چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە یاسا و دەستور و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خێراکردنی پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار داوا لە لایەنگرانیان دەکەن خۆپیشاندان رێکبخەن لە ناوچەی سەوز.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، خۆپیشاندانەکە رۆژی ھەینی دەبێت سەعات ٥ی لەبەری پردی ھەڵواسراو.
داواکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە دێت، کە ھەفتەیەکی داوەتە دادگای باڵا بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.
ھاوکات زیاتر لە ١٠ رۆژە خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە و بڕیارە رۆژی ھەینیش نوێژی بەکۆمەڵ لە نزیک خێمەی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز ئەنجام بدەن.
حسێن مەردان ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکگرتووە و ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا تاکو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە چارەسەری کێشەکان بەڕێوەبچێت.
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکردووە، تائێستا پەرلەمانتاران دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەتدەکەنەوە.
بەوتەی حسێن مەردان، دەوڵەتی یاسا سورە لەسەر ئەوەی محەمەد شیاع سودانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەربگرێت و ڕەتیدەکەنەوە لە جێگەی ئەو کەسێکی دیکە کاندید بکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ململانێیانەی روبەڕووی عێراق دەبێتەوە کاریگەری لەسەر کارەکانی حکومەت و دەزگاکانی دەوڵەت دروستکردووە، لەکاتێکدا تەمەنی حکومەت ٢٨ مانگە، بەڵام بودجە تەنھا بۆ شەش مانگ ھەبووە.
نوسینگەی کازمی راشیگەیاند، لەدوای ھەڵبژاردن، عێراق روبەڕووی کێشەی سیاسی راستەقینە بووەتەوە، کە پێویستی بە چارەسەرە لەڕێی دانووستان و قوربانیدانەوە، بۆیە ھەزار ساڵ دانوستان باشترە لە چرکەیەک لە پێکدادانی عێراقییەکان، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەکان رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ چارەسەری چەقبەستویی سیاسی.
جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت سەرکردە سیاسییەکان قوربانی بدەن لەپێناو نیشتمان و گەل، چونکە زیاتر لە ٧٠ ساڵە گەلی عێراق دەناڵێنێت، لەکاتێکدا دەکرێت ئەمڕۆ عێراق لە قۆناغێکی پێشکەوتوودا بێت، چونکە خاوەن سامان و سەروەتە.
نوسینگەی کازمی روونیشکردووەتەوە، لە یەکەم رۆژەوە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی دەسەڵات بە حکومەتی ھەڵبژێردراو و لەچەند ھەفتەی رابردووشدا بە ئارامییەوە مامەڵەیان لەگەڵ قەیرانەکە کردووە و سەرکەوتووبوون لەوەی خوێنی عێراقییەکان نەڕێژرێت.
ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای سوپا و ھەواڵگری داوایکردووە دوور بکەنەوە لەو ململانێ سیاسییەی بەرۆکی وڵاتی گرتوە و بەیەک دووری لە بەرامبەر ھەموو لایەنەکان بوەستن و بە دانایی و بیلایەنی مامەڵە بکەن.
وەزیری بەرگری راشیگەیاندوە، دوژمن لە بۆسەدایە و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت، لەبەر ئەوە پێویستە سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.
کەریم علێوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوامن، بەمنزیکانەش سەرلەنوێ دەرگای گفتوگۆ دەکرێتەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.
ڕونیشیکردەوە، ناکرێت کێشە سیاسییەکان بەبێ چارەسەر و دانووستان بمێننەوە، لەبەرئەوە بەمنزیکانە گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ھەموو لایەنەکان باش دەزانن ھیچ چارەسەرێک نیە جگە لە دانیشتن و رێککەوتن لەسەر قۆناغی داھاتوو.
عارف حەمامی ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لەلایەن نوری مالیکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەجێبەجێکردنی چەند مەرجێک ھەیە کە پێشتریش باسیان لێکردووە و بەبێ ئەو مەرجانەش ئەو ھەنگاوە نانرێت.
راشیگەیاند، لەنێو مەرجەکاندا ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی گۆرانکاری لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ ھەیە، چونکە پێویستە حکومەتی نوێ رابسپێردرێت بۆ ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
ھەروەھا ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتیشیکردووەتەوە، کە بەبێ ئەو مەرجانە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت.
ماوەی ١٠ رۆژە لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونەتە ناوچەی سەوز و لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامن لە خۆپیشاندان و جەختدەکەنەوە لە بەردەوامبوونی ناڕەزاییەکان تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێن، کە خۆی دەبینێتەوە لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
لای خۆشییەوە ێالح محەمەد عێراقی وەزیری موقتەدا سەدر، رەتیکردەوە بەنیازبن لەچەند رۆژی داھاتوودا خۆپیشاندانەکان فراوان بکەن و بچنە چواردەوری کۆشکی سەرۆکایەتی.
١٠ مانگ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا ھیچ ئاماژەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیران و چەقبەستووییە سیاسییەی دروستبووە لەئارادا نییە، بەتایبەت دوای خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و مانگرتنیان لە ناوچەی سەوز و بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.
عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشێک لە بودجەی یاسای ئاسایشی خۆراک، تەرخاندەکرێت بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئاوارەکان، وتیشی، بڕیارە ئەمساڵ بە چەند کاروانێک، ٥٠٠ خێزان لە کەمپی ھۆلەوە بگوازرێنەوە بۆ کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا، پڕۆسەکەش بە ھاوکاری ڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی و دەزگا ئەمنییە پەیوەندارەکان ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕوونیشیکردەوە، پێشتر ١٥٣ خێزان گواستراونەتەوە، کاروانی دووەمیش لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت، کە ژمارەیان ١٥٠ خێزانە و زۆربەیان لە کەسانی بە تەمەن و نەخۆشن، دوا کاروانیش پێکھاتوون لە ٥٠٠ خێزان و بریارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بگوازرێنەوە، کە زۆربەیان دانیشتوانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوان.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و تیایدا دەربارەی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و لە پێش ھەموشیانەوە ئاراستەی گفتوگۆکانی ئێستا لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و داواکراوە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار، کە بتوانێت چارەسەری کێشە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بکات.
