بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١١٥ ملیۆن دۆلار بە نرخی ١٣١٠ دینار دەفرۆشێت، لەو بڕەش ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلاری بە کاش و ٥٢ ملیۆن و ٦٠٣ ھەزار دۆلاریشی بە حەواڵە دەبێت، بەڵام دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٣٠٥ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.
بەھۆی کەمی خستنەڕووی دۆلار جارێکی تر بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار دابەزی و ئێستا ١٠٠ دۆلار لە سەرووی ١٥٠ ھەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ٣٠٥ ملیۆن و ٤٠٦ ھەزار دۆلاری خستووەتەڕوو، لەو بڕەش ٢٥٧ ملیۆن دینار ٥٠٦ دۆلاری بە کاش و ٤٧ ملیۆن و ٩٠٠ دۆلاریشی بە حەواڵە بووە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢وە ئەوە بەرزترین بڕی خستنەڕووی دۆلارە.
بەھۆی زۆری بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد .
بەپێی راگەیەنراوێک وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆبونەوەی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دوپاتکرایەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئابوری عێراق و پلانەکانی حکومەت بۆ چاکسازییەکانی کەرتی ئابوری و پابەندبونی ھاوبەش بووە بە ڕێوشوێنەکانی دژی سپیکردنەوەی پارە.
ھاوکات جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی عێراق، گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقیان دوپاتکردەوە، ھەردولا تاوتوێی ئاستەنگە ئابورییەکانی عێراقیان کرد لەوانە گەندەڵی و پشتبەستن بە وزە و پرسەکانی نرخی ئاڵوگۆڕ، ھەروەھا جەختیان لە بەھێزکردنی ئابوری عێراق کردەوە.
لەلای خۆشیەوە"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەرێنی بووە و لەسەرووی ئاستی پێشبینییەکانەوە بووە.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١١ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٨٠ سەنت، بەوەش بەراورد بە ماوەی پێشوو بەڕێژەی ٣.٣% رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
نرخی نەوتی تەکساسیش ١٣ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٢٧ سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوای لێدوانێکی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکایە سەبارەت بە سودی بانکی و راشیگەیاند، قەبارەی نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا کەمبوونەتەوە و بەھۆیەوە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
موسا غەزەنفەر ئابادی سەرۆکی لیژنەی دادوەری لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بەمنزیکانە لە رێگەی نامەوە ئەو ژن و کچانە ئاگادار دەکرێنەوە کە پابەندی باڵاپۆشی نابن و ئەگەر سوربن لەسەر کارەکەیان سزای دارایی دەدرێن و ناسنامەکانیان لێوەردەگیرێت و بێبەش دەکرێت لەسەرجەم خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان تا ئەو کاتەی پارەی سزاکە دەدەن.
وتیشی، یاسای چاودێری پاڵاپۆشی نەکردن لەناو ئۆتۆمبێل وەک رابردوو لە بەرنامەی کاردایە و بە نامە ئاگاداری ئەوانە دەکرێتەوە پێشێلکارییەکان دووبارە دەکەنەوە. بەمنزیکانەش پرۆژە یاسایەک بۆ چاودێری باڵاپۆشی لە شەقام و شوێنەکانی تر پەسەنددەکرێت و لە رێگەی سیستمێکی چاودێرییەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێن و لە کۆتاییدا سەرپێچیکاران بێبەش دەکرێت لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، بەرەبەیانی ئەمرۆ و لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بۆ جاری دوەم سوپای ئیسرائیل ھێرشی کردوەتە سەر ئەریحا و رووبەروبوونەوەی چەکداری دروست بووە، سوپای ئیسرائیل سێ ھاوڵاتی فەلەستینی دەستگیر کردوە کە ھەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
سوپای ئیسرایل ماوەی ھەفتەیەکە گەمارۆی سەربازیی خستوەتە سەر ئەریحا و ھەموو دەروازەکانی داخستووە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی دواین ئامار تاکۆتایی مانگی رابردوو لە ١١٠ وڵاتی جیھاندا ٨٥ ھەزار و ٤٤٩ کەس تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون و ٨٩ کەسیش بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش ژمارەی توشبووان و گیانیان لەدەستدان بە ئاوڵەی مەیمون لە زیادبووندایە، بەشێوەیەک تەنھا لەماوەی ھەفتەی کۆتایی مانگی رابردوو ٤٠٣ توشبووی نوێی ئەو نەخۆشییە تۆمارکراون.
راشیگەیاندووە، زۆرترین توشبووی ئاوڵەی مەیمون تائێستا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە ٢٩ ھەزار و ٨٩١ توشبوو، ٩٦.٦%ی تووشبووانی ئەو نەخۆشییەش لەجیھاندا پیاون و تەمەنیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٤١ ساڵدایە.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ ھەزار دینار کرین و فرۆشتنی پێوەکرا.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی سێشەممە ٦٩ ملیۆن دۆلاری خستتەڕوو، کە ٤٥ ملیۆن دۆلاری بە کاش و ٢٤ ملیۆن و دۆلاریشی بەحەواڵە بووە، بەڵام ھێشتا خستنەرووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ رانەگەیاندووە.
