عیراقعیراق

بۆ پێداچوونەوە بەو سکاڵایانەی ھەردوو پەرلەمانتار "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" لە بارەی نادەستوری بوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەشیانکردووە، دووەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەستی پێکرد.

ھاوکات ھەردوو پەرلەمانتار "عالیە نوسەیف" و "عەتوان عەتوانی"  لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان  لەسەر ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی سکاڵایان تۆمارکرد، دادگاش سکاڵاکەی بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو دواخست. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسم عوبێدی، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئامارەکانی کۆرۆنا ھەیە، کە بۆ پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان و بوونی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەگەڕێتەوە، کە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

ھاوکات روبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣١٪ی ھاووڵاتیان یەک ژەم و ٢١٪یش دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

دەشڵێت، ھێشتا نەگەیشتوون بە ڕێژەی داواکراو بەڵام ئامانجیان زیادکردنی ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسینە، بۆ گەیشتن بە بەرگریی گشتی و کۆنتڕۆڵکردنی ھەر شەپۆلێکی کۆرۆنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد عەبدولڕەزاق" بەڕێوەبەری پلاندانان لە نوسینگەی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاند، بەھۆی مین و بۆمبی چێندراوەوە قەزای "شەنگال" مەترسی گەورەی لەسەرە.

وتیشی، لە کۆی زیاتر لە ٧٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە پاککراوەتەوە، پلانیشیان ھەیە بۆ پاککردنەوەی زیاتر لە ٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە، بەڵام ھێشتا ٦ کیلۆمەتر دەمێنێتەوە کە مەترسی دروست دەکات. 

ئەو لێپرسراوە وتیشی، پلانوایە لەمساڵدا تەواوی ژینگەی شەنگال لەو مەترسییانە پاکبکرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی تەواوی پێداویستییەکان و پارە تەرخان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عارف عەبدولجەلیلی ئەندامی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی یاسا و تەواوی چوارچێوەی ھەماھەنگی دژی ئەوەن جارێکی تر مستەفا کازمی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

ئاماژەی بەوەشداوە دانوستان و گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بەردەوامیی ھەیە و دانوستانی ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحیش لەگەڵ ڕەوتی سەدر سەبارەت بە قۆناغی داھاتوو بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازڵ فەتلاوی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ سەعاتی داھاتوودا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و ڕەوتی سەدر ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە گەورەترین کوتلە. وتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ کوتلە کوردی و سونییەکان بەردەوامی ھەیە. 

ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانی فەتح ڕاشیگەیاند، ڕەوتی سەدر بە بێ چوارچێوەی ھەماھەنگی و چوارچێوەی ھەماھەنگیش بە بێ ڕەوتی سەدر ناتوانن حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنن. پێشبینیشی کردووە ھەردوولا وەک گەورەترین کوتلە بچنە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دەستوریی بوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، "سەدر" تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جارێکی تر دادگای عێراق پاکی و سەربەخۆیی خۆی سەلماند و نەکەوتە ژێر فشاری سیاسییەوە، سوپاسی دادگاشی کرد بۆ ئەو بڕیارە و ڕایگەیاند، ھەنگاو بەرەو پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەنێن و دەرگایان کراوەیە بۆ ئەوانەی متمانەی پێیانە.

"سەدر" ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن بوون یاخود بایکۆت کردن ھەڵدەبژێرن و ھەنگاو بۆ چاکسازی عێراق دەنێن، ھەر برامانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە دوای گەیشتنی بۆ بەغداد، قائانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی شیعە گفتوگۆیان کردووە، دەربارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی قائانی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغداد چاوی کەوتووە بە (ئەبو فەدەک)، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە ڕاگەیەندراوێکدا خەمیس خەنجەر بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی سەروەیی بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەموو ھێزە نیشتیمانییەکان، کار دەکەن بۆ ڕزگارکردنی نیشتیمان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری کێشە عادیلانەکانیان نابێت.
جەختیشیکردووەتەوە، کار دەکەن لە پێناو قەتیسکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانییەوە، کارنامەیەکی نیشتیمانیش پێشکەش دەکەن بۆ ڕزگار بوون و گۆڕانکاری.
ھاوکات محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ھاوپەیمانێتییەکە ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی سەروەریی بۆ بەرگری لە سەروەریی و یەکپارچەیی عێراق پێکھێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی تەقدوم و عەزم متمانەیان بە خەمیس خەنجەر داوە و لە ئەنجومەنی نوێنەراندا گەورەترین ھاوپەیمانی سوننەکان پێکدەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە دادگای داقوق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، عەرەبە ھاوردەکان ھەوڵیانداوە بە سود وەرگرتن لە بڕیارێکی ڕژێمی بەعس، کە لە ساڵی ١٩٩٤ دەرچووە و بەھۆیەوە کەرتی ٤٥ی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانی لە داقوقی پێ داگیر کراوە، دەستبەسەر زەوی و زاری جوتیارانی کورددا بگرن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عەرەبە ھاوردەکان لە عەشیرەتی ئەلبو ڕەیاشن و لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا بە مەرامی تەعریب ھێنراونەتە سنورەکە.
لە لایەکی دیکەوە ئیدریس حاجی عادل، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕۆژئاوای کەرکوکی یەکێتی ڕایگەیاند، دوای ئەو عەرەبە ھاوردانە ویستوویانە ئەو پارچە زەویەی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانی داگیر بکەنەوە، جوتیارانی ڕەسەنی گوندەکە کۆبوونەتەوە و شکستیان بەو ھەوڵە ھێناوە و دوای ئالڕۆزییەکان عەرەبە ھاوردەکان گوندەکەیان جێھێشتووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ھەڵمەتێکی ئاسمانیدا، بە بەشداری فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی، چوار گورزیان لە پێگەکانی داعش لە خۆرھەڵاتی چیاکانی مەکحول لە نزیک سنورەکانی پارێزگای نەینەوا وەشاندوە و بەھۆیەوە چوار تیرۆریست کوژران، لە بۆردومانێکی تریشدا لە باشوری قەزای حەزر لە سنوری نەینەوا، سێ تیرۆریستی تری داعش کوژران.


حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیش، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە باشوری نەینەوا دەستپێکرد و رۆژی یەکشەممەش سوپای عێراق، ئۆپراسیۆنی فراوانی لە چەند قۆڵێکەوە لە حەوزی حەمرین دژی داعش دەستپێکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە ھەردوو پەرلەمانتار "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" سەبارەت بە نادەستوری بوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریانکردووە.


لە یەکەم کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵیشدا کە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، "باسم خەشان" رایگەیاند بەڵگەی پێویستیان پێشکەش کردووە کە نادەستوریی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەسەلمێنێت، بە تایبەت دوای ئەوەی بەتەمەنترین پەلەمانتار بەھۆی تێکچکوونی باری تەندروستییەوە دانیشتنەکەی بەجێھێشت، داواشی کرد بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە بکرێتەوە، کە تێیدا بەبێ ئامادەبوونی بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی دیاری کران.


ھاکات لەگەڵ بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە، جموجۆڵی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکان چڕ کراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق کردوە، بە پێی نوسراوەکە، بۆ پاراستنیان لە جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بە تایبەتی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و زیادکردنی بەرگریی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، رێگە بە بەکارھێنانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، بۆ کەسانی ١٨ ساڵ و سەروو ١٨ ساڵ دەدەن.


پێشتر دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە بە "دۆزی پاڵپشتی" ناودەبرێت، تەنھا بۆ کەسانی بە تەمەن یان ئەو کەسانەی مەترسی زۆریان لەسەرە بەکاردەھێنرا، سەرەتای ئەم ھەفتەیەش وەزارەتی تەندروستیی عێراق مۆڵەتیدا بە کارھێنانی ڤاکسین بۆ منداڵانی سەروو شەش ساڵ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی "سماقە" سەر بە قەزای داقوق بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی فەوجی ھەشتی پشتیوانی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەھۆیەوە سێ سەربازی سوپا کوژران و  سەربازێکی تریش بریندار بوو، بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکان دانیشتووی کەربەلا و دیوانییەن. 


پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، شەوی رابردوو چەند تیرۆریستێکی داعش ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی یەرغون لە ناحیەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک و شوانێکیان لە گوندەکە ڕفاندووە. 
وتیشی، شوانەکە برای موختاری گوندی یەرغونە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەدر" لە تویتێکدا بڵاویکردۆتەوە، زۆرێک لە لایەنەکان مەترسی گەڕانەوەی تیرۆریستان گەورە دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تائیفیەت لە وڵاتەکەدا، دەشڵێت پێویستە ھێزەکانی سەرایا سەلام لەپاڵ ھێزە ئەمنییەکانی تر لە ئامادەباشیدابن بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر مەترسییەکی چاوەڕوانکراو، داواشی لە حکومەت کرد توانای سوپای عێراق پتەوتر بکەن، چونکە بەرپرسیارێتی گەل و وڵاتیان لە ئەستۆدایە.
"سەدر" ئەوەشی نوسیوە، نابێت ھەواڵ و دەنگۆی مەترسییەکانی تیرۆر کاریگەری لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دروست بکات و بە دووری نەزانیوە کە بەشێک لەو ھەواڵانە پاساوێک بن بۆ گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوێندکارانی عێراق لە لوبنان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کردوە، ١٧ خوێندکاری عێراقی لەو وڵاتە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو ناسراو بە ئۆمیکرۆن بوون و شەش توشبوویان ژیانیان لە مەترسیدایە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی بەیروتی پایتەخت لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوە، گیانی ١٦ ھەزار و ٦٠٠ خوێندکاری عێراقی بەھۆی بڕیارێکی دیراسە نەکراوی وەزارەتی خوێندی باڵای عێراقی رووبەرووی مەترسی بوەتەوە، خوێندکاران داوا لە ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن، گوشار بخەنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا تا لەو مەترسییە رزگاریان بکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پەلامارەکەی رۆژی ھەینی داعش بۆ سەر سوپای عێراق لە ناوچەی عوزێم، کە کوژرانی ١١ سەربازی لێکەوتەوە، تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سیاسەتی پڕوپاگەندە بۆ نائارامی و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ کەسێکی پێ لە خشتە نابرێت و رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ وانەیەکی گرنگ بوون، کە عێراقییەکان بە باشی لێی تێگەیشتبوون، بۆیە داعش ناگەڕێتەوە و تیرۆر بە ھەموو شێوەکانی دەسڕێتەوە، عێراق بەرەو بونیادنانەوە و گەشەسەندن دەڕوات و جێگەی داعشی تێدا نابێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...372373374375376...446