عیراق

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، ھەڕەشەکانی مالیکی بە تەنھا بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و حەشدی شەعبیشی گرتووەتەوە و بە ترسنۆک ناویبردوون.

سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە لەوەی، کە لە لایەن حزبی دەعواوە ھەڕەشەی لێبکرێت لە کاتێکدا سەر بە ئالی سەدرە.

سەدر جەختیکردووەتەوە، بە کوشتن و لەناوبردنی ئەو ئەمریکا و ئیسرائیل و گەندەڵکاران دڵخۆش دەبن، داواشی لە فراکسیۆنەکەی مالیکی و ھۆزەکەشی کردووە، سەرکۆنەی ئەو ڕەفتارانەی بکەن و خۆیانی لێ بێبەری بکەن.

باسی لەوەشکردووە، گوایە تۆماری دەنگیی دیکەش ماوە، کە تیایدا ھێرش دەکاتە سەر مەرجەعیەت و ھەوڵی نانەوەی ناکۆکی شیعە و شیعە دەدات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەدر جەختیکردووەتەوە، بەم تێڕوانیانەوە مالیکی ھیچ مافێکی نییە عێراق بەڕێوە ببات، باشترە خۆی ڕادەستی دادگا بکات و ببێتە ھۆی لێخۆشبوونی لەبەردەم خوا و گەلی عێراقدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ دیاریکردنی ئەولەویەتی کاری وەرزی نوێی یاسادانان و تەواوکردنی ھەنگاوە دەستورییەکانی وەک ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە، بە پێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا تێپەڕاندنی ٢٠ پرۆژە یاسا بخرێتە ئەولەویەتی وەرزی نوێی یاسادانان کە لە ھەفتەی داھاتوودا دەستپێدەکات کە مانگانە ھەشت کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن.

ھەروەھا بڕیاردرا، شایستە دەستورییەکان تەواو بکرێن، بە گونجان لەگەڵ داواکارییەکانی قۆناغەکەو ئاڵنگارییەکانی و لەسەر داوای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھێزە کوردییەکان و لە پێناو رێککەوتن ، رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو دیاریکرا بۆ کۆبوونەوەی دووەم بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی ھێزە کوردییەکان پێی گەیشتوون.  

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێنج شەممەی داھاتوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ بڕیاردان لەسەر وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە، وتیشی، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی تاکو رۆژی پێنج شەممە یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بگەنە رێککەوتن.

ھەروەھا ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند،  چوارچێوەی ھەماھەنگی پێداگرە لەسەر ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانان تەرخانبکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو  دواخستنی قبوڵناکەن.

جەختیشی کردەوە، ئاراستەیەک ھەیە بۆ تەوافوق و لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو تەواوکردنی ھەنگاوە دەستورییەکانی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەڵ نائیلی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاتد، ھەڵوێستەکانی سەدر لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوون و ئاشکرایە، بۆیە ھەر ھەڕەشەیەکی لێبکرێت لە دەرەوە دەبێت.

جەختیشیکردەوە، ڕێگەنادەن بەھیچ ھەڕەشەیەک لە ناوخۆی عێراق، چونکە ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەگشتی لە ھەوڵی بەپەلەدان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردوو، سەدر یەکێکە لەوانەی پشتیوانی پێکھێنانی حکومەت و ڕێکخستنی کاروبارەکانی وڵات دەکات، بۆیە ھەر ئاڵۆزییەک بێتە ئاراوە لە بەرژەوەندی وڵاتەکە نابێت.

ئەو لێدوانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدا، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، نابێت نوری مالکی بە ھیچ جۆرێک بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی عێراق و، ھیچ مافێکی نییە عێراق بەڕێوە ببات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای جەواد عەبدولکازم عەلوان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەی رەتکردەوە کە لە دژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی تۆمارکری کردبوو. 

کەسی سکاڵاکار تانەی دابوو لە دەستوریبوونی ناردنی پارەی خەزێنەی گشتی دەوڵەت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، داوایان لە سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی دووشەممە ١٨ی تەمووز، بەڵام ئاماژەی بە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە نەکردووە.

