە و لە مێژوودا دەبێتە دووەم سەرۆكی ئەو وڵاتە كە دوو خول دەبێتە سەرۆك بەڵام لەسەر یەك نا.


جۆرج واشنتۆن، یەكەم كەس بوو كە دوو خولی سەرۆكایەتی تەواوكرد لە ساڵانی 1789 و  1792 . دوای ئەو، تۆماس جێفرسۆن دووەم كەسە كە دوو خولی سەرۆكایەتی بەدەستهێناوە. لە هەڵبژاردنەكانی ساڵانی 1800 و 1804.


هەروەها جەیمس مادیسۆن یەكێكە لەو سەرۆكانەی كە دوو خولی سەرۆكایەتی ئەمریكای بینیوە، لە ساڵانی 1808 و 1812دا. جەیمس مۆنرۆش لە ساڵی 1816 بووە سەرۆكی ئەمریكاو دواتریش لە هەڵبژاردنی 1820 بەهۆی ئەوەی خۆی تاكە كاندیدبوو توانی سەركەوتن بۆ خولی دووەم بەدەستبهێنێتەوە.


دوای دامەزراندنی پارتی دیموكرات، ئەندرۆ جاكسۆن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1828دا خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندیدكرد و بووە سەرۆكی ئەو وڵاتە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1832 ش جاكسۆن بۆ خولی دووەم بەسەرۆك هەڵبژێردرا. 


هەروەها یولیس ئێس گرانت یەكەم كەس بوو كە دوای شەڕی ناوخۆی ئەمریكا دوو ویلایەتی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا، لە ساڵانی 1861 و 1865دا.


لە كاتی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1884دا، كاندیدی دیموكراتەكان گرۆڤەر كلیڤلاند، شكستی بە ڕكابەرە كۆماریخوازیەكەی هێناو بووە سەرۆك، پاشان لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1892 دا خولی دووەمی بەدەستهێنا.


لە دوای ئەوانیش باراك ئۆباما دێت كە دوو خولی لە سەر یەكی سەرۆكایەتی ئەمریكای بردۆتەوە لە ساڵانی 2008 بۆ 2012 .
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ نزیكبونەوەی كێبڕكێی گەیشتن بە كۆشكی سپی، راپرسیەكان دەریدەخەن هاریس چانسی بوونی بەسەرۆكی ئەمریكا زیاترە، ئەوەش بۆ مێژووی ئەو وڵاتە نامۆ نییە كە جێگیری سەرۆك ببێتە سەرۆكی داهاتوی ئەو وڵاتە.


لە شەستەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە مێژووی ئەمریكادا، دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان رووبەرووی كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان دەبێتەوە. هاریس جگە لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی ببێتە یەكەم ژن كە سەرۆكایەتی ئەمریكا بكات، هەروەها هەوڵیشدەدات ناوی بچێتە لیستی ئەو سیاسەتمەدارانەی وڵاتەكەی كە پێش ئەوەی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەستبهێنن پۆستی جێگری سەرۆكی ئەو وڵاتەیان بەدەستەوە بووە.


پێشتریش چەندین كەس بونەتە سەرۆكی ئەمریكا كە پێشتر جێگری سەرۆك بوون، ئەوانیش ئەمانە بوون.


تۆماس جێفرسۆن لە ساڵی ١٧٩٦ پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا بوە سێەمین سەرۆك.


دوای ئەویش، مارتن ڤان بورین، ساڵی ١٨٣٦ پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا كە خۆی جێگری ئەندرۆ جاكسۆن بوو.


جۆن تایلەر، یەكێكی دیكەیە لەو سەرۆكانەی ئەمریكا كە لە جێگیریەوە ئەو پۆستەی وەرگرت و بووە دەیەمین سەرۆكی ئەمریكا.


میلارد فیلمۆر كە جێگیری زاكاری تایلۆر سەرۆكی ئەمریكا بوو، لە ساڵی ١٨٥٠دا، بەهۆی ئەوەی زاكاری تووشی نەخۆشی بوو، كۆچی دوایكرد، سەرۆكایەتی وڵاتەكەی گرتەدەست.


هەروەها ئەندرۆ جۆنسۆن كە جێگری ئەبراهام لینكۆڵن بوو، دوای تیرۆركردنی لینكۆڵن لە ساڵی ١٨٦٥ بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.


چێستەر ئارسەر لە ساڵی ١٨٨١ دوای تیرۆكردنی جەیمس گارفیڵی سەرۆكی ئەمریكا پۆستی سەرۆكایەتی بۆ مایەوە.


ساڵی ١٩٩٠ تیۆدۆر رۆزڤێڵت بووە جێگری سەرۆك، دوای ماوەیەكی كەم بەهۆی تیرۆركردنی ویلیام مەكینلیەوە بووە سەرۆكی ئەمریكا.


هەروەها لەگەڵ مردنی هاردینگ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ساڵی ١٩٢٣داكالڤین كولیجی پۆستی سەرۆكی ئەمریكا گرتە دەست. 


لە ساڵی ١٩٤٥دا، بەهۆی كۆچی دوایی فرانكلین رۆزڤێڵت سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە چووە دەستی هاری ترومانیەوە.


لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیش، لە ساڵی ١٩٦٣دا، دوای تیرۆركردنی جۆن ئێف كەنەدی، لیندۆن جۆنسۆنی جێگری بوو بە سەرۆك.


هەروەها لە ١٩٦٨ ش ریچارد نیكسۆن پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا دوای ئەوەی پێشتر وەك جێگری دوایت ئایزنهاوەر كاری كردبوو.


لە ماوەی ساڵی ١٩٧٤ دا جیراڵد فۆرد جێگەی ریچارد نیكسۆنی گرتەوە و دوای دەستلەكاركێشانەوەی وەك سەرۆكی ئەمریكا.


ساڵی ١٩٨٨ جۆرج دبلیو بوش پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا دوای ئەوەی پێشتر جێگری رۆناڵد ریگان بوو.


دواین كەسیش كە پێشتر جێگری سەرۆكی ئەمریكا بووە و دواتر بوەتە سەرۆك، جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكایە كە لە ساڵی ٢٠٢٠ پۆستەكەی وەرگرت.


لە ئێستاشدا پێشبینیەكان بەو ئاڕاستەیەن هاوشێوەی كەسانی پێش خۆی، كامالا هاریسیش ببێتە سەرۆكی ئەمریكا و ناوی بچێتە لیستی ناوی ئەو كەسانەی سەرەتا جێگر و دواتریش وەك سەرۆكی ئەمریكا كاریان كردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەختی سلێمانە لە شاری تیكاب سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان..كە یەكێكە لە شوێنەوار مێژوییەكان و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر روی تێدەكەن.

