سەدر: ناگەڕێینەوە سەر بنەمای پشک پشکێنە
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٢
سەدر لەو پەیامەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، عێراق ناگەڕێننەوە بۆ چوارگۆشەی پشک پشکێنە کە گەندەڵی سیمای دیاریەتی.
وتیشی، گەلی عێراق بە دەست ھەژاریەوە دەناڵێت و ئێستا کار گەیشتووەتە ئەوەی یاسا گرنگەکان پەکبخرێن و بژێوی عێراقییەکان بکرێتە ئامانج، بۆیە لەژێر ھیچ فشارێکدا لەگەڵ سێیەکی پەکخەر ھاوپەیمانی دروست ناکەن.
راشیگەیاند، جگە لە چەند کەسێکی کەم، سیاسەتمەدارانی عێراق بونەتە نمونەی گەندەڵی و خراپەکاری.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی یەک شەممەش سەدر لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رەوتی سەدر بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەوەش لە دوای ئەو پێشێلکارییە دووبارانەی لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا ئەنجامدران.