(محەمەد خالدی) سەرۆکی کوتلەی (بەیارق ئەلخەیر) ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا ڕێککەوتنی ھێزە سیاسییەکان لە بارەی دواخستنی ھەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت و چارەنووسی پڕۆسەکە یەکلادەکرێتەوە.
ئاشکراشیکردووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق شکستیان ھێناوە و نەیانتوانیوە ئەو لایانانە پاشگەز بکەنەوە کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا تەواو بووە.
(مستەفا کازمی) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنی، بەھۆی ھەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕەوشی تەندروستی عێراقیش کەوتووەتە بەردەم ھەڕەشەی جددی.
وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ڕایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان، ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین لە شارەکان بە تایبەتی لە بەغدادی پایتەخت زیادکراون.
تۆلەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پێشوەخت داواکارییەکی سەرەکی گەلی عێراقە و ئەگەر بێتو لەکاتی خۆیدا نەکرێت وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی نیگەرانکەر دەڕوات.
وتیشی، دۆسیەی گەندەڵی مایەی نیگەرانییە و ھەندێک گروپ ھەیە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەروەری عێراق.
باڵیۆزی ئەمریکا جەختیشیکردەوە، سەرەڕای ئاستەنگییەکان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەتوانێت پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە.
ھەرچەندە ڕۆژی سەردانەکەی کازمی بۆ کوەیت دیاری نەکراوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکردووە کە ھەفتەی داھاتوو کازمی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ڕاکێشانی وەبەرھێنەرانی بیانی بۆ عێراق بابەتی سەرەکی سەردانەکەی دەبێت.
بڕیارە ڕۆژی شەممە تۆشیمیتسۆ موتیجی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بە سەردانێکی ڕەسمی بگاتە بەغداد و لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و ڕەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ھەموار بکرێتەوە، چونکە لە ئێستادا یاساکە جیاوازی و ستەمی زۆری تێدایە، ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندی دەربڕیوە.
جەختی لەوەشکردەوە، بە ھەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی، گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی دروست دەبێت و جیاوازییەکان ناھێڵرێن.
وتیشی، چاوەڕوانن ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ھەموارەکە تەواو بکات و رەوانەی لیژنەی دارایی بکرێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و لە بودجەی گشتی ٢٠٢٢ جێگەی بکرێتەوە.
بە دەیان ھەزار لە پەیڕەوانی شیعە مەزھەب بە ڕێپێوان و وتنەوەی سرووتی ئاینی لە دەشتی نەینەوا ڕوویان لە مەزارگە و حوسینیەکانی دەشتی نەینەوا کرد.