عیراقعیراق

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردوە، ١١٠ کۆچبەری تر ناویان تۆمارکردوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە دەگەڕێنرێنەوە.


راشیگەیاندوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا و وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دۆسیەیە کردووە و لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدادیشەوە دەگەڕێندرێنەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە رێگەی نۆ گەشتی ئاسمانییەوە سی ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە گەڕێنراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە بەغداد ڕایگەیاند، بۆ بنیادنانی داھاتووی عێراقییەکان، لایەنەکان ھیچ بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نییە تەنھا دانوستان نەبێت، ھۆشداریشیدا لەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ ئەوەی دانوستان بکرێتە شەڕ فرۆشتن و ھەڕەشەکردن بە چەک.


کازمی داواشی لە عێراقییەکان کرد لە دژی ئەوانە بوەستن کە لە ڕێی ھەڕەشە و چەکەوە ڕەوشی وڵات تێکدەدەن.


وتیشی، لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا حکومەتەکەی ھەوڵی داوە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێز بکات و سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانیش بۆ عێراق، بەڵگەیە بۆ گرنگیی عێراق، داواشی لە ھەموو ئەو عێراقیانە کرد کە وڵاتیان بەجێھێشتوە بگەڕێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند سەعاتێک لە دەستلەکارکێشانەوەی لوئەی یاسری، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بڕیارەکەی یاسری ھەنگاوێکە بەرەو ڕێگەی ڕاست بۆ پاراستنی پارێزگای نەجەف، داواشی لە حکومەت کرد یاسری و خیزانەکەی پارێزراو بن لە ھەر ھەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ببنەوە، سەدر بە پێویستیشی دەزانێت بە زووترین کات پارێزگارێکی دەست پاک و بە توانا بۆ نەجەف دەست نیشان بکرێت.


لە چەند سەعاتی ڕابردوودا لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف دەستی لەکارکێشایەوە و ھۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو ھەڕەشە و گوشارانەی لەسەر خۆی و خێزانەکەی ھەیە.


وتیشی، خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی نەجەف ڕوویەکی سیاسی ھەبووە و دەزانن کێ پشتیوانی کردووە، ھەر کەسێکیش دۆسیەی گەندەڵی لە دژی ھەیە پێشکەش بە دادگای بکات و ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێویستە لایەنەکان لە بەرژوەندی وڵات کار بکەن و ناکۆکییەکان وەلابنێن و بە ڕێگەی ئاشتییانە کێشەکان چارەسەر بکەن.


ڕاشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت بە زووترین کات پێکبھێنرێت بۆ ئەوەی تیمێکی حکومی ھەبێت کە بەرپرس بێت لە بەڕێوەبردنی وڵات و جێبەجێکردنی پلان و پرۆژەکان، دواخستنی پێکھێنانی حکومەتیش زیان بە بەرژوەندی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت.


عەمار حەکیم ڕاشیگەیاندووە، دەبێت لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن سەرباری ناوکۆکییەکانیش لەسەر بەرنامەیەکی حکومیی ڕێکبکەون و پێکەوە بەشداربن لە پێکھێنانی حکومەتدا، ئەو لایەنانەش کە نیگەرانن دەتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن، بەو شێوەیەش دەکرێت لە ماوەی دوو ھەفتەدا حکومەت پێکبھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ھادی عامری بڵاویکردەوە، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە بەغداد چاوی بە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کەوت و باسیان لە ڕەوشی سیاسیی عێراق و پەیوەندیەکانی بەغداد و تۆکیۆ کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا ھادی عامری ڕایگەیاندووە، ھەڵوێستیان ڕوونە بەرامبەر ھێزە بیانییەکان و سەروەری نیشتیمانیی عێراقیش ھێڵی سورە، ھۆشداریشیدا لە ناسەقامگیریی عێراق لە ئەگەری نەکشانەوەی ھێزە بیانییەکان.


وتیشی، ئەگەر عێراق پێویستی بە ڕاوێژکاری بیانی بۆ بابەتی ڕاھێنان و ڕاوێژکاری ھەبێت، پێویستە بە پێی دەستوور و یاساکانی عێراق و بە شەفافی ئەو کارە بکرێت.


ئەوە لە کاتێکدا ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کشاونەتەوە و ئەو ھێزانەشی کە ماون ئەرکیان ڕاوێژ و ڕاھێنانی سەربازیی دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزھەر محەمەد ساڵح) ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەبارەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، عێراق ٥٠ ملیار دۆلار قەرزی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و ٢٠ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەرە.


وتیشی،  لە کۆی ٤١ ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی کە بۆ پێش ساڵی ١٩٩٠ و ساڵانی جەنگی عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، ھێشتا ٨ بۆ ٩ ملیار قەرزی وڵاتانی کەنداوی لەسەر ماوە.


