تۆڵەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، پشتگیری و ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەردەوام دەبێت لە روبەڕبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و تا ئێستاش بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار پشتگیری عێراقییان کردوە، جگە لەوەش لە مانگی ئابدا ٥٠٠ ھەزار دۆزی ڤاکسینی فایزەریان بێ بەرامبەر بۆ عێراق دابینکردوە.
باڵیۆزەکەی ئەمریکا دوپاتیشیکردوەتەوە، ئەمریکا پابەندە بە ھاوبەشیی ھەمیشەیی لەگەڵ عێراق و لە داھاتووشدا ھاوکارییانیان لە بوارەکانی چاودێری تەندروستی و روبەڕوبونەوەی پەتاکان فراوانتر دەکەن.
ئەو ھۆزانە ھەر بەوەشەوە نەوەستاون، بەڵکو بڕیاریانداوە خۆیان دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئاگادار بکەنەوە، لە ھەر کەسێک لەوانە، چونکە تاوانبارن و دەیانەوێت کۆمەڵگە وێران بکەن.
ھۆزەکانی شاری دیوانیە ئەو بڕیارەیان لە کۆنگرەیەکدا دەرکرد، وەک ھەوڵێک بۆ بەرگرتن بە دیاردەی بڵاوبوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان و ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی بازرگانی بەو مادانەوە دەکەن.
محەمەد مەندور سەرۆکی ھۆزی عەفەک لە عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ھۆزەکان ئەمرۆ لە پاڵ ھێزە ئەمنییەکاندا دەوەستنەوە بۆ چەسپاندنی یاسا و دژایەتیکردنی دیاردەی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان .
ھۆزەکان داوای وشککردنی سەرچاوەکانی ھاتنی مادە ھۆشبەرەکان و کاراکردنی زیاتری خاڵەکانی پشکنینیان کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕێگەی ١٠ گەشتی ئاسمانییەوە سێ ھەزار و ٨١٤ کۆچبەریان لە بێلاروسەوە گەڕاندووەتەوە کە لە ڕەوشێکی سەختدا بوون و خۆیان ئامادە بوون بگەڕێنەوە.
وەزارەتی گواستنەوە باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگییان کردووە تا سەرجەم فڕۆکەکان سەرەتا لە ھەرێم بنیشنەوە و دواتر ڕوو لە بەغداد بکەن.
شمەری لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەغداد لەگەڵ واشنتۆن رێککەوتووە بۆ ھێشتنەوەی راوێژکارانی سەربازی و بەردەوامی ھەماھەنگی ھەواڵگری و لۆجستی لە نێوانیاندا.
وتیشی، عێراق لیستێکی ھەیە سەبارەت بە ژمارەی ئەو ھێزانەی کشاونەتەوە و لە دەرەوەی سنورەکانی بڵاوکراونەتەوە و ئەو ھێزانەشی وڵاتیان بەجێھێشتووە لە کوەیت و ئوردن جێگیر کراون.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق وتیشی، یەکە تایبەتەکان و ھێزەکانی مارێنز و یەکەی پاتریۆت لە ھەردوو بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" و "ھەریر" کشاونەتەوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان چەند سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا لە میدیاکانەوە پەخش دەکرێن.
یەحیا رەسوڵ وتیشی، لە شارەکانی فەلوجە و رومادی سەر بە پارێزگای ئەنبار سێ چەکداری رێکخراوی داعش دەستگیر کراون و لە قەزای تارمیەی بەغدادیش دوو چەکداری دیکە دەستگیر کراون کە راھێنراوی سەر بۆمبی چێدراون.
ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لە بەغدا و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەردوو وڵات و بە ئامادەبوون و چاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
یەکێک لە کێشە گەورەکانی عێراق نەبوونی خوێندنگە بووە، کە بووەتە کێشەیەکی گەورە لە بەردەم پڕۆسەی خوێندن و بەھۆیەوە بەشێکی زۆری خوێندنگەکان دوو دەوام و سێ دەوامیان تیا دەکرێت.
محەمەد سەیھود، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسای، ڕاگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان بە بێ بەشداریکردنی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، بەرەو پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاو نانێت، سەرەڕای ئەوەی بە ھەماھەنگی لایەنەکانی تر ژمارەی کورسییەکانیان نزیکترە بۆ پێکھێنانی حکومەت، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە، ڕایگەیاند، مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینە لە ئارادا نین.