عیراقعیراق

"عومەر سامەرائی" ئەندامی رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی "عەمار حەکیم"  بڵاویکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی ئامادەیە "محەمەد شیاع سودانی" لاببات وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و بەردەوام نەرمی دەنوێنێت. 

وتیشی، وڵات بەھۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پەکی کەوتووە و تەنھا گفتوگۆ چارەسەرە بۆ قەیرانی ئێستا. 

ئەو ئەندامەی رەوتی حیکمە ئاماژەی بەوەشکرد،  چوارچێوە کێشەی نییە  لەسەر داواکاری ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ھێشتا میکانیزمی ھەڵوەشانەوەکە ناکۆکی لەسەرە. جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی پێکھێنانی حکومەتی نوێ کە ئامادەکاری بکات بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق نییە و ئەگەر یاسای بودجە بۆ ساڵی داھاتووش پەسەندنەکرێت، ھیچ مەترسییەک لەسەر مووچە دروستنابێت و ئەو دەنگۆیانەشی لەسەر ئەو بابەتە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ بەرەو کۆتایی دەچێت و تائێستا یاسای بودجە پەسەندنەکراوە بەھۆی کێشە سیاسییەکانەوە ئەستەمیشە پەسەندبکرێت، جەختیشیکردووەتەوە بۆ ساڵی داھاتووش ئەگەر یاسای بودجە نەبێت، حکومەتی عێراق دەتوانێت یەک لەسەر ١٢ی بودجە خەرجبکات و بەوەش کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستنابێت.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لە رێوڕەسمی خستنەکاری سیستمێکی راداری پێشکەوتوو رایگەیاند، دوای ماوەیەک لە گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی، گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی سیستمێکی راداری پێشکەوتوو کە لەئێستادا لە عێراق خراوەتە کار و کاریگەری و رۆڵێکی گەورەی دەبێت بۆ زیاتر بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق، چونکە تایبەتمەندنی ئەو سیستمە رادارە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەھەر مەترسییەک کە لە ئاسمانی عێراق ھەبێت.

وتیشی، تائێستا حکومەتی عێراق لە کۆی چوار سیستمی رادار لە جۆری (جی ئێم٤٠٣) کە ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستیان بۆ کراوە، دوو سیستم وەرگیراون و ھەردووکیشیان خراونەتە کار و بڕیاریشە دوو سیستمەکەی دیکە یەکێکیان لە کۆتایی ئەم مانگە بگاتە عێراق و چوارەمیش لەسەرەتای ساڵی داھاتوو فەڕەنسا رادەستی عێراقی بکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە ، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ  لەسەر دەستەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات کە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە ، ھاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵدەبژێردێت.

کۆبونەوەکە دوای ئەوە دێت کە  لە رۆژی ٨ ی حوزەیرانەوە دوای ئەوەی بە ناکۆکییەکی زۆر دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک درا ، ھیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەنەچووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل"بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە ھاوکاری رێکخراوی جیھانی خۆراک ھەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەسازییان کردوە بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک، لەئێستاشدا وەک نمونە لە شاری نەجەف دەستیپێکردوە.

وتیشی، بڕیارە بەمزوانە لە ھەرێمی کوردستان ھەنگاوەکانی بە ئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستپێبکات، سەرەتاش وەک نمونە لە شاری دھۆک دەست پێدەکات.

جەختی لەوەشکردوە، بە جێبەجێکردنی ئەو سیستمە ناوی دووبارە و ئەوانەی کۆچی دواییان کردووە، ھەروەھا ئەوانەی چونەتە دەرەوەی وڵاتە ناویان لە سیستمەکەدا نامێنێت، چونکە ئەوانە دەبێت خۆیان لە کاتی بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمەکەدا ئامادەبن.

راشیگەیاند، ئەو کەسانەی مووچەی مانگانەیان لە ملیۆن و نیوێک زیاترە، ناویان لە سیستمەکەدا نامێنێت و بەشە خۆراکی مانگانەیان پێنادرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 مەحمود حەیانی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەڵێت، دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی چەند ھۆکارێکی ھەیە، لەوانە نەھێشتنی شەرمەزاریەتی لە بەردەم موقتەدا سەدر و دەیەوێت وای پیشاندەدات بەشێک نیە لە ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ھەروەھا ھەڵھاتنە لە پێکھێنانی ھەر حکومەتێک لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە.

