عیراقعیراق

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھاوکاری باش لە نێوان ھەرێم و حکومەتی عێراقدا ھەیە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و دابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران. 


وتیشی، لەبارەی ئاسایشی خۆراکیش بە ھەمان شێوە ھەماھەنگیی باش لە نێوان ھەردولادا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵات ٢٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ٨٠ کەسیان لە ھەرێمی کوردستان بوون.


ھەروەھا ٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە کە پێنجیان لە ھەرێمی کوردستان و یەکێکیش لە شاری کەربەلا بووە. لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨.٤٪ی کۆی تووشبووان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، جۆو بایدن "ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی" باڵیۆزی وڵاتەکەی لە "کوەیت" دیاریکردووە بۆ شوێنگرەوەی "ماتیۆ تۆلەر" باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی تەمەنی ٦٥ ساڵە و شارەزای بواری تیرۆر و کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ئەلینا لە ساڵی ٢٠٠٣ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردووە و چەند پۆستێکی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەڕێوەبردووە و جگە لەوەش بۆ ماوەی ١٠ ساڵ وەک توێژەر لە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا "سی ئای ئەی" کاریکردووە، وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئەلیناوە ھاوکات دەبێت لەگەڵ کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا ھیتی نەقیبی دەرمانسازانی عێراق ڕاگەیاندووە، سەندیکاکەیان دەستیکردووە بە پشکنینی دەرمانخانەکان بۆ دڵنیابوون لە شوێن و مۆڵەت و نرخەکانیان.


ھیتی دەشڵێت، ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە نوێیە کە سەندیکاکەیان بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا دەیسەپێنێت، ئامانج لێی ڕێنمایی و بەھێزکردنی کەرتی دەرمانە لە وڵاتدا.


جەختیشیکردەوە، خزمەتگوزاری (جی پی ئێس) دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی دەرمانەکان و بەھێزکردنی خزمەتگوزاری بواری دەرمانخانە لە عێراقدا.


وتیشی بەھۆی ئەو خزمەتگوزارییەوە توانراوە دەرمانخانەی وەھمی و بێ مۆڵەت ئاشکرا بکرێت، کە بە دیاردەیەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر تەندروستی ھاوڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنەڕاڵ کێنێز مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرباری گۆڕانی ئەرکی ھێزەکانیان لە عێراق بۆ ئەرکی ڕاوێژکاری، بەڵام بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی ئاسمانی و ھاوکاری تری سەربازی بۆ شەڕی دژی داعش.


وتیشی، گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت ھەموو ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بەڵام ئەمریکا ناکێشتەوە، چونکە ھێشتا عێراقییەکان دەیانەوێت ئەمریکا بمێنێتەوە و تاکو ئەو خواستەش ھەبێت دەتوانن پێکەوە کار بکەن.


ژەنەڕاڵ مەکێنزی، لە بارەی زیادبوونی پەلامارەکانی داعشەوە ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبن لە ھەڕەشەکانیان لە عێراق و گرووپەکەش بەردەوام دەبێت لە خۆڕێکسختنەوە، بەڵام ڕەنگە لە ژێر ناوی جیاوازدا و چارەسەریش ئەوەیە کە ڕێگە نەدرێت، داعش لەگەڵ گرووپەکانی تر لە سەرانسەری جیھاندا، یەکبگرێت و بەھێزتر و مەترسیدارتر ببێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، پلاسخارت لە سەردانەکەیدا بۆ  نەجەف ھەوڵیداوە چاوی بە سیستانی بکەوێت، بەڵام سیستانی رەتیکردوەتەوە. 


لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان ھەڵوێستەکەی سیستانییان بە مێژوویی وەسفکردووە و بە رەتکردنەوەی ساختەکارییەکانیان داناوە. 


راگەیەنراوی لیژنەکە لە کاتێکدایە کە نوسینگەی سیسیتانی ھیچ روونکردنەوەیەکی لەوباریەوە نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ۱۰ی ئەمشەو چەکدارانی داعش کە ژمارەیان چوار چەکدار بوو تەقەیان لەبازگەی دووبز- سەرگەڕان کردووە، بازگەکە دەکەوێتە دەروازەی ناحیەی سەرگەڕانەوە.

وتیشی، لەلایەن پاسەوانانی بازگەکەوە وەڵام دراونەتەوە و چەکدارەکان ھەڵھاتوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر چاوەیەکی تایبەتەوە پێیاندراوە ئەو بازگەیەی پەلامار دراوە ھاوبەشە لەنێوان لیوای ١٤ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا و پۆلیسی ناوخۆیی سەرگەران.