 
بە وتەی مورتەزا سەفەری  بەڕێوبەرێ گەشتیاری و كاری دەستی شاری تیكاب لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ تەختی سلێمان ١٠٪ بەرز بوەتەوە بەڵام تەنها ١٦٣ گەشتیاری بیانی سەردانی ئەو شوێنە مێژوییەیان كردوە.


بەڕێوبەری گەشتیاری و كاری دەستی تیكاب رایگەیاند لە ماوەی هەشت مانگدا ٦٠ هەزار گەشتیار لە ناوخۆی ئێران و دەرەوە سەردانی تەختی سلێمانیان كردووە.


تەختی سلێمان و زیندانی سلێمان لە تیكاب دوو شوێنەواری گەشتیارین كە لە رێكخراوی یونیسكۆ بۆ كەلتور لە نەتەوەیەكگرتوەكان تۆمار كراون و بە شوێنەوارێكی جیهانی ئەژمار دەكرێن.


مێژووی تەختی سلێمان زیاتر لە سێ هەزار ساڵە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لە شارەكانی كوردستان و وڵاتانی دەرەوەش سەردانی دەكەن بەڵام لە دوو ساڵی رابردودا كەمترین گەشتیاری بیانی سەردانی ئەو شوێنەوارە مێژوییەیان كردوە.


تەخی سولەیمان دەكەوێتە دوری ٣٢ كیۆمەتر لەباكوری رۆژهەڵاتی شاری تیكاب سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان.


تەختی سلێمان بە شاكارێكی بیناسازیی لە مێژوی كۆنی رۆژهەڵاتی كوردستان لەقەڵەم دەدرێت كە لە ساڵی ١٩٣٧-ەوە  وەك شوێنەوارێكی نیشتیمانی لە ئێران تۆمار كراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣شدا وەك شوێنەوارێكی جیهانی تۆمار كرا.


شوێن و شێوازی بیناسازیی تەختی سلێمان چیرۆكی مێژووی زیاتر لە حەوت سەدە دەسەڵاتی ساسانییەكان و ئاینی زەردەشتی لەخۆ گرتووە.


لە دوری سێ كیلۆمەتر ئەو شوێنە گردێكی گەورە هەیە كە ناوەكەی بە قوڵایی ٨٠ مەتر بۆشە و لە چیرۆكەكاندا هاتوە كە وەك زیندانی دێو لە لایەن حەزرەتی سولەیمانەوە بەكارهێنراوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ٧٧ ملیۆن دەنگدەری ئەمریكی لە دەنگدانی پێش وەختە دەنگی خۆیاندا، ئەوەش لەكۆی ٢٤٢ ملیۆن دەنگدەر كە لەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە، لە ئێستاشەوە دۆناڵد ترەمپیش هەڕەشەی رەتكردنەوەی ئەنجامەكان دەكات.


رۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و ناوخۆیی و نوێنەران و پیرانی ئەمریكا لە ٥٠ ویلایەت بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی ٥٣٤ كورسی كۆنگرێس كە دواجار بڕیار لەسەر براوەی كۆشكی سپی دەدەن.


شەوی یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و ركابەری كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان، لەنێو ئاپۆرای لایەنگرانیدا لە شاری ماكۆن لە جۆرجیا وتارێكی ئاگرینی پێشكەش كرد و جەختی لەوەكردەوە، دیموكراتەكان هەوڵی شێواندنی پرۆسەكە دەدەن.



هاوڵاتییەکی ئەمریکی: ئەمە هەڵبژاردنێكە لەنێوان ئەوەی كە ئایا چوار ساڵی دیكەمان دەبێت لە بێتوانایی و شكستی گەورە یان ئایا دەستدەكەین بە چوار گەورەترین ساڵی مێژووی وڵاتەكەمان، دیموكراتەكان زۆر شەڕدەكەن بۆ دزینی دەنگەكانتان و دەستكاری ئامێرەكانی دەنگدان دەكرێت، چارەنووسی میللەتەكەمان لە دەستی ئێوەدایە، دەبێت سێشەممە راپەڕن، هەرچی بێت نەدەبوو ساڵی ٢٠٢١ كۆشكی سپی بەجێبهێڵم، هەرگیز دانم بە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە نەداوە، ئێمە لە مێژووی وڵاتەكەماندا پارێزراوترین سنوورمان هەبوو كاتێك من جێمهێشت، ئێمە باشترین ئابووریمان هەبوو.


ترەمپ لە ئێستاوە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكە دەدات ئەگەر هات و سەركەوتنی بەسەر هاریس بەدەستنەهێنا، هاوشێوەی ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو لەلایەن لایەنگرانییەوە بینای كۆنگرێس كۆنترۆڵكرا.


هەرچی كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكانە، لە ویلایەتی مەشیگان كە دەنگدەرێكی گەورەی عەرەبی ئەمریكی لێیە، بەڵێنی كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە كرد.



کامالا هاریس: وەك سەرۆك بەڵێندەدەم كۆتایی بە شەڕ بهێنم لە غەززە، نەوەی نوێ سەركردایەتی ئەمریكا دەكات، توندوتیژییەكانی ترەمپ خزمەت بە بانگەشەكەی ئێمە دەكات، بەڵێنتان پێدەدەم ئەگەر ئاماژەی روون نەبێت بۆ سەركەوتنی ترەمپ لە پرۆسەی هەڵبژاردن، هەڵوێستی خۆم رووندەكەمەوە، رەنگە بۆ چەند رۆژێك ئەنجامەكان دوابكەوێت لەمكاتەدا.


دۆناڵد ترەمپ سات بە سات توندتر دەردەكەوێت لە وتارەكانیدا كە پێدەچێت ئاماژە بە هەوڵێكی نوێ بكات بۆ سەرپێچیكردن لە ئیرادەی دەنگدەران ئەگەر دۆڕا.


دوایین ڕاپرسی دامەزراوەی ئەتڵەس كە یەكێك بوو لە وردترین راپرسییەكانی هەڵبژاردنی پێشوو، دەریخستووە كە ترەمپ پێش هاریس كەوتووە لە هەر حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشەكە كە بریتیین لە ئەریزۆنا، مەشیگان، كارۆلینای باكوور، ویسكەنسن، جۆرجیا، نیڤادا و پێنسیلڤانیا، لەكاتێكدا تێكڕای ڕاپرسییەكانی ماڵپەڕەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە هاریس لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا لەسەر ئاستی نیشتمانی تەنیا بە یەك خاڵ لە پێشە.