ھەروەھا جەمال کەربولی  سەرۆکی پارتی حەل کە پارتێکی سونەیە لە تویتێکدا رەخنەی توندی لە حەلبوسی گرتووەو  نوسیویەتی، وەسوەسەی شەیتان دەگاتە لوتکە کاتێک کارێکی باش دەکاتە ئامرازێک بۆ  گەیشتن بە ئامانجە خراپەکانی، ئامانجی دەستلەکارکێشانەوەکەش وەرگرتنی گەرەنتییە لە ھاوپەیمانێتییە نوێکە. کەربولی دەستلەکارکێشانەوەکە بە ئەسپی تەروادە ناودەبات.

سەبارەت بە ھەڵوێستی سەدرییەکانیش لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی ، عیسام حەسەن، سەرکردەیەکی رەوتی دەڵێت، دەستلەکارکێشانەوەکە پەسەند ناکرێت لەبەرئەوەی پێشوەخت حەلبوسی رێککەوتنی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی کردوە ، وتیشی، حەلبوسی دەیەوێت لەو رێگەیەوە شەرمەزارییەکەی لەبەردەم سەدر و جەماوەرەکەی نامێنێت کە پێشتر رەتیکردۆتەوە ھاوپەیمانی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی بکات. بەوتەی سەرکردەکەی رەوتی سەدر دەستپێکردنی بەڕێوەبردنی وڵات بەو نەزانییە سەرەتای دەستپێکی وێرانەیە.

جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش رایگەیاند، راگەیاندنی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەو رێگەیە لەناکاو بووەو ھەموان گومانیان دەکرد دانیشتنی داھاتوو بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان دواتر بڕیاری گرنگ لە لایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بدرێت ، ئەو پەرلەمانتارە بەدووریشی نازانێت رێککەوتن دەربارەی دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی ھەبێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ شتێک بە رەسمی رووننەکراوەتەوە ، ئەگەر کۆبوونەوەکەش بەو جۆرە بکرێت  پێکھاتەی پرۆسەی سیاسی و  پێکھێنانی حکومەتی نوێ گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەحمود حیانی" رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوامە لە پڕۆژە سیاسییەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەت و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لایەنە کوردییەکان دەکات بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار. 

وتیشی، بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت، کە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەو پۆستەی داوەتە سەربەخۆکان تاوەکو رۆڵی باشتریان ھەبێت و ئەوانیش، "موحسن مەندەلاوی"یان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، چوار دۆسێی گەندەڵییان لە بوارەکانی نەوت و غاز و بازرگانی و کارەبا ئاشکراکردوە و ھەموو بەڵگەکانیشیان دەستکەوتووە و ئاراستەی دەستەی دەستپاکی عێراقیان کردووە بۆئەوەی دوای گرتنەبەری رێکار و لێکۆڵینەوەکانیان ئاراستەی دادگایان بکەن و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ گەندەڵکاران دەربچێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەو چوار دۆسییەی گەندەڵییەدا زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار لەداھاتی دەوڵەت بە ھەدەر دراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھل حەق رایگەیاند، مستەفا کازمی جگە لەوەی سەرۆک وەزیرانە، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانیشە و ئەگەر لەماوەی رابردوودا ئەرکە رەسمییەکەی جێبەجێ بکردایە، رووداوەکانی ناوچەی سەوز بەو شێوەیە نەدەبوون کە رویاندا و بەھۆیانەوە خوێنێکی زۆر رژا و زیانی زۆر بە ھاوڵاتیان و خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانیش گەیشت.

