موقتەدا سەدر و ھادی عامری کۆدەبنەوە
٦ی ئابی ٢٠٢٢
ھیواشی خواست، پەنا بۆ دیالۆگ و ئارامگرتن ببرێت و بەپێی چوارچێوە دەستوورییەکان رێککەوتن بکرێت لەسەر رێگەی نوێ بۆ پڕۆسەی سیاسی.
٦ی ئابی ٢٠٢٢
وەزارەتی دادی ئەمریکا سکاڵایەکی یاسایی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆشکێکی گرانبەها لە ناوچەی (بێڤەرلی هیڵز) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمار کرد بە تۆمەتی ناشەفافی سەڕچاوەی پارەکەی، کە بە گوێرەی زانیارییەکان خاوەندارێتییەکەی بۆ مەنسور بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی لەشکری تایبەتی گوڵان دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندوە بەپێی سکاڵاکە، ئەم کۆشکە بە بڕی 30 ملیۆن دۆلار کڕدراوە و نۆژەن کراوەتەوە، کە سەرچاوەی پارەکە لە پلانێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتنەوە هاتووە.
لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی، بڕی 0.25 دۆلاری وەک بەرتیل بۆ هەر لیترێک سووتەمەنی بە مەنسوور بارزانی داوە، تاوەکو بە شێوەیەکی قۆرخکارانە گرێبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەدەست بهێنن.
ئەم پلانە لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2020 جێبەجێ کراوە و بووەتە هۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەربگرێت، کە بەشێک لەو قازانجە نایاساییە گواستراوەتەوە بۆ سندوقێکی دارایی تایبەت بە مەنسور بارزانی لە ئەمریکا و دواتر بۆ کڕینی کۆشکەکە بەکارهاتووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابوریی دێڵفی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جەنگە لە روی ئابوری، ئەمنی و دەروونییەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێم هەبووە، بۆیە هەموو هەوڵێکیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی کوردستانە و دەیانەوێت وەک پردێک بن بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە.
قوباد تاڵەبانی جەختی لە پێشوازیی هەرێم لە رێککەوتنی ئاگربەست کردەوە و هیوای خواست ئاگربەستەکە بەردەوام بێت و وەک هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی؛ لە روی ستراتیجیشەوە، کورد لە رابردوودا وەک کێشە سەیری کورد کراوە و ئەمڕۆ کورد ئەو قۆناغەی تێپەڕاندوە و لە ئێستادا وەک پردێکن، کە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا دەکەن، لە تورکیا و لە سوریا هەوڵدەدەن مافەکانی کورد پارێزراوبێت و لە رۆژهەڵاتیش تەواوی هەوڵیان بۆ ئەوەیە کوردان زیانیان پێنەگات.
لە روی گەشەپێدانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیشەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی هەرێم پلان و نییەتی هەیە گەشەپێدان لە شارە گەورەکانەوە، کە لە ئێستادا لە ئاستێکی باشدایە بگوازێتەوە بۆ گوند و ناوچە دوورەدەستەکان، چونکە ئەو شوێنانە سەرچاوەی سەرەکیی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، ئەوان بۆ ئایندە دەڕوانن و دەیانەوێت دوربکەونەوە لە پشت بەستن بە نەوت و هەوڵدەدەن بەکاربهێنین بۆ نێوکردنەوەی کەرتەکانی تر؛ وەک کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئامانجیانە وەک هەرێمی کوردستان سود لە وڵاتانی تر وەرگرن و ببنە هەناردەکار، بەو پێیەی هەرێم خاوەنی بەرهەمی کوالێتی بەرزی کشتوکاڵی و میوەیە وەک هەنار، هەنگوین و گوێز، کە دەکرێت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا جێگەی خۆیان بکەنەوە و کێبڕکێی وڵاتان بکەن.
ئیسماعیل سەقابی ئەسفەهانی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردنی ستراتیژیی وزە، هۆشدارییەکی توندی دا، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بیرە نەوتەکانی ئێران، وڵاتەکەی کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە دەکاتە ئامانج.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، کە پلانێکی دیاریکراویان بۆ ئامانجەکان هەیە و ستراتیژییەکیان بە ناوی "پەیژەی بەرپەرچدانەوە" داڕشتووە؛ کە تێیدا پەیڕەوی بنەمای (چاو بەرانبەر بە چاو) و لە قۆناغە باڵاکانیدا (چاو بەرانبەر بە سەر)دەکەن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی هەر لێدانێکی کەرتی نەوتی ئێران بە وێرانکردنی کەرتی نەوتی وڵاتانی دراوسێ وەڵام دەدرێتەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە،پێشتریش فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداری دابووە وڵاتانی کەنداو، ئەگەر رێگە بە ئەمریکا بدەن خاک و ئاسانکارییەکانیان دژی ئێران بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت ماڵئاویی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
ئەمە لە کاتێكدایە، پێشتریش ئێران دەستی نەپاراستوە و لە ماوەی نزیکەی 40 رۆژی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران، چەندین جار دامەزراوەکانی نەوت و وزە لە وڵاتانی کەنداو لەلایەن هێزەکانی ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانیانەوە بە موشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.