کەمی خستنەرووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیییەوە بەھای دیناری بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە.
ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیھانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥ سەنت رووی لە دابەزین کرد و بە ٨٤ دۆلار و ٨٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی تەکساسیش ٣٢ سەنت دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٧٧ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
سەرەڕای ئەوەی نرخی زێر ماوەی سێ مانگە بەردەوام روو لە زیادبوونە، بەڵام ئەمرۆ بەھەمان شێوە بەھۆی نزیکبونەوە لەو بریارەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، نرخی ھەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی ١٩٢٠ دۆلار.
بریارە رۆژی چوارشەممە بانکی ناوەندی ئەمریکا کۆببێتەوە و بڕی ٢٥ خاڵ زیادبکات بۆ سودی بانکی، رۆژی دواتریش بانکی ناوەندی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپاش بڕی نیو خاڵ بەھەمان شێوە زیادبکەن ئەوەش خواست لەسەر داواکردنی نەوت دەکاتە دوو ھێندە، بەوەش ئابوری جیھان ئەوەندەی تر بەرەو سیستی دەڕوات.
بانکی ناوەندی عێراق دوێنێ دووشەممە ٩١ ملیۆن دۆلاری بە کاش و حەواڵە خستەروو کە لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو لە عێراق و ھەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٦٧ ھەزار و ٢٥٠ دینار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، ١٠٠ دۆلار بە ١٦٧ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی بەردەوامی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لەکاتێکدایە، کە عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بە وەکالەت چەند جارێک ئەوەی راگەیاندووە کە کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار.
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەنھا ٩١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو، لەو بڕە ٤٣ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاری بە شێوەی حەواڵە دەبێت و ٤٨ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلاری دیکەش بە کاش دەفرۆشرێت، ئەو بڕەش بەراورد بە پێویستی ناوخۆ کەمە.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام دوای راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی بەھۆی کەمی خستنەڕوو، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و ئێستا ١٠٠ دۆلار بەزیاتر لە ١٦٦ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بۆ ئەمرۆ پێنچ شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٦١ ملیۆن و ٦٥٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، کە لەو بڕە ٣٤ ملیۆنی بە حەواڵە و ٢٧ ملیۆنی بە کاش فرۆشراوە، ئەمەش بەراوورد بە رۆژی سێ شەممە، ٢٢ ملیۆن دۆلاری کەمتر خراوەتەڕوو.
بەیانی ئەمرۆ پێنچ شەممەش پێش راگەرەنراوەکەی بانکی ناوەندی و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی بەغداد و بەسرە و بازاڕی ئاڵوگۆری دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای ١٠٠ بە ١٦٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام پێش نیوەرۆی ئەمرۆ بەھای دینار کەمێک دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە وڵاتانی رۆژئاوا ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین زیادتر بکەن و ناتۆش فڕۆکەی جەنگی رادەستی سوپای ئەو وڵاتە بکات.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت پێنج سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٨٨ دۆلار و ٢٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی تەکساسیش ١٣ سەنت بەرزبووە و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٧٥ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت کە چین کۆتوبەندەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای ھەڵگرت و چەندین ئاماژە ھەن کە داواکاری چین بۆ کڕینی نەوت زیاتر بووە.
ھاوکات بازرگانان ترسیان ھەیە لەوەی سزاکان لەسەر روسیا کاریگەری لەسەر نەوت ھەبێت و بەوھۆیەشەوە نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە.
لەلایەکی ترەوە بازرگانان چاوەڕێی ئامار و داتاکانی تایبەت بە زیان و دەستکەوتەکانی گەورە کۆمپانیاکان دەکەن، تا بۆیان روون بێتەوە ئابوری جیھان بە چ ئاڕاستەیەکدا ھەنگاو دەنێت.
کارگێڕی بەڕێوەبردنی گومرگی چین بڵاویکردەوە، لەنیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەی ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ پاڵاوگەکانی چین کە زیاتر لە ٣٢ پاڵاوگەن زۆر زیادیکردووە، بەشێوەیەک لەو ماوەیەدا ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ ٩٢ ملیۆن و ٩٨٧ ھەزار بەرمیل، تێکڕای رۆژانەش دەکاتە حەوت ملیۆن و ٧٤٨ ھەزار بەرمیل، بەوەش ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ پاڵاوگەکانی چین بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بە رێژەی ٤٥.٣٪ بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوای مالیزیا و روسیا و سعودیە و ئیمارات، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی چین ھەناردە دەکەن.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ سەقامگیری بەھای دراوی بیانی لە بازاڕەکاندا، دەروازە بانکییەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ ٢٠ بانک زیادکردووە، جەختیشیکردەوە، دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، بارودۆخێکی کاتییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ھەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، لە رێگەی بانکی "عێراقی بۆ بازرگانی" پەنجەرەیەکیان بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کردووەتەوە و بەشێوەی نەختینە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن و ھەر گەشتیارێک دەتوانێت تاکو پێنج ھەزار دۆلار بکڕێت.
ئەو ھەنگاوانەی بانکی ناوەندیی عێراق لەکاتێکدایە بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام لە دابەزیندایە.