ئەوکات بەندە بەڕێوەبەری نوسینگەی کوردسات بووم لە بەغدا، ئەو ڕۆژە لە ئەنجومەنی حوکم بووم کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوکم ھەبوو، چوونە ناو کۆشکی کۆماری زۆر قورس بوو چونکە ھێشتا ھەموو شوێنەکان بە دەست ئەمریکاوە بوو کە پۆڵ بریمەر حاکمی مەدەنی عیراق بوو، مام جەلال ٨ ستافی ھەبوو کە ھەویەیان بۆ کرابوو لەلایەن CPAەوە کە دەیانتوانی بچنە ناو کۆشکی کۆماریەوە، من یەکێک بووم لەو ھەشت کەسە کە کاری ڕاگەیاندنم دەکرد.
لە ھۆڵی کۆبوونەوە کاک ئازادی وێنەگر کە پێمان دەگووت ئازادی گیتار وێنەگری تایبەتی مام جەلال و سکرتاریەت بوو، ئەو چووە ژوورەوە بۆ وێنەگرتن و ھەم فۆتۆ و ھەم ڤیدیۆشی دەگرت بۆ کوردسات و ڕۆژنامەی ئیتیحاد و کوردستانی نوی و تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، واتە ھەموو میدیاکانی یەکێتی و زۆرجار میدیاکانی تریش وێنە و ڤیدیۆکانیان بەکاردەھێنا.
لە ڕاڕەوی کۆبوونەوەکە وەستابووم بینیم محەمەد بەحر علوم بە شڵەژاوی ھاتە دەرێ، دواتر د. مەحمود عوسمان کە ھەردووکیان ئەندامی ئەنجومەنی حوکم بوون. بەو پێیەی دکتۆر مەحمود ھەمیشە نێوانی باش بوو لەگەڵ میدیا و منیش دەمناسی لێم پرسی دکتۆر ئەو ھاتوچۆ و شڵەژانە چیە؟ پێی وتم "مام جەلال قەومانی" زۆر بووە مەراقم کە بزانم چیە و ئایا دەکرێتە ھەواڵ یان تێدەپەڕێت.
دواتر بۆ پاش نیوەڕۆ چوومەوە بۆ ماڵی مام جەلال لە یەکێک لە سکرتێرەکانم پرسی بۆ ئەوەی بزانم ئەو کۆبوونەوەیە بکەین بە ھەواڵ وتی بۆ ناچیتە ژورەوە ھەر خۆیەتی مام کەسی لانیە فرسەتە خۆت پێی بڵێ، ئەو بڕیارانە کاک ئازادی وێنەگریش نەیدەتوانی بیدات کە بڵاوبێتەوە یان نا و تەنھا ئەویش دەچووە کۆبوونەوەکانەوە بۆ وێنەگرتن، ئیتر چومە ژورەوە و مام جەلال چاکەتەکەی دابوو بەسەر کورسیەکدا و دانیشتبوو لەسەر کورسیەکی تر کە لە دەوری مێزێکی گەورە بوون و لەسەر ئەو مێزە زۆر ڕۆژ نان دەخورا و میوانەکانی مام جەلال کە دەھاتن لەو شوینە نانیان دەخوارد.
کوردسات گرنگی زۆری ھەبوو لای مام جەلال و ھەروەھا بەو پێیەی ھێرۆخان سەرپەرشتی دەکرد پشت و پەنایەکی گرنگ بوو بۆ کوردسات.
پاش سڵاو لێم پرسی ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ بکەین بە ھەواڵ؟ مام جەلال ناوی منی نەدەزانی پێی دەگوتم کوردسات، وتی ئا وەرە بنوسە، مام قسەی کرد و منیش دەستم کرد بە نوسین، لە ناوەڕاستدا ھەستمکرد فریا ناکەوم بۆ نوسین و وتم ئەمە مێژووی زۆر تێدایە و دەقیقە ڕەنگە ھەڵەیەک بکەم لەو ژمارانەدا، دیاربوو ئەو ڕۆژە مام جەلال زۆر کامەران بوو کە ئەو شەڕە گەورەیەی کردبوو و بەڵگەکانی خستبووە ڕوو، وتی "باشە، ئەو قەڵەمەم بەرێ" دەستی بۆ چاکەتەکەی ڕاکێشا کە لەناو چاکەتەکەی بوو، وەرەقەکانم خستە بەردەستی و دەستیکرد بە نوسین.
مام جەلال لەو سیاسیانە بوو دەیزانی ئەگەر ھەواڵێک گرنگ بێت دەبێت خۆی بینوسێت کە یەکێکیان لەبەر ئەوەبوو پەیامەکەی وەک خۆی بگات و نەک ڕاگەیاندن دەستکاری بکەن دووەم کە دەستوخەتی خۆی بوایە ئیتر کەس لە ڕاگەیاندن دەستکاری نەدەکرد، لە ڕووی زمانەوانیەوە ورد بوو پاشان خۆی یەکێک بوو لەوانەی بەشداری گەورە بوو لە زمانی ڕاگەیاندنی یەکێتیدا، کە دیارە یەکێتی زمانی نوسینی جیاواز بوو لە حزبەکانی تر.
مام جەلال کە لەسەر کاغەزێک بینوسیایە ئەگەر لاپەرەکە تەواوبووایە دەچووە دیوی دووەمی لاپەرەکە واتە نەیدەکرد بە پەڕەیەکی تر، جگە لەوەش دەستوخەتی زۆر جوان بوو، بە ئاسانی دەخوێندرایەوە.
ئەو وەرەقەیەی ئەو ھەواڵەی تیا نوسرابوو من لەلای خۆم بوو پاشان سکانم کرد و کە لە کاک ئازادم پرسی بۆ وێنە و ڤیدیۆکان کە من خەمم بوو ھەواڵەکە تێکستەکەی زۆر درێژە و پێویستە وێنەی ڤیدیۆمان زۆر بێت، ئەوەی باش بوو ھەم فۆتۆی جوانی گرتبوو ھەم ڤیدیۆش لە کاتێکدا ئەو کۆبوونەوەیە شڵەژانێکی زۆری دروستکردبوو ھەم لای سوننە و شیعەکان ھەم لای ئەمریکیەکان.
دواتر کاک ئازاد وێنە و ڤیدیۆکانی بۆ ناردین و فۆتۆکانیش بۆ ڕاگەیاندنەکانی تری یەکێتی نارد، ئێمەش بە ئێس ئێن جی ناردمان بۆ کوردسات لە سلێمانی و ئەو شەوە ھەواڵەکە بڵاوبووەوە.
رەنگە ھیچ بابەتێک ھێندەی بابەتی خنکان بێ تەفسیرو سەربووردە نەبێ، بەجۆرێک ھەرکات باسی خنکان ھاتەگۆڕێ ئیدی بێدەنگ دەبین و وەک کردەیەکی سروشتی و قەدەرێکی تاریک سەیری دەکەین.
خنکاندن جۆری زۆرە، لەڕووی سایکۆلۆژییەوە بە جۆرێک لە ئەلیەناسیۆن و نامۆبوون باس دەکرێ و لە رووی ئینسرۆپۆلۆژییەوە ئیگۆی سوپەرمانە و ھەروەھا سۆسیۆلۆژیا بە پەراوێزکەوتن و حیرمانی تاک پڕۆسەی خنکانیان تیۆریزە کردووە.
مرۆڤ دەکرێ پڕ بە سییەکانی ھەوا ھەڵمژێ، بەڵام ھەست بکات گەرووی ئەو بۆ ھەوا تەنگەبەرە. دەکرێ ھەنگاوەکانت بھاوێژی، بەڵام تەنھا خۆت ھەست بە خنکانی قاچەکانت بکەی. ئەوەی مرۆڤ لێی بەرپرسیارە ھەوڵدانە بۆ ئەوەی نەخنکێت لە راستیدا ئەوەی ھێزی مانەوەشی پێدەبەخشێ ھەستی نەخنکانە، بۆیە دەتوانێ شەڕ لەگەڵ چارەنووسی خۆی بکات. وەکو قورگ و ھەناسە دەکرێ پەنجەکانی دەستیش بخنکێن بە جۆرێک تەوق بن بەسەر جەستەتەوە ئەگەر وانەبا چی لە دەستەکانمان بەنرخترە بۆ پاراستن، بەڵام وەک کورد دەڵێ ماری پێدەگرین. ھەموو ئەندامێکی جەستەی مرۆڤ دەکرێ بە رێگای جیاواز بخنکێنرێ. دەکرێ مرۆڤێکی خنکاو بیت و جەستەیەکی سارد و سڕی ماندوو بەدوای خۆتتدا کێش بکەی. بەڵام ھۆکار و فاکتەرەکانی پشتی خنکان چین و لە کوێدا ھەستی خنکان لە مرۆڤدا دروست دەبێ.
یەکێک لەو خاڵانەی بۆ مرۆڤ قووتناچێ و بەتەواوەتی گۆشەگیری دەکات بابەتی ھیوایە. ھەرکات ھیواو ئومێد لە ژیانی مرۆڤدا بەرەو کوژانەوە رۆیشت ئیدی خنکان دەستپێدەکات. ھیوا بۆ ئازادی، بۆ کەرامەت بۆ نان، سیانەی ئەو تێرمانەن مرۆڤ لە ئەگەری خنکان دووردەخەنەوە. ھەرکات لەم جۆرە ھەلومەرجە نزیک بووینەوە ئیدی سەرەولێژبوونەوەیەک بەرەو نامۆبوون و بێھیوایی دەستپێدەکات کە لە دواجارا بە خنکان کۆتایی دێت.
ھەڵەین ئەگەر پێمان وابێ خنکان تەنھا کاتێک روو دەدا کە کەسێک دەستی خستبێتە بینەقاقامان. یان لە شیرین خەودا سەرینێک بخرێتە سەر دەممان و بتاسێین. وەکو چۆن خنکانمان ھەیە بە نەبوونی دادپەروەری لە وڵات ئاوھاش خنکان ھەیە بەو ھەموو رێگرییە ئاینی و کەلتورییانە ھیچ تێگەشتنێکی ناوکۆیی لە نێوان ھۆشیاری نەوەی نوێ و سەردەمەکەی لەگەڵ رابردوو نابینینەوە.
کاتێک ھەست بکەی بەھرەکانت و خەونەکانت لە گۆشەگیریی و نامۆبووندا دەژین ھەناسەت توند دەبێ. ئەو کاتەی خەڵکانێکی گەندەڵ و نابەرپرس دەبینی وڵات تاڵان دەکەن و تۆش ناتوانی رێگری بکەی ھەست بە خنکان دەکەی. ھەندێک جار کۆچ و راکردن و دوورکەوتنەوە دەبێت بەو نوزەی ئەو ھیوایەی کە لە خنکان نەجاتت دەدا، بەڵام بە داخەوە خنکانی دەریاچەی ئیجە و دەریاچەی کاڵاس و کەناراوەکانی دنیا ئەو ھیوایەت پێڕەوانابینن و تۆ دەخنکێیت.
ھەندێک جار لە خنکان و دڵ رەقی دنیا ناترسین و بەرگری دەکەین بەڵام بارانێکی تووڕە دەتوانێ ببێت بەلافاو لە شارێکی بێ پلانی تەلارسازیدا لە شیرینی خەودا ئاو بێتە ژوورەوەو تۆ دەخنکێیت.