ئاشکراشیکرد، پەلامارەکە بێ زیان بووە و لەئێستادا بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ خولێکی تری دانوستانەکانیان لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتاییھاتووە و بە رەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان و کشانەوەیان لە وڵاتەکە رادەگەیەنن، وتیشی  پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری راھێنان و راوێژکاری بەردەوام دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نامێنێت.




 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبونەوەیەکی نێوان ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق و نوسینگەی ھاوکاری ھاوپەیمانی ناتۆ کە بە ئامادەبونی فەریق روکن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە وەزارەتی بەرگری عێراق بەرێوەچووە ، باس لە پلانی کاری ھاوبەش و خولەکانی راھێنان بۆ ساڵی داھاتوو کراوە و  داوا کراوە ھاوکارییەکان لە بواری مەشق و راھێنان و رێکخستن ، لە نێوان ھەردوو وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم لەگەڵ ھاوپەیمانی ناتۆ فراوان بکرێت . 
کۆبونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو کۆبونەوانەدایە کە وەزارەتی بەرگری عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانی ناتۆ ئەنجامی دەدات بۆ بەردەوام بونی ھاوکارییەکان لە بواری مەشق و گەشەپێدانی تواناکانی ھێزە عێراقییەکاندا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئۆپراسیۆنەکە لە سەعات ٧ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و ناوچەکانی نێوان "شێخ بزێنی" تا "پردێ" دەگرێتەوە و ھێزەکانی لیوای ١١ و لیوای ١٢٦ و میحوەری رۆژھەڵاتی کەرکوکی ھێزی پێشمەرگە و لیوای ٣١ فیرقەی  "هەشت "ی سوپای عێراق بەشدارن، دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەش لە دوای زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دێت لەو سنورە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روكن "رەعد مەحمود عەبد" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە رایگەیاند، كار دەكەن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ناوچەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، "عەمید دلێر" فەرماندەی لیوای" سێ"ی هێزی پێشمەرگەش رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكەیان بە هەماهەنگی سوپای عێراقە و بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەرەو پێشی دەبەن.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ھاوڵاتییەکی ئێزدی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن و بە توندی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە رەتدەکەنەوە. رۆژی سێ شەممە میدیاکان بەو شێوە بڵاویان کردەوە کە لە بۆردومانەکەدا ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال لە بۆردومانەکەدا کوژراوە و دوو منداڵیش کە لە ئۆتۆمبێلکەدا لەگەڵیدا بوون بریندار بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس ماھیر، قائیمقامی قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند، کۆنتێنەرێک دزراوە کە ١٠٠ بۆمبی ھێشوویی تێدایە و بەو ھۆیەوە ھێزە ئەمنییەکان باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.


وتیشی، کۆنتێنەرەکە لەناو کۆگایەکی کۆمپانیایەکی تایبەت بە ھەڵگرتنەوەی مین بووە و ئەو کەسانەی بردوویانە پێیان وابووە خاڵییە و ویستوویانە بیبەن و وەک ئاسنی وەردە بیفرۆشن.


باسی لەوەش کرد، ئەو کۆنتەینەرە لەناو کۆمەڵێک کۆنتەینەری دیکەدا بووە کە بۆ لەناوبردن دانراوە و لە ئێستادا کۆنتەینەرەکە لەلایەن ئەو کەسانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


سەرۆکی شارەوانی زوبێر داوا لە ھاولاتیان دەکات ھەر زانیارییەکیان ھەیە دەربارەی کۆنتێنەرەکە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان بەھۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک نەخۆشخانەی فێرکاریی بەسڕە لە ناوەندی شاری بەسڕە، چوار ھاوڵاتی کوژراون و چواری تریش بریندار بوون.


ئەسعەد عیدانی پارێزگای بەسڕە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و تیرۆرستانی داعش لە پشت تەقینەوەکەوەن، ھاوکات باری نائاسایی لە بەسڕە ڕاگەیەندرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگاکانی نزیک ناوچەی تەقینەوەکەیان داخستووە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێشخستنی دابەشکردنی مووچە بەھۆی کۆتایی ھاتنی ساڵی دارایی ٢٠٢١ و پرۆسەی وردبینیکردنی حساباتی کۆتایی ئەمساڵە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە رٍۆژی ٢٥ی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی موچە و تا ئێستا چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەیان وەرگرتووە، ھەر کاتێکیش ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا گەیشت، لیستی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ڕادەگەیەندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...385386387388389...446