عیراقعیراق

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ئەیلول ٥٧١ ھاوڵاتی عێراقی کە کوردیشیان لە ناودایە، بە شێوەیەکی رەسمی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتی پۆڵەندا کردووە و لە ٨ کەمپی ئەو وڵاتە نیشتەجێ کراون، وتیشی، باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ دەستی بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە کردووە، کە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ھێڵی فڕۆکەوانیی عێراق لە پەیوەندیدان، ھاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، نزیکەی ھەزار ھاوڵاتی عێراقی لەسەر سنووری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٢ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە نقومبووبووە و لە ئاکامدا چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆچبەرەکان خەڵکی ھەرێمی کوردستان و خۆرھەڵات و خۆرئاوای کوردستان بوون و ژنێکی خەڵکی ھەولێریش خنکاوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عودەی خدران سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح جەختدەکاتەوە لەوەی ئەمریکا بەشێکی سەرەکییە لە کێشەکانی عێراق ھەربۆیە بڕیاری پاشەکشەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە بڕیاری کۆتاییە و زۆرینەی عێراقییەکان پێشوازی لێ دەکەن، بەوتەی ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانی فەتح، مانەوەی ئەمریکا کێشەکانی عێراق قۆڵتر دەکاتەوە ئەوەش لەبەرژەوەندی خۆی بەکار دەھێنێن، ئەمریکا لە عێراق ٣ بنکەی سەربازی ھەیە و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق بکشێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێک کە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی کردووە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، باسی لەوە کردووە، بەھۆی کەمی وەرگرتنی ڤاکسین مەترسی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ھەیە و حاڵەتەکانی تووشبوونیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٪ی تێپەڕاندووە.


ھەر لە نوسراوەکەدا وەزارەتی تەندورستی عێراق داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی کردووە ئامادەکاری زیاتر بکەن بۆ فراوانکردنی پێدانی ڤاکسین و دابینکردنی دەرمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس جیھانگیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لەسەر سنوری پۆڵندا و بیلاڕوس گیریان خواردووە زیاتر بە ھەزار کۆچبەر دەخەمڵێندرێن. 


وتیشی، حکومەت فڕۆکەیەکی بۆ کۆچبەرە گیرخواردووەکان ناردووە، بەڵام زۆرینەیان رەتیدەکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


عەباس جیھانگیر جەختیشی کردەوە، لە نزیکەوە چاودێری رەوشی ئەو کۆچبەرانە دەکەن، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی وڵاتەکەیانەوە نەڕۆشتوون بەڵکو پلانی تریان ھەیە چونکە لە ئێستادا رەوشی عێراق باشە. 


داواشی لە پاسەوانەکانی سەر ئەو سنورە دەکەن کە کۆچبەران ئازار نەدەن و پابەند بن بە پەیمانامە نێودەوڵەتییەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبونەوەکانی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی خالید شوانی لە بەغداد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی سیاسی عێراق و نەخشە رێگەی پێکھێنانی حکومەت.


لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە ئەمرۆ لەگەڵ دەستەی سیاسی سەدر کۆببێتەوە، بۆ بەرچاوو رونی لەسەر ئەو نەخشە رێگەیانەی ھەیە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دواتر ئەنجامی ئەو کۆبونەوانە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی داھاتوو جێبەجێ بکرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەش وەفدی یەکێتی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێڵی ئاسمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی بۆ پشکنینی کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین، بڕیارە لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەوە، ھاوڵاتیان بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ئەو کارتەیان پێبێت.


راشیگەیاندوە، لە رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھەر ھاوڵاتییەکی عێراق بەنیازی گەشتکردن بێت بۆ دەرەوەی وڵات پێویستە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەڵگەی پشکنین"پی سی ئار"ی ٧٢ سەعات پێش گەشتەکەی پێبێت، ھەر کەسێک ئەو دوو مەرجە جێبەجێ نەکات رێگەی پێنادرێت گەشت بکات.


ھاوکات بڕیارە رۆژی یەک شەممەش لە سلێمانی پڕۆسەی دروستکردنی کارتی ڤاکسینی نێودەوڵەتی دەستپێبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی حەمەدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ تەمام رەعد ھاوتا سورییەکەی، لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە، قەیرانی کەمبونەوەی ئاوی وڵاتەکانیان تاتوێکرد و باسیان لەو کاریگەرییە نەرێنییانە کرد کە ئەو گرفتە دروستیکردوە. 


ھەردولا دوپاتیان کردەوە کە گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا و سیاسەتەکانی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەردانەوەی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فورات، ھۆکارن بۆ کەمبونەوەی ئاوی سوریا و عێراق، ھەردولاش ئامادەیی تەواویان دەربری بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ گرفتەکە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاریق حەرب رایگەیاندوە، بەپێی یاسا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارە ناکرێتەوە، تەنھا بە بریارێک نەبێت کە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بدرێت لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە، بە جۆرێک کە ئەنجومەنەکە بریاری خۆ ھەڵوەشاندنەوە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بدات. 


وتیشی، ئەو بژاردەیەش بە دور دەزانرێت، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای رێژەیەکی کەمی لایەنە سیاسییەکان کە لە سەدا دوو تێناپەرێنن، خۆی ھەڵناوەشێنێتەوە، ھەربۆیە رێگایەکی یاسایی بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ماوەی دوو رۆژە سەردانی بەغدادی کردووەو لە درێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکان، لەگەڵ دەستی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە. 