بۆ ئەوەی بیر لە چارەسەری خنکانی بە کۆمەڵ بکەینەوە دەبێ بیر بکەینەوە. ھەموو بەھرەو ھێزی فیکری خۆمان بەکار ببەین تارووبەڕووی مەترسی خنکان ببینەوە. ھێشتا درەنگ نییە دەست بە دروستکردنی خەونی گەورە و رووداوی گەورە و ھیوای گەورە بکەین لای تاکی کورد. پلان و ستراتیژی حکومەتی ھەرێم دەبێت بە ئاڕاستەی دروستکردنەوەی ھاونیشتمانی خاوەن خەون و ھیوا ئیش بکات. ئیشکردن لەسەر تاکی کورد یەک لە ئەرک و وەزیفە ھەرە قورسەکەی حکومەت و تەواوی سەندیکا و داموودەزگا پەروەردەیی و پیشەییەکانی حکومەتە، وڵات ناتوانێ تەنھا یەک ھەنگاویش بچێتە پێشەوە ئەگەر تاکەکانی کۆمەڵگا بێ ھیواو خەونی گەورە بژین. ئیشکردن لەسەر ھیوای نەخنکان زۆر قورسترە لە پرسی خنکان خۆی .
ئەم بۆشاییە زەقە بە بەرچاومانەوە، دەنا بۆشایی تریش زۆرن کە خۆیان مەڵاس داوە و لە ڕووداو و بەسەرھاتەکاندا خۆیان دەردەخەن و دەبنە بەڵا.
بۆشایی ئەمنی، سیاسی، فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی تر وا کە ھیچیان لەوەی نێوان ھەولێر و بەغدا کەمتر نییە کە داعشی بەدناو، ھەر ئەو ناوی بەدە، دەنا ڕەفتار داعشی تریش زۆرن، بە کاری دێنێت. بگرە بۆشایی نێوان و نێوان خەریکە دەبێتە لۆگۆیەکی جێگیر لە جێی ئەوەی دیاردەیەکی تێپەڕ بێت. بۆچی ئێمە پێمان وایە بۆشایی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی، نێوان یەکێتی و پارتی، حزبەکان لە نێوان یەکتری، حوکمڕان و ئۆپۆزسیۆن نییە کە ھێشتاش پڕ نەکراوەتەوە؟
بۆشایی وا کە نە ڕێککەوتنە کۆنکرێتییەکان پڕیان کردووەتەوە، نە دەرس و پەندەکانی ڕابردوو و نە چانسەکانی داھاتوو دەتوانن بەھانایەوە بێن.
بۆشایی وا کە عورفی کوردانە، عورفی سیاسی و جەنتڵمانیش دەرەقەتی نایەن.
بۆشایی زۆرن، بۆشایی نێوان شارەکان و ناوەندی پارێزگاکانی کوردستان لە ڕووی گەشە و نەشە، لە ڕووی ئاستی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەوە. بۆشایی چینایەتی زەق و ڕەق و تەق کە وێنەی نییە لە ململانێی کۆمەڵایەتی و چینایەتی شەرق و غەربدا کە ئاشتی کۆمەڵایەتی خستووەتە بەردەم ھەڕەشە. بۆشایی نێوان نەوەکانی کوردەواری کە دەڵێی بە زمانی ژاپۆنی لەگەڵ یەک دەدوێن و وەرگێری خائین قسەکانیان دەگوازێتەوە.
بۆشایی نێوان ژن و مێرد، نێوان کوڕ و کچانی کوردەواری کە سەدان مۆدێل و بەدحاڵی بوون و بەدگۆیی تێکی داون، سەدان داعشی کۆمەڵایەتی و خێڵی دوژمن و خێڵی درۆ دەوری داون.
بۆشایی نێوان میدیای ڕەسمی و بەرپرس و ڕەوتی سۆشیال میدیای سەرھەڵداو و گەشەکردوو کە خراپ و باشیان تێدایە و پێمان لێک جیا ناکرێتەوە.
بۆشایی زۆرن، ھەر بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپا نییە. بۆشایی وا لەسەر سنووری بیلاروسیا کە نازانین کێ کۆچبەری ھەژاری و بێ دەرەتانییە و کێش ناجسن و ناڕەسەنە کە لە بەردەم دیکتاتۆری بیلاروسیا مەدحی دیکتاتۆری بیلامانای بەعس دەکات.
بۆشایی تر زۆرن، کە دەمگوت تۆی خوێنەریش ھی تری لێ زیاد بکە. بەس بە کۆمێنتی زۆری نەشیاودا دەزانم پەیوەندی نووسەر و خوێنەریش وا تێکچووە سەد داعش تەراتێنی تێدا دەکات و سەد کۆمێنتچن و دەستچن و لوغمچێنی دەمامکدار ژینگەکەی ئالودە و پیس کردووە.
مس بێڵ:
گیترۆید بێڵ ١٨٦٨ –١٩٢٦ لە مێژوودا بە دروستکەری پادشاکان ناسراوە، ھەر کە بەشی مێژووی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تەواو دەکات، دەچێت بۆ ئێران بۆلای خاڵی، کە لەو سەردەمەدا ١٨٩٢، کونسوڵی بەریتانی بوو لە تاران. سەرەتای ڕۆژھەڵاتناسیەکەی لەوێوە دەستپێدەکات. دواتر لە سنووری دەوڵەتی عوسمانیدا وەک شوێنەوارناسێکی گەڕیدە، لە تورکیا و سوریا و میسڕ و عێراق دەمێنێتەوە، فێری زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی دەبێت، پەیوەندی کۆمەڵاتی و سیاسی لەگەڵ سەرۆک ھۆز و کەسایەتیە دیارەکانیاندا دروست دەکات .
لە دەستپێکی جەنگی جیھانی یەکەمدا، کاتێک بەریتانیەکان ئۆفیسی قاھیرە دەکەنەوە، میس بێڵ وەک شارەزا لە کاروباری عەرەبی ڕادەسپێرن ببێتە ڕاوێژکاری پیرسی کۆکس و جۆن فیلپی لە عێراق. دواتر دەیکەنە یاریدەدەری حاکمی بەریتانی لە عێراق و تا ڕۆژی مردنەکەی لە بەغدا دەمێنێتەوە و ھەر لەوێش دەنێژرێت.
سیانەی میس بێڵ و لۆرانس و ھۆفارت ، پێکەوە سیاسەتی بەریتانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دادەڕێژن. بێڵ دەبێتە ئەندازیاری دامەزراندنی دەوڵەتی پادشایی عێراق. لەسەر پێشنیاری ئەو، یەکەم حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدوڵرەحمان نەقیب ١٩٢١، ڕادەگەیەنن. دواتر داوا لە ئۆفیسی قاھیرە دەکات، فەیسەڵی کوڕی شەریفی مەککە لە حیجازە بھێنن، بیکەنە پادشای عێراق.
سەرباری بۆچوونە جیاوازەکانی مێژوو سەبارەت بە خاتوو بێڵ کە ھەندێک پێیان وایە جاسوسێکی بەریتانی بووە، بۆ نزیکردنەوەی سەرۆک ھۆز و سەرکردە دیارەکانی ئەو سەردەمە لە بەریتانیەکان، ھاندانیان بۆ بەگژداچوونەوەی دەسەڵاتی عوسمانیەکان، یاخود تاوانبارکردنی بە دابەشکردنی ناوچەکە لە سایکس-پیکۆدا، ھەموو لایەک کۆکن لەسەر ئەوەی بە بێ ئەو خاتوونە، دەوڵەتی عێراقی دروست نەدەبوو.
جینین پلاسخارت :
خاتوو پلاسخارتی ھۆڵەندی، ژیانی سیاسی وەک ئەندامی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکات، ماوەیەک وەزیری بەرگری وڵاتەکەی و دواتر نوێنەری ھۆڵەندا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ساڵی ٢٠١٨دا، دەکرێتە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) تا ئێستا لە ئەرکەکەیدا بەردەوامە.
لێکچوونی ئەرک و ڕۆڵی ئەم دوو خاتوونە بە جیاوازی سەدەیەک لە نێوانیاندا، وایکردووە لای ھەندێک لە چاودێرانی سیاسی عێراقی بە مەندوبی سامی بشوبھێنن. لە ڕۆژی دەست بەکاربوونیەوە لە عێراقدا وەک (میس بێڵ) پەیوەندیەکی سیاسی تایبەتی بە سەرکردە جیاوازەکانی عێراقەوە ھەیە. تەنیا کەسایەتی سیاسیە کە بتوانێت سەردانی مەرجەعی باڵای شیعەکان (سیستانی) بکات، لەناو خۆپیشاندەرانی تشرین دەبینرا و سەردانی ماڵی بریندارەکانی دەکرد، پشتیوانی تەواوی خۆی نەشاردووەتەوە بۆیان. لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە بۆ پارلەمان، لە بارەگای حیزبەکانەوە بۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بەردەوام لە ھاتووچۆدایە. بە عەڕابی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ دادەنرێت. ئەویش وەک میس بێڵ تووشی بەریەککەوتن و ناکۆکی کردووە لەناو فیرقە جیاوازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا. بە تایبەتی لەناو باڵە جیاوازەکانی شیعەدا. بە تایبەتی لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ڕەوتی سەدر و باڵی چوارچێوەی ھەمئاھەنگی (الاگار تنسیق)دا.
ھەردوو خاتوون، مس بێڵ و میس پلاخارست، لە ھەردوو سەردەمەکەدا لەناو شیعەکاندا تۆمەتبارن بەوەی جگە لەوەی پشتیوانی سوننەکان دەکەن تا دەوڵەتیان بەدەستەوەبێت، پشتیوانی باڵێکیش لە شیعە دەکەن کە مەیلی بەلای خۆرئاوادا بێت. میس بێڵ لەو سەردەمەدا پشتیوانی ئایەتوڵا سەید محەمەد کازم یەزدی بووە، لەناو مەرجەعەکانی شیعەدا یەزدی بە لایەنگری بەریتانیەکان ناسراوە. ئێستاش باڵی چوارچێوەی تەنسیق کە خۆیان بە محوەری مقاوەمەت دەناسێنن، پێیان وایە پلاخارست پشتیوانی سەدریەکان دەکات، چونکە سەید موقتەدا سەدر بە لایەنگری سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق و نزیک لە سعودیە پێناس دەکەن.
ڕاستی و دروستی ھەرکام لەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی ئەو دوو خاتوونە دەکرێتەوە، لە مێژووی سەد ساڵەی عێراقدا، ناکاتە ئەوەی کە ھەریەکەیان ڕۆڵێکی باڵا و کاریگەری ھەیە لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا. میس بێڵ دەوڵەتی یەکەمی لە ١٩٢١دا دامەزراند و میس پلاخارستیش ھەوڵی دامەزراندی دەوڵەتی دووەمی عێراق دەدات لە ٢٠٢١دا.
• پێنج گرینگیە مێژووییەکەی تێکۆشانی پارتی کۆمیونستی چینی لە سەدەی ڕابردوودا.
لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، پارتی کۆمیۆنیستی چینی ھەمیشە ڕاست ماوەتەوە و یەکگرتوو بووە لە بەجێھێنانی ئەرکە بنیاتنەرەکانی و ئامانجەکانی دامەزراندنی و ڕابەرایەتی گەلی چینی کردووە لە تۆمارکردنی بەشێکی شکۆدار لە مێژووی پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا و بەدیھێنانی دیمەنی درەوشاوەتر لە جاران بۆ نوێبوونەوەی مەزنی نەتەوەیی چین.
١. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بنچینەیی داھاتووی گەلی چینیان گۆڕی.
لە دوای ھاتنی سەردەمی مۆدێرنەوە، گەلی چین لەلایەن ئیمپریالیزم و دەرەبەگایەتی و بیرۆکراتی کاپیتالیزمەوە دەچەوسێنرایەوە و نکۆڵیان لێدەکرا وەک "پیاوە نەخۆشەکەی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا" ناودەبران لەلایەن زلھێزەکانی ڕۆژئاواوە. لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، پارت پێشەنگی گەلی چینی کرد لە خەباتە مەزنەکانیدا و لە زوڵم و ستەم و ژێردەستەیی ڕزگاریان بوو و گەل بوون بە خاوەنی وڵات و کۆمەڵگا و چارەنووسی خۆیان.
٢. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا ڕێگای ڕاست و دروستی بۆ بەدیھێنانی نوێبوونەوەی نەتەوەیی چین کردووەتەوە.
چین لە دۆخی دووبەرەکی و دابەشبوونەوە گواسترایەوە بۆ ئاستێکی بەرزی یەکڕیزی و ھاوھەڵوێستی، ھەروەھا لە لاوازی و ھەژارییەوە بۆ ھێز و خۆشگوزەرانی و سەرفرازی لە ھەموو ڕوویەکەوە، و لە ئازارچەشتن لە داگیرکاری و گێچەڵپێکردن بۆ سەربەخۆبوون و پشت بەخۆبەستن و باوەڕ بەخۆبوون.
چین پڕۆسەیەکی پیشەسازیی تەواو کرد کە وڵاتانی پێشکەوتوو چەند سەدەیەکیان پێویست بوو تا تەواوی بکەن و دوو موعجیزەی بەدیھێنا کە بریتی بوون لە گەشەی ئابووری خێرا و سەقامگیری کۆمەڵایەتیی ھەمیشەیی.
٣. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا زیندوویی بەھێزی مارکسیزمی دەرخستووە.
پارتی کۆمیونستی چین بەردەوام دەبێت لە خۆگونجاندنی مارکسیزم لەگەڵ چوارچێوەی چینی و پێویستیەکانی سەردەم. لە چین، مارکسیزم وەک ڕاستییەکی زانستی بە تەواوی تاقیکراوەتەوە و سروشتە جەماوەری و کردارییەکەی ھێنراوەتە کایەی تەواوەوە و سروشتە کراوەکەی و پەیوەندی ھاوچەرخی بە تەواوی سەلمێندراوە.
٤. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ڕێڕەوی مێژووی جیھان دروست کردووە.
پارتی کۆمیونستی چین لە کاتی ھەوڵدانی بۆ دڵخۆشی گەلی چین و نوێکردنەوەی لاوانی گەلی چین، بەشداری لە پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و ھاوئاھەنگی جیھانی کردووە. بە قوڵی ڕەوت و دیمەنی جیھانی گۆڕیوە. ئەم پارتە سەرکردایەتی گەل دەکات لە پێشەنگایەتی ڕێگایەکی بێھاوتای چینی بەرەو مۆدێرنکردن و ھاندان بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگایەکی مرۆڤایەتی خاوەن ئایندەیەکی ھاوبەشدا، کە ھەڵبژاردەیەکی نوێی بۆ ئەو وڵاتانە خستە ئاراوە کە دەیانەوێت پەرەپێدان خێراتر بکەن لە کاتی پاراستنی سەربەخۆییان. بەم شێوەیەش، پارت بوو بە ھێزێکی گرنگی پاڵنەر بۆ پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتی.
٥. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا وای کردووە کە پارتی کۆمیونستی چین پێش کات بکەوێت.
ژمارەی ئەندامانی پارت لە ٥٠ ئەندامەوە لە کاتی دامەزراندی بۆ زیاتر لە ٩٥ ملیۆن ئەندام لە ئێستادا زیادی کردووە. پارت پێشەنگی وڵاتێکی زیاتر لە ١.٤ ملیار کەس دەکات، کە لە ئێستادا گەورەترین پارتی حوکمڕانی جیھانە کە خاوەن دەسەڵاتێکی بەرچاوی جیھانیە. بە ھەمان شێوە، سەرکردایەتی گەلی چین دەکات لە پێشڕەویکردن بەرەو نوێبوونەوەی نەتەوەیی بە تەوژمێکی نەبڕاوە لەسەر ڕێچکەی سۆسیالیزم و بە تایبەتمەندی چینیەوە. ئەم پارتە سەلماندوویەتی کە پارتێکی مەزن و شکۆدار و دروستە.
• دە ئەزموونی مێژوویی لە تێکۆشانی پارت لە سەدەی ڕابردوو
لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، پارت ڕێبەری گەلی کرد لە ڕێگەی ھەوڵ و کۆششێکی گەورەوە کە بە پاڵنان بەرەوپێشبردن پێشکەوتنەکانی بەدیھێنا، پارت بەھێزتر بوو بە زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا، و باشتر کردنی خودی خۆی لە ڕێگای بیرکردنەوە لە ڕابردوو. لەم پڕۆسەیەدا، ئەزموونی مێژوویی بە نرخی کەڵەکە کردووە.
١. بەرز ڕاگرتنی سەرکردایەتی پارت.
بۆ بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی ھەیە لە جیھاندا، پێویستە سەرکردایەتی گشتی پارتی کۆمیونستی چین بەرز ڕابگیرێت، پابەند بێت بە مەرکەزییەتی دیموکراتییەوە.
٢. گەل بەر لە ھەموو شتێکە.
ھیچ ڕەچاوکردنێکی سیاسی لە گەل گرنگتر نییە. گەورەترین ھێزی سیاسی بریتییە لە پەیوەندیەکی نزیک لەگەڵ گەلدا، لەکاتێکدا گەورەترین مەترسی کە ڕووبەڕووی پارتی دەسەڵات دەبێتەوە بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە گەل. پارت نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە بنچینەییەکانی زۆرینەی گەلی چین دەکات، ھیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت بەخۆی نییە.
٣. پێشکەوتنی داھێنانی تیۆری.
مارکسیزم بریتییە لە ئایدیۆلۆژیای ڕێنمایی بنەڕەتی، نەک دۆگما؛ پێویستە پارت بناغە بنەڕەتیەکانی مارکسیزم بگونجێنێت لەگەڵ ڕاستیە دیاریکراوەکانی چین و کەلتووری چین، وە پێویستە پابەند بێت بە بنەمای (کردار تاکە پێوەرە بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستی).
٤. سەربەخۆ مانەوە.
پشت بەستن بە ھەوڵەکانی خۆی بۆ پێشکەوتنی نەتەوە و پاراستنی ئەوەی کە کاروباری چین دەبێت لەلایەن گەلی چینەوە بڕیار بدرێت و بەڕێوەببرێت. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ھیچ نەتەوە و وڵاتێک بە پشتبەستن بە ھێزە دەرەکییەکان و کۆپیکردنی مۆدێلەکانی وڵاتانی تر یان بە کوێرانە شوێنکەوتنی ئەوانی تر بەھێز و سەرکەوتوو نەبووە. ئەوانەی کە ئەم ھەوڵەیان داوە، یان ئەوتا تووشی شکستێکی حەتمی بوون یان کەم کراونەتەوە بۆ ژێردەستەی ئەوانی تر.
٥. پەیڕەوکردنی ڕێگای چینی.
پارت نە ھەنگاوەکانی ڕابردوو بۆ توندی و دابڕانی ڕابردوو پەیڕەو دەکات و نە ڕێچکەیەکی ھەڵە دەگرێتەبەر بە گۆڕینی سروشتی خۆی و وازھێنان لە سیستەمەکەی، بەڵکو دەبێت بەردەوام ڕێچکەی سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە بگرێتە بەر.
٦. درێژە پێدان بە دیدگایەکی جیھانی.
پاڵەوانەکانی پارتی کۆمیونستی چین لەسەر گۆشەگیری کرانەوە، لە بری یاری سفری-کۆ بە دوای قازانجی دوولایەنە دەکەوێت، وە بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندنی چین لە ڕێگەی پاراستنی ئاشتی جیھان و پێشکەوتنی چینەوە. چین ھەرگیز پشت بە ئەوانی تر نابەستێت، یان کەسانی تر ناچەوسێنێتەوە، یان بەدوای ھەژمووندا ناگەریت.
٧. بەدیھێنانی ڕەوتێکی نوێ.
داھێنانی بەردەوام لە تیۆری و پراکتیک و دامەزراوەکان و کەلتوور و بوارەکانی تردا ئەنجام بدە و ڕەوتە سەردەمیەکان پەیڕەو بکە و وەڵامی داخوازیەکانی گەل بدەوە و چاکسازی پێش بخە.
٨. بەرگری کردن لە خۆمان.
ھەموو ئەو دەستکەوتانەی کە پارت ئانجامیداوە لەلایەن ئەوانی ترەوە پێی نەبەخشراوە، بەڵکو بە تێکۆشانی بەردەوام بەدەست ھاتوون. گرنگ نییە دوژمن چەندە بەھێز بێت، گەشتەکە چەندە قورس بێت، یان چەند بەرەنگابوونەوەکان مەترسیداربێت، پارت ھەرگیز دوودڵ نابێت لە پێشکشکردنی قوربانی پێویست.
٩. بەرزکردنەوەی بەرەی یەکگرتوو.
ھاودەنگی بەھێزیە. ھەموو ئەو ھێزانەی کە دەتوانن یەکبگرن با یەکبگرن و ھەموو فاکتەرە ئەرێنیەکانی بەردەستیان کۆبکەنەوە بۆ سەرخستنی تەبایی نێوان لایەنە سیاسیە جیاوازەکان و کۆمەڵە نەتەوەیەکان و ئایینەکان و توێژە کۆمەڵایەتیەکان و ھاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات.
١٠. بەردەوامی لە پابەندبوون بە چاکسازی خودی.
ھەبوونی بوێری بۆ شۆڕشی خودی تایبەتمەندیەکە کە پارتی کۆمیونستی چین لە پارتە سیاسیەکانی تر جیا دەکاتەوە. پارت مەزنە نەک لەبەر ئەوەی ھەرگیز ھەڵە ناکات بەڵکو لەبەر ئەوەی ھەمیشە بەرپرسیارە بەرامبەر ھەڵەکانی خۆی و چالاکانە مامەڵە لەگەڵ ڕەخنەکان دەکات و بوێری ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و چاکسازی خودی ھەیە.
