ئابووری

لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوو، سێ گەورە بانکی ئەمریکی کە پێکھاتوون لە (سیلیکۆن ڤالی و سیلڤەرگەیت و سیگنەیچەر)، مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاند، ئەوەش بووە ھۆی دروستبوونی شڵەژان لە بۆرسەی جیھانی و پشکەکانی وۆڵ ستریت و داو جۆنز و ناسداک و ستاندەر ئەند پوور دابەزینیان بەخۆوە بینی.

ئەوەش بووە ھۆی زیاتر راکێشانی سەرنجی وەبەرھێنان بۆ بازاڕی زێڕ، وەک پەناگەیەکی سەلامەت بۆ بەگەڕخستنی سەرماییەکانیان.

شەوی رابردووش بە کاتی ئەمریکا پێش داخستنی بۆرسەی جیھان، نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا ١٩١٠ دۆلاری بۆ ھەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند، ئەوەش بەرزترین نرخی ئەو کانزا زەردەیە لە ١٠ی شوباتی رابردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی زە ئیکۆنۆمیک تایمزی ھندی بڵاویکردوەتەوە، ھندستان کە لە دوای ئەمریکا و چین گەورەترین ھاوردەکاری نەوتە، بەرێژەیەکی بەرچاو کڕینی نەوتی لە روسیا زیادکردووە، کە بەھۆی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە نرخەکەی کەمبووەتەوە و لەئێستاشدا ھندستان ٣٥%ی پێداویستییەکانی لە نەوت تەنھا لە روسیاوە ھاوردە دەکات، بۆیە پێنج مانگە روسیا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەوت بۆ ھندستان ھەناردە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی رابردوودا روسیا، رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٢ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆھندستان ھەناردە کردووە و لە دوای ئەویش عێراق لە پلەی دووەمدایە کە رۆژانە ٩٢١ ھەزار و ٣٩ بەرمیل نەوتی بۆ ھندستان ھەناردەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی زیادکردنی بڕی خستنەڕووی نەختینەی دۆلار نوسراوێک ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو گروپی ( ئەی) کردووەو رایگەیاندوە، لە روانگەی ئامانجەکانی بۆ سەقامگیری لە بەھای فرۆش و جێبەجێکردنی داواکارییەکان لەسەر دراوی بیانی لە بازاڕی ناوخۆدا ، بڕیاریداوە  بڕی ھەفتانەی نەختینەی دۆلاری تەرخانکراو کۆمپانیاکانیان زیاد بکات بۆ ٢ ملیۆن دۆلار.

بانکی ناوەندی داواشیان لێدەکات لە رۆژی یەکشەممەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

بانکی ناوەندی راشیگەیاندوە، بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان لەبارەی  فرۆشی رۆژانەی نەختینە  پشت بە سەکۆی ئەلکترۆنی ببەستن و ھەر کۆمپانیایەک پشت بە سەکۆی ئەلکترۆنی نەبەستێت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانی بێبەش دەبێت لە پشکی ھەفتانەی لە دۆلار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

قەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارە و ٦٠ ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە، سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پرۆژەکەدا، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە پێی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ھەرێم و بەغداد پشکی ھەرێم بە ١٢.٦٧ % دیاریکراوەو لە دوو رۆژی داھاتووشدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، بەھۆی بومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەی تورکیاوە، بڕێک نەوت لە عەمبارەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە بەندەری جەیھان رژاوە، کە بە چوار ھەزار و ٨٢٣  بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت و بەفیڕۆچووە.

وتیشی، بڕی ھەناردەکراوی نەوت لە مانگی شوباتدا کاریگەری لەسەر دروستنەبووە، چونکە نەوتی عەمبارکراوی کەرکوک لە عەمبارەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور ھەبووە و لە ١٠ی شوباتیشەوە ھەناردەکردنی نەوت لە وێستگەی "سارالو" بە ئاڕاستەی بەندەری جەیھانی تورکی دەستیپێکردووەتەوە، واتە چوار رۆژ دوای بومەلەرزەکە.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی نەوت کاردەکات لەسەر دۆزینەوەی دەروازی نوێ بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی عێراق. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی خولی سەرۆکایەتی ئیبراھیم رەئیسی، تمەنی بەرامبەر دۆلار ١٠٠%ی بەھاکەی خۆی لە دەستداوە، لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردووش ئەو دراوە ئێرانییە بەرامبەر دۆلار، لەسەدا ٥٠٠٠ بەھای خۆی لەدەستداوە.

گێژاوی بەھای تمەنی ئێرانی، یەکێکە لە گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم کابینەکەی رەئیسی، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٧ پێش ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەھای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ٣٢٥ ھەزار تمەن.

ھاوکات ئەمرۆ پێنچ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی ناوخۆی عێراق، ھەرێمی کوردستان، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لە مانگی تەمموز تا مانگی کانوونی یەکەم، واتە لە ماوەی شەش مانگدا کۆی بەرھەمی نەوتی ھەرێمی کوردستان ٧٨ ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار بەرمیل نەوت بووە، داھاتی فرۆشتنی ئەو نەوتەش ٥ ملیار و ٥٧٠ ملیۆن و ٦١٣ ھەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەو داھاتەش ٢ ملیار و ٧٧٦ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت بووە و ٢ ملیار و ٧٩٤ ملیۆن دۆلاری بۆ مووچە بووە، واتە تەنھا نیوەی داھاتی نەوت بۆ مووچەی فەرمانبەران بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١١٥ ملیۆن دۆلار بە نرخی ١٣١٠ دینار دەفرۆشێت، لەو بڕەش ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلاری بە کاش و ٥٢ ملیۆن و ٦٠٣ ھەزار دۆلاریشی بە حەواڵە دەبێت، بەڵام دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٣٠٥ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.

