سەرۆکی کوتلەی بەدر: دوای جەژن دۆسیەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ یەکلا دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
سەرۆکی کوتلەی بەدر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکھێنانی حکومەت لە دوای جەژن و دوای کۆتاییھاتنی پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستپێکردنی وەرزی نوێ دۆسیەکە یەکلا دەکرێتەوە.
بە وتەی مەھدی تەقی، دوای جەژنی قوربان زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دانوستانی چڕ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەڕێوەدەچن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکھێنانی حکومەت و یەکەم ھەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت.