وتیشی، بەو پێیەی کازمی دەیتوانی رێگری لەو رووداوانە بکات و نەیکرد، ھەر دڵۆپێک خوێن رژابێت بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی کازمی و پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەندیکای دەرمانسازانی عێراق کە سەر بە حکومەتی عێراقە رایگەیاندووە، ماوەیەکە بازرگانیکردن بە دەرمانەوە لە رێگەی ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆر زیادیکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانیش بە ھۆی کەمی ھۆشیاری و زانیارییانەوە لەبارەی ئەو جۆرە دەرمانانە کە سەرچاوەیان نادیارە، بوونەتە کڕیار و بازاڕی ئەو جۆرە بازرگانییە نایاساییەیان گەمتر کردووە، بەوەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کەسانی شارەزا و پسپۆڕ دیاریکراون بۆ چاودێریکردنی ئەو جۆرە لە بازارگانیکردن بە دەرمانەوە و بەتوندیش ھۆشداری دەدەنە ئەو کەسانەی کە لە رێگەی ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بازرگانی بە دەرمانەوە دەکەن و رووبەڕووی سزای یاساییان دەکەنەوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای باشبوونی رەوشی ئەمنی و کۆتاییھاتنی مەترسییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش، زیاتر لە دوو ساڵە ھەوڵ دەدەن سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دابخەن بەتایبەتی ئەو کەمپانەی لە ھەرێمی کوردستانن، بۆئەوەی سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێن و ناوچەکانیان و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو کارئاسانییەکیان بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تائێستا نەیانتوانیوە ھەوڵەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن و سەرجەم کەمپەکان دابخەن، چونکە بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە، ئەوەش بووەتە رێگری لەبەردەم داخستنی کەمپی ئاوارەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، ئەنجامی ھەوڵ و گفتوگۆ و دانوستانەکان بەرەو ئەوە دەچێت رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکەنەوە بۆئەوەی رێکارە یاساییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەواو بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پڕکردنەوەی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت و پۆستەکەش دەدرێتە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و پەرلەمانتار مەحمود مەندەلاویش بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەموو کوتلەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەکان دەکەن لە خولی پێشوودا دەنگیان بە کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی داوە و پەسەندیان کردووە، بەڵام دواتر ھەموویان لە بەرامبەر حکومەت بوونە ئۆپۆزسیۆن و ھەموو کەموکوڕی و کێشەکانیان خستە ئەستۆی حکومەت.

وتیشی، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ٢٠١٨ یاسا و پۆست و حکومڕانی لە عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق رێکخرا و کاروبارەکانیش بە باشی بەڕێوەدەچوون، بەڵام لەدوای ٢٠١٨ەوە کار بە تەوافوق نەکراوە و کێشە و ئاڵۆزی زۆریش سەریانھەڵداوە و ناکۆکی و دابەشبوون لە نێوان لایەنەکاندا دروستبووە، بەشێکی زۆریش لە لایەنەکان ھۆکاری ھەموو ئەو قەیرانانە دەخەنە تەنھا ئەستۆی حکومەت، وەک ئەوەی حکومەت ھەر لە خۆوە دروست بووبێت و ئەو لایەنانە دەنگیان پینەدابێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە نامەیەکدا تایبەت بە کەمکردنەوەی بەشەئاو لەلایەن تورکیاوە باس لەوە دەکەن، حکومەتی تورکیا بە کەمکردنەوەی بەشەئاو زیانێکی زۆری بە عێراق گەیاندووە بە تایبەتیش گوندنشینان و کەرتی کشتوکاڵیی و وایکردوە زۆربەی گوندەکان چۆڵ بکرێن و گوندنشینان و ئاژەڵدار و جوتیاران بەرەو شارەکان کۆچ بکەن، لە بەرامبەر ھەموو ئەوانەشدا حکومەتی عێراق بێھەڵوێست و بێدەنگە.

ئەو پەرلەمانتارانە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کارتی ئابووری و بازرگانی لەدژی تورکیا بەکاربھێنێت، چونکە بازاڕەکانی عێراق ناوەندێکی گەورەی ساغکردنەوەی بەرھەم و کاڵای تورکین، بەوەش ئەو وڵاتە ناچار دەبێت بەشەئاو کەم نەکاتەوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عائید ھیلالی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، لەم کاتەدا ھیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نزیکی دیداری نێوان موقتەدا سەدر و وەفدی سێ قۆڵی کوردی و سونەو چوارچێوەی ھەماھەنگی.

رونیشیکردەوە، دەستپێشخەری ھەیە بۆ ئەنجامدانی دیدارەکە بەمنزیکانە، بەڵام تا ئێستا سەدر سورە لەسەر پێشوازینەکردنی وەفدەکە، بەو پێیەی ھێشتا ناڕازییە لە پرۆسەی سیاسی.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنتۆیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە.

بە پێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی کازمی لە کۆبوونەوەکەدا، گۆتێرێس پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی کازمی کردووە بۆ دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستویی سیاسی ، ھەروەھا گۆتێرێس دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق و دەستوەردان بە کاروباری ناوخۆی رەتکردۆتەوەو پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکەکەیی راگەیاندوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...310311312313314...459