هەرچەندە لە هەر پەنجا ویلایەتەكەی ئەمریكا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، بەڵام سەرنج تەنها لەسەر حەوت ویلایەتە كە پێیان دەوترێت ویلایەتی خۆڵەمێشی یان یەكلانەبوەوە، ئەمانە ئەو ویلایەتانەن كە هیچ كام لە كاندیدەكان زۆرینەی رەهایان نییە هاوشێوەی ئەوانیتر كە ٨٠ كورسی كۆنگرێسیان هەیە، لەكاتێكدا زیاتر لە 40 ویلایەت هەیە كە لەئێستاوە یەكلاییكراوەتەوە بۆ هاریس یان ترەمپ، لەوانەش، كالیفۆرنیا كە بە ویلایەتی شینی دیموكراتەكان ناسراوە و تەكساسیش بە ویلایەتی سوری كۆمارییەكان.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئێران چەندین جار دڵنیاییدا لەوەی وەڵامی هێرشە ئاسمانییەكەی رۆژی ٢٦ی مانگی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر خاكەكەی دەداتەوە، ژمارەیەك دیپلۆماتكار وردەكاری وەڵامە چاوەڕوانكراوەكەی ئێران ئاشكرا دەكەن و ئێران وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە ئاگادار دەكاتەوە لە ئەنجامدانی هێرشێكی بەهێز و ئاڵۆز كە كڵاوەی جەنگی بەهێز بەكاردەهێنێت.


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری ژمارەیەك دیپلۆماتكارەوە بڵاویكردووەتەوە، وەڵامی ئەمجارەی ئێران تەنها بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان نابێت، بەڵكو كڵاوەی جەنگی بەكاردەهێنێت و هێرشەكەی ئەمجارەی بۆ سەر ئیسرائیل قورس و ئاڵۆز دەبێت. 


لێپرسراوانی ئێرانی بە رۆژنامەكەیان وتووە، بەهۆی ئەوەی چوار ئەندامی هێزەكانیان لە هێرشەكەی ئیسرائیل كوژراون، سوپاكەی لەو وەڵامەدا بەشدار دەبن و تۆڵەی خۆیان دەكەنەوە. 


راشیگەیاندووە، بە پێی ئەو زانیارییانەی لێپرسراوانی ئێران بە رۆژنامەكەیانداوە، هێرشەكەی وڵاتەكەیان بۆسەر ئیسرائیل دەكەوێتە دوای دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆئەوەی هیچ كاریگەرییەك لەسەر ئەو هەڵبژاردنە دروست نەبێت، بۆیە لەوانەیە وەڵامەكە رۆژێك دوای هەڵبژاردنەكە بێت، بەڵام گومانی تێدا نییە كە بەر لە دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەبێت، كە ئەو دەستبەكاربوونە دەكەوێتە ساڵی نوێوە.


باس لەوەشكراوە، ئێران رەنگە خاكی عیراق بۆ هێرشەكەی بەكاربهێنێت، كە دامەزراوەی سەربازی ئیسرائیل بەشێوەیەكی توندوتیژتر و دوژمنكارانەتر دەكاتە ئامانج. 


بەپێی ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكی، ئێران حەز بە سەركەوتنی كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان دەكات لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، پێشتریش عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی كردەوە لەوەی وەڵامەكەیان توند دەبێت.


ئێوارەی یەكشەممەش مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران جەختی كردەوە لەوەی ناتوانن هێرشەكەی ئیسرائیل بەبێ وەڵام تێبپەڕێنن، ئاماژەی بەوەشدا كە هێشتا وڵاتەكەی چۆنێتی وەڵامدانەوەكە تاوتوێ دەكات، وتیشی، چۆنێتی و جۆری وەڵامەكەیان دەگۆڕێت، ئەگەر بێتو ئاگربەست لە غەززە و لوبنان رابگەیەندرێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ٤ رۆژ لە دورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكی كوردی سەر بە جەهەپەو دانانی قەیوم لە شوێنی، وەزارەتی ناوخۆی توركیا سێ سەرۆك شارەوانی كوردی لە باكوری كوردستان لە پۆستەكانیان دورخستەوە و سێ كەسی وەكو قەیوم خستە شوێنەكانیان.


وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەریەك لە ئەحمەد تورك سەرۆكی گەورە شارەوانی مێردین و گولستان سۆنۆك سەرۆك شارەوانی  ئێلیهـ و محەمەد قەرەیلان  سەرۆكی شارەوانیی خەلفەتی لە روهای باكوری كوردستان دورخراونەتەوە و قەیوم لە شوێنیان دانراوە.


وەزارەتەكە هۆكاری دورخستنەوەی ئەو سەرۆك شارەوانیانەی بۆ پەیوەندیان بە پەكەكەوە گەڕاندووەتەوە و  دەڵێت، هۆكاری دورخستنەوەی ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی مێردین ئەوەیە كە سزای ١٠ ساڵ زیندانیكردنی بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە پەكەكە" لە دۆسیەی كۆبانێ هەیە، سەرباری دۆسیەیەكی دیكەی هاوشێوە لە دادگای باڵای تاوانەكانی ئەنقەرە و سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی مێردین ، كە لێكۆڵینەوەكان هێشتا بەردەوامن.


دەشڵێت، هەروەها گوڵستان سۆنوك، هاوسەرۆكی شارەوانیی ئێلیهـ، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردنی لەلایەن دادگەی باڵای تاوانەكانی ئێلیهـ بۆدەركراوە بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە پەكەكە" ، محەمەد قەرەیڵان، هاوسەرۆكی شارەوانیی شارۆچكەی خەلفەتیش، بەهەمان تۆمەت سزای شەش ساڵ و سێ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانیكردنی لەلایەن دادگەی باڵای تاوانەكانی دیلۆكەوە بۆ دەركراوە.


بەپێی بریارەكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، لە شوێنی "ئەحمەد تورك" سەرۆكی گەورە شارەوانی مێردین، "ونجای ئاككۆیون" پارێزگاری مێردین دانراوە، لە شوێنی "گولستان سۆنۆك" سەرۆك شارەوانی ئێلێه  " "ئەكرەم جانئاڵپ" پارێزگاری ئێلێه دانراوە، لە شوێنی "محەمەد قەرەیلان"ی سەرۆكی شارەوانی خەلفەتی روهای باكوری كوردستانیش ، "هاكان باش ئۆغلۆ" قائیمقامی خەلفەتی دانراوە .


