عیراق

دەستەی نەزاھەی عێراق ڕایگەیاند، بڕی ١٧ ملیۆن دۆلار لە پارەی دزراویان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق و بڕی ٤ ملیار دۆلاریش کە لە بانکەکانی دەرەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەم نزیکانە دەگێڕنەوە بۆ بانکی ناوەندی.


دەستەی نەزاھەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دادگا بڕیاری دەرکردووە بە گێرانەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە پارەی دزراو کە براوەتە دەرەوەی وڵات".


ڕاشیگەیاندووە، زۆرێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان پێشانداوە ھاوکاری عێراق بکەن بۆ بەدەستھێنانەوەی پارە دزراوەکانی و دەستەی نەزاھەش چاودێری ھەموو دۆسیەکان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە ھەر گەشتیارێک کارتی ڤاکسینی پێ نەببێت ڕێگەی پێنادرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی حاڵەتی تایبەتیان ھەیە و ناتوانن ڤاکسین وەربگرن، دەبێت پێش گەشتەکەیان پشکنینی "پی سی ئاڕ" ئەنجام بدەن و ئەنجامی پشکینەکەیان نەرێنی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆن لەبارەی دەنگدانی تایبەتیشەوە ڕایگەیاندووە، کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق و وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی ھەرێم و زیندانیان و ئاوارەکان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن و ٣٠٩ وێستگەی دەنگدانیش بۆ ١٢٠ ھەزار ئاوارە ئامادە کراوە تاکو دەنگی لێبدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەراو و گەشتوگوزاری عێراق رایگەیاند، بەھۆی ئەوەیسەحەر کەریم نەسیری پیشکەشکاری کۆنگرەکەی ھەفتەی رابردووی ھەولێر و فەرمانبەر بە پلەی توێژەری پێشکەوتوو لەدەستەی گشتی شوێنەواری عێراق بەپێچەوانەی یاساوە کاریکردووە و ئاراستەیەکی سیاسی ھەیە، کە زیان بەبەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت، لە کارەکەی دوور خراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ھەینی رابردوو ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢١، کۆنگرەیەک بە بەشداری نزیکەی ٣٠٠ کەسایەتی سەرۆک ھۆزی سونە و شیعەی عێراق لە شاری ھەولێر کۆنگرەیەکیان بەناونیشانی "کۆنگرەی ئاشتی و گەڕانەوە" ئەنجامدا، لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیلیان کردبوو، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و ناوچەیی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھەماھەنگییان کردوە، لیژنەیەکیان بۆ دیاریکردنی شوێنی ئاوارەکان و کەمپەکان پێکھێناوە.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ٣٠٩ وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان دیاریکراوە، کە ١٢٠ ھەزار و ١٢٦ ئاوارە لە عێراق مافی دەنگدانیان ھەیە، ھەروەھا حەوت وێستگەی دەنگدانیش بۆ زینداییەکان کراوەتەوە کە ژمارەیان ٦٠٠ زیندانییە، تەنیا ئەو زیندانیانە مافی دەنگدانیان ھەیە کە سزای پێج ساڵ کەمتر زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان سەبارەت بە دەنگدانی تایبەتیش رایگەیاندوە، زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەری ھێزە ئەمنییەکان ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ٢ ھەزار و ٥٨٤ وێستگەی دەنگدان ئامادەکراوە.


لەلایەکی ترەوە لیژنەی باڵای ئەمنی رایگەیاند، لە رۆژی ٩ بۆ ١١ی تشرینی یەکەم فرۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان دادەخرێن و لەرۆژی ھەڵبژاردنیشدا ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان سنوردار دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داوای حکومەتی عێراق بانکی نێودەوڵەتی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە عێراقکردووە تا کەمپینی وەرگرتنی ڤاکسین بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لەناو ھاوڵاتیاندا خێراتر بکرێت و زۆرترین ھاوڵاتی بەشداری ھەڵمەتەکە بکەن.


بەپێ ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو حەوت ملیۆن ھاوڵاتی ڤاکسینیان وەرگرتووە، و گرێبەستێکیش لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینکا ئیمزاکردووە، بۆ کڕینی ٤٠٠ ھەزار دۆزی تری ئەو ڤاکسینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەدنان خەلەف سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئەوانەی کارتی دەنگدان دەکڕن، ناتوانن بەو کارتانە دەنگ بدەن کە کڕیویانە، ھەربۆیە ناتوانرێت بە کڕینی کارتی دەنگدان ساختەکاری ئەنجام بدرێت.


وتیشی تا ئێستا ١٧ ملیۆن کارتی دەنگدانیان دابەشکردووە .


سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان راشیگەیاند،  تا ئێستا ٢٠ کاندید دورخراونەتەوە و لەو ژمارەیە نیوەیان بەڵگەنامە رەسمییەکانیان تەواو نەکردوە. 


