عیراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێشتا لە ھێڵی سوور و ئاستی بەرز و مەترسیداردایە، بەڵام بڵاوکردنەوەی دەنگۆی کەرەنتینە و قەدەغەی ھاتووچۆی گشتی ھیچ بنەمایەکیان نییە.


لیژنەی تەندروستیش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست، بارگرانییەکی گەورەی دارایی دەخاتە ئەستۆی حکومەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(موقتەدا سەدر) سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڕۆیشتنی سەدان گەنج لە شارەکانی باشور و ناوەڕاست و بەغدادی پەیتەخت، بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئەنبار، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ نانەوەی ئاژاوە و ھەڵگیرسانی شەڕی تایفی.


ھۆشداریشی داوەتە (مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێت، پێویستە حکومەت جڵەوی دۆخەکە بگرێتە دەست و ڕێگە نەدات ھەندێک لایەن بە ناوی خۆپیشاندانەوە موزایەدەی سیاسی بکەن.


تویتەکەی (موقتەدا سەدر) ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی جموجۆڵەکان بۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، دژی نەبوونی ئاو و کارەبا و بێکاری، کە لە ڕۆژی ھەینییەوە سەدان گەنج لە شارەکانی ترەوە چوونەتە ڕوومادی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی فراوان لە باکوری بەغداد دەستیپێکردووە کە سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بەشدارن و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان دەکەن.


بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی، ئۆپراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش و ھەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانیانە.


حەشدی شەعبیش دەڵێت، دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە پیلانەکانی داعش بۆ ھێرشکردنە سەر زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان ھەڵبوەشێننەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(بەرھەم ساڵح) سەرۆک کۆماری عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (گیتاناس نەوسێدا) ھاوتا لیتوانییەکەی، ڕایگەیاند، کەوتنە داوی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کارێکی مەترسیدارە، حکومەتی عێراقیش ڕێوشوێنی بە پەلە بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی عێراق دەگرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو عێراقییانەی کە لە سنورەکانی نێوان بێلاروسیا و لیتوانیا گیریان خواردووە، ھەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدرێت.

(بەرھەم ساڵح) ڕاشیگەیاند، بە وردی لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی باندە قاچاغچییەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆڤاکس بۆ ھاوبەشیکردنی ڤاکسین، زیاتر لە ٥٠٣ ھەزار دۆزی ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتێک، ڕەوانەی عێراق دەکەن.

ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆز لە ھەمان ڤاکسین، ڕەوانەی وڵاتانی یەکێتیی ئەفریقا و وڵاتانی ئابووری مامناوەند یان ھەژار دەکەن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش گەیشتنی کاروانێکی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی ڕاگەیاند، کە لە ٥٠٠ ھەزار دۆز پێکھاتووە، ڤاکسینەکە سێیەم کاروانە لەلایەن چینەوە پێشکەشی عێراق دەکرێت، عێراق گرێبەستی لەگەڵ چین ھەیە بۆ وەرگرتنی دوو ملیۆن دۆزی تری ڤاکسین، بەوەش کۆی ئەو ڤاکسینانەی دەگەنە عێراق دەگاتە ٤٨ ملیۆن دۆز.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیران و (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێکدا باسیان لە یەکخستنی ھەوڵەکان کردووە، بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەو لایەنانەی بەشداری لە ھەڵبژاردن ناکەن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرەڕای بەردەوامی گفتوگۆکان، بەڵام ھەوڵی (سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق)، بۆ پاشگەزکردنەوەی ئەو لایەنانەی کە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردن داوە، ئەنجامێکی نەبووە.