ڕاشیگەیاند، دوای ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کە کاریگەرییان لەسەر بودجەی عێراق دروستکرد، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکان ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند، ئێستاش بە شێوەیەکی گشتی عێراق ٧٩ ملیار دۆلار قەرزی لەسەرە کە پێویستە یەکلایی بکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەحیم عەبودی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان ھەوڵی چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی عێراق دەدات و تائێستاش ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن جێگیر نەبوون و قابیلی گۆڕانکارین، وتیشی، تاکە چارەسەر بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ژماردنەوەی دەستییە بۆ تەواوی دەنگەکان، رەوتی سەدریش ناتوانێت بە تەنھا حکومەت پێکبھێنێت.
لێدوانی ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنە، داوای پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە دەکات، بەڵام چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، کە ژمارەیەک پارت و لایەنی شیعەی لەخۆگرتووە، تائێستا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختیان پەسەند نەکردووە و چاوەڕوانی دادگای فیدڕاڵین بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تۆماریان کردون. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کریستیانەکان پێکھاتەی ڕەسەنی ئەم نیشتمانەن، و پێکەوە بەرگری لە بەھاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاوەدانی دەکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم عوبێدی بەرێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ھاتنە ناوەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" بۆ عێراق نزیک بووەتەوە  بەتایبەت لە دوای ئەوەی حاڵەتی توشبون لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە تۆمارکراوە و ئەگەرەکانی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە عێراق زیاتر بووە، ھەروەھا رایگەیاندوە، بەکارھێنانی ڤاکسین باشترین رێگایە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا و  وەزارەتی تەندروستی پلانی داناوە بۆ بڵاوکرنەوەی تیمی چاودێری  لە دەزگا حکومییەکان تا چاودێری فەرمانبەرەکان بکەن لە بەکارھێنانی ڤاکسیندا ، جگە لەوەش ئەو تیمانە چاودێری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکەن لە خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆکاندا.


ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێم تۆمارکراوە و چاوەروانی دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن بۆ پشتراستکردنەوەی حاڵەتە گومان لێکراوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیرۆریستانی داعش لە پەلامارەکەدا چەکی ھاوەنیان بەکارھێناوە و تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند، ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار چۆڵ کردووە و تەنھا ڕاوێژکار و ڕاھێنەرەکان ماونەتەوە.


وتیشی، لە قۆناغی داھاتوودا ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕاھێنان و ڕاوێژ کردن.


ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەی سەربازیی ھەریری سەر بە پارێزگای ھەولێریان چۆڵکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "مەزھەر محەمەد ساڵح" راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، پشکی ھەرێم بەجێھێڵدراوە بۆ دانوستانە سیاسییەکان لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی، وتیشی رەنگە نرخی نەوت بە ٥٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک لە پڕۆژە یاساکە دیاری بکرێت، ھەروەھا پڕۆژە یاساکە دامەزراندن لە خۆدەگرێت بەڵام بە رێژەیەکی کەم و رەتیشیکردەوە دەستکاری مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بکرێت.


  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بە دواخستنی دانیشتنی تایبەت بە تانەکان، کە لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تۆمار کراون.


دادگای فیدراڵی ھۆکاری دواخستنەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ گوێگرتن لە ھەردوو لایەنی داواکە، بۆ ئەوەی داواکاری و بەڵگەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.


سکاڵاکان لە لایەن ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحەوە پێشکەشکراون، لە بەردەم دادگای فیدراڵیش ڕایگەیاند، ئەو داوایە دژی ھیچ لایەنێک نییە، بەڵکو دژی ئەدای خراپی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە، چونکە ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن وایکرد، ملیۆنان عێراقی لە مافی دەنگدان بێبەش بن.


ھاوپەیمانی فەتح نوێنەرایەتی سەرەکی حەشدی شەعبی دەکات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە ھەڵبژاردنەکەدا ١٧ کورسی ھێناوە، لە کاتێکدا پێشتر ٤٨ کورسی ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عەبدولستار دادوەری دادگای یەکەمی کەرخ تایبەت بە مادە ھۆشبەرەکان ڕایگەیاند، ڕێژەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانی بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان لە ١٠٪ تێپەڕ ناکات، لە کاتێکدا لە ٩٠٪ی ئەوانەی دەمێننەوە ئەو تۆمەتبارانەن کە بازرگانی پێوە دەکەن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ھەرە زۆری بەکارھێنەرەکان لە ماوەی ساڵێکدا دەبن بە بازرگان، بەڵام یاساکەی ئێستای تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ مادە ھۆشبەرەکانی سزای سوکی دیاریکردووە بەراورد بە قەبارەی تاوانەکە، بۆیە پێویستە سزاکە قورستر بکرێت.


ئەو دادوەرە دەڵێت دادگای یەکەمی کەرخ ھەفتانە ٢٠ تۆمەتباری بازرگانیکردن یان بەکارھێنەری مادە ھۆشبەرەکان ڕادەگرێت، ئەوەش ژمارەیەکی گەورەیە ئەگەر دابەشبکرێت بەسەر ساڵێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاشم حەسناوی سەرکردە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم ڕایگەیاند، ئاماژەکان بۆ ئەوەن دادگای فیدڕاڵی چاوەڕێی ڕێککەوتنی سیاسی بێت بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.


راشیگەیاند، بەشێک لە دۆسیەکانی گرێدراو بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن یاسایین، ئەوەش وادەکات پەسەندکردنی ئەنجامەکان دوابخرێت، تاکو ڕێککەوتنی سیاسی دەکرێت یان گەورەترین کوتلە کە حکومەتی داھاتوو پێکدەھێنێت ئاشکرا دەبێت.


وتیشی، ڕۆژی چوار شەممە دادگای فیدڕاڵی لە بارەی تانەکان لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەگەری بەھێز ھەیە ئەو کۆبوونەوەیە دوابخرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولئەمیر حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ راسپاردە و بڕیارێک نییە لەبارەی راگرتن و قەدەغەکردنی ئاھەنگەکانی تایبەت  بە سەری ساڵ، چونکە تا ئێستا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا جێگیرە و کۆرۆنای گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن" نەگەیشتوەتە عێراق. 


بە وتەی ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی تەندروستی، پلانیان وایە رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتبێت و مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەسەر عێراق کەمببێتەوە. 


وتیشی، تا ئێستا لە کۆی ٣٦ ملیۆن دۆزی ڤاکسین، حکومەتی عێراق نزیکەی ١٧ ملیۆن دۆزی وەرگرتووە، داواشی لەو کەسانە کرد کە تەمەنیان سەروو ١٢ ساڵە خۆیان بکوتن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...382383384385386...446