رۆژی ھەینیی رابردوو محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە سەرکردەی ھێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان کرد، بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن و دانوستانەکانیان یەکلاییبکەنەوە و درێژە بە رێکارەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بدەن، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ دانیشتنی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەکیم لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، رەوتی حیکمە بەشداری حکومەت ناکات، بەڵام بەرپرسیارێتی تەواوەتی ھەڵدەگرێت بەرامبەر گەلی عێراق، ئەوەش لەڕێی نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و ھاندانی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

ھەروەھا رایگەیاندووە، لە ئێستادا چوارچێوەی ھەماھەنگی جددییە لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران و ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی، داواشی لەلایەنە کوردییەکان کردووە رێکبکەون لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار بۆ ئەوەی لە دوای کۆتاییھاتنی پشووی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەدا ئەو دۆسیەیە یەکلا بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود روبەیعی وتەبێژی فراکسیۆنی سادقون لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیوەندی پێوەکردوون بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.

 وتەبێژەکەی فراکسیۆنی سادقون ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەکەین.

 لەبارەی کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق، ئەوەی ئاشکرا کرد کە چوارچێوەی ھەماھەنگی دوو کاندیدی ھەیەو لەچەند سەعاتی داھاتوودا ئەوەش یەکلا دەبێتەوەو کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەستنیشان دەکرێت.  

لەلایەکی ترەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان کردووە رۆژی دووشەممە ١٨ی مانگ ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەیەکی ئاساییدا دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق بە گشتی و پێکھێنانی حکومەت و ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش بەتایبەتی تاوتوێکراوە و بڕیاردراوە لە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن بۆ ئەوەی لەچەند ڕۆژی داھاتوودا کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاری بکەن.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا چوارچێوەی ھەماھەنگی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە لەم ھەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامبدات، داواشی لە لایەنە کوردییەکان کردووە پێش ئەو کۆبوونەوەیە لە سەر کاندیدی سەرۆک کۆمار یان شێوازی ھەڵبژاردنی ڕێکبکەون، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران تەواوبکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ستار ساعدی سەرۆکی دەستەی تەندروستی و پەروەردە لە مەزارگەی حوسێینییەکان ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ ئەوەی کەربەلا ببێتە پایتەختی پزیشکی عێراق و ناوچەکە، دوو نەخۆشخانەی نوێی دیکە لە پارێزگاکە کراونەتە کە زیاتر لە ٢٧٠ قەرەوێڵە لەخۆ دەگرن.

وتیشی، کردنەوەی دوو نەخۆشخانەکە بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی عێراق بووە و کارکردن بووە بۆ ئەوەی کەربەلا ببێتە پایتەخی پزیشکی عێراق و تانانەت ناوچەکەش. کەربەلا یەکێکە لەو پارێزگایانەی عێراق ژمارەیەکی زۆر نەخۆشخانەی لە بوارە جیاوازەکاندا تێدایە لەگەڵَ سەدان پزیشکی پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. لە چەند ساڵی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی ھەوڵیداوە پارێزگاکە بکاتە  پایتەختی پزیشکی عێراق و ناوچەکە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەفیق ساڵحی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی فەتح، کە ھادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات، ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بەرەوپێشچووە و کاندیدی سەرۆک وەزیرانی یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام بەمەبەستی نەقۆستنەوەی لە لایەن ھەندێکەوە لە ئێستادا ڕایناگەیەنن.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئاڕاستەی پەلەکردن لە پێکھێنانی حکوومەت دەڕوات، لەبەرئەوەی شەقام ناتوانێت بەرگەی چەقبەستوویی سیاسی یان پەککەوتنی پڕۆژەکان و دواکەوتنی بودجەی داھاتوو بگرێت.

زیاتر لە نۆ مانگە عێراق کەوتووەتە ناو چەقبەستوویی سیاسی و تائێستا ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەرکەوتوو نەبوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە، "داھاتی ئاو گەیشتووەتە نزیکەی ٣٥٪ی تێکڕای گشتی، ئاماژەش بەوە دەکات "داھاتی ئاو کە لە ئێرانەوە دەڕژێتە عێراق بە ڕێژەی ٦٠٪ تا ٨٠٪ کەمیکردووە،  داھاتی ڕووباری دیجلەش کە لە تورکیاوە دێت لە ٦٥٪ کەمیکردووە.