بەھۆی کەمی خستنەڕووی دۆلار جارێکی تر بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار دابەزی و ئێستا ١٠٠ دۆلار لە سەرووی ١٥٠ ھەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ  ٣٠٥ ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دۆلاری خستووەتەڕوو، لەو بڕەش ٢٥٧ ملیۆن دینار ٥٠٦ دۆلاری بە کاش و ٤٧ ملیۆن و ٩٠٠ دۆلاریشی بە حەواڵە بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢وە ئەوە بەرزترین بڕی خستنەڕووی دۆلارە.

بەھۆی زۆری بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێک وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆبونەوەی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دوپاتکرایەوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئابوری عێراق و پلانەکانی حکومەت بۆ چاکسازییەکانی کەرتی ئابوری و پابەندبونی ھاوبەش بووە بە ڕێوشوێنەکانی دژی سپیکردنەوەی پارە.

ھاوکات جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی عێراق، گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقیان دوپاتکردەوە، ھەردولا تاوتوێی ئاستەنگە ئابورییەکانی عێراقیان کرد لەوانە گەندەڵی و پشتبەستن بە وزە و پرسەکانی نرخی ئاڵوگۆڕ، ھەروەھا جەختیان لە بەھێزکردنی ئابوری عێراق کردەوە.

لەلای خۆشیەوە"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەرێنی بووە و لەسەرووی ئاستی پێشبینییەکانەوە بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١١ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٨٠ سەنت، بەوەش بەراورد بە ماوەی پێشوو بەڕێژەی ٣.٣% رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 
نرخی نەوتی تەکساسیش ١٣ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٧ سەنت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوای لێدوانێکی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکایە سەبارەت بە سودی بانکی و راشیگەیاند، قەبارەی نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا کەمبوونەتەوە و بەھۆیەوە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موسا غەزەنفەر ئابادی سەرۆکی لیژنەی دادوەری لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بەمنزیکانە لە رێگەی نامەوە ئەو ژن و کچانە ئاگادار دەکرێنەوە کە پابەندی باڵاپۆشی نابن و ئەگەر سوربن لەسەر کارەکەیان سزای دارایی دەدرێن و ناسنامەکانیان لێوەردەگیرێت و بێبەش دەکرێت لەسەرجەم خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان تا ئەو کاتەی پارەی سزاکە دەدەن.

وتیشی، یاسای چاودێری پاڵاپۆشی نەکردن لەناو ئۆتۆمبێل وەک رابردوو لە بەرنامەی کاردایە و بە نامە ئاگاداری ئەوانە دەکرێتەوە پێشێلکارییەکان دووبارە دەکەنەوە. بەمنزیکانەش پرۆژە یاسایەک بۆ چاودێری باڵاپۆشی لە شەقام و شوێنەکانی تر پەسەنددەکرێت و لە رێگەی سیستمێکی چاودێرییەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن و لە کۆتاییدا سەرپێچیکاران بێبەش دەکرێت لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، بەرەبەیانی ئەمرۆ و لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بۆ جاری دوەم سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردوەتە سەر ئەریحا و رووبەروبوونەوەی چەکداری دروست بووە، سوپای ئیسرائیل سێ ھاوڵاتی فەلەستینی دەستگیر کردوە کە ھەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

سوپای ئیسرایل ماوەی ھەفتەیەکە گەمارۆی سەربازیی خستوەتە سەر ئەریحا و ھەموو دەروازەکانی داخستووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی دواین ئامار تاکۆتایی مانگی رابردوو لە ١١٠ وڵاتی جیھاندا ٨٥ ھەزار و ٤٤٩ کەس تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون و ٨٩ کەسیش بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش ژمارەی توشبووان و گیانیان لەدەستدان بە ئاوڵەی مەیمون لە زیادبووندایە، بەشێوەیەک تەنھا لەماوەی ھەفتەی کۆتایی مانگی رابردوو ٤٠٣ توشبووی نوێی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراون.

راشیگەیاندووە، زۆرترین توشبووی ئاوڵەی مەیمون تائێستا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە ٢٩ ھەزار و ٨٩١ توشبوو، ٩٦.٦%ی تووشبووانی ئەو نەخۆشییەش لەجیھاندا پیاون و تەمەنیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٤١ ساڵدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ ھەزار دینار کرین و فرۆشتنی پێوەکرا.

بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی سێشەممە ٦٩ ملیۆن دۆلاری خستتەڕوو، کە ٤٥ ملیۆن دۆلاری بە کاش و ٢٤ ملیۆن و دۆلاریشی بەحەواڵە بووە، بەڵام ھێشتا خستنەرووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ رانەگەیاندووە.

کەمی خستنەرووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیییەوە بەھای دیناری بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیھانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥ سەنت رووی لە دابەزین کرد و بە ٨٤ دۆلار و ٨٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی تەکساسیش ٣٢ سەنت دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٧٧ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

سەرەڕای ئەوەی نرخی زێر ماوەی سێ مانگە بەردەوام روو لە زیادبوونە، بەڵام ئەمرۆ بەھەمان شێوە بەھۆی نزیکبونەوە لەو بریارەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، نرخی ھەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی ١٩٢٠ دۆلار.

بریارە رۆژی چوارشەممە بانکی ناوەندی ئەمریکا کۆببێتەوە و بڕی ٢٥ خاڵ زیادبکات بۆ سودی بانکی، رۆژی دواتریش بانکی ناوەندی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپاش بڕی نیو خاڵ بەھەمان شێوە زیادبکەن ئەوەش خواست لەسەر داواکردنی نەوت دەکاتە دوو ھێندە، بەوەش ئابوری جیھان ئەوەندەی تر بەرەو سیستی دەڕوات.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1617181920...26