ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن ، ئەو بەڵێنانەی پێیاندرابوو بۆ دامەزراندن لە کۆمپانیای نەوتی باکور بێ ئەنجام بوون، لە ئێستاشدا جەخت لەوەدەکەنەوە تا فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت بەردەوام دەبن لە خۆپشاندان و داواکردنی مافەکانیان.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر مەخمور و چیای شنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای ھێرشە ئاسمانییەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا کە قوربانیی مەدەنی لێکەوتەوە.
یۆنامی ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە پێویستە ھەموو کاتێک ڕێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ھاریکارییەوە چارەسەر بکرێن.
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و دەوروبەری و چیای شنگالیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا عامری جەختیکردەوە، چوار چێوەی ھەماھەنگی پابەندە و سورە لەسەر کرانەوە بەسەر ھەموو لایەکدا، گفتوگۆکانیش بەردەوامە لەگەڵ ھەموو لیست و قەوارە سیاسییەکان، بێ ئەوەی ھیچ لایەک پەراوێز بخرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پەراوێزخستنی ھەر لایەنێکی سیاسی لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگی، مامەڵەیەکی دوور لە دیموکراسییە و ناتوانرێت حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێ بنیات بنرێت.
ئەو وتانەی ھادی عامری لە کاتێکدایە، دوێنێ موقتەدا سەدر لە کۆبوونەوەیەک لە نەجەف جەختیکردەوە لە دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و ڕاشیگەیاند، پێشوازی دەکات لە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی.
لوئەی مشعەبی، بریکاری وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ عێراق بگاتە ئاستی چاوەڕوانکراو، ئەوا پلانیان ھەیە لە ڕێگەی ھێڵی شەمەندۆفێر ١٠ شاری وڵاتەکەیان بە عێراقەوە ببەستنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دەیانەوێت لە ڕووی مێژوویی و زمان و چەند بوارێکی دیکەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەھێزتر بکەن و جگە لە دەروازەی عەرعەر، دەروازەیەکی دیکەش دەکەنەوە.
دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە دەروازەی عەرعەر لە نێوان سعودیە و عێراق داخرا و لە کۆتایی ٢٠٢٠ دەروازەکە جارێکی دیکە کرایەوە، ئەمەش سەرەتای بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بوو.
زیاتر لە دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، وەزارەتی تەندروستییش رایدەگەیەنێت، یەک لەسەر سێی توشبووانی کۆرۆنا، توشی ئۆمیکرۆن دەبن.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، لانیکەم یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، توشی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەبن.
دەشڵێت، ئامارەکان و رێژەی توشبووان، لە ئاستێکی مەترسیداردایە و عێراق لە بەردەوام بڵاوبوونەوەی شەپۆلی مەترسیدارتری کۆرۆنادایە، کە پێویستی بە پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکان و وەرگرتنی ڤاکسین ھەیە.
بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٤ ھەزار و ٣٧٦ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و بابەتی دروستکردنی ھاوپەیمانێتی و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت .
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردوە پێشنیاری سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی کردوە بۆ لای سەدر لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق.
پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەکەش محەممەد حەلبووسی، لە تویتەر نووسیویەتی، کاتی دەستێوەردانی دەرەکی لەپێکھێنانی حکومەتی عێراق کۆتاییھاتوە و ئەمڕۆ شاخ و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەف دەڕۆن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی عێراقی کە رۆژھەڵاتی و رۆژئاوایی نەبێت .
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرایکرد، دوای رێکارە یاساییەکان ناوی ٢٥ کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کردووە.
بڕیاریشە رۆژی ٧ی مانگی داھاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، سوپای عێراق بە پشتیوانی ھێزی ئەسمانی سێ ھێرشیان لە پارێزگای دیالە ئەنجام داوە، بەھۆیانەوە ٩ تیرۆریست کوژراون. ئاشکراشیکردووە، ھەڵمەتەکان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لە سنورەکەدا بەردەوامە.
لە لایەکی ترەوە تیرۆریستانی داعش چوار موشەکیان ئاراستەی ناوچەی سەحاجی لە خۆرئاوای موسڵ کرد، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، ھێزە ئەمنییەکان یەکێک لە ئەنجامدەرانی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادیان لە ناوچەی "دوز" دەستگیرکردووە .
بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە ناوی "ئەکرەم مەحموود قەیسی"ە و بە ئامانجی ئاشکراکردن و دۆزینەوەی ھەر کەسێکی تر کە تێوەگلاوە لە ھێرشەکە، لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردووە.
بەرەبەیانی رۆژی ھەینی بە چوار مووشەکی کاتیۆشا، ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ڤێکتۆریا لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و بەھۆیەوە زیان بە دوو فڕۆکەی مەدەنی گەیشت.

"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "جینین پلاسخارت" نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و رەوشی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشھاتەکانیان تاوتوێ کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا "پلاسخارت" رایگەیاندووە، کۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتیوانی عێراق دەکات لە روبەڕوبوونەوەی ململانێکان و داواشی کرد ھێزە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ھاوکات "کازمی" جەختی کردەوە لەوەی، عێراق پابەندە بە پتەوکردنی پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی لەپێناو سەقامگیری وڵاتەکە و ناوچەکە.
حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە راوێژکارانی ئەنجوومەنی نوێنەران، رایگەیاند، لەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەوڵ دەدەن یاسا بۆ تەرخانکردنی بەشێکی داھاتی نەوت وەک دەرماڵ بۆ کەسانی بێکار و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و نەخۆش و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەربکەن، دەشڵێت، کاردەکەن یاسای تایبەت بە گەشەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵی نیشتمانی و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان دەربکەن و لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان پێکبھێنن و یاساکانی ئەو بوارەش ھەمووار بکەنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، لە نزیک گوندی ئەحمەد تەیار سەر بە ناحیەی رەشاد لە پارێزگای کەرکوک، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان داوە و بەھۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و سێ پۆلیسی تریش برینداربوون.