• سیانزە دەستکەوت لە سەردەمی نوێدا
لە کاتی ١٨یەمین کۆبوونەوەی نیشتمانی پارتی کۆمیونستی چین، سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی ھەنگاوی نایە نێو سەردەمێکی نوێوە. بە سەرکردایەتی پارت و بەڕێز شی جینپینگ، دەستکەوت و گۆڕانی مێژوویی گرنگ بەدەست ھێنراون کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ١٣ بواردا ڕەنگ دەدەنەوە:
١. بەرز ڕاگرتنی سەرکردایەتی گشتی پارت
دەسەڵاتی کۆمیتەی ناوەندی پارت و سەرکردایەتیە مەرکەزی و یەکگرتووەکەی بە پتەوی ماوەتەوە.
٢. پراکتیکردنی خۆ بەڕێوەبردنی تەواو و پتەو.
توانای خۆد پاککردنەوە و خۆ بەرەوپێشبردن و خۆ نوێکردنەوە و خۆ چاککردن لە پارتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە
٣. بەدواداچوونی گەشەسەندنی ئابووری.
ئابووری چین ئێستا لەسەر ڕێگایەکی گەشەسەندنی جۆریەتی بەرزترە کە کاراتر، یەکسانتر، بەردەوامتر و پارێزراوترە.
٤. قوڵکردنەوەی چاکسازی و کرانەوە.
سیستەمی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی ئێستا پێشکەوتووتر و ڕوونترە، مۆدێرنکردنی سیستەم و توانای چین بۆ حوکمڕانی بە ئاستێکی بەرزتر گەیشتووە.
٥. باشترکردنی کاری سیاسی.
دامەزراوەکان، ستانداردەکان، و ڕێوشوێنەکانی دیموکراسی سۆسیالیستی چین پەرەیان پێدراوە و ڕۆڵێکی باشتریان بە ھێزی سیستەمی سیاسی سۆسیالیستی چینی بەخشیووە.
٦. بەرێوەبردنی حوکمڕانیەتی لەسەر بنەمای یاسا.
سیستەمی یاسای سۆسیالیست بە تایبەتمەندی چینییەوە بە شێوەیەکی بەردەوام پەرەی سەندووە.
٧. ڕابەریکردنی پێشکەوتنی کەلتووری.
گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە بواری ئایدیۆلۆجیدا ڕوویدا، کە بووە ھۆی بەھێزبوونێکی بەرچاو لە متمانە کردن بە کلتوور لە نێوان ھەموو چینییەکاندا.
٨. بەرەو پێشبردنی کۆمەڵایەتی.
ژیانی گەل لە ھەموو بوارەکاندا پەرەی سەندووە و بەشداری گشتی لە حوکمڕانی کۆمەڵایەتیدا ڕوو لە زیادبوون دەکات.
٩. بەرەو پێشبردنی ژینگەیی.
پاراستنی ژینگە گۆڕانکاریەکی مێژوویی بەخۆوە بینیووە.
١٠. بەھێزکردنی بەرگری نیشتمانی و ھێزە چەکدارەکان.
سوپای گەل کاری بەرجەستەیی کردووە بۆ پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و ئاسایش و بەرژەوەندییە گەشەسەندووەکان.
١١. پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی.
ئاسایشی نەتەوەیی لە ھەموو بەرەکاندا زیادی کردووە و زاڵ بووە بەسەر چەندەھا مەترسی سیاسی و ئابووری و ئایدیۆلۆجی و مەترسی سروشتی و بەرەنگاربوونەوە و دادگاییکردن.
١٢. پابەندبوون بە سیاسەتی یەک وڵات و دوو سیستەم و بەرزکردنەوەی یەکڕیزی نەتەوەیی.
پارتی کۆمیونستی چینی بە تەواوی و بە توندی و بە وردی سیاسەتی یەک وڵات و دوو سیستەم و بنەمای نیشتیمانپەروەرانی فەرمانڕەوای ھۆنگ کۆنگ و ماکاو جێبەجێ دەکات، و پاڵپشتی بنەمای یەک چین و کۆدەنگی ساڵی ١٩٩٢ دەکات و بە توندی دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی و چالاکیە جیاخوازەکان دەکات کە بە دوای "سەربەخۆیی تایوان" دەگەڕێن.
١٣. پاڵپشتی کردنی بەرەی دیپلۆماسی.
چەمکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خاوەن ئایندەیەکی ھاوبەش بووە بە ئاڕاستەیەکی پێشەنگی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و سەردەم.
بڕیارەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کە شی جینپینگ بیری لە سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بۆ سەردەمێکی نوێ کردووە. ئەمە مارکسیزمی چینی ھاوچەرخ و سەدەی ٢١کەمە. باشترین کەلتوور و ڕامیاری چینی لە سەردەمی ئێمەدا بەرجەستە دەکات و پێشکەوتنێکی نوێ دەردەخات لە گونجاندنی مارکسیزم لە چوارچێوەیەکی چینیدا. لێژنەی ناوەند داوا لە تەواوی پارت و سوپا و ھەموو چینییەکان دەکات کە لە نزیکەوە کۆببنەوە لە دەوری لێژنەی ناوەند و لەگەڵ ھەڤاڵ شی جینپینگ، بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بیرۆکەکانی شی جینپینگ لەسەر سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بەرەو سەردەمێکی نوێ، وە بۆ پێکانی ئامانجی یادی سەد ساڵەی دووەم و خەونی چینی بۆ نوێکردنەوەی نەتەوەیی.
پارتی کۆمیونستی چینی پارتێکی دەسەڵاتداری مارکسیستە کە گرینگییەکی زۆر دەدات کۆکردنەوەی ئەزموونی مێژوویی و ھەروەھا زۆر باشە لەم ئەرکەدا. لە ھەموو ساتێکی مێژوویی گرنگ و خاڵی بەیەکگەشتنی مێژووییدا، پێویستە پارتی کۆمیونستی چینی چاو بە مێژوودا بخشێنێتەوە، ئەزموونەکەی کۆ بکاتەوە و دانایی و ھێز لە مێژووەوە بنەخشێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پێشڕەوییەکەی.
لە ساڵی ١٩٤٥، لە قۆناغێکی گرنگ بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی کۆتایی لە جەنگی بەرگری دژی دەستدرێژیی ژاپۆنی، پارتی کۆمیونستی چینی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیدا سەبارەت بە چەند بابەتێک لە مێژووی پارتەکەماندا.
لە ساڵی ١٩٨١، پارتی کۆمیونستی چینی چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لە مێژووی پارتەکەمان لە کاتی دامەزراندنی کۆماری چینی میللیەوە پەسەند کرد. ھەر یەک لەم بڕیارە یەکلاکەرەوانە ڕۆڵێکی گرنگیان لەپێشکەوتنی کەیسی پارتەکە و سەرکردایەتیکردنی گێڕا.
بڕیاردان لەسەر دەستکەوتە سەرەکیەکان و ئەزموونی مێژوویی پارت لە سەدەی ڕابردوو کە ئەم دانیشتنە گشتیە لەخۆیگرتووە، سێیەم بڕیاری مێژووییە لە پارتی کۆمیونستی چینیدا. وەک دوو بڕیاری مێژوویی یەکەم، ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی ھۆشیاری سیاسی پارتی کۆمیونستی چینی دەردەخات لە یاسای مێژووییدا. کە گرنگییەکی گەورەی مێژوویی پراکتیکی و دووربینی ھەیە لە یەکگرتن و ڕابەرایەتیکردنی گەلی چین بۆ سەرخستنی نوێی گەورەی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی لە داھاتوودا.
رەھەندی دەستوری ؛بە پێی ماددەکانی دەستوری عیراق خوێندن بەخۆڕاییە لەکەرتی حکومەت کەواتە پێدانی مافی خوێندن لە عێراق بە کوردستانیشەوە ئەمە جێبەجێکردنی دەستورە و ھیچ منەتێکی تێدا نیە.
رەھەندی سیاسی؛ خوێندنی خۆڕایی لەکەرتی حکومەت وابەستەیی نیشتمانی و ھاووڵاتیبون لای تاک بەھێزتر دەکات .
دەوڵەتی نەوت و سامانە سروشتیەکان، ئەو دەوڵەت و ھەرێمانەی بەرھەمی نەوتی و سامانی سروشتییان ھەیە دەبێت بە شێوازی جۆراو جۆر و بە پێی یاسا ھەستن بەدابەشکردنەوەی داھات بەسەر ھاوڵاتیان و زیاترکردنی خزمەتگوزاری کەرتی گشتی، ئەو وڵاتانەی نەوت و سامانە سروشتیەکانیان نیە یان کەمتر خاوەنی سامانی سروشتین و پشبەستون بە پیشەسازی و دانانی باجی زۆر لەسەر داھاتەکان تەنانەت لە باج وەرگرتنیش جیاوازی ھەیە بە پێی زۆری داھات و ئاستی سەرمایە و لەسەر بنەمای باجی زۆرتر لەسەر خاوەن داھاتی زیاتر و دواتر داھاتی باجەکان لەلایەن حکومەت لەخزمەتگوزاری جۆراوجۆر خەرجدەکرێت و بەشێکی داھاتیش وەک ھاوکاری دەستەبەری کۆمەڵایەتی social insurance ئەدرێت بەو کەسانەی پێویستیان پێەتی وەک خەڵکی بێکار تا ئەو کاتەی کار ئەدۆزێتەوە ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەوانەی کەپێوستیان بەھاوکاری ھەیە یان خەڵکانی بێلانە و نەخۆش.
باکگراوندی دەرماڵە لەھەرێم ؛لەدوای ڕاپەڕین سەرەڕای کەمدەرامەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەرماڵە دراوە بەخوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان راستە ئەو کات تەنھا سێ زانکۆ و سێ پەیمانگا ھەبوە بەڵام ئێستا ژمارەی خوێندکار و زانکۆو پەمانگاکان زیادی کردوە لەھەمان کات داھاتی حکومەتیش زیادی کردوە . بەراورد بەو ساڵانەی دەرماڵە ئەدرا .
دەرماڵە بۆ ھەموان یان بۆ بەشێک؟
جار بەجار ئەو پرسیارە دەکەین و دەکرێت ئایا ھەموو خوێندکارێک شایستەی دەرماڵەی ھەیە لەکاتێکدا خوێندکار ھەیە دەوڵەمەندە و مناڵی خواپێداو و کاربەدەست و کێ وکێن، یان ئایا دەرماڵەی ناوشار, بۆ ئەمە ئەگەر نمونەی بەشە خۆراک وەرگرین لە عیراق یان ئەو بەرمیلە نەوتەی بە حساب ساڵی جارێک بدرێت بەھەموو خیزانێک (نەشدراوە و جاری واھەیە دوو ساڵ و زیاتریش ئەیدەن) کەواتە ئەبێت ھەموو خوێندکارێک مافی وەرگرتنی دەرماڵەی ھەیە خۆ بڵێین پێویستی نیە ئەوە بۆ بەشە خۆراکیش راستە کە زۆر خەڵک پێویستی نیە و وەری ناگرێت،، بەڵام ئەزانن لە سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیر و سەرۆک ھەرێم و سەرۆکی پارلەمان و وەزیر و ھەموو پلە باڵاو ھەموو دەوڵەمەند و ھەژار ھەر ھەمووی ناوی لە لیستی بایعیدا ھەیە و وەری ئەگرێت یان ئەیدا بەخەڵکی ئەوە بژاردەی خۆیەتی، لێرەدا بنەمای یەکسانی پەیڕەوکراوە نەک دادپەروەری، وەک وتمان ھەموو کەس مافی دارایی بەسەر دەوڵەتەوە ھەیە. دەرەنجام دەرماڵە بە مانای وەرگرتنی پشکێک لە داھاتی خۆت لە دەوڵەت مافە بۆ توێژێکی وەک خوێندکار کە لە قۆناغێکدایە کاری نیە و خاوەن پیشە نیە ( بۆ ئەوانەی کە خوێندنیان تەواوکردوە کاریان ھەیە ئێستا؟!) وەک بەستنەوە و بەھێزکردنی رایەڵەی ئینتیما بۆ وڵاتیش کە ھەست بکەیت تۆش پشکێکی راستەوخۆت لە داھات بەردەکەوێت ئەمەش بایەخی درێژخایەنی خۆی ھەیە بۆ نەتەوە و دەوڵەت.
