عەبدولئەمیر تعێبان ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ناتوانرێت پێشبینی بکرێت بۆ ھەڵویستی گشتی ڕەوتی سەدر. وتیشی، تا ئێستا ھیچ قسەیەک نەکراوە لە بارەی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.
تعیبان ھیوای خواست چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە لەگەڵ ڕەوتی سەدر ڕێکبکەون لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ھێزە شیعییەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، لە بارەی پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی، بۆ ئەوەی بتوانن حکومەتی زۆرینە پێکبھێنن.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، چیتر جێگەیەک نییە بۆ تایەفەگەریی و ڕەگەزپەرستی، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کە شیعە بەرگری بکات لە مافی سوننە و کوردیش.
سەدڕ جەختیکردەوە، لە حکومەتی داھاتوودا کورد بەرگری دەکات لە مافەکانی سوننە و شیعە و سوننەش بەرگری دەکات لە مافەکانی شیعە و کورد.
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، چیتر گەندەڵی جێگەی نابێتەوە و ھەموو پێکھاتەکان پشتیوان دەبن بۆ سەرخستنی چاکسازی.
باسی لەوەشکردووە، ھەمووان پشتیوانی لە ھێزەکانی سوپا و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان دەکەن و یاسا بە دەست دەزگایەکی دادوەریی عێراقی پاکەوە دەبێت.
لە کۆتایی تویتەکەشیدا سەدر وتوویەتی، لەگەڵ گەلدا پێکەوە دەڵێن، نەخێر بۆ پاشکۆیەتی و بڕیاریان بڕیارێکی عێراقی شیعی و سونی و کوردی و تورکمانی و مەسیحی و فەیلی و شەبەکی و ئێزدی و سابیئی دەبێت.
ھەروەھا رێککەوتن کرا لەسەر رێزگرتن لەسەر تایبەتمەندی پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکان و پشتگیرنەکردنی ھیچ لایەنێک لەسەر حسابی لایەنێکی تر لەپێناو بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسی و پاراستنی.
ماوەی دوو رۆژە وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی بەغدادی کردووە و لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم و خەمیس خنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە.
بەپێی کارنامەکە، گەورەترین پەرلەمانتار کە مەحمود مەشھەدانییە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەی پێدەسپێردرێت، دواتر مەشھەدانی داوا لە پەرلەمانتاران دەکات سوێندی دەستووری بخۆن.
ھەر لە دانیشتنەکەی سبەینێدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەردوو جێگرەکەی دەکرێتەوە و بەھێزترین پاڵێوراویش بۆ سەرۆکی ئەنجومەنەکە محمەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
بە دەنگی ھەر ٦٧ پەرلەمانتارەکەی ھاوپەیمانی تەقەدووم و عەزمی سوننەکان محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدووم بوو بە کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزمیش بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانییەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرێت و ئەگەر لایەنەکانی تریش بگەنە رێککەوتن ئەوا ھەردوو جێگرەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ھەڵدەبژێردرێن.
بە سەرۆکایەتی نوری مالکی و ھادی عامری، لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
راشیانگەیاند، سبەینێ پەرلەمانتارانیان تەنھا بۆ سوێندخواردن بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.
ھاوکات ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، تەوافوق لەسەر ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.
نەسار روبێعی ئەندامی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خۆشحاڵبوین پێشوازیمان کرد لە وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی، کۆبونەوەکە تەواوکەری ئەو لێکتێگەیشتنانە بوو کە ماوەیەکی زۆرە لە نێوانماندا ھەیە، ھەڵوێستی یەکگرتوویان دەبێت لە کۆبونەوەکەی رۆژی یەکشەمەی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی حکومەتیشدا.
ئەندامی وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە کۆنفرانسە رۆژ نامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، کۆبونەوەیەکی دۆستانە و رون و راشکاوانە بەڕێوەچوو لەبارەی ئیستحقاقی دوای ھەڵبژاردن، گفتوگۆکان زۆر بە سود بوون.
وتیشی، رۆژی ٩ی ئەم مانگە ئیستحقاقێکی گرنگی نیشتمانیمان لە بەردەمدا دەبێت کە رۆژی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێی نوێنەرانە، بۆیە دەبێت ھەموان سود لەم دەرفەتە وەربگرین و بیسەلمێنین کە دیموکراسییەت و ئیستحقاقی ھەڵبژاردن دادوەر دەبن لە دیاریکردنی چارەنوسی وڵاتدا.
سەدر لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، ئیرادەی گەلی عێراق لە سەرو ھەموو فشارەکانەوەیە و لە ئێستادا گەل حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت، بۆیە ھیچ فشارێکی دەرەکی رێگر نابێت لەوەی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنن و ھەڕەشەکانیش وا دەکەن زیاتر سوربن لەسەر ھەنگاونان بەرەو دیموکراسیەت.
سەدر دوپاتیشیکردوەتەوە، نابێت ناوبانگی بەرگری لەرێی ھەڕەشە و تۆقاندن و توندوتیژی لەکەدار بکرێت، چونکە ھیچ سوودێکی نابێت.
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی شاری نەجەفی کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە، سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری لە ناوچەی حەنانە کرد و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ڕەوتی سەدر، بۆ ماوەی چەند سەعاتێک کۆبوونەوە.
ھەرچەندە ھێشتا زانیاریی ڕەسمی لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان سەدر و کازمی گفتوگۆیان لە بارەی ڕەوشی عێراق و قۆناغی ئێستای دانوستانی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ کردووە.
بە پێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەڕەکی ئیعلامی شاری بەغداد ھەڵیناکوتاوەتە سەر ماڵی ئەحمەد عەبدولموتەلیب عەبدولڕەزاق کە لە لیوای ٤٥ی حەشدی شەعبییە.
لە ئەنجامی تەقەی چەکدارەکاندا ئەندامەکەی حەشدی شەعبی بریندار بووە و پێنج ئەندامی خێزانەکە کوژراون کە پێکھاتوون لە ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی.
چەکدارەکان دوای ڕووداوەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون و ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.