داواشی لە عێراقییەکان کرد ھەڵبژاردن بایکۆت نەکەن، چونکە لە رێی بایکۆتکردنی پرۆسەکەوە دەنگەکان دەرۆن بۆ لایەنی تر و ھیچ کاریگەرییەک لەسەر شەرعیەتی ھەڵبژاردن دروست نابێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو پێکدادان و شەڕەتەقە لە نێوان گرووپێکی حەشدی شەعبی و فەوجێکی تەکتیکی پۆلیسی پارێزگای کەربەلا دروستبووە، رووداوەکەش کاتێک بووە ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی ھەوڵیداوە بازنەی ئەمنی ئەو فەوجە ببڕێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە رێگری لێکراوە و داوای مۆڵەتی تێپەڕبوونی لێکراوە، دروستبوونی دەمەقاڵەش لە نێوانیاندا، سەریکێشاوە بۆ بەکارھێنانی چەک و لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕەتەقەش، ٤ بۆ ٦ پۆلیس برینداربوون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کەربەلا رایگەیاند، پلانە ئەمنیەکەیان بۆ پاراستنی مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن سەرکەوتوو بووە و زیاتر لە ١٧ ملیۆن زیارەتکاریش، بەشداری مەراسیمەکانیان لە کەربەلا کردووە و ٩٩ ھەزار فەرمانبەری وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، بەشداربوون لە سەرخستنی پلانی مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن.
سەرباری مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف بەڕێوەچوو، جگەلە ناوخۆی عێراق، دەیان ھەزار زیارەتکاری شیعە بەشداری یادەکەیانکرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە بڵاویکردەوە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق  تانەکانی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابووری عێراقی لەشەش بڕگەی یاسای بودجە پەسەند کرد، لە نێویاندا ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەرمانبەر، کە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ یاسای بودجە زیادکرا بوو.


یەکێکی تر لەو تانانەی دادگای فیدڕاڵی پەسەندیکرد، رەتکردنەوەی دانانی باجە بە رێژەی ١٥% لەسەر سووتەمەنی و بەرھەمە نەوتییەکان، ئەو تانانەی تریش کە دادگای فیدِراڵی پەسەندیکردن، تایبەتن بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و زیادکردنی نرخی گەنم و جۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر تویتێکی سەبارەت بەکۆنگرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەبێت سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکە دەستگیربکرێن.


دەشڵێت، گەر کەمتەرخەمی بکرێت لە سزادانی ئەو کەسانە کاردانەوەمان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئیمزاکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ سویسرا و میسڕ و ئوردن، ھەوڵ دەدەن ئەو پارانە بگەڕێننەوە کە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە.


بە پێی ڕێککەوتنەکەش ئەو موڵکانەی ھی ئەو سێ وڵاتەن و ڕژێمی پێشووی بەعس دەستی بەسەرداگرتبوون، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتانە دەگەڕێندرێتەوە و لە بەرامبەردا ئەو وڵاتانەش پارەکانی عێراق دەگەڕێننەوە.


لە بارەی بڕی پارەکانیشەوە لعێبی دەڵێت، بڕی ئەو پارەیەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە نایاسایی براوەتە دەرەوە لە نێوان ١٨٠ تا ٣٥٠ ملیار دۆلاردایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند بەرپرسێکی عێراقی ڕایانگەیاندووە، ھەفتەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی سعودیە و ئێران لە بەغداد، چوارەمین خولی دانوستانەکانی نێوان بە نھێنی ئەنجامداوە و کۆبوونەوەکەش ئەرێنی بووە.


ھاوکات ڕۆژنامەی تاران تایمزی ئێرانی بڵاویکردەوە، عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بە سەرۆکایەتی وەفدی ئێران لە کۆبوونەوەکە کردووە و وەفدی سعودیەش لەلایەن عادل جوبێری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە سەرۆکایەتی کراوە.


لە ساڵی ٢٠١٦وە ھەموو پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی سعودیە و ئێران پچڕان، دوای ئەوەی ئێران چوونی حاجیانی وڵاتەکەی بۆ سعودیە ڕاگرت و سعودیەش کەسایەتیەکی دیاری شیعەکانی لە وڵاتەکەی لە سێدارەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا دژ بە کۆنگرەی "ئاشتی و گەڕانەوە" کە ٢٤ی ئەم مانگە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ھۆزە سوننەکان لە ھەولێر ڕێکخرا و داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا عەمیدی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی تەلەعفەر لەسەر بەشداریکردنی لە کۆنگرەکە لە کارەکەی دووربخاتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.


لەلایەکی ترەوە، دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی ڕۆڵەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی بەشداریکردن لە کۆنگرەکەی ھەولێر، بڕیاریانداوە بە دوورخستنەوەی وسام حەردان لە سەرۆکایەتی سەحەوەی ڕۆڵەکانی عێراق و بێ ئاگابوونی خۆشیان لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە دووپاتکردەوە. ھەروەھا لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠ بەشداربووی کۆنگرەکە دەرچووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک ئەلبوکەمال لە سنووری عێراق و سوریا بیستراوە و تا ئێستاش ھیچ وردەکارییەک لە بارەی زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرانەکراوە.


ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی عێراق و سوریا بۆردوومانکرد، کە کوژرانی سێ چەکداری ئەو گرووپەی لێکەوتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی کاندیدبوونی "شەعلان عەبدولجەبار عەلی" بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بازنەی یەکی پارێزگای سەڵاحەدین ھەڵوەشاوەتەوە، بەھۆی پێشێکردنی ھەردوو ماددەی ١٠ و ١١ی لە یاسای ھەڵبژاردن تایبەت بە سیستمی ھەڵمەتی بانگەشە و پارە و موڵکی گشتی بۆ بانگەشە بەکارھێناوە.


لە دوای دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن تا ئێستا ٣ کاندید لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...359360361362363...402