جەختیشکراوەتەوە لە پێویستی ڕێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە پێش ھەموویانەوە دەسەڵاتی دادوەریی و یاسادانان و ڕەتکردنەوەی ھەموو جۆرە پێشێلکارییک بۆ سەریان و پەکخستنی کارەکانیان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی داواشی لە خەڵکی عێراق کردووە، ھەڵوێستیان ھەبێت لەگەڵ ھەموو ھەنگاوێکی یاسایی و دەستوریی بۆ پێکھێنانی حکومەت و بەرگریکردن لە ئاراستەی دیموکراسی کە ھەموان باوەڕیان پێیەتی.
موقتەدا سەدر بەبۆنەی ١٠ موحەرەم تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، گەندەڵکاران فەرمانڕەواییان ناکەن و پشتیوانی گەندەڵکارانیش نابن.
تویتەکەی سەدر لەکاتێکدایە شەوی رابردوو نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا بەبۆنەی ١٠ی موحەرەمەوە رایگەیاند، تاکو ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنە ئاساییەکانی دەستپێنەکاتەوە، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵناوەشێنرێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەختەش ناکرێت.
نوری مالکی جەختیشیکردەوە، عێراق وڵاتی پێکھاتەکانە و گەلەکەی لە مەزھەبەکان و نەتەوەکان پێکھاتووە و ناکرێت ئیرادەیەکی بەسەردا بسەپێنرێت، جگە لە ئیرادەی تەواوی گەل لە رێگەی دامەزراوە دەستورییەکانییەوە کە بریتییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
"تاڵب موسەوی" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالەی سەربە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ھێزێکی سەربە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ پشکنینی ناوچەکانی باکوی قەزای میقدادیە لە چوار میحوەرەوە دەستپێکردووە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش و گرەنتیکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە.
"موسەوی" وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە بەپشتبەستن بەو زانیارییە ھەواڵگیریانە بەڕێوەدەچێت کە بەدەستیان دەگات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان راوەدونانی چەکدارانی داعشە لە ناوچەکانی روباری دیالە لە باکوری میقدادیە.
"ئەحمەد وەندی" وتیشی، بەبێ دانووستانی نیشتمانی گشتگیر ھیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق نییە، چونگە گفتوگۆ ھەنگاوی یەکەمی چارەسەری کێشەکانە. بەپێچەوانەوە دوور کەوتنەوە و لێکترازان بۆشایی نێوان لایەنەکان زیاتردەکات.
(نەسروڵا) لە کۆتایی ڕێوڕەسمی عاشورا لە باشوری بەیروت ڕایگەیاند، داوا لە عێراقییەکان دەکات، کار بکەن بۆ وەلانان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕزگارکردنی عێراق، لەو پیلانانەی کە بۆی ئامادە دەکرێت.
لە دوای پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ھێز و لایەنە عێراقییەکان لە چەند مانگی ڕابردودا، ئەوە یەکەمجارە ڕێبەری حزبوڵای لوبنان پەیام ئاراستەی سەرکردە و لایەنە عێراقیەکان دەکات.
کۆچبەرەکان ھەوڵیانداوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەڵێت ٥ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ژیانی کۆچبەرەکانەوە دەستگیرکران.
لە ناوچەی (داتچا)ی سەر بەشاری (مۆغڵا)ش ٥٦ کۆچبەر دەستگیرکران لەگەڵ دوو کەسی بەڕەگەز تورک بە تۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ژیانی کۆچبەرەکانەوە، لە ناوچەی (مەرمەر)یش ٣٤ کۆچبەری سوری کە ژن و منداڵیان تیدابوو دەستگیرکران.
فیدراسیۆنەکە دەشڵێت، پێشتر لە ڕیکەوتی ٦/٨/٢٠٢٢ ھەر لەناوچەی مەرماریس ٥٦ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی یٔێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە ، لەھەمان کات و شوێنیشدا دوو پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە، دەیان کەس لە دانیشتووانی بەسرە رژاونەتە سەر شەقامەکان و چەند رێگەیەکی گرنگیان لەنێوان ناوچەی کزیزە و زوبێر و بەغداد داخستووە.
لە زیقاریش، خۆپیشاندەران رێگەی زەیتونیان لە ناسریە گرتووە و دەڵێن ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین کێشەی کارەبا قوڵتر دەبێتەوە.
شەوی رابردوو بۆ سێیەمین جار، کارەبا لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان و زیقار و واست لە باشوری عێراق بڕان، ھۆکارەکەشی بۆ لەکارکەوتنی وێستگەی غازی خۆر زوبێر و ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی وێستگەکەدا بەھۆی زیادبوونی لۆدەوە، دەگەڕێندرێتەوە.
رۆژی ھەینیش، "ئەحمەد موسا" وتەبێژی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەھۆی فشار و گەرمای زۆرەوە یەکێک لە سەنتەرەکانی گۆڕینی "١٣٢ کەی ڤی" وێستگەی کارەبای بەسڕە تەقیووەتەوە، ئەوەش بووەتەھۆی کوژانەوەی گشتی و بڕانی کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکانی باشوور.