لە بەرامبەردا (عەلی بودێری) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بەشێک لەو لایەنانەی بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، دواخستنی وادەی ھەڵبژاردنیان کردووەتە مەرج بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆسەکە، دەشڵێت، تا ئێستا دانوستانەکان لەگەڵ (موقتەدا سەدر) لەسەر ئەو بابەتە ھیچ ئەنجامێکی نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عادل روکابی) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی عێراق ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ھەژاری و لە دەستدانی کار، بیمەی کۆمەڵاتی وەردەگرن ٥٠٪ زیادیکردووە و ژمارەیان لە ٢٥٠ ھەزارەوە بۆ ٦١٠ ھەزار کەس زیادیکردووە.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی عێراق ئەنجوومەنی وەزیران بە گشتی و وەزارەتی نەوت و پلاندانانی بە تایبەتی بە کەمتەرخەم ناوبردووە و دەڵێت، بە ھەزاران کرێکاری بیانی بە نایاسایی ھاتوونەتە عێراق و بەشێکیان لە کەرتی نەوت و وەبەرھێنان بەگەڕخراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ھێڵی گواستنەوەی کارەبای ١٣٢ کەی ڤی، کە وزەی کارەبا دەگەیەنێت بە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغداد، لەلایەن تیرۆرستانەوە بە بۆمبی چێندراو تەقێندراوەتەوە و بەھۆیەوە زیانی گەورە بەر تاوەرەکانی ئەو ھێڵە کەوتووە.
راشیگەیاند، بەردەوامی کردنە ئامانجی پێگە ھەستیارەکانی دامەزراوەی نیشتمانی، بەڵگەی ھەوڵدانە بۆ لەناوبردنی ژیان لە عێراق و تێوەگلاندنی لە تیرۆر و کاری تێکدەرانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەکیم لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بەغداد وتارێکی پێشکەشکردوو رایگەیاند، لەدوای رووداوەکانی تشرینی ٢٠١٩ حکومەتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێکھێنرا بۆ دوو ئەرک کە بریتین لە گێرانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەت و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ھەر جۆرە کەمتەرخەمییەکیش لەبەرامبەر ئەو دوو ئەرکە وڵات دووچاری چارەنوسێکی نادیار دەکاتەوە.
حەکیم داواشی لە موقتەدا سەدر و ھەموو ئەو ھێزانە کرد کە بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە لە بڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە و بەشداری کار لە ھەڵبژاردن بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا ھێزێکی ھاوبەشی ھەواڵگریی سەربازی و ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ھاوکاری ھێزی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک، کەسێکیان بە ٣٠ ھەزار سیمکارتەوە لە گوندی (دارەمانی) کەرکوک دەستگیرکردووە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ،سیمکارتەکان ھیچ فۆڕمێکی یاساییان لەگەڵدا نەبووە و خاوەنەکەی لە ھەوڵی ئەوەدابووە بە شێوەیەکی نایاسایی بیگوازێتەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جومانە غەلای" کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن کارتی بایۆمەتری ئەو دەنگدەرانەی چاپکردووە کە داتاکانیان لە (٢ی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو ١٥ی نیسان) نوێکردووەتەوە، لەو ناوانە ئەو کەسانەشی تێدایە کە ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ لەدایکبوون و تازە داتاکانیان تۆمار کردووە. وتیشی، ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کارتی نوێی دەنگدان ئامادەیە و دوای پشکنین و ڕاستکردنەوەیان بەسەر دەنگدەران دابەش دەکرێن. روونیشیکردەوە، لەدایکبووەکانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ و ھەموو ئەو کەسانەی کە داتاکانیان لەکاتی قۆناغی تازەکردنەوەدا نوێکردووەتەوە، دەتوانن سەر لە نزیکترین بنکەی تۆمارکردن بکەن و کارتی بایۆمەتریان وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ھێڵی کارەبای ١٣٢ کەیڤی لە قەزای سامەڕای باشوری شاری تکریتی سەبە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراو کراوەتەوە ئامانج ، بەوھۆیەشەوە دوو تاوەری کارەبا لە کار کەوتوون و کارەبای قەزاکە بەتەواوی پچڕاوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق راشیگەیاندووە، دوو تاوەری تری کارەبا لە باکور و خۆرئاوای پارێزگای کەربەلا بە بۆمبی چێنراو تەقێنراونەتەوە، ئەوەش گرفتی لە پێدانی کارەبا دروست کردووە، تیمەکانی وەزارەتی کارەباش لە ھەوڵی چاککردنەوەی تاوەرەکاندان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ٢٤٠ ھاوڵاتی عێراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە بۆ بەغداد، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە تەرمی ئەو ھاوڵاتییە عێراقیەشیان گەڕاندۆتەوە، کە ھەفتەی رابردوو لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیانی لە دەستدا،
ئەوە یەکەم کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقییە لە بیلاڕوسەوە بۆ عێراق، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی عێراق بۆ کاروباری کۆچبەران، زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ عێراقی لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردووە و لە کەمپەکاندا لە رەوشێکی خراپیدا دەژین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ماڵی "عەبیر سەلیم ناسر خەفاجی" سەرۆك شارەوانی كەربەلای كرد كە رۆژی سێشەممە لە كاتی كارەكەیدا كوژرا و دواتریش بكوژەكەی بە قۆڵبەستراوەیی بردە ئەو شوێنەی خەفاجی تێدا كوشتووە و خۆشی سەرپەرشتی روخاندنی زیادەڕەوییەكانی شارەكەی كرد. "كازمی" وتیشی بكوژان و تاوانباران بە سزا دەگەیەنن.
رۆژی سێشەممە سەرۆك شارەوانی كەربەلا سەردانی ناو بازاڕی شارەكەی كرد تاكو زیادەڕەوییەكان لاببرێن، بەڵام لەلایەن یەكێك لەو كەسانەی زیادەڕەوی كردبوو تەقەی لێكرا و كوژرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەشداری ھێزەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆری عێراق و وەڵامدانەوەی خێرا و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لە بیابانی "روتبە" لە پارێزگای ئەنبار دژی شانەنوستووەکانی داعش و ھەڵمەتی کێوماڵکردنی سنوورەکە و تێکدانی حەشارگەکانی ئەو گرووپەیان دەستپێکردووە.
ھەرچەندە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧وە، بە رەسمی تێکشکانی داعش لە عێراق راگەیەندراوە، بەڵام جموجوڵەکانی ئەو گروپە، زیادکردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، پێش چەند ڕۆژێک یەکەم کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا بەرەو کوەیت کشاونەتەوە، ئەو کشانەوەیەش لە ئەنجامی لێکتێگەیشتنەکانی دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا و عێراقە.


وتیشی، ئەو ھێزەی کشاونەتەوە ھێزی شەڕکەر نەبوون، بەڵکو ئەرکیان پاسەوانی ھێزەکانی ئەمریکا بووە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.


وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسەر زەوی پێویستیان بە ھێزی شەڕکەری بیانی نیە، بەڵکو پێویستیان بە ڕاوێژکار و ڕاھێنەرەکانە و توانای بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکیشیان ھەیە.


لە بارەی فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، فڕۆکە ئێف ١٦کان، ساڵانە پێویستیان بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ چاککردنەوەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...399400401402403...431