دوای بریاری  دورخستنەوەی ئەو سەرۆك شارەوانیانە ، پۆلیس گەمارۆی بینای ئەو شارەوانیانەی داوە و  رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر  ، لە یەكەم بریاریشیدا ، "ئەكرەم جانئاڵپ" كە وەك قەیوم لە شوێنی سەرۆكی گەورە شارەوانی مێردین دانراوە ، هەموو جۆرە گردبونەوە و خۆپیشاندانێكی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەكردووە . 


ئەحمەد تورك سەرۆكی گەورە شارەوانی مێردین سەبارەت بە بریارەكە لە تۆری كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی ،  هیچ كات دەستبەرداری خەباتی ئاشتی و  ئازادی و  دیموكراسی نابن و بەردەوامیی بە بەرخۆدان دەدەن و هەنگاو بۆ دواوە نانێن ، دەشڵێت رێگە نادەن دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا بگیرێت. 
لای خۆیەوە، پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان "دەمپارتی" لە راگەیەنراوێكدا لابردنی ئەو سێ سەرۆك شارەوانییەی بە كودەتا ناوبرد و دەڵێت هەوڵەكانی زیندوكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەناو دەبات.


جەختیشیكردووەتەوە، ئەو هەنگاوە پێشتر تاقیكراوەتەوە و شكستی هێناوە و هەرگیز مل كەچ ناكەن و لەخەباتی خۆیان بەردەوام دەبن.


ئەو سێ سەرۆك شارەوانییەی دورخراونەتەوە و قەیومیان بۆ دانراوە لەلایەن دەم پارتیەوە بەڕێوەدەبرێن و لەدوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەكان سەركەوتنیان بەدەستهێنا، بریاری دورخستنەوەشیان چوار رۆژ دوای بریاری دورخستنەوەی سەرۆكی شارەوانی ئەسەنیوتی ئیستەنبوڵ دێت كە ئەویش كوردە و سەر بە جەهەپەیە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئەمریكا، زۆرینەی جیهان بیر لەوە دەكەنەوە كە چۆن دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و كۆنگرێس دەتوانن دیمەنی سیاسەتی گشتی ئەو وڵاتە بگۆڕن و كاریگەرییان لەسەر ئەمریكا و دەرەوەی ئەو وڵاتەش هەبێت.


لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، زۆرێك لە كێشەكان بۆ سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە جێدەهێڵێرێت كە بەپێی گرنگیان جیاوازن، بەڵام ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە ئەمجارە حەوت ئاڵنگاری زۆر گرنگ  چاوەرێی دەكات لە بوارە جیاوازەكاندا كە ئەوانیش خۆیان لە بوارەكانی ئابوری تەكنەلۆژیا و باج و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ژینگەییەكان دەبینێتەوە.


تەكنەلۆژیا بە تایبەتی زیرەكی دەستكرد (AI) تا ئێستاش پرسێكی گرنگە لە واشنتۆن و هەر واش دەمێنێتەوە بۆ ئیدارەی نوێ كە هێشتا چارەسەری كۆتایی بۆ نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی سەكۆیەكی پارێزراو متمانەپێكراو بێت بۆ هەموان.
هەروەها ئابوری ئاڵنگارییەكی دیكەیە، لە كاتێكدا قەبارەی ئەو دەسەڵاتە ئابوورییەی كە ئەمریكا خاوەنییەتی، حاشا هەڵنەگرە، بەڵام هەر كەمبوونەوەیەك یان لەرزینێك لە قەبارەی ئەو دەسەڵاتەدا ڕەنگە كاردانەوەی زۆری لەسەر ئابووری جیهانی و تەنانەت زیاتریش هەبێت چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، لەسەر ئاستی جیهانیش واشنتۆن ڕووبەڕووی دابەزینێكی بەرچاوی ئابوری بۆتەوە ئەوەش وادەكات كارەكانی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا قورستربكات.


یەكێكی دیكە لەو كێشانە، باجە، كە هاوسەنگی هێز لە كۆنگرێس چارەنووسی یاسای كەمكردنەوەی باج و پرسەكانی دیكەی چاكسازی لە باجدا دیاری دەكات. ئەوەش وادەكات ئەو كێشەیە هەر بەردەوامبێت.


ژینگەش بابەتێكی دیكەی گرنگە بۆ سەرۆكی داهاتوو، كە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەتوانێت پرسی ژینگەی بە شێوەیەكی بەرچاو بگۆڕێت. چونكە هەر كانیدەو جۆرێك لە بیركردنەوەیان هەیە بەرانبەر بەو پرسە.


هێزی كاری ناوخۆ كە بابەتێكی زۆر گرنگە لە ئەجێندای هەر سەرۆكێك و وەك كێشەیەكی بۆ ماوەیی بۆ سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا دەمێنێتەوە، بۆ ئەمجارەش هاریس و ترەمپ هەردووكیان خۆیان وەك پاڵەوانی كرێكاران و چینی كرێكار پیشانداوە بەڵام تا ئێستا روون نییە چۆن چارەسەری ئەو كێشەیە دەكەن.


پەیوەندییەكانی ئەمریكا و وڵاتانی دەرەوە بە تایبەتیش وڵاتی چین كە چۆن لەو رێگایەوە بازرگانی جیهان و نرخی نەوت و زۆر بابەتی دیكەش رێكبخنەوە یەكێكە لە هەرە كێشە گەورەكان كە رووبەرووی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا دەبێتەوە.


ئەوەی كە قورسترینە بۆ سەرۆكی داهاتوو رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جەنگی ئیسرائیل و غەززەو لوبنانە، لەگەڵ جەنگی ئۆكراین روسیا و رەوشی ئەوروپا كە زۆر قورسە بتوانرێت بە كەمترین ماوە و زیان كۆتاییان پێبهێنرێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گرووپە چەكدارەكان لە عیراق كە بە هاوپەیمان و گرووپەكانی نزیك لە ئێران دادەنرێن، بەردەوامن لە هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانیان بۆسەر ئیسرائیل و داواكارییەكی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش بۆ راگرتنی هێرشەكان رەتدەكەنەوە، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل هۆشداری دەداتە عیراق و دەڵێت باجی ئەو هێرشانە زۆر قورس دەبێت.


ماڵپەری ئەكسیۆسی ئەمریكی لە سەرچاوەیەكی باڵای هەواڵگری ئیسرائیلەوە بڵاویكردووەتەوە، هەموو بەڵگە و زانیارییەكیان پێگەیشتووە كە ئەمجارە ئەگەر ئێران هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل، لەناو خاكی خۆیەوە هێرشەكە ئەنجام نادات، بەڵكو لە ناو خاكی عیراق و لە رێگەی گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانییەوە هێرش دەكاتەسەر ئیسرائیل، بەڵام پەیامێكیان ئاراستەی عیراق كردووە و هۆشدارییان پێداوە ئەگەر كارێكی لەو جۆرە بكرێت باجەكەی لەسەر عیراق زۆر قورس دەبێت.


