بانکی نێودەوڵەتی: ١٢٣ ملیۆن دۆلار پێشکەش بە سندوقی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کراوە
١٠ی نیسانی ٢٠٢٢
بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستوەتە روو، گەشەی بەرھەمی ناوخۆیی نانەوتی عێراقیی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ لە ٣٪ زیاتر نابێت ئەویش لەبەر نەبوونی پرۆسەی چاکسازی خێرا و بەردەوامی کەمی ئاوو کارەبا لە وڵاتدا.
سندوقی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن بانکی ناوەندی و وڵاتانی کۆمەک بەخش بە پشتیوانی دارایی کەنەدا و ئەڵمانیا و سوید و بەریتانیا دامەزراوە.