خالید شوانی سەرۆک وەفدی یەکێتی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر گفتوگۆیان کردوە لەبارەی کۆی رەوشی سیاسی و ئەنجامی ھەڵبژاردن و قۆناغی داھاتووی سیاسی.


وتیشی،  گفتوگۆکانی ئێستا راوێژکارین و دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، کۆبوونەوەی رەسمی دەستپێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەفدی یەکێتی لە شاری بەغداد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و ئەمڕۆش وەفدەکە کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی ھێنا.


پێشتر خالد شوانی، سەرۆکی وەفدی یەکێتی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئێستا ڕاوێژکارین و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، کۆبوونەوەی ڕەسمی دەستپێدەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ئەگەر بە شێوەیەکی تەواو کار لەسەر تانەکان نەکرێت ئەوا بە تەواوی لە پڕۆسەی سیاسیی دەکشێنەوە. وتیشی، بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن ھیچ لایەنێک ئیرادەی خۆی بسەپێنێت.


عامری ڕۆژی چوارشەممەش ڕەخنەی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان گرت و وتی،  جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بە بڕیار بە دەستی کۆمیسیۆن و ئەمەش لای ئەوان قبوڵکراو نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دوای ئەوەی دوێنێ تیرۆریستانی داعش لە دەریاچەی عوزێم لە سنوری ئامرلی دوو راوچی ماسییان تیرۆر کرد کە سەر بە عەشیرەتی "عابشلو"ن، ھاوکات تەرمی یەکێک لە راوچییەکان دۆزرایەوە و تەرمی راوچییەکی تر لەناو روبارەکە بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆش کەسوکاری ئەو راوچیە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە چوونەوە ناوچەکە، بەڵام روبەڕووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بوونەوە و بە قەناس دەستڕێژییان لێکرا و ٢ کەسی تر لەو عەشیرەتە کوژران.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم سەھر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا بە نیازە پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی جەزیرە جێبەجێ بکات، کە مەترسییەکانی بۆ سەر عێراق زۆر زیاتر دەبن لە مەترسییەکانی بەنداوی ئیڵسۆ بەو پێیەی بەنداوی ئیڵسۆ بۆ بەرھەمھێنانی کارەبایە و ئاوەکەی بەردەدرێتەوە، بەڵام بەنداوی جزیرە بۆ ئاودێرییە و ئەگەر ھەردوو وڵات ڕێککەوتنی لەسەر نەکەن، عێراق بێبەش دەبێت لەو ئاوە کەمەی لە دیجلەوە پێی دەگات.


جەختیشی کردەوە، لایەنی تورکی لە ئێستادا بەدوای سەرچاوەی دارایدا دەگەڕێت بۆ دروستکردنی بەنداوەکە و دڵنییایشیان داوە کە بەنداوەکە کاریگەری لەسەر پشکی ئاوی عێراق نابێت، بەڵام ئەوان ترسیان ھەیە و ھەموو کاتێک لە سیاسەتدا بەڵێنەکان جێبەجێ ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنەکانی شیعە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد لە بارەی ھێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و کردنە ئامانجی ماڵی سەرۆک وەزیران و ئەنجامی ھەڵبژاردن


لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا چەند خاڵێک ڕاگەیەنران، لەوانە ئیدانەکردنی تاوانی کردنە ئامانجی خۆپیشاندەران و تەواوکردنی لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان و لێپرسینەوە لە تێوەگلاوانی لە تاوانەکە.


ھەروەھا ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی تاوانی کردنە ئامانجی ماڵی سەرۆک وەزیران و تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و ھاوکاریکردنی تیمی لێکۆڵینەوە و تیمی ھونەری تایبەتمەند بۆ زانینی پاڵنەرەکانی تاوانەکە و پێشکەشکردنی تۆمەتباران بە دادگا.


داواشیانکرد پشێوییەکان کەمبکرێنەوە و ھەڵمەتی میدیایی ڕابگیرێت و ھەموو دیاردەکانی ئیستیفزاز لە شەقامەکان لاببرێن و ئەو مەترسیانەی لای ھاوڵاتیان دروستبووە نەھێڵرێت و پەیامی دڵنیاییان پێبگەیەنرێت.


لە خاڵێکی تریشدا لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی داوایانکردووە، چارەسەری یاسایی بۆ قەیرانی ئەنجامی ھەڵبژاردنی بدۆزرێتەوە و متمانە بە پڕۆسەی ھەڵبژاردن بۆ ھەموو لایەنەکان بگەڕێنرێتەوە و بانگەواز بکرێت بۆ کۆبوونەوەی نیشتمانی بۆ گەڕان بەدوای چارەسەر بۆ ئەو کێشە چەقبەستووە، جەختیشیانکردەوە لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەیی یاسایی و سیاسی پەیڕەوکراو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا وردەکاری لە ئەنجامی تانەکان دەکەن دوای ئەوەی ژماردنەوەی دەستییان بۆ کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕەوانەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکانی دەکەن.


وتیشی، زۆرینەی ئەنجامەکان ھاوشێوەن و جیاوازی گەورە نەبووە و ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ دروست ناکات. 


لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە، ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی وێستگە تانە لێدراوەکان لە پارێزگاکانی عێراق کۆتایی ھات، کە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی زیاتر لە ٢ ھەزار وێستگە کرا و لە پارێزگای "زیقار" زۆرترین وێستگە تانەیان لێدرابوو کە ژمارەیان ٦١٢ وێستگە بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...392393394395396...446