ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاندووە، عێراقییەکان شایستەی ئابووری جۆراوجۆری پێشکەوتوو و ئەو کارانەن کە پاداشتێکی زۆریان ھەیە و پێویستیشیان بە وێستگەیەکی کارەبا ھەیە کە پێشکەوتوو بێت و بە پێی ستانداردە جیھانییەکان دابمەزرێنرێت، بۆ ئەوەش وەک ئەمریکا ئامادەن ھاوکاری وەزارەتی کارەبا بکەن بە مەبەستی دامەزراندنی ئەو وێستگە پێشکەوتووەی کارەبا.

لەبەرامبەردا، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، ئەو ھەوڵەی ئەمریکا ترسە لە رێککەوتنە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان بەتایبەتیش ئەڵمانیا و وڵاتانی کەنداو بە مەبەستی باشکردنی رەوشی کارەبا، چونکە ئەمریکا دەیەوێت ھەموو داواکارییەکانی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت و بەدڵی خۆی جێبەجێیان بکات یان رەتیان بکاتەوە.