عەبدولئەمیر تەعێبان راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش رایگەیاند، سودانی داوای لە گروپە چەكدارەكان كردووە هێرشی درۆنیی و موشەكیی بۆ سەر ئیسرائیل رابگرن و نەچنە بەرەكانی جەنگ  بۆئەوەی عێراق لە شەڕ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵات تێوەنەگلێت.


لەبەرامبەریشدا سەرچاوەیەك لە گروپەكانی بەرەی مقاوەمە لە عیراق راگەیاندووە، بڕیاری یەكلاكەرەوەیان داوە و حزبوڵای عێراقی و بزوتنەوەی نوجەبا پشتیوانیكردن لە فەلەستین و لوبنان بەئەركی خۆیان دەزانن و هێرشەكانیان راناگرن.


مقاوەمەی ئیسلامی عیراقیش ئاماژەی بەوە كردووە، لە چوارچێوەی بەردەوامی هێرشەكانیان دژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و لوبنان، سێ هێرشی درۆنییان كردوەتەسەر ئیسرائیل و بەردەوامیش دەبن لە هێرشكردن تا ئەوكاتەی بۆردومانی فەلەستین و لوبنان بەردەوام بێت.


ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسیش لە زاری چەند لێپرسراوێكی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، هێرشی بەردەوامی گروپە چەكدارەكان لە عیراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەگەری وەڵامی راستەوخۆی تەلئەبیب زیاتر دەكات، دەشڵێن، ئەمریكا و هاوبەشەكانی ناچارن دەستوەردان بكەن بۆ خستنەخوارەوەی ئەو درۆنانەی لەلایەن گروپە چەكدارەكانی عیراقەوە ئاراستەی دەكرێن، باسیان لەوەشكردووە، بەشێوەیەكی گشتی رۆژانە پێنج هێرش لە عیراقەوە دەكرێنەسەر ئیسرائیل و هەفتەی رابردووش لە ماوەی تەنها 24 سەعاتدا نزیكەی هەشت درۆن ئاراستەی تەلئەبیب كراون.


رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكیش لە زاری سێ‌ لێپرسراوی باڵای ئێرانەوە رایگەیاندووە، رۆژی دوو شەممەی رابردوو عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبووەتەوە و فەرمانی كردووە وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل بدرێتەوە و داواشیكردووە بۆئەو مەبەستە هەموو ئامادەكارییەك بكرێت.


لەدوای هێرشەكەی مانگی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە رێگەی ئاسمانی عیراقەوە، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق هێرشەكانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاتركردووە و رۆژی هەینیش لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە شەش هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە و جەختیش لە بەردەوامی هێرشەكانی بۆسەر ئەو وڵاتە دەكاتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیمەنی دوایین هێرشی درۆنی گروپی مقاوەمەی ئیسلامی عیراقە بۆ سەر باكوری ئیسرائیل، لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەكان بۆ ئەگەری تۆڵەكردنەوەی ئێران لە ئیسرائیل لەرێگەی خاكی عیراقەوە و شكستی هەوڵەكانی بەغداد بۆ كپكردنی هێرشی گروپە چەكدارەكان.


دوای هێرشەكەی بەرەبەیانی رۆژی ٢٦ی مانگی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، جارێكی دیكە جیهان لە چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانە بۆ سەر ئیسرائیل و بەپێی زانیارییە هەواڵگیرییەكان، ئێران بە نیازە ئەمجارە لە خاكی عیراقەوە تۆڵە بكاتەوە. 


پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی لەزاری دوو سەرچاوەی ئیسرائیلییەوە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگیرییەكان ئێران بە نیازە بە بەكارهێنانی ژمارەیەكی زۆر لە مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە خاكی عیراقەوە و بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا هێرش بكاتەوە سەر ئیسرائیل.


سەرچاوەیەكی باڵاش كە ئاگاداری دانوستانەكانی ئێرانە بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی جەختی كردووەتەوە كە ئێران هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل و وەڵامەكەی یەكلاكەرەوە و بە ئازار دەبێت. 


ئەڤیگدرو لیبرمان ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر ئێران وەڵامی هەبێت ئەوا روبەڕووی وەڵامی دوو هێندە دەبێتەوە، داواشی لە لایەنە سیاسی و سەربازییەكان كرد چاوەڕێی هەڕەشە و وەڵامی ئێران نەبن و هێرشی پێشوەختەیان هەبێت. 


ئەگەر ئەو زانیارییانەی پێگە ئەمریكییەكان بڵاویانكردووەتەوە راست بن، ئەوا لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا هێرشەكە ئەنجام دەدرێت، بەوپێیەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رۆژی پێنجی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.


عیراق هیچ لێدوانێكی رەسمی نەداوە سەبارەت بەئەگەری بەكارهێنانی خاكەكەی لەلایەن ئێرانەوە دژ بە ئیسرائیل، لەكاتێكدا لەیاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە لەبارەی بەكارهێنانی ئاسمانەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دوایین هێرشیدا بۆسەر ئێران.


عیراق لە ئێستادا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی پەلكێشی نێو ئەو جەنگە نەكرێت، بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز كە لە زاری چوار سەرچاوەوە بڵاویكردووەتەوە، حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەركەوتوو نەبووە لە وەستاندنی هێرشەكانی مقاوەمەی ئیسلامی عیراقی بۆ سەر ئیسرائیل، كە بە مووشەك و درۆن ئەنجامی دەدات.

 
بەوتەی سەرچاوەكان، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دوو لێپرسراوی ئەمنی باڵای عیراقی سەردانی ئێرانیان كردووە و هەوڵیانداوە ئێران رازی بكەن بۆ وەستانی هێرشی گروپەكانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی، بەڵام هەوڵەكەیان شكستیهێناوە. 


سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی كە ئاگاداری ئەو سەردانانە بووە وتویەتی، وەفدەكەی عیراق لەلایەن ئێرانەوە پێشوازییەكی ساردی لێكراوە و پێیانوتوون كە بڕیار لە دەستی مقاوەمە خۆیەتی. 