ئەی خوێندکارانی ئەھلی چی بکەن؟ کێن ئەوانەی لە خوێندنی ئەھلی دەخوێنن؟
چەند گروپێکن _ ئەوانەی تەمەنێکیان ھەیە و دەرفەتی خوێندنیان نەبوە ئێستا دەخوێنن (و تاقیکردنەوە دەکەن ئەوانەی بۆ کۆلێژ و بەشێکی باشتر دەخوێنن فەرمانبەرن یان پەرە بەبوارەکەی خۆیان ئەدەن.._ ئەوانەی لە خوێندنی حکومی ناویان نایەتەوە یان لە بەشی دڵخوازی خۆیان ناویان نەگەڕاوەتەوە دێن لە ئەھلی دەخوێنن،،، بۆ ئەمە باشترین ڕێگا پرۆژەی قەرزی درێژخایەنە چونکە ئەم خوێندکارانە سەرەڕای کرێی خوێندن خۆیان خەرجی بەشەناوخۆیی وھاتوچۆ ئەدەن و پێویستیان بە دەست گیرۆیی ھەیە ئەکرێت قەرزی درێژ خایەن وەرگرن و بەو ڕێوشوینەی حکومەت کەھەیە بۆ وەرگرتنەوە قەرز لێیان وەربگرێتەوە(وەک پێشینەی خانوبەرە و ...ھتد).
چۆن ئەم دەرماڵەو قەرزی خوێندنە پەیدا بکرێت و بدرێت بە خوێندکاران؟
دروستکردنی سندوقی دارایی پشتیوانی خوێندکاران بۆ ئەم مەبەستە، سەرچاوەی پارەی سندوق بریتی دەبێت لەداھاتی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەو پارانەی لەزانکۆ و پەیمانگا ئەھلیەکان و وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتەوە، داھاتی بەکرێدانی کافتریا و ھۆڵەکان و تاقیگەکانی سەربەخوێندنی باڵا، رسوماتی وەرگرتنی بڕوانامە، ھاوکاری و بەخشینی کۆمپانیا و کەسایەتی و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، بەشێک لەداھاتی نەوت و غاز.
پەیامەکە نێردرا، دوای چارەسەر بڵێن پەیامەکە گەشت؛ دوو ڕۆژ خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی سەرشەقام بەڵام ئەو کاتانەشی لەماڵبن یان لە بەشە ناوخۆیی لەخەت بن بە مۆبایلەوە یان لە وەرزش و کتێبخانە ھەر ناڕازین و داوای مافی خۆیان دەکەن، جا ئەگەر بێدەنگ بن یان دەنگ ھەڵبڕن، زۆر جار بێدەنگی خۆی شێوازێکی ئاخاوتنە، بە ھیوای چارەسەری کرداریی.
ئاشکرایە لای ھەموان کۆچ دیاردەیەکی ئاسایی و نێودەوڵەتییە و خەڵکی بە مەبەست و ھۆکاری جیاواز کۆچ دەکەن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، بەخۆشحاڵییەوە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراق و جۆرێک لە کرانەوەی کوردستان بە رووی وڵاتان و بەتایبەت لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ کۆتاییەکانی ٢٠١٣ کۆچی پێچەوانەی کورد لە ھەندەرانەوە بەرەو کوردستان دەستی پێکرد، زۆرێک لە کوردی دەرەوەی وڵات گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەزموون و شارەزایی چەند ساڵەی خۆیان لێرە خستەگەڕ و چەندین پڕۆژەی بچووکی سوودبەخشیان پێشکەشکرد، بەڵام لە دوای ھێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، پاشان دروستبوونی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کۆچکردنی گەنجان و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان سەرلەنوێ بەڕێژەیەکی زۆر بۆ ھەندەران دەستیپێکردەوە، ئەو کۆچکردنە ناچارییە دەبوو وەرچەرخانێکی لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتدا دروستبکردایە و رێگە و میکانیزمی فرەجۆر بگیرانایەتە بەر.
ئەوەی کە جێگەی سەرنجە، ماوەیەکە قەیرانی کۆچەرانی ھەرێمی کوردستان لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندە دروست بووە. بیلاڕوسیا ئەو وڵاتەیە کە ئێستا بەشێکی زۆر لە کۆچەرانی عیراق و کوردستان و وڵاتانی دیکەیش وەکو دەرەوازەیەک بەکاریدەھێنن بۆ گەیشتن بە قووڵایی وڵاتانی ئەوروپا، بەھۆی خراپیی بارودۆخی کۆچەرانی بیلاڕوسیاوە، زۆرێک لە وڵاتانی جیھان داوای مامەڵەیەکی مرۆییانە لەگەڵ کۆچەران دەکەن، یەکێتیی ئەوروپا رەخنە لە دەسەڵاتدارانی مینسک دەگرێت، چونکە دەیەوێت ئەم کەیسە وەک کارتێکی فشار دژی یەکێتییەکە بەکاریبھێنێت، سەرکۆنەی ئەو دەرگا کردنەوەیەی بیلاڕوسیا دەکەن، بە کارێکی نایاسایی دەیناسێنن و وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە یەکێتیی ئەوروپا وێنای دەکەن.
لەڕاستیدا، لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی رێگە لە کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی نیشتمانەکەمان بگیرێت پێویستە گرنگی و بایەخی زیاتر بە ھاووڵاتیان و بەتایبەت توێژی گەنجان بدرێت لە رێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دادپەروەرانە و رەخساندنی ھەلی کار و گرنگیدان بە کردنەوەی پڕۆژەی تایبەت، نموونەی زۆر ھەیە گەنجانی کورد لە وڵاتانی جیھان سەرمەشقن و کاری جیاواز پێشکەش دەکەن، زۆر بوار ھەیە گەنجانی کورد تیایدا پێشەنگن و توانای خۆیان سەلماندووە، بوونەتە نموونەیەکی جوان کە جێگەی شانازییە بۆ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان.
کەواتە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەتوانێت بە بەرنامەی تۆکمەتر، پشتیوانی لە گەنجان بکات لە رێگەی خستنەگەڕی تواناکانیانەوە، گرنگیدان بە خولیاکانیان، وەک دەزانرێت ھەرێمی کوردستان، ھەرێمێکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، ناوچەی گەشتیاری، زەوی کشتوکاڵی بەپیت، خاکی کوردستان پیت و فەڕی زۆری ھەیە بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی کە دەرفەت بۆ گەنجانی کورد دەڕەخسێنێ لە وڵاتەکەی خۆیان خزمەت بکەن نەوەک جێیبھێڵن. دواجار، ئەوەی کە زۆر گرنگە، سیستمی بەڕێوەبردن گۆڕانکاریی ریشەیی پێویستە بۆ نوێبوونەوە و پێشخستنی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ژیان لە ھەرێمی کوردستان.
لەم رووەوە، پێشنیازی کاری پێکەوەیی بۆ بەڕێوەبردنێکی تەندروست دەخەمەڕوو، ئەزموونی حوکمڕانی لە ھەموو شت زیاتر پێویستی بە کەڵک وەرگرتنە لە توانای گەنجەکانی، لەڕاستیدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵیداوە کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی ھاووڵاتیان و گەنجانی کورد بکات بە بەشداریپێکردنیان لە بەڕێوەبردنی کەرتی گشتی و تایبەت ئەگەرچی لە ئاست خواستەکانی گەنجانیشدا نەبووبێتن، ئێستا لە ھەموو کات زیاتر پێویستە کاری لە پێشینەی حکومەت دەستگیرۆیی گەنجان و ھاندانیان بێت بەجۆرێک سوود لە پێشنیاز و پڕۆژە بەسوودەکان ببینرێت.
کەواتە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەمەجۆر و بەرەوپێشبردنی کوردستان و چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار لەبری ئەوەی کۆچکردن بکاتە ناچاری، ئەوکات گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان پێچەوانەوە دەکاتەوە، ئەمە کارە راستەقینەکەیە کە پێویستە بەھەموولایەکمان بیکەین.
* جێگری پارێزگاری سلێمانی
لە دوای ھەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردووی عیراقەوە، ماراسۆنێکی دیکەی سیاسی بۆ تانوپۆی نەخشەی داھاتووی حکومەت و سەرۆکایەتیەکانی بە چڕی سەر ڕێگا کەوتووە، ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عیراق لە ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانێتی بەھێزدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بەڵێنانەی بە دەنگدەرانی خۆیانداوە جێبەجێ بکەن، لەم ڕوەوە پێویستە زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ دوو تێز بکەین.
تێزی ھێزە براوەکانی ھەڵبژاردن
یەکەمیان ئەو ڕوئیا گشتیەیە کە دەربارەی پرۆسەی دیموکراسی و ھەڵبژاردن چەند ساڵێکە لە عیراقی فیدرال بە قوڵی ئیش دەکات، ئەگەرچی لایەنگرانی ئەم ئەم تێزە ھەندێکجار بەر زەبری ئەمری واقیع کەوتون و چارێکی دیکەیان نییە جگە لە بەشداریکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردن و دیموکراسی، بەڵام ئیدی نابێ ئەو واقیعە نادیدە بگرین کە ئەمڕۆ لە عیراقی نوێ پرۆسەی دیمۆکراسی دیفاکتۆیەکی حەقیقیەو ھیچ ھێزو لایەنێکی سیاسی ناتوانێ باز بەسەر ئەم وەرچارخانە مێژوییەی عیراقدا بدات. ھەلومەرجی سیاسی عیراق و پێکھاتە ئەتنی و مەزھەبی و ئیدیۆلۆژیەکانی عیراق، ھەموو ھێزە سیاسییەکان و گەلی عیراقی خستۆتە بەردەم ڕێککەوتن و لێکتێگەشتن و ڕازیبوون بە پرۆسەی دیمۆکرسی و سیستمی حوکمڕانی دەستوری. ھەرچی تێزی دووەمە پەیوەندی بە شوناس و زمان و کلتورو پرسی نەتەوەیەوە ھەیە. ڕەنگە عیراقیەکان کەمتر ئەم کێشەیان ھەبێ لەڕوی پرۆژەی ئەتنیکی و نەتەوەییەوە، چونکە زۆرینەی ھێزە کاریگەرو سیاسییەکانی عیراق خۆیان بە نەتەوەی عەرەب حساب دەکەن و لەم ڕوەوە کێشەی نەتەوەو خاکیان لەگەڵ یەکتر نییە. ئەگەرچی کۆمپلێکسی تەیارە مەزھەبیەکان ھەندێکجار تۆقێنەرترو پرۆبلاماتیکتر دەردەکەون، بەڵام نابێ لەبیرمان بچێ لەبابەتی عیراقیبوون زمانی ستانداری قەومی و ئیدیۆلۆژی و سیاسیو گرفتی میتۆدۆلۆژی قوڵیان نییە لەگەڵ یەکتر. بەڵام کاتێک کورد تێکەڵی بابەتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان دەبێ لەگەڵ برا عەرەبەکان، لێرەوە ھەموو شت گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەردادێت. لێرەوە ھەندێک نەغمەو ئاوازی جیاواز دەبیستین کە بە ئاشکرا دژایەتی شوناس و پێگەی کوردی پێوە دیارە وەک نەتەوەیەکی خاوەن خاک و زمان و کلتور و مێژوو. لێرەدا پێویستە ھێزە کوردییەکان زۆر بە وریاییەوە لە ھەردوو تێزەکە تێگەن.
