سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و پەرلەمانتارەکانیان لە کۆبوونەوەدان
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢
سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢
سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای دۆرانیی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، جەی دی ڤانسی جێگری دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاری دەکات تا لە هەڵبژاردنەکانی 2028 کاندید بێت بۆ سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتێکدا ئاژانسی رۆتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای زانینی دۆرانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژییەتی لێدوانەکانی گۆڕیوە وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆ کاندید کردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا .
رۆیتەرز ئاماژەی بوەکردوە، لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا، ڤانس، کەمتر باسی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و زیاتر سەرنجی لەسەر ئەو باباتانە چڕ کردبووەوە، کە پێناسی ناسنامەی سیاسی خۆی دەکەن.
بە گوێرەی بەدواداچونەکانی رۆیتەرز، ڤانس تەنها لە روانگەی سیاسەتەکانی خۆیەوە داوای پشتیوانی بۆ کۆمارییەکان دەکرد و چاوپۆشی لە سیاسەتە دیارەکانی ترەمپ کردوە، لەوانەش جەنگی ئێران، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە راپرسییەکان دەریانخستبوو کەمبوونەوەی جەماوەریی سەرۆک کاریگەری نەرێنی لەسەر کاندیدەکانی کۆمارییەکان دروست کردووە.
بەپێی وتەی دوو کەسی ئاگادار لە جەی دی ڤانس کە قسەیان بۆ رۆیتەرز کردوە، ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەتی جێگرەکەی دۆناڵد ترەمپ بە ئەنقەست بووە؛ ڤانس و راوێژکارەکانی ئەو باباتانەی کە پشتیوانییان لێدەکرد، هەمان بابەت نەبوون کە دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی کردوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی 2028.
رۆیتەرز باسی لەوەکردوە، ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەی سەرەتایین کە چۆن ڤانسی تەمەن 42 ساڵ دەتوانێت رێڕەوی تایبەتی خۆی دیاری بکات لە کاتێکدا کۆمارییەکان دەست دەکەن بە تێپەڕاندنی قۆناغی ترەمپ و روانین بۆ ئایندە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە رێگەی تێمێکەوە رێگریی لە ئێران دەکەن رێگا وشکانییەکان و دەریای قەزوین بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی چەکە پێشکەوتوو و قەدەغەکراوەکان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە رێگای تیمێکیانەوە بە ناوی "هێزی تایبەتی دەروازەی ئاسنین" رێگریی لە ئێران دەکەن، کە رێگا وشکانییەکان و دەریای قەزوین بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی چەکە پێشکەوتوو و قەدەغەکراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دروستکردنی ئەو تیمە درێژەپێدەری گەمارۆ دەریاییەکانیانی سەر ئێرانە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیانی دارایی لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە دراوە، ئەو رێکارانەش تواناکانی تاران بۆ پاڵپشتیکردنی گروپە چەکدارەکان و نوێکردنەوەی کەلوپەلی سەربازیی لاوازتر دەکات.
پێشتریش ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، ئێران تۆڕێکی نهێنی لە کۆمپانیا سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیهان دروستکردووە و لەو رێگەیەوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، لایکەم بە بەهای دوو ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازیی هاوردەکردووە.
رشیگەیاندبوو، ئەو هەنگاوەی تاران بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و سزاکانی رۆژئاوا بووە.
بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، بەهۆی وەرزی سەرما و بارانبارینی زۆرەوە، زیاتر لە 2000 باڵەخانە مەترسی روخانیان لەسەرە و کەرتی غەززە روبەڕوی کارەساتێکی مرۆیی بوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا، بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، ئەگەر رێگە بە چونەژورەوەی کەرەستەی پێویست نەدرێت، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زیاتر لە 2000 باڵەخانە مەترسی روخانیان لەسەرە.
شارستانیی غەززە، ئاماژەی بەوەکردوە ،بەهۆی بارانبارینەوە ژمارەیەک خانو و باڵەخانە روخاون و مەترسیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروستکردوە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ کەرتی غەززە روبەڕوی کارەساتێکی مرۆیی بووەتەوە، چونکە دەیان کەمپ و ناوەندی پەناگە بەهۆی لافاوەوە بەکەڵکی ژیان نەماون.
شارستانیی غەززە داوا لە دەوڵەتانی گەرەنتیکاری ئاگربەست و لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەکات، دەستوەردان بکەن بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی غەززە.