عیراقعیراق

"زێنە عەلی ئەحمەد" سەرۆکی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە ، بڕی ٢١ ملیۆن دۆلار چەند پرۆژەیەک لە ناوچە رزگارکراوەکانی عێراق جێبەجێ دەکەن و  ئەو پرۆژانە  ھەزار و ٥٠٠ ھەلی کاری ماوە درێژ و مامناوەند و درێژخایەن لە کەرتی کشتوکاڵ و نیشتەجێکردندا دەرەخسێنن و نزیکەی ١٠ ھەزار کەس لێی سودمەند دەبن .
ئاشکراشیکردوە ، پرۆژەکان لە کەرتی نیشتەجێبوندا نۆژەنکردنەوەی نزیکەی ٩٠٠ خانووە کە بەھۆی شەڕی داعشەوە زیانیان بەرکەوتوە و زیاتر لە ٥ ھەزار کەس سودمەند دەبن .
ھەروەھا بە چەند پرۆژەیەک چاکسازی لە کەرتی کشتوکاڵدا دەکرێت  و ٢ ھەزار جوتیار سودمەند دەبن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کازمی" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی بوونی ھێزی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق کۆتایی ھاتووە و تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانانیش کە لە وڵاتەکەدا بوون، لەلای ھێزە عێراقییەکانە، ئەو ھێزە بیانییانەشی ماونەتەوە تەنھا ڕاوێژکارن.


"کازمی" وتیشی، بە ئامانجگرتنی سەربازگەکانی عێراق بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتە، لە کاتێکدا عێراق ھەوڵی چاکبوونەوە دەدات لە برینەکانی. جەختیشی کردەوە لە گرنگی پێداچوونەوە بە ھەڵسەنگاندنی بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە پارێزگای نەینەوا لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی شارەکە کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی گەلی عێراقی کردووە بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.


جەختیشیکردەوە، لەمەودوا لە ڕووی زانستی و پزیشکی و کەرتی پیشەسازییەوە، بۆ بنیادنانەنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان، ھاوکاری ئیدارەی پارێزگای نەینەوا دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە پرسەی خێزانە ٢٠ کەسیەکەی ناوچەی جەبلە سەر بە پارێزگای بابل دووپاتیکردەوە، بەرپرسیارانی ئەو تاوانە توندترین سزا دەدرێن. ئاشکراشیکرد، فەماندەی پۆلیس و بەڕێوەبەری ھەواڵگری بابلی لە کارەکانیان دەرکردووە.


ڕاشیگەیاند، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ڕاسپاردووە پلانی چاکسازی لە دەزگا ئەمنییەکاندا دابڕێژێت و ڕێگە نەدرێت بە قۆستنەوەی ماددەی ٤ی تیرۆر بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی کۆمەڵایەتی.


سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا ھۆشداریی داوە بەرامبەر بەوەی ھەر ھێرشکردنێک بۆ سەر سوپای عێراق دروستکردنی شڵەژانە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا حەیدەر یوسف فەرماندەی فیرقەی ٥ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاندووە، سنووری نێوان ھەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە و لە ڕووی ئەمنییەوە گرەنتی کراون.


وتیشی، ناوچەی ڕەشاد لە باشووری کەرکوک کە زۆرترین جموجوڵی تێدا بووە، لەمساڵدا لە ڕووی ئەمنییەوە دەبێتە گرەنتیترین ناوچە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەشھەدانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی ٩ی کانونی دووەم کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و بە پێی دەستور دەبێت سەرۆکی ئەنجومەنەکە و دوو جێگرەکەی دیاری بکرێت، لەبەر ئەوەی بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دانیشتنەکە کراوە نابێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر کوتلەکان لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن ڕێکنەکەون پێویستە پەنا ببرێتە بەر ڕێگەیەکی تری یاسایی کە بریتییە لە ھێشتنەوەی دانیشتنەکە وەک دانیشتنێکی ڕاوێژکاری تا ئەو کاتەی کوتلەکان دەگەنە ڕێککەوتن.

مەشھەدانی دوپاتیشیکردووەتەوە ھاوپەیمانیەتیەکەی کە ھاوپەیمانی عەزمە بڕیاریداوە پابەند بێت بە دەستور و ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە یەکەم کۆبوونەوەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبژێرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ھەوڵدراوە لە ڕێی دوو فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ھێرش بکرێتە سەر  سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام ھەردوو فرۆکەکە کە بۆمبرێژکراو بوون، بەڵام فڕۆکەکان لە دەوروبەری سەربازگەکە لە ڕێی سستمی بەرگری ئاسمانی بەردراونەتە خوارەوە و ھێرشەکە شکستپێھێنراوە.


ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەردرانە خوارەوە کە ھەوڵیان دابوو ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان بکەنە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕائید عامر شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەشی نەھێشتنی تاوان بە ھەماھەنگی بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە،  توانیوویانە دوو تاوانبار دەستگیر بکەن، کە ھاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە و تەرمەکەیان لە ناوچەیەکی دوور فڕێداوە و ئۆتۆمبێلەکەشیان ڕفاندووە.