ڕاستە پرۆسەی دیمۆکراسی ماناو ئامانجە نزیک و دورەکانی بۆ کورد جێگای گرنگی خوێندوەی ستراتیژی قوڵە، ئەوەش ڕاستە لە سەرەتای شۆڕشی گەلەکەمانەوە لەگەڵ ڕێژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراقەوە شەڕی لەسەر خاک و نەتەوە و زمان و مێژوو و کلتور کردووە. کەواتە چۆن بتوانین وەک کاراترین ئەکتەری سیاسی لە عیراق بەھەموو ھێزی خۆمان بەرگری لە پرۆسەی دیمۆکرسی و سیستەمی دەستوری و دیالۆگی نیشتیمانی بکەینەوە؟ چۆن بتوانین شۆڕش و بەرخۆدان وەک تاکە ئامانجی ناسیۆنالیزمی کوردی ببەستینەوە بە کۆی پرسەکانەوە؟، چۆن بتوانین قوربانیدان و دواکەوتنی زیاد لە سەدەیەک لە دروستکرنی دەوڵەتی نەتەوە پرانسیپ و پلانە سیاسی و ستراتیژییەکانی خۆمان بە شێوەیەکی عەقڵانی و دور لە جەنگی تاک و گروپ و حیزب و بەرژەوەندی و پاوانخوازی شەخسی داڕێژین. بێگومان ھەموو ئەو فاکتانەی گەرەنتی ئەم نەخشە عەقڵانیە نەتەوەییە دەکەن، پەیوەندی سەمیمی لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەک ئامانجی ھێزە کوردییەکان ھەیە. نە گۆڕانکارییە خێراکانی جیھان لەسەرمان ڕادەوەستێ و نە نەیارە سیاسییەکانمان چاوپۆشی لە ھەوڵە پاسیفانە دەکەن، کە ملنادەن بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتمانی. بۆیە گرنگترین ئەو خاڵانەی لەم قۆناغەدا پێویستە ھێزە کوردییەکان بێ جیاوازی پێداگری لەسەر بکەن لە چەند خاڵێکدا کورت دەکەمەوە.
لەپێناو چیدا یەکڕیز بین
پێویستە ھەموان ئەو ڕاستیە بزانین، مان و نەمانی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بەندە بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی سیاسی نەتەوەییو نیشتمانیی کە پێداگری سەرسەختانەبێ لە خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانییەکانی گەلەکەمان لە چوار چێوەی عێراقێکی فیدراڵی دیمۆکراتی دەستوریدا، بوونو مانەوەی کورد لە پایتەخت بە یەکڕزی بایەخەکەی لەوەدایە کە دەتوانین پارێزگاریی لە سایەو سێبەری ئەزموونی کوردستان بکەینو لەھەر ئەگەرێک بیپارێزین کە لە ھەموارکردنەوەی دەستوورو پشت بەستن بەسیستەمی زۆرینەو کەمینە روبەڕووی ھەڕەشە ببێتەوە.
پێکەوەیی گارەنتی مافە دەستوورییەکانە
بوونو مانەوەی کورد لە بەغداد بە یەکڕیزیی لەو ئاستەدا گرنگە، کە کۆی ھێزە سیاسییەکان لەسەر ئەوە ڕێک ببنەوە کە عیراقی فیدراڵ چوارچێوەیەکی دەستوری و یاساییەو گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکی ئەم وڵاتەی ناوی عێراقە کۆی مافە دەستوریی و نەتەوەیی و مەدەنییەکانی لە ڕێگای ڕێککەوتنە ستراتیژییەکانەوە پارێزراوبێت. لەراستیشدا دەستور کە تاکە کلیلی چارەسەری ھەموو گرفت و کێشەکانی ھەرێم و بەغدایە بکرێتە پێش مەرجی ھەرجۆرە دانوستان و ڕێککەوتنێک لە بەغداد کە وەک باسمان کرد ھەندێک خواستی ناچیز ھەن لە بەغدا دەیانەوێ دەستکاری ئەو دەستورە بکەن، کە ھەموو گەلی عیراق دەنگیان پێداوەو وەک پەیمانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە ئامادەبونی زۆربەی سەرکردایەتی کوردستان پەسەند کراوەو بەشێک لە مافە بنەڕەتیەکانی کوردو ھەرێمی کوردستانی تێدا رەنگیداوەتەوە.
یەکڕیزی لەپێناو پرۆژەی نیشتمانی
زۆربەی ئامانج و داخوازییەکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتیمانیەوە دیراسەیەکی سیاسیی و زانستیی قوڵبکرێت. بۆ ئەوەی بتوانین داخوازییەکانمان لە بەغدا ڕوون بێت. ھەموو ئەو پرسانەی ڕەھەندی مێژووییو ئەتنیکی و جوگرافیان ھەیە دەبێ وەک پاکیجێکی سیاسی ھەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بتەقێنرێتەوە و ھەمیش ببێتە پرسێکی چارەنوسسازی کابینەی داھاتوی حکومەتی عێراق، ئەوەش کاتێک دێتەدی کە یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان ھەموویان پێکەوە بەرەنجامی ھۆشیارییەکی نەتەوەیی خەمڵیو بنو دوور بن لە خۆسەپاندنو شەرم، چونکە سیاسەت و شەرم دوو تەوەری تەواو لێک جودان. پێویستە ئەوەی ئامانج و ویستی کوردە وەک نەتەوەیەکی خاوەن شوناس و مێژوو و بڕیار لەسەر مێزی گفتوگۆ بەیەکدەنگی و یەکێتیەکی نیشتیمانی بەھێز باسبکرێت. ھەموو ھێزە سیاسییەکانی عیراق ئەو ڕاستییە دەزانن کە گەلی کورد تاکە گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی عێراقە. پێویستە ئەم ھۆشیارییە بۆ پێکھاتە سیاسی و جڤاکیەکانی گەلی عێراق ھەم تۆخ بکرێتەوەو ھەمیش ببێتە بابەتێکی گرنگی یەکتر قبوڵکردن بۆ شەراکەتی ڕاستەقینەی گەلی کورد و عەرەب و پێکھاتەکانی دیکە .
یەکڕیزی بۆپێشھاتەکانی داھاتوو
بایەخی یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان لە بەغداد، ئەرکو بەرپرسیاریەتێکی گەورەیەو پێویستە چاو پۆشی لەو دیفاکتۆ تاڵە نەکەین کە ئەمڕۆ ناوچەکەو عێراقی پێدا تێدەپەڕێت. دوو ساڵی داھاتوو قورستترین قۆناغی سیاسی مێژووی ناوچەکە دەبێت. لە دوو ساڵی داھاتوو گۆڕانکاری ڕیشەیی لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوین ڕودەدەن. تورکیا، ئێران، سوریاو عێراق بە وردی ئیش لەسەر جێگیرکردنی پلان و پرۆژەکانی خۆیان دەکەن بۆ دوو ساڵی داھاتوو. وەک ئاشکرایە زۆر لە ڕێککەوتنامەو نەخشەو پلانی کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی لەم ناوچەیە لەبەردەم ھەڵوەشاندنەوەو ئێکسپایەر بوندان. بۆیە پێویستە ھاوشان لەگەڵ دانوستانەکانمان لەگەڵ ھێزە سیاسیەکانی عیراق ئەو خاڵە لەبەر چاوبگرین کە ئەم ڕێککەوتنەی دەکرێ ئەتوانێ قورسایی و تەئسیری گەورە لەسەر ساڵانی داھاتوو دروست بکات..
ڕاستە لەناو خۆی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبومان ھەیە، گومان لەوەیا نییە ھێزە سیاسیەکان لە ھەرێمی کوردستان خاوەن دیداگاو فەلسەفەی سیاسیی خۆیانن. ئەوەش ئاشکرایە ھەموو ھێزێکی سیاسی بێ ڕوئیاو تێگەشتن و فەلسەفەی سیاسی ڕادیکاڵ ناتوانێ گوژمەیەکی بەھێزی بۆ پرۆسەی سیاسی دروست بکات. بەڵام لە ھەموو ئەمانە گرنگتر یەکێتی و یەکڕیزی ناسیۆنالیزمی کوردە لەبەرامبەر دنیا. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاکە ھێزی سیاسیە ھەم لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی کوردستانیش بێ وچان داوای یەکڕیزی نەتەوەییو نیشتمانیی دەکات.
خەمی یەکێتی بۆ یەکڕیزی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدیۆلۆژیەکی ڕۆشنی بۆ کۆی پرسە نەتەوەیی و سیاسییەکان ھەیە. ھەر لەسەردەمی جەنابی مام جەلالەوە نەخشەڕێگای یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی داڕێژراوەو بەو نەفەسەوە شۆڕشی سیاسی و نەتەوەیی سەرڕێگا خستووە. ئەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر یەکێتی دەرک بە زەرورەتی ئەو یەکڕیزیە دەکات و بەجدی بانگی ھەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکا پێکەوە وەک وەک گەلی کورد بەشداری لە ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ لایەن و ھێزە براوەکانی ھەڵبژاردنی عیراقدا بکەن نەک وەک حیزب و تاقم و گروپی جیاواز. یەکێتی دەزانێ بەھێزی گەلەکەمان لەو پلان و پرۆژە نەتەوەییانەدایە کە دەتوانێ زامنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان بکات لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فێدراڵ. واجبێکی نەتەوەییو سیاسی و نیشتیمانییە کە ھەموو ھێزە سیاسیەکان بێ جیاوازی بۆچونە سیاسیەکانیان لە چوار چێوەی پرۆژەیەکی نەتەوەیدا چڕکەنەوەو ھەمووان پێکەوە ئیش بکەن بۆ مسۆگەرکردنی دەستکەوتە نەتەوەیی و سیاسی و مەدەنیەکانی گەلەکەمان. وەک ڕونە مێژوو چاوپۆشی لە ھەڵەی ستراتیژی ناکات، ئەوەی لەم قۆناغەدا واجبی نیشتیمانی ھەموانە پێویستە بە ڕۆحی پێشمەرگانەوە جێبەجێ بکرێت. پێشوازی لە بانگەوازو پڕۆژەی یەکڕیزی نەتەوەیی نیشتیمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەرەنتی سەرخستنی دۆزی نەتەوەکەمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، چونکە ئەبێت ئەو ھەڵەیە راستبکرێتەوە، کە ویستی یەکێتی بۆ یەکڕیزی بریتی نییە لە کۆکردنەوەی یەکێتیو پارتی لە چوارچێوەیەکی ھاوبەشدا، بەڵکو یەکخستنی تەواوی ھێزەکانە لە ھاوپەیمانیو یەکڕیزییەکی راستەقینە کە ئامانج لێی خزمەتی کوردستان بێت.
یەکەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی داھێنا لە نوێخوازی دامەزراوەیی.
پارتی کۆمیونستی چینی پێداگرە لەسەر ئەوەی کە گەل ڕابەری وڵاتە و بنەمای زانستی مارکسیست و بارودۆخی نەتەوەیی چین کۆدەکاتەوە، کە ئەمەش سەقامگیری وڵات و دڵخۆشی گەل بۆ ماوەیەکی درێژ دەستەبەر دەکات. ١. چین پابەندی سیستەمی کۆنگرێسی میللیە بەو پێیەی کە سیستەمێکی سیاسی بنەڕەتە و گەل بەشداری لە کاروباری دەوڵەت دەکات لە ڕێگای ئەنجوومەنی گەل و ئەوان ڕابەری وڵاتن. ھەر لە نیسانی ٢٠٢١ەوە، زیاتر لە ٢.٦٢ ملیۆن نوێنەر لە کۆنگرە نەتەوەیەکان ھەن لە ھەموو ئاست و کۆمەڵە نەتەوە و پیشە و پارتە جیاوازەکان. ٢. چین لەژێر ڕابەرایەتی پارتی کۆمیونستی چینی پابەندە بە سیستەمی ھەماھەنگی فرە پارت و ڕاوێژکاری سیاسی. جگە لە پارتی کۆمیونستی چینی فەرمانڕەوا، ٨ پارتی دیموکرات ھەن وەکو پارتی بەشداربوو. ئەو پارتانە ڕێز لە ڕابەرایەتی پارتی کۆمیونستی چینی دەگرن و ھەماھەنگن لەگەڵیان، و یەکگرتووی لە فەرمانڕەوایی و بەشداربوون، ھەروەھا ڕابەرایەتی و ھەماھەنگی و ڕاوێژکاری و سەرپەرشتیکردن بەدیدەھێنن و ئەمەش گەرەنتی بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتەکانی کۆمەڵگای چینی دەکات. ٣. چین پەیڕەوی سیستەمی ئۆتۆنۆمی ھەرێمی نەتەوەیی دەکات. پەیڕەوی سیستەمی ئۆتۆنۆمی ھەرێمی لەو ناوچانە دەکرێت کە کەمە نەتەوەکان تێیدا دەژین، لە نێوانیشیاندا ٥ ھەرێمی ئۆتۆنۆمی و ٣٠ پارێزگای ئۆتۆنۆمی و ١٢٠ ناوچەی ئۆتۆنۆمی. ئەمەش گەرەتنی ئەوە دەکات کە زیاد لە مافە ئابووری و کۆمەلایەتی و کەلتوریەکان، کەمە نەتەوەیەکان ماف و ئازادی یەکسان بەدەست بھێنن.
٤. پەیڕەوکردنی چین بۆ سیستەمی دیمۆکراسی نەتەوەیی بنەڕەت. چەندین شێوەی جیاواز ھەن لەوانەش سیستەمی خود فەرمانڕەوایی لادێیەکان لەسەر شێوەی لێژنەی لادێی، و سیستەمی خود فەرمانڕەوایی شارنشینەکان لەسەر شێوەی لێژنەی شارنشین، ھەروەھا خود بەڕێوەبردن بۆ فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە یەکێتی کرێکاران. خەڵکێکی زۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن.
دووەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی مەزنی داھێنا لە گەشەی ئابووری.
ئەم موعجیزەیە لە دۆزینەوەی سەختی سی ساڵی یەکەمی دامەزراندنی چینی نوێوە سەرچاوەی گرتووە، و ھەروەھا سوودی لەو ھەڵبژاردەیە مێژووییە مەزنەی چاکسازی و کرانەوە کرد. لە ماوەی سی ساڵی یەکەم، چین گۆڕانی سۆشیاڵیستی کۆتای پێھێنا و سیستەمێکی پیشەسازی تەواوی ڕێژەیی بنیاتنا. دوای چاکسازی و کرانەوە، چاونەترسانە نوێخوازی تیۆری و پراکتیکیمان جێبەجێکرد و سیستەمێکی بێوێنەمان لە مێژووی مرۆڤایەتی بنیاتنا- سیستەمی ئابووری مارکێتی سۆشیاڵیست بە تایبەتمەندی چینی. چالاکی کۆمەڵایەتی و ئابووری چین بە شیوەیەکی تەواو بڵاوکرایەوە و ئابووری بە خێرایی گەشەی کرد. ھەر لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، داھاتی بەرھەمی خۆماڵی چین ١٠٠ ترلیۆن یوان( نزیکەی ١٥ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی) تێپەڕاند کە ئەمەش ٤٠ ھێندەی ئەو بڕەیە کە لە سەرەتای چاکسازی و کرانەوە بەدەست دەھات.
لە ساڵی ١٩٧٨، ئابووری چین تەنھا %١.٧٥ ی ئابووری جیھانی پێکدەھێنا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ژمارەیە بەرز بووەوە بۆ %١٧ و کە بە ڕێژەی %٣٩ لە گەشەی ئابووری جیھانی بەشداربوو. لە ساڵی ١٩٧٨، ڕێژەی کەسی لە کۆی گشتی داھاتی بەرھەمی خۆماڵی لە چین تەنھا ١٥٦ دۆلاری ئەمریکی بوو، کە ئەمەش ١٣ جار کەمترە لە تێکڕای جیھانی بە دۆلاری ئەمریکی بۆ ساڵی ٢٠١٦. لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەی کەسی لە کۆی گشتی داھاتی بەرھەمی خۆماڵی لە چین بەرز بووەوە بۆ ١٠٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی، کە ھەمان ئاستی تێکڕای جیھانییە.
سێیەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی مەزنی داھێنا لە باشترکردنی گوزەرانی خەڵک.
چین پێداگرە لەسەر پاراستنی مافی گەل لە ژیان و گەشەپێدان بەو پێیەی کە ئەمانە مافە سەرەکیەکانی مرۆڤن. دوای ماوەیەکی دوور و درێژ لە تێکۆشان، گەلی چین لە ( خۆراک و جل وبەرگ)ەوە و لە کۆمەڵگایەکی بنەڕەتی خۆشگوزەرانی مامناوەند گۆڕا بۆ کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەرانی گشتگیر و بەرەو ئامانجی خۆشگوزەرانی ھاوبەش ڕێ دەکات. لە دەوروبەری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، چین ئامانجی کەمکردنەوەی ھەژاری پێکا ھەر وەک کە بڕیار بوو. ٩٨.٩٩ ملیۆن لادێنشین و ٨٣٢ پارێزگا و ١٢٨ ھەزار لادێی ھەژار لە ھەژاری ڕزگار کران. چین گەورەترین سیستەمی بیمەی کۆمەڵایەتی لە جیھان دامەزراند و لە نێویشیاندا موچەی خانەنشینی و بیمەی پزیشکی و کۆمەکی کۆمەڵایەتی. بیمەی پزیشکی بنەڕەتی ١.٣٦ ملیار کەس دەگرێتەوە و ژمارەی بەشداربووان لە سیستەمی چاودێری کۆمەڵایەتی بنەڕەتی ملیار کەس تێپەردەکات.
تێکڕای تەمەنی چاوەڕوانکراو بۆ دانیشتوانی چین لە ٣٥ ساڵەوە (لە ساڵی ١٩٤٩) بەرز بووەوە بۆ ٧٧.٣. ھەر لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، کۆی گشتی ژمارەی میلەکانی ڕێگا لە سەرتاسەری چین ٥ ملیۆن کیلۆمەتری تێپەڕاند، کە ئەمەش ٦٤ ھێندەیە بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای دامەزراندنی چینی نوێ. ژمارەی میلەکانی ڕێگا خێراکان زیاتر لە ١٦١ ھەزار کیلۆمەترە، و ژمارەی ئەو میلانەی کە ڕێگای ئاسنین دەیبڕن ١٤٦ ھەزار کیلۆمەترە و ژمارەی ئەو میلانەی کە ڕێگا ئاسنینە خێراکان دەیبڕن ٣٨ ھەزار کیلۆمەترە، و ھەمووی لە ڕیزبەندی یەکەمینە لە جیھان. ھەروەھا ژمارەی مەودای بڕاو لە ڕێگا لادێیەکان ٤.٣٨ ملیۆن کیلۆمەترە کە %٩٩.٤ لە کۆی گشتی ڕووبەری لادێکان دەگرێتەوە.
چوارەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی مەزنی داھێنا لە بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژی.
لە ساڵی ١٩٤٩ بەڕێز ماو زیدۆنگ وتی ( تەنانەت ناتوانین دەنکە شقارتەیەک یاخود بزمارێک بەرھەم بھێنین). ئەمڕۆ، چین گشتگیرترین سیستەمی پیشەسازی لە ھەموو جیھاندا ھەیە و وردە وردە نوێکاری لە زنجیرە پیشەسازیەکانی دەکات لە ڕێگای داھێنانی تەکنەلۆژی. لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بەشداریکردنی چین لە بەرەوپێشچوونی زانست و تەکنەلۆژیا لە ٥٥.٣% بەرز بووەوە بۆ ٥٩.٥%، و پێگەی چین بەرزبوویەوە بۆ ١٤مین وڵات لە ڕیزبەندی جیھانی ١٣١ ئابووری(وڵات) لە ڕووی نوێخوازیەوە. لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، لە سێ چارەگی یەکەمی ئەم ساڵ، نیشاندەری بەرھەمی پیشەسازی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە چین بە ڕێژەی ١٠.١% بەرز بووەوە و داھاتی ئاوێتەی کۆمپیوتەری و داتا مەزنەکان و ئینتەرنێت بە خێرایی زیادیکرد. لە ڕووی توێژینەوە و پەرەپێدانی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم، چین لەم ڕووەوە زۆر لە پێش جیھانەوەیە.
ھەروەھا لە ڕووی داواکاریەکانی پاکانەی داھێنانی ٦G، چین ڕێژەی ٤٠.٣% لە جیھان پێکدەھێنێت کە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر گەشەپێدانی داتا مەزنەکان و زیرەکی دەستکرد و شارە زیرەکەکان و چەندین بواری تر بەھێز دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٠، سیستەمی جیھانی مانگی دەستکردی ڕێدۆزی Beidou-٣ بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە، ئەمەش واتە چین بوو بە سێیەم وڵات لە جیھان کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ سیستەمی جیھانی مانگی دەستکردی ڕێدۆزی بخاتە کار.