عیراق بۆ ئەو مەبەستە پەنای بۆ ئەمریكاش بردووە و داوای لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە كردووە دەستوەردان بكەن و نەهێڵن ئیسرائیل تۆڵەی هێرشەكانی مقاوەمە بكاتەوە، بە تایبەت ئەو هێرشەی چواری تشرینی یەكەم، كە كوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی و برینداربوونی ٢٠ی دیكەی لێكەوتەوە. 


لە بەرامبەردا، چوار سەرچاوە لە كەتائیبی حزبوڵا و نوجەبا كە هێرشەكان بۆ سەر ئیسرائیل بەڕێوەدەبەن وتویانە، هۆشداری دراوەتە سەرۆك وەزیران كە فشاری زۆریان لێنەكات و بەڵێنیشیانداوە بە بەردەوامی هێرشكردنە سەر ئیسرائیل. 


بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، توانای وەڵامدانەوەی ئێران لە روبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لاواز بووە، چونكە ئیسرائیل لە دوایین هێرشیدا سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس ٣٠٠ی ئێرانی بە تەواوی تێكشكاندووە، تا ئێستاش ئێران سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەكانی ئەو هێرشەیە.

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای نزیكەی ساڵێك كێشە و ناكۆكی نێوان لایەنە سوننەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەدوای محەمەد حەلبوسی، دواجار مەحمود مەشهەدانی وەك كاندیدی زۆربەی لایەنە سوننەكان و كەسێكی قبوڵكراو لە ناو لایەنە شیعەكانیش، لە كۆبوونەوەكەی شەوی پێنج شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران و لە دوای دوو خولی دەنگدان، بە ١٨٢ دەنگ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرا و ركابەرەكەشی كە سالم عیساوی بوو ٤٢ دەنگی بەدەستهێنا.


مەحمود داود سەلمان موسا مەشهەدانی لە ٢٠ی ئایاری ساڵی ١٩٤٨ لە بەغداد لە دایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە بەغداد تەواوكردووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی بەغداد وەرگیراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ بە پلەی مولازمی یەكی پزیشك خوێندنی تەواوكردووە و لە ناو سوپای عیراقدا وەك پزیشكێك كاریكردووە.


مەشهەدانی لەسەردەمی رژێمی بەعسدا سەرەڕای ئەوەی كەسایەتییەكی سوننەش بوو، بەڵام بە یەكێك لە نەیارەكانی سەدام حسێن هەژمار كراوە و بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەكانیشەوە لەساڵی ١٩٨١ دەستگیراوە و خراوەتە زیندان و لە ساڵی ٢٠٠٠یش سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بۆ دەركراوە.


مەحمود مەشهەدانی بە یەكێك لە دامەزرێنەرانی پرۆسی سیاسی عیراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دادەنرێت و سەرۆكی مەكتەبی سیاسی رێكخراوی و بانگخوازی و رێنمایی بووە لە ساڵی ٢٠٠٤یش بووەتە ئەندامی دامەزراندنی ئەنجومەنی دیالۆگی نیشتیمانی و لە هەمان ساڵیشدا بووەتە ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراق.


مەشهەدانی لە ساڵی ٢٠٠٨  بە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی هەڵبژێردراوە و یەكەم سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش بووە لە دوای روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە ساڵی ٢٠٠٦ تا كۆتایی ساڵی ٢٠٠٨ لەو پۆستەدا بووە، بەڵام بەهۆی هەندێك هەڵوێستی بەرامبەر ئەمریكا و لایەنە شیعەكان و لێدان لە پەرلەمانتارێكی شیعە لەلایەن پاسەوانێكییەوە، لە رۆژی 17ی مانگی ١٢ی ٢٠٠٨ دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند و لە رۆژی ٢٣ی هەمان مانگیش ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەندكرد و مەشهەدانیش رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەكەی بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی بووە لە نێوان پەرلەمانتاران بەهۆی ئازادكردنی رۆژنامەنووس مونتەزەر زەیدی كە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عیراق لە بەغداد، پێڵاوێكی گرتە جۆج دەبلیو بوش سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریكا.


مەحمود مەشهدانی لە بواری شیعر و نووسین و ئەدەبیاتیشدا كاری جۆری كردووە دیوانێكی شیعری لە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاویكردووەتەوە و چەند نامیلەكەیەكی شیعری و پەخشانێكیشی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوكردووەتەوە و خاوەنی چەندین كتنَب و وتاریشە لە بوارەكانی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ژیانی كۆمەڵایەتی كە زۆربەیان لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوكراونەتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوڕ و لیتە و پاشماوەی ئەو بارانەیە كە باشوری رۆژهەڵاتی ئیسپانیای گرتەوە. 


دانیشتووانی ناوچەی "پایپۆرتا" لە ڤالنسیا زۆرترین زیانیان بەركەوتووە. 


پەیمانگای كەشناسی حكومی ئیسپانیا دەڵێت، ئەو بارانەی لە ناوچەی ڤالنسیا باریوە هاوشێوەی نەبووە و ئەوەی لە ماوەی ٨ سەعاتدا باریوە هێندەی بارانی ساڵێكە.

 
دانیشتووانی "پایپۆرتا" خەریكی پاككردنەوەی رێگەوبان و ماڵەكانیانن، هەرچییەكیش بكەن وا بە ئاسانی بۆیان پاك نابێتەوە. 


هاوڵاتییەک لە ئیسپانیا: ئەڵێی بومەلەرزە بووە، نازانم تسونامی بوو چی بوو، خەڵك زیانی زۆریان بەركەوتووە، هیچ دوكانێك نەماوە، دەرمانخانەكان داخراون، سوپەرماركێتەكان داخراون، ئاو و كارەباشمان نەماوە. 


بەپێی ئامارە رەسمییەكان، سەرەڕای گیان لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی، هێشتا ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی بێسەروشوێن ماونەتەوە و ترس هەیە لە بەرزبوونەوەی ئاماری زیانلێكەوتووان. 


وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا دەڵێت، هەزار و ٦٤ سەرباز كار دەكەن لە هەڵمەتەكانی گەڕاندا بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێن بووەكان لە ناوچە كارەساتبارەكاندا. 


هاوڵاتییەک لە ئیسپانیا: من لێرە دەژیم، لەو دوكانە هەموو كرێكارەكان گیریان خواردبوو، دەرگایان لەسەر داخرابوو، كە پەنجەرەیەك شكا ئینجا توانیان بێنە دەرەوە و چوونە ناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو ناوە بوون، ژن و كچێك بە زەحمەت خۆیان پێ رزگاركرا، رەوشەكە زۆر كارەساتبار بوو. 


