ھاوپەیمانیی عەزم ئیدانەی لەشکرکێشیەکەی تورکیا دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم، لە تویتێکدا رایگەیاند، ئیدانەی لەشکرکێشیە سەربازییەکەی تورکیا دەکەن، کە سەروەریی عێراقی پێشێلکردووە و پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و یاسا و پەیماننامەی نێودەوڵەتییەکان لەبەرچاو ناگرێت .
وتیشی، رەتیدەکەینەوە خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان و ھەمان کاتیشدا رەتیدەکەنەوە کە عێراق بکرێتە ناوەند یان رێڕەوێک بۆ بە ئامانگرتنی دراوسێکانی عێراق.