ھەر لە پار ساڵەوە، کەشتی ئاسمانی چینی"Chang'e ٥" سەرکەوتووانە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و چەندین نموونەی لە خاکی مانگ وەرگرت. کەشتی ئاسمانی "تیان ون ١" سەرکەوتووانە لەسەر ڕووی مەریخ نیشتەوە و سێ کەشتیوانی ئاسمانی کەشتی ئاسمانی "شنژاو ١٢"یان لێخوری و سەرکەوتوانە گەشتن بە یەکەم کەشتیگەی چینی.
چین زۆر خۆڕاگرانە ستراتیژیەتی ( سێ ھەنگاو) بۆ داھێنانی زانستی تەکنەلۆژی پەیڕەو دەکات، ئەمەش بە واتای ئەوەی کە ببێت بە وڵاتێکی داھێنەر لە ساڵی ٢٠٢٠ و ببێتە پێشەنگی وڵاتە داھێنەرەکان لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٣٥ و ببێت بە ھێزێکی تەکنەلۆژی جیھانی لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٥٠.
پێنجەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین یارمەتی زۆر مەزنی لە بواری ئاشتی و گەشەپێدان لە جیھاندا پێشکەشکردووە.
چین ھەمیشە پابەندی پێنج بنەماکەی ڕێزگرتنی ھاوبەش بۆ سەروەری یەکڕیزی خاک، و دەستدرێژینەکردنی ھاوبەش و دەستتێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر، و یەکسانی و سوودمەندبوونی ھاوبەش و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە فەریی و ڕووبەڕووبوونەوەی باڵادەستی تاکلایەنە بووە. لە نەوەتەکان، چین بە فەرمی بەشداری ئۆپەڕاسیۆنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ پاراستنی ئاشتی، بەمەش دەبێتە ئەو وڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی ھێزی پاراستنی ئاشتی ھەیە لە نێو ئەندامە ھەمیشەیەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. چین زیاتر لە ٤٠ ھەزار سەربازی پاراستنی ئاشتی ناردووە بۆ سودان، لوبنان، کەمبۆدیا،لیبیا و چەندین وڵات و ناوچەی تر کە بەمەش نزیکەی ٣٠ ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام داوە.
چین پێشنیاری بیرۆکەی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی خاوەن داھاتوویەکی ھاوبەش بۆ مرۆڤایەتی کرد، و ئەم پرۆسەیەشی بە دەستپێشخەری ( پشتێنە و ڕێگا) بەھێزتر کرد. ھەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، چین ھاوکاری دژە پەتا و پێکوتەی پێشکەش بە ١٥١ وڵات و ١٤ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە.
چین لە ڕێگای ٧٢ ساڵ لە تێکۆشان لەژێر سێبەری ڕابەرایەتی پارتی کۆمیونستی چینی و ھەوڵە بەردەوامەکانی گەلی چینی زیرەک و تێکۆشەر، بە جیھان دەڵێت کە ھەمیشە دەتوانێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ گەشەسەندنی گونجاو و دەستکەوتی مەزن بەدەستبھێنێت لە گەشەسەندنی شاھانە و موعجیزەیەکی بێ وێنە دروستبکات کە ئەوانەی پێش ئەوان نەیان توانیوە بیکەن. ئەم بەرزبوونەوە ئاشتیانەی چین جوانیەکی زیاتر بە گەشەسەندنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبەخشێت.
يمكن القول، كلّ «آتو ثانية» من هذه الحرب هو صلب اهتمام الغالبيّة من الشعب العربي، يتتبع مجرياتها وتفاصيلها. هي معركة مفصليّة استثنائيّة على مختلف الأصعدة، إذ لم يسبق لإسرائيل أن تعرّت وسقطتْ أوراقها دفعة واحدة. باغتت المقاومة المحتلّ، وجرّدته من هالته الاصطناعيّة، وأصابت رأس أهدافه في مقتل. أُرسِيَتْ معادلة مغايرة؛ للمرّة الأولى يُجبَر اليهود على الهرْب، واللجوء إلى مخيّمات للنازحين. صورة الإسرائيلي الفارّ، المذعور، التائه في البراري ستحفرها الذاكرة والتاريخ، في مقابل أيقونة تمثّل أصحاب الأرض يحتفلون بعيد ميلاد فوق أنقاض منزلهم، وطفل يقف فوق الركام حاملًا علم فلسطين رافعًا إشارة النصر، والابتسامة تعلو محيّاه، وفتى آخر يسخر من الموت!
ليس من باب المغالاة القول، إنّ أطفال فلسطين يكتبون النصر بأيديهم وهم يخطّون أسماءهم على أجسادهم لتُعرَف هويّاتهم في حال استشهادهم. كلّ منهم هو مشروع مقاوم. مجموعة لا تتعدّى أعمارهم سنّ الثالثة أو الرابعة يحملون رضيعًا منشدين: «الشهيد حبيب الله». غدا الموت لعبتهم،لا يهابونه، يتعاملون معه وكأنّه أحد أفراد أسرتهم، يتقبّلونه كما يتقبّلون الحياة كونه الطريق لتحرير الأرض من غطرسة المحتلّ. الصغار في تلك البلاد هم رجال ممهورون بفعل المقاومة، أشدّاء، صلابتهم من صلابة الصخرة المقدّسة، جراحهم تنضح زيتًا مقدّسًا.
ما يحصل منذ السابع من أكتوبر يثبت أنّ الأرض ستعود إلى أصحابها الحقيقيّين. لا شيء مستحيل أمام شعب تغذّى في الرحم على الدفاع عن كلّ شبر من وطنه. يولد محتضِنًا أبجديّة المقاومة، ثمّ يشبّ مضيفًا إلى معجمها مجلّدات في فنون المواجهة والتصدّي، ولا يحلو له الموت إلّا شامخًا مناضلًا في سبيل قضيّته.
حيث تحتدم المعركة بين المنصات الرقمية من أجل السيطرة على تركيزنا، وتشكيل الطريقة التي نفكر بها، ونتصرف، ونتفاعل مع العالم من حولنا.
اقتصاد الانتباه أو الاهتمام في جوهره يشير إلى النظام الاقتصادي الذي يقدر الانتباه البشري باعتباره سلعة نادرة.
حيث تتنافس المنصات الرقمية والشركات بشدة على نطاق اهتمامنا المحدود.
حتى يتم تتبع كل تمريرة ونقرة سريعة نقوم بها وتحليلها بدقة لتحقيق الدخل منها، مما يجعل الانتباه العملة الجديدة في العالم الرقمي.
وفي حين أن اقتصاد الانتباه قد أحدث تحولا، لا يمكن إنكاره في استراتيجيات التسويق وخلق طرقًا مبتكرة للتواصل، إلا أنه يأتي بتكلفة كبيرة.
لقد أدى الوابل المستمر من الإشعارات والإعلانات وتحديثات وسائل التواصل الاجتماعي إلى تغيير سلوكنا، مما أثر في قدرتنا على التركيز بعمق والمشاركة في مهام هادفة ومستدامة.
لقد أدى السعي الدؤوب، لجذب انتباهنا إلى ارتفاع مستويات التوتر والقلق والحمل الزائد للمعلومات، مع ما يترتب على ذلك من آثار عميقة على الصحة العقلية.
إحدى السمات المميزة لاقتصاد الانتباه هي انتشار ثقافة [Clickbait] التي تشير إلى المحتوى عبر الإنترنت، والذي يكون عادة في شكل مقالات أو عناوين أو صور أو مقاطع فيديو، وهو مصمم لجذب الانتباه وتشجيع المستخدمين على النقر فوق الرابط.
غالبا ما يستخدم Clickbait لغة وصور مثيرة أو مضللة لإثارة الفضول وإغراء الأشخاص للنقر، بهدف أساسي هو توليد المزيد من حركة المرور على موقع الويب إلى الحد الأقصى، دون تقديم معلومات مفيدة أو دقيقة بالضرورة.
غالبا ما يعود بمحتوى صادم أو مثيرا للاهتمام أو عاطفي للغاية ولكنه يفشل في الوفاء بهذه الوعود بمجرد أن ينقر المستخدم على صفحة الويب الفعلية.
يستغل هذا التكتيك فضول الأشخاص وعواطفهم، مما يدفعهم إلى النقر على المحتوى دون معرفة الطبيعة الحقيقية للمعلومات التي سيجدونها.
في حين أن Clickbait يمكن أن يؤدي إلى جذب الزيارات إلى مواقع الويب وزيادة إيرادات الإعلانات على المدى القصير، إلا أنه يمكن أن يضر بمصداقية المصدر وجدارته بالثقة عندما يدرك المستخدمون أنه قد تم تضليلهم.
اتخذت العديد من المنصات عبر الإنترنت ومواقع التواصل الاجتماعي خطوات لتقليل اصطياد النقرات من خلال تنفيذ خوارزميات تعاقب أو تخفض مستوى المحتوى الذي يستخدم لغة مثيرة أو مضللة.
على الرغم من هذه الجهود، لا يزال Clickbait ظاهرة سائدة على الإنترنت.
ونتيجة لذلك، فإن المحتوى الحقيقي المدروس جيدا غالبا ما يكافح للتنافس مع القصص المثيرة، مما يؤدي إلى انتشار المعلومات المضللة وتآكل الثقة في المصادر عبر الإنترنت.
وفي هذا السياق تعد منصات التواصل الاجتماعي هي نقطة الصفر لاقتصاد الانتباه.
لقد أتقنت شركات فيسبوك، وإنستغرام، وتوتير، ونظراؤها فن الحفاظ على تفاعل المستخدمين، وغالبا ما يكون ذلك على حساب حياتهم في العالم الحقيقي.
إن الطبيعة الإدمانية لهذه المنصات، جنبا إلى جنب مع الخوارزميات المصممة لإبقائنا في حالة تصفح مستمر، لها آثار عميقة على العلاقات الاجتماعية، حيث تأخذ التفاعلات وجهًا لوجه المقعد الخلفي للتبادلات الرقمية.
وعليه من الضروري تطوير استراتيجيات لحماية انتباهنا وسلامتنا العقلية اذ تعد ممارسات اليقظة الذهنية، والتخلص من المؤثرات الرقمية، ووضع حدود لوقت الشاشة من الخطوات الأساسية التي يمكن للأفراد اتخاذها.
بالإضافة إلى ذلك، يمكن أن يساعد دعم المنصات ومنشئي المحتوى الذين يعطون الأولوية للمشاركة الهادفة على جذب النقرات في إعادة تشكيل المشهد الرقمي.
وعليه علينا أن ندرك أثناء رحلتنا في اقتصاد الانتباه، قيمة اهتمامنا وأن نتخذ خطوات لاستعادة السيطرة على حياتنا الرقمية من خلال تعزيز ثقافة المواطنة الرقمية التي تقدر التركيز العميق، والاتصالات الحقيقية، والمعلومات الموثوقة، يمكننا التخفيف من الآثار السلبية لهذا النموذج الاقتصادي الجديد.
من خلال التعاطي مع حقيقة أن اهتمامنا يعدُّ سلعةً ثمينة بالفعل، فلنستخدمه بحكمة.