دەستەی كەشناسی ئیسپانیا رایگەیاند، لافاو و باوبۆرانەكەی وڵاتەكە بەهۆی كاریگەری پاڵەپەستۆیەكی بەهێزەوە بووە لە دەریای ناوەڕاست. سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیاش داوای لە هاووڵاتیان كرد لە ماڵەكانیان بمێننەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ پشووی راگەیاندووە.


لێپرسراوانی ئەوروپا دەڵێن، ئەو كارەساتە سروشتییەی ئیسپانیا بیرخستنەوەیەكە بۆ ئەو زیانەی مرۆڤ بە ژینگەی دەگەیەنێت، چونكە پەیوەندی بە گۆڕانكاری كەشوهەواوە هەیە بەهۆی چالاكییەكانی مرۆڤەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‎ كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی سەرژمێریی دانیشتوانەوە لە سەرۆكایەتی كۆمار كۆتایهات، سودانیش دڵنیایی بە كورد دا.

كۆبوونەوەكە لەسەر داوای كورد و بە هەوڵی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە سەرنج و تێبینیەكانی حكومەتی هەرێم لەبارەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و رێگریكردن لە گۆڕانكاری دیموگرافی بەتایبەت لە ناوچە جێناكۆكەكان.

هاوڕێ تۆفیق، بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیی و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەبارەی كۆبونەوەكەوە وتی، وەفدی هەرێم دوو داواكاری لەبارەی سەرژمێرییەوە خستەڕوو، لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانیش بەڵێن و دڵنیایی بە وەفدەكە داوە.

بەوتەی هاوڕێ تۆفیق، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری پلاندانانی عیراق پێشنیازی بۆ وەفدەكەی هەرێم كردووە تیمی حكومەتی هەرێم بەشداری بەڕێوەبردنی پرۆسەكە بكات لە داتا سەنتەری وەزارەتەوە، لە هەمانكاتیشدا وەزارەتی پلاندان داواكارییەكی وەفدی هەرێمی رەتكردووەتەوە كە سەرژمێرییەكە بەشێوەی فۆرمیش بەرێوەبچێت.

كارەكانی ژمارەلێدان و گەمارۆسازی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کێ دەتوانێت کۆتایی بە شەڕەکان بھێنێت؟ ترەمپ یان ھاریس، ئەمە ئەو پرسەیە کە بەرۆکی کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتووە، بۆ ھەڵبژاردنێک کە تەنھا ھەفتەیەکی ماوە.

ھەردوو کاندیدی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، دۆناڵد ترەمپی کۆمارییەکان و کامالا ھاریسی دیموکراتەکان، ڕۆژی شەممە ھەوڵیاندا دەنگدەرانی عەرەب و موسڵمان لە ویلایەتە چارەنووسسازەکەی مەشیگان سەربخەن.

ژمارەی موسڵمانان لە ئەمەریکا سێ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەسە، بەڵام دەنگی عەرەب و موسڵمانان کە نزیکەی لەسەدا یەک لە کۆی دەنگدەرانی ئەمریکا پێکدەھێنن، دەتوانن ئەنجامەکان لە ھەندێک ویلایەت یەکلایی بکەنەوە.

بەھۆی بەردەوامی شەڕی غەززە و لوبنان، دۆخی توڕەیی لەنێو پێکھاتە ئەمریکییەکان کە بەڕەچەڵەک عەرەب و موسڵمانن، زاڵە.

ترەمپ لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی لە دەرەوەی شاری دیترۆیت ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمەڵێک ئیمامی مزگەوتەکان کۆبووەتەوە و بەڵێنی پێداون کۆتایی بە ململانێکان دەھێنێت و ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی دێنێت.

کلینت کێستۆ نوێنەری پێشووی کۆمارییەکان لە ویلایەتی مەشیگان لە چاوپێکەوتنێکدا پێیوایە ئەدای بایدن و ھاریس ناڕەزایی دەنگدەرانی ئەو ویلایەتەی لێکەوتوەتەوە، بەتایبەتی عەرەبە بە ڕەچەڵەک فەلەستینی و لوبنانییەکان.

کێستۆ جەختی لەوەش کردوەتەوە، کە دەنگدەران، ترەمپ بە بژاردەیەکی باشتر دەبینن بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی شەڕەکان لە داھاتوودا، بەوپێیەی لە سەردەمی ترەمپدا ناوچەکە شاھیدی ململانێکان لەم ئاستەدا نەبووە.

کێستۆ پێیوایە موسڵمانان و عەرەبەکان ھیوایان لەسەر ترەمپ ھەڵچنیوە بۆ رێگریکردن لەو ململانێ چەکداریانەی کە دەیبینین، ھەروەھا چاویان لە ستراتیژێکی داھاتووە کە ترەمپ بتوانێت بەکاری بھێنێت.

لە بەرامبەر ئەمەشدا، پۆڵ شتراوس سیناتۆری دیموکراتەکان دەڵێت، ناتوانرێت گوێ لە قسەکانی ترەمپ بگیرێت، چونکە زۆربەی ئەوەی کە دەیڵێت ھەڵەیە، لە ھەمانکاتیشدا کۆچبەران بەگشتی تۆمەتبار دەکات.

شتراوس پێیوایە ترەمپ بەڵێنەکانی لەسەر رێبازی ھێز دادەنێت نەک دیپلۆماسی، ئەمەش رەنگە ئاڵۆزی ململانێ جیھانییەکان زیاتر بکات، وەک خۆی دەڵێت، ترەمپ کۆتایی بە شەڕەکان دەھێنێت، بەڵام ئەنجامەکەی وێرانکەر دەبێت بە تایبەت شەڕی ئۆکراین.

بەوتەی شتراوس، ھاریس سەرنجی لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە بە بەکارھێنانی دیپلۆماسی و کارکردن لەگەڵ ھاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە دیموکراتەکان پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەن وەک رێگایەکی پێویست بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان.

سەبارەت بەو ناوچانەی کە لە پێشینەی کارەکانیان دادەنرێت، کێستۆ پێی وایە ترەمپ ھەوڵەکانی لەسەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکرانیا چڕدەکاتەوە لە رێگەی پرەنسیپی ھێز و دانوستانی توندەوە.

لە بەرامبەردا شتراوس پێیوایە ھاریس ئەولەویەتێکی زیاتر دەدات بە چارەسەرکردنی ململانێکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی چارەسەری درێژخایەنەوە کە بریتین لە پشتیوانیکردنی مافەکانی فەڵەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتی، ئەمە جگە لە بەھێزکردنی ھاوپەیمانێتییە ئەوروپییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئۆکراینا.

