"مالکی" لە دوو تویتدا وەڵامی "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر دەداتەوە و نوسیوێتی، لەگەڵ ھەموو ئەوانەش بە دوای ناکۆکی و بڵاوکردنەوەی رقەوەن، ئامادەیە بۆ دروستکردنی ھەر پەیوەندییەک لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی بێت، بەڵام ھیچ پەیوەندی و ھاوپەیمانییەک ناکات کە لە بەرژەوەندی عێراق نەبێت.
"مالکی" راشیگەیاندووە، راھاتووە لەسەر ئەوەی وەڵامێک نەداتەوە لەسەر ئەوانەی کێشە سیاسییەکان دەکەنە کێشەی تاکە کەسی و ھەمیشە وەڵامەکانی لە مەیدانی سیاسی و ئەمنیدا بووە، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی و بەرگری کردن لە عێراق.
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٧ی شوبات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی تایبەت لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدات، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە ناوی کاندیدانی پەسەندکراو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێن.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و لە بارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکھێنانی حکومەتێک کرد کە پارێزگاری لە بەرژەوەندی باڵای عێراق بکات و داخوازی گەل بەدیبێنێت.
قەیس خەزعەلی لە تویتێکدا پێشوازی لە سەردانی موقتەدا سەدر کردووە بۆ بەغداد ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستی درێژە بۆ ھەر کارێک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بێت، ھیواشی خواستووە سەردانی سەدر بۆ لای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان سەرەتای پڕۆژەیەک بێت بۆ چارەسەری کێشەکان و یەکخستنەوەی نێو ماڵی شیعە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە پاش کەمێکی "موقتەدا سەدر سەردانی ماڵی ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بکات لە بەغداد و لە کۆبوونەوەکەدا قەیس خەزعلی بەشداری دەکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆرستانی داعش، لە گوندی تاموور و پردی زەرگە پەلاماری سوپای عێراق و لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبیاندا.
بە پێی زانیارییەکان، ھێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی وەڵامی پەلامارەکەیاندایەوە و ھیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە.
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی و پاراستنی سنورەکان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە سنورەکانی عێراق و سوریا و رایگەیاند ، سەردانەکەی بۆ سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆی ئەو رێکارانەیە کە ھێزە ئەمنییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھەوڵێکی داعش گرتویانەتەبەر و وتیشی تیرۆریستان لە نێو عێراقدا جێگەیان نابێتەوەو سزای ھەموو تاوانەکانیان وەردەگرن ، ھێزە ئەمنییەکانیش بەھێزن و رۆژ لەدوای رۆژ بەھێزتر دەبن بۆ بەرەنگاربونەوەی ھەر ھەرەشە و مەترسییەک کە روبەروی وڵاتەکە ببێتەوە
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە لە بارەی دوایین کۆبونەوەی چوارچێوەکە و ئاماژە بەوەدراوە لەو کۆبونەوەیەدا سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دژایەتیان بۆ سیاسەتی پەراوێزخستنی لایەنەکان لە پێکھێنانی حکومەت دوپاتکردۆتەوە .
ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ئەوەی عێراق نەخرێتە کێشە و قەیرانی زیاتر و ھەموو لایەنەکان پێکەوە رێکبکەون لەسەر دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، حکومەتێکیش پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنانەی ئارەزوو دەکەن تێیدا بەشدار بن، دوپاتیشکراوەتەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دژی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نیە، بەڵام ئەو زۆرینەیە نابێت لەسەر حسابی یەک پێکھاتە بێت، راشگەیەندراوە، بەردەوامییدان بە سیاسیەتی پەراوێز خستن ھۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو لایەنانەش کە زۆرینەی دەنگیان بەدەستھێناوە ئۆپۆزسیۆن یاخود بایکۆتکردن ھەڵبژێرن.
دەشڵێن، لە یاسای بودجەدا ھاتووە دەرماڵەی مەترسی بۆ کارمەندانی تەندروستی خەرج بکرێت، یاداشتێکیشیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کرد.
کازمی لە پەیامێکیدا بۆ ھاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکانی سوریا ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری پێویستیان پێشکەش دەکەن و پارێزگارییان لێ دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لێپرسراوانی ئیداری سنووری پارێزگای نەینەواش کرد خزمەتگوزاری بە پەلە بگەیەننە ھاوڵاتیانی سنورەکە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
ھەر لە چوارچیوەی داواکارییەکانیدا بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد پەلە بکەن لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەھۆی بارانبارینی چەند ھەفتەی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بەرزبوونەتەوە، بەڵام ھێشتا زۆریان ماوە بگەنە ئاستی پێویست.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ١٠٠٪ ئاوی پێویست لە بەردەستدایە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵکردن، بەڵام ھێشتا گەنجینەکانی ھەڵگرتنی ئاو زۆری ماوە پڕ ببن و بگەنە ئاستی چاوەڕوانکراو.