سەرچاوەکە ھۆشداری داوە لە کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و ڕایگەیاندووە "بە پێی ئەو پلانەی وەزارەتی کشتوکاڵ دایڕشتووە، ئاوی ژێر زەوی بۆ وەرزی ھاوین دەتوانێت تەنھا یەک ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراو بکات".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێردەی حەجی عێراق بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق کە ژمارەیان ٣٤٧ حاجییە و  لە فرۆکەخانەی (شا عەبدولعەزیز) لە جدە بەڕێکەوتبوون گەیشتۆتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ئێوارەی ئەمرۆش ١٩٠ حاجی تر گەیشتوونەتە فرۆکەخانەی نەجەف.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٤١ کاروانی حاجیانیش کە ژمارەیان ١٩٢٥ حاجیە لە رێگەی وشکانیەوە لە مەککەوە بەرەو عێراق بەڕێکەوتون، گەڕانەوەی حاجیان بەپێی خشتەی دیاریکراو بەردەوام دەبێت تا سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە خاکی وڵات.

بڕیاریشە لە ١٨ تا ٢٤ی  ئەم مانگە سەرجەم حاجیانی ھەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمرۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆببنەوە و کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو دیاری بکەن، بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، دوای کشانەوەی ھادی عامری لە خۆکاندیدکردن، لەئێستادا ھەریەکە لە نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و محەمەد شیاع سودانی سەرکردەی پێشووی حزبی دەعوە، رکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن.

فازڵ موات سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، زۆربەی ئەو پێوەرانەی دانراون بۆ کەسایەتی سەرۆک وەزیران زۆرینەیان لە نوری مالکیدا بەرجەستە دەبن و زۆرترین چانسی ھەیە بۆ بوون بە سەرۆک وەزیران.

وتیشی، دوای راسپاردنی سەرۆک وەزیران، پێکھێنانی حکومەت زۆر درێژە ناکێشێت و لەماوەی دوو ھەفتەدا پێکدەھێنرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمدانی رایگەیاند، لێدوانێکی باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد دەربارەی بەھەدەردانی ئاو لە عێراق ناڕاستە و وروژاندنی رای گشتییە و ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی، پێویستە وەزارەتی دەرەوە بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیا بکات و یاداشتی ناڕەزایی پێشکەش بکات.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا سەرپەرشتیاری عێراق نیە و پێویستە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بەبێ دەستوەردان لە سیاسەتی ئاوی پشکی دادپەروەرانەی عێراق لە ئاو بەربداتەوە، 

بەوتەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ناڕەزاییە بەردەوامەکانی تورکیا لەبارەی بەھەدەردانی ئاو لە عێراق ھەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان، تاکو ماف بداتە خۆی بۆ کەمکردنەوەی پشکی ئاوی عێراق.  

دوێنێ عەلی رەزا گۆنای باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، عێراق خۆی بەرپرسیارە لەو وشکەساڵییەی دووچاری ھاتووەو ھۆکارەکەشی بەھەدەردانی ئاو و بەکارنەھێنانییەتی بەشێوەیەکی باش. رەتیشیکردەوە، وڵاتەکەی ئاوی گرتبێتەوەو رێڕەویی رووبارەکانی گۆڕیبێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود حەیانی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، ئەگەر نەتوانرێت دەنگی ٢٢٠ پەرلەمانتار بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبکرێتەوە ، ئەوا مەحاڵە بتوانرێت بەردەوامیی بە کارەکانی حکومەتی کار بەرێکەر بدرێت، لەکاتێکدا سەرجەم وادە دەستوریەکان تێپەریوون، ئەگەریشی ھەیە لەو حاڵەتەدا ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەندامەکەی ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات و دەیەوێت رەوشەکە بگەرێنێتەوە رێرەوی ئاسایی و یاسایی، بەتایبەت کە ئەنجومەنی نوێنەران سەلماندویتی کە توانای ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و چارەسەری ھیچ کێشەیەکی نیە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مالکی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بەو ماوەیەی کە بڕیارە چوارچێوەی ھەماھەنگی حکومەتی نوێی تێدا پێکبھێنن ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی قۆناغی گرنگی بڕیوە لە گفتوگۆ سیاسییەکان، ھاوکات پێشکەوتن بەدیھاتووە لە ڕێوشوێن و گۆڕینەوەی بیروڕاکانیش، چوارچێوەی ھەماھەنگی کراوەیە بەسەر ھەموو پێکھاتە سیاسییەکان. دوور لە سیاسەتی پەراوێزخستن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی تەواو نزیکبووەتەوە لە بەدیھێنانی ئامانجەکانی، گرنگترینیان ناونانی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی حکومەتێکی ئەوتۆیە، کە توانای ئەوەی ھەبێت جارێکی تر بایەخ بداتەوە بە ڕەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە پێناو خەڵکی عێراق، لەو پێناوەشدا ھەموو بیر و بۆچوونەکان بەھەند وەردەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...306307308309310...431