کوژراوەکە خەڵکی خورماتوو بووە و نیشتەجێی شاری کەرکوک بووە و تەمەنی ٤٦ ساڵە، تەرمەکەی لە نزیک ناحیەی "لەیلان" دۆزراوەتەوە و بکوژەکانیش ئۆتۆمبێلی ئەو ھاووڵاتییەیان بردووەتە پێشانگای ئۆتۆمبێلی قەزای ڕانیە تاکو بیفرۆشن، بکوژرەکان عەرەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ھەڵمەتی ھۆشیار کردنەوەی خەڵک لەسەر گرنگی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام ئاستی وەرگرتنی ڤاکسین کەمە و زیاتر لە ھەشت ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە، کە دەکاتە ٩٪ی کۆی دانیشتووانی عێراق.


ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتیشی، رێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٩٩٪ و گیانلەدەستدانیش ١٪ە، بەڵام ھۆشداری دا لەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بە مانای نەمانی مەترسی ڤایرۆسەکە نایەت، بەڵکو پێویستە بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆستەم قاسمی وەزیری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایگەیاند، پرۆژەی ھێڵی ئاسنینی نێوان ئێران عێراق دەستپێدەکەن و شارەزایانیش دەستیان کردووە بە لابردنی ئەو بەربەستانەی لەسەر رێگەی پرۆژەکەدا ھەن، ئەو وەزیرەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پڕۆژەکە بە بەھای نزیکەی ١٢٠ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و ھێڵەکەش بۆ گواستنەوەی شتومەک و گەشتیاران بەکار دەھێنرێت، بەتایبەتی ئەوانەی لە ئێرانەوە سەردانی عێراق دەکەن و بەشداریی لە چلەی ئیمام حوسەیندا دەکەن.
ئەو ھێڵە ئاسنییەی نێوان ئێران و عێراق درێژیییەکەی ٣٢ کیلۆمەترە و پرۆژەکەش بە شێوەیەک جێبەجێ دەکرێت لە داھاتوو ببەسترێتەوە بە دەریای ناوەڕاستەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 حسێن عامری کاندیدی سەرکەوتوو لە بزوتنەوەی حقوق، رایگەیاند، ھەرچەندە دواین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان و موقتەدا سەدر رەوتی سەدر ئەرێنی بووە، بەڵام میکانیزمی پێکھێنانی ھاوپەیمانی یان سەرۆک وەزیرانی داھاویان یەکلایی نەکردووە، بەڵام چەند ناوێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە ئارادان، ئەوانیش "حەیدەر عەبادی و ئەسعەد عیدانی و عەلی شوکری"ن.
تائێستا موقتەدا سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان، دوو کۆبوونەوەیان لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و حکوومەتی داھاتوو ئەنجامداوە،  چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتووشدا کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لە عێراق، زیاتر لە ٢٧٠ پزیشک و کارمەندی تەندروستی بەھۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، کە بەشێکیان لە ھەرێمی کوردستان بوون، راشیگەیاند، لە عێراق بەراورد بە وڵاتانی تری جیھان، رێژەیەکی بەرزی چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا ھەیە، کە نزیک دەبێتەوە لە ٩٩٪ و تیمە تەندروستییەکانیش ئەزموونێکی باشیان لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا پەیدا کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کورسیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە و دەتوانن گەورەترین کوتلە پێکبھێنن و سەرۆک وەزیرانی داھاتووش دیاری بکەن. 
 "کازم رازی" ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەم ھەفتەیە بابەتە ناکۆکەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، چونکە وادەی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نزیکە و یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەوڵەتی یاساش رایدەگەیەنێت، ھیچ ئەگەرێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نیە. وائل روکابی سەرکردە لە ھاوپەیمانیی دەوڵەت یاسا، بە سەرۆکایەتی نوری مالکی، رایگەیاند، بە پێی دەستووری عێراق، پێویستە ١٥ رۆژ دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە، خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، لە ئێستادا کە ٩ی ئەم مانگە بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکراوە، ھیچ ئەگەرێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نیە و تەنھا سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی دواخستنی کۆبوونەوەکەی ھەیە تەنھا بۆ ماوەی دوو رۆژ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە بڕیاری راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت زمانی کوردی و تورکمانی لەسەر تابلۆی شەقامەکانی کەرکوک لادەبرێن، تەنھا زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر تابلۆکان ماون، ئەو بریارەش کاردانەوەی توندی کورد و تورکمانی لێکەوتووەتەوە، ئەو بریارەی ئیدارەی کەرکوک لەکاتێکدا لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریداوە تابلۆی سەر شەقامەکانی کەرکوک بەھەر چوار زمانە سەرەکیەکەی کەرکوک بنوسرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانیکرد بە دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای بابل، لە دوای ڕووداوی کوژرانی ٢٠ ئەندامی خێزانێک لە قەزای جبلە سەر بە پارێزگاکە.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای بابل لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکەن، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی کەسانی کەمتەرخەم لە ڕووداوەکە.


شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان لە ھەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددە ھۆشبەرەکاندا بوون لە پارێزگای بابل، ئەو تۆمەتبارە ڕووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووەوە و خۆی ڕادەست نەکرد، دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان دەچنە ماڵەوە دەبینن ٢٠ ئەندامی خێزانێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...379380381382383...446