لە زۆربەی راپرسییەکاندا دەنگدەرانی عەرەب لە ئەمریکا ناڕەزایی خۆیان لە دیموکراتەکان دەربڕیوە بەھۆی سیاسەتەکانی پارتەکەوە کە پاڵپشتی توندی لە ئیسرائیل دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بیستە‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "زیوریخ" به ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشه جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێی  فێستیڤاڵەكە و سینەماكارانی بەشداربوو و هۆگرانی هونەری سینەما له ئۆپێرا هاوسی  شاری زۆریخ له وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.

بیستە‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "زیوریخ" به ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشه جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێی  فێستیڤاڵەكە و سینەماكارانی بەشداربوو و هۆگرانی هونەری سینەما له  ئۆپێرا هاوسی   شاری زۆریخ له وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕكێی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵەكە بریتی بوون لە : "لی دێنیلز" دەرهێنەری ئەمەریكی ـ سەرۆكی لێژنەی دادوەران، خاتوو "سوهەیلا یەعقووب" ئەكتەر له وڵاتی سویسڕا، "جۆ ویلیامز" بەڕێوەبەریی وێنەگرتن له وڵاتی بەلژیكا، خاتوو "ئێوا پوشچینسكا" بەرهەمهێنەر له وڵاتی پۆڵەندا و هەروەها خاتوو "سووفیا دراسپێ" دەرهێنەر له وڵاتی كەنەداوە.

خەڵاتی "چاوی زێڕین"ی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بەخشرا  به فیلمی "ئۆن بیكەمینگ جینیا فاوڵ" له دەرهێنانی "ڕۆنگانو نیونی" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی بەریتانیا، ئیرلەندا و زامبیا.

خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی لێژنەی دادوەران بەخشرا بە فیلمی "بریف هیستری ئۆڤ ئە فامیڵی" له دەرهێنانی "جیانجی لیلن" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی چین، فەڕەنسا، دانیماڕك و قەتەر.

خەڵاتی باشترین میوزیكی فیلم بەخشرا به "ئەحمەد سوروكو" ئاوازدانەری كەنەدی.

ژمارەیەك له ئەستێرەكانی سینەمای جیهانیش خەڵاتیان پێبەخشرا لەوانە:

كێت وینسلێت" خانمەئەكتەری ئەمەریكی ـ خەڵاتی "هێمای زێڕین" ی پێبەخشرا و ،"جود لاو" ئەكتەری بەریتانی ـ خەڵاتی "چاوی زێڕین"، "پامێلا ئەندێرسۆن" خانمەئەكتەری ئەمەریكی ـ كەنەدی خەڵاتی "چاوی زێڕین"، "ئالیسیا ڤیكەندێر" ئەكتەری سویدی ـ خەڵاتی "چاوی زێڕین"یان پێبەخشرا.

"كریستیان یۆنگێن" بەرپرسی هونەریی فێستیڤاڵی فیلمی "زۆریخ"سەبارەت به بیستەمین خولی ئەم ڕووداوه سینەماییه گوتی: لە بیستەمین ساڵڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا هەر ڕۆژە و فیلمێكی گەورەمان نمایش كرد. ئاماژەیبەوەشكرد ئەم فێستیڤاڵه، كۆڕوكۆبونەوەیەكی ڕاستەقینەی سینەما‌یه،  بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر میوان و ئەستێرەی جیهانی  بەڕێوەچوو كە سەلمێنەری ئەوەیە  فێستیڤاڵی فیلمی "زۆریخ" له جیهانی پیشەسازیی فیلمدا پێگەیەكی گرنگی هەیه.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئیسرائیل ھێرشی تۆڵەکردنەوەی دژی ئێران ئەنجامدا چاوەڕوان دەکرا ململانێی ئەو دوو وڵاتە نەگاتە ئاستی وەڵامدانەوە ، بەڵام ئێران جەختدەکاتەوە کە وەڵامی پێویستی ئیسرائیل دەداتەوە، لە بەرامبەریشدا تەلئەبیب دەڵێت بەھۆی ئەو زیانانەی ئێران بەریکەوتوە بەمزوانە ئەو وڵاتە ناتوانێت کاردانەوەی توندی دژی ئیسرائیل ھەبێت.

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و زۆربەی لێپرسراوانی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت وەڵامی ئیسرائیل بدرێتەوە و ھێرشەکانی ئێران وەک پێویست بێت.

پزیشکیان لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی شەڕخواز نییە و خۆی لە جەنگ بەدور دەگرێت بەڵام تاران کاردانەوەی پێویستی بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل دەبێت.

لای خۆیەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران رۆژی دووشەمە رایگەیاند؛ قەڵغانی بەرگریی ئێران سەرکەوتو بووە لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل، جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی ئەو ھێرشانە بێوەڵام ناھێڵێتەوە و دەرەنجامەکانیشی بۆ تەلئەبیب قورس دەبێت.

سەلامی وتیشی، لەگەڵ ھێرشەکانی ئیسرائیل چەکدارانی جەیشولعەدل ھێرشێکی چەکداریان دژی ھێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بلوچستان ئەنجامدا کە بووە ھۆی کوژرانی ١٠ ئەفسەر، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ھەماھەنگیی ئەو چەکدارانە لەگەڵ ئیسرائیل.

بەپێی رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، بەھۆی ھێرشەکەی ئیسرائیلەوە لانیکەم چوار قەڵغانی دژە موشەکیی تێکشکاون کە تایبەت بوو بە پاراستنی ژمارەیەک پاڵاوگەی نەوت و بەرھەمی پترۆکیمیایی و کێڵگەی غاز و بەندەرێکی سەرەکی لە باشوری ئێران، زۆربەی ئەو قەڵغانانەش لە جۆری ئێس ٣٠٠ـی روسی بوون کە لە سێ پارێزگا جێگیرکرابوون.

رۆژنامەکە لەزاری ژمارەیەک لێپرسراوی ئێرانەوە گواستییەوە، تێکشکاندنی سیستمی بەرگری ئاسمانی نیەرانییەکی قوڵی لە ئێران دروستکردووە و ترسیان ھەیە لە ئەگەری بەردەوام بوونی گرژی و ھێرشەکان، ناوە سەرەکییەکانی وزە و ئابوری بکرێنە ئامانج.

ھاوکات کەناڵی ١٣ ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، کە ئەگەری زۆرە ئێران وەڵامی ھێرشەکان بداتەوە بەڵام بەھۆی ئەو زیانانەی بەریکەوتوە پێناچێت بەمزوانە بتوانێت ھێرشی پێچەوانە